١٤\٨\٢٠١٩ هەڵمەتی دارێك بچێنەو شارێك سەوز بكە.
شەوێك لە چالاكیەكی ژنگە پارێزی جیهانی بووم بە تامی كوردی لە شاری
هەولێر, لە كۆتادا رێكخراوی خاوەند پڕۆژە هەرچی عەمید و بەرپرس بوو كۆی
كردبوەوە رێزی لێنان , تەنها من مابومەوە بە دەست بە تاڵی, خەڵاتكراوان
سەرتاپا لەوانە بوون بە ئۆتۆمۆبیلی گەورە هاتو چۆ دەكەن و حیمایە
لەپشتن و خاوەند مەزرەعەن, واتا ژینگەی سەر زەوی و بن زەوی پیسەكەن, ئەگەر شەریكە بەشەكانی پاڵاوگە نەوتەكانیشی تێدا نەبووبێت, لەبەر
دارچێنەرەكان بەر ئەوان كەوتبێت, یان خاوەند كۆمپانیای عەلاگەی لایلۆن
و قاپ و گڵاسی سەفەری و دەبە ئاو..., كە ئەمەم بینی چاوم چووە پشت سەرم
و خۆم بۆ نەگیرا و هاوارم كرد, ئەمانە لەسەر ژینگە هەقی زیندانیان هەیە
نەك رێز لێنان, دیارە كەس گوێی لە هاوارەكەم نەگرت, خاوەند پارەو
دەسەڵاتەكان نەك هەر رێزلینانەكان دەكڕن, بگرە خاوەنەكانیشیان لە
گیرفانیاندایە , ئەگەر دادگایەكی ژینگەیی لەم كوردستانە هەبێت كەسیان
رزگاریان نابێت, لە هەمووی خۆشتر یەكێك لەوانەی رێزی لێگیرابوو, لەناو
گەراجەكە تەپڵەكی جگەرەكەی رشاندو بە تەناشێك بۆی دەرچوو, دوكەڵی دوای
ئاگزۆجی سەیارەكە گەورەكەی كیلۆمەترێك بە ئاسمانا تارمایی دروستكرد.
ماڵپهڕی عهلی مهحمود محهمهد
|