په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٥\٢٠١٧

هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ

دژ بە ناردنەوەی پەنابەرە دەستگیرکراوەکانی بەریتانیا.


تکایە لەسەر ئەو بەستەرە کرتە بکە و واژۆی خۆی بکە:

www.change.org/p/amber-rudd-mp-stop-the-uk-government-forcibly-deporting-people-to-iraq?recruiter=29857008&utm_source=share_petition&utm_medium=copylink

 

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

____________________________________
 ٠٧٨٩٥٦٣٦٦٣٣ ،٠٠٤٤٧٨٥٦٠٣٢٩٩١، ٠٠٤١٧٨٨٥٣٢٠٠٤ ،٠٠٩٦٤٧٧٠١٤٢١٤١٦
www.federationifir.com  ifir@hotmail.co.uk
بەغدا: ٧٨٠٠٠٦٣٠٤٨(٠)٠٠٩٦٤ janan12@hotmail.co.uk - سکایپی janan.aljabiri
لەندەن: ٧٨٥٦٠٣٢٩٩١٠ - کوردستان: ٧٧٠٧٢٤٣٤٣(٠)٠٠٩٦

 

 

------------------------------------------------------------------------------------

 

 

پەنابەرێک لە دیپۆرتکردنەوە ڕزگاری بوو.

ئەمڕۆ چوارشەمە قارەمان ئەو پەنابەرە کوردەی بڕیار بوو لە ڕێگای هێڵی ئاسمانی تورکیەوە دیپۆرتی بە غدا بکرێتەوە بە پشتیوانی سەرنشینەکانی فرۆکەکە ولە درێژی هەوڵەکانی فیدراسیۆندا گەڕێنرایەوە گرتووخانەی کۆڵن برۆک لە لەندەن.

قارەمان هاولاتیەکی خەڵکی شاری کەرکوکەوە ماوەی ١٤سالە لە بەریتانیا ژیان بەسەردەبات و خاوەنی مناڵێکە لە شاری پیتەبرۆ بە فیدراسیۆنی ڕاگەیاند"ئەپەری سپاس گوزارم لە هەوڵەکانی فیدراسیۆن و سەر نشینەکانی نیو فرۆکەکە کە بەهانامەوەهاتن و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر کۆماندۆکانی حکومەتی بەریتانیا و سەرئەنجام بەهۆی ئەو فشارانەوە دایانگرتمە خوارەوەو بە کەلەپچەکراوەی گیرایانمەوە گرتوخانەی کۆڵن برۆک".

لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا بە دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەبارەت بەدوایین هەولەکانیان لە پەیوەند بە دیپۆرتی پەنابەران ووتی" ڕێگای جۆراجۆرمانگرتۆتەبەر لە پێناو شکستپێهێنانی ڕێکەوتنامەی نێوان حکومەتی بەریتانیاو عێراق لە ئاستی دەرەوە ناوەوەدا بەتایبەتی دوای ناردنەوە پەنابەریک بۆ بەغدا وهێنانی ئیمزای ١٠٤ ئەندام پەرلەمانی عێراقی، نامەی ناڕەزایەتیمان ئاڕاستەی مەلیک عبدولا و هیلی ئاسمانی مەلەکی ئەردەنیکرد پاش ئەوەی ئێستا ئەو دەرگایەمان بەڕووی سیاسەتی قیزەوندی دیپۆرتدا گرت، حکومەتی بەریتانیا پەنای بردە بەر هێڵی ئاسمانی تورکی پاشان ئێمە نوکی نارەزایەتیەکانمان بەرامبەر بەوانیش توندکردەوە لەماوەی ٢٤کاتژمێردا دەیان نامەی نارەزایەتیمان ناردۆتە سەر باڵوێزخانەکانی تورکیا لە لەندەن وواشنتن وپاریس و بەلجیکا.. داوامانکردوە نەبن بە بەشێک لەم سیاسەتەو بەفەوری فرۆشتنی تیکت بە حکومەتی بەریتانیا بۆ دیپۆرتی پەنابەران ڕاگرن وژیانی هاولاتیانی عێراقی نەخەنە مەترسیەوە".

دەشتی ئەوەشی ووت" لەگەڵ جۆن مکدونالد لە حزبی لیبەر قسەمکرد وە بەڵێنی داوە مەسەلەیە ی دیپۆرتی پەنابەرانی عێراقی ببەنە پەرلەمانی بەریتانیاو بەتەواوی توانا وە خۆی وجیرمی کۆبن سەرۆکی حزبی لیبەر پیشتیوانی لەهەوڵەکانی فیدراسیۆن دەکەن".

هەرلە درێژی هەولەکانی فیدراسیۆندا ئاری جەلال بەرپرسی فیدراسیۆن لە کوردستان پی ڕاگەیاندین "دوای ئاگادارکردنەوەمان لەلایەن سکرتارێتی فیدراسیۆنەوە ، ئەمرۆ تیکتی ئەو پەنابەرەوە نارەزایەتی نامەی فیدراسۆنمان گەیاندە نوسینگەی هێڵی ئاسمانی تورکی لە شاری سلێمانی و چاومان کەوت بە چوار کارمەندو داوامانکرد بەرپرسەکەیان ببینین، دوایی پەیوەندی تەلەفونی بە بەرپرسەکەیانەوەو گەیاندنی نیگەرانی ئێمە بەوەی نەبن بە بەشیک لە بەرێوەبردنی سیاسەت دیپۆرتی پەنابەران وتەواوی ئەو تیکتانەی فرۆشراوە بە مەبەستی ناردنەوەی پەنابەران هەڵبوەشێننەوە و بەپێچەوانەشەوە هێڵی ئاسمانی تورکی دەکەوێتە بەردەم ناڕەزایەتی فیدراسیۆن لە ڕێگای میدیاکانەوە. ئەوانیش بەڵینیاندا بەیانی بەرپرسەکەیان فیدراسیۆن لەوەلامی ئەو نامەیە وداوکاریەکانمان ئاگادارمان بکەنەوە".

ئەم پەنابەرە لەو ٣٠ پەنابەرن کە لە لایەن پۆلیسی بەریتانییەوە ماوەی زیاتر لەمانگێکە دەستگیرکراون تا بە زۆر ملی ڕەوانەی بەغدایان بکەن بەپێ ڕێکەوتننامەیەکی نێوان حکومەتی عێراقی وحکومەتی بەریتانیا ، لەو بارەوە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لە ئاستی بەریتانیا و ئەوروپا وعێراق و کوردستان هەڵمەتیکی دژ بە ناردنەوەی ئەو پەنابەرانە بەرێخستوە تا ئەو پەنابەرانە لە مەترسی ناردنەوە ڕزگار بکات.

 

٣\٥\٢٠١٧ - فرۆکەخانەی هیسرۆ - لەندەن

 

 

------------------------------------------------------------------------------------
 

 

١٠٤ ئەندام پەرلەمانی عیراقی دژ بە ناردنەوەی پەنابەران پرۆژە بریاریکیان پیشنیار کرد.

لە درێژی کۆششەکانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی دژە بە ناردنەوەی پەنابەران لە لایەن حکومەتی بەریتانیا و ولاتانی دیکەی ئەوروپاوە، رۆژی ٣٠\٤\٢٠١٧ ژمارەیەک ئەندام پەرلەمانی عێراقی پرۆژە بریاریکی واژۆکراویان بۆ سەرۆکی پەرلەمان جیگرەکانی پیشنیار کرد و داوا دەکەن هەموو ڕیگایەک بگیریتەبەر بۆ بەرگرتن لەبەزۆر ناردنەوەی پەنابەران.

 

 

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی


 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک