٢٠\١\٢٠١٨
ھەڵسانەوەی
ناسیۆنالیزم: شانۆگەریی سەروەرێتی بەسە تەواو.

د. ئانا زاوەربرەی
|

وەرگێرانی لە ئەڵمانییەوە: ھەڵۆ محەمەد |
بزاڤی سەربەخۆیی لە کاتالۆنیا نیشانی دا،
دەوڵەتی نەتەوەیی لە قەیراندایە ؟ ھەروەھا پۆست ناسیۆنالیزمیش.
پێنج شەممەی داھاتوو (واتە ٢٠/١٢/٢٠١٧...چونکە ئەم وتارە پێشتر
نووسراوە. و) کاتالۆنییەکان پەرلەمانێکی نوێ ھەڵدەبژێرن. ھەڵبژاردنەکەش
وەک ریفەراندۆمێکی ناڕاستەوخۆی سەربەخۆیی کاتالۆنیا تەماشا دەکرێ.
ڕاپرسییەکان نیشانی دەدەن کە کێبەرکێ زۆر نزیک لە نێوان لایەنگران و
دژەکان دایە. ڕەگوڕیشەی کێشەی نێوان ھەرێمی کاتالۆنیا و دەوڵەتی سپانیا
دەگەڕێتەوە بۆ قووڵایی مێژوو. ھەڵبەت بزاڤی نەتەوەیی کاتالۆنیایش
لەبەردەم دوودڵییەکی بێھاوتای بارودۆخی جیھانیدایە: ئەو بەشێکە لە
ناسیۆنالیزمی بەھێز لە پێناسەی تەسکی مێژوویی ـ کولتووریی بۆ
کۆمەڵگایەک لە مرۆڤ،کە وا چاوەڕوان دەکرێ، دەبێت دەوڵەتی داواکراوی
خۆیان دروست بکەن. ھەروەھا ئەو بەشێکە لە قەیرانی دەوڵەتی نەتەوەیی، کە
ڕەوایەتی و تواناکانی لێ دەسێنێتەوە، نوێنەرایەتی بەرژەوەندی کاتالۆنی
بکات.
لە کۆتاییدا سەرۆکی لابراوی ھەرێمی کاتالۆنیا، کالۆس پیگیمۆنتCales
Puigdemont دژی یەکێتی ئەوروپاEU وەستایەوە و وەک " یانەی پووکاوەی
مۆدێل بەسەرچوو نیشانی دا، کە لەلایەن کەمینەیەکەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێ".
لە کاتالۆنیا پرسیاری بچووک لە خۆیان دەکەن، کە ئێستا لە زۆر شوێنی
دنیا بایەخ و گرنگی ھەیە: باشترین فۆڕمی رێکخستنی/ ئۆرگانیزەکردن
کامەیە و ـ گەورە بۆ پێکەوە ژیانی سیاسی و مامەڵەی سیاسی ھاوبەش؟ چەند
گەورە، دیسان بەر لەھەر شت چەندە کراوە بێت،سیاسەت/Polis؟ ئایا زاڵبوون
بەسەر خەونی دەوڵەتی نەتەوەیی دا دەست لە خەیاڵ پڵاوی ھەڵگرتنە ؟!
ئێمە لە گەڕانەوەی ناسیۆنالیزم دا دەژین ـ یاخود داڕووخان بۆ یەکەی
ھێشتا بچووکتر؟ و ئایا پیاو چۆن دەتوانێ ڕایبگرێ؟
پاش کۆتایی جەنگی سارد،لە ساڵی ٩٠ کان و دەستپێکی ٢٠٠٠ دا،
کۆسمۆپۆلتیکە لیبەڕاڵەکان پێیان وابوو،دەکرێ و دەتوانرێ زاڵ بین، بەسەر
دەوڵەتی نەتەوەیی دا. جیھانگەرایی ئابووری، کێشە ھاوبەشەکانی مرۆڤ، وەک
کەمبوونەوەی کەرەسە و گۆڕانی کەشوھەوا، بەڕێوەبەرانی ئینتەرنێت و
لێشاوی دارایی جیھانی، داخوازی ئەندازەیەکی زیاتری ھەرەوەرزی جیھانی
دەکەن، لە کاتێکدا تێزەکان دەڵێن،لە ڕێگەی جیھانگەرایی
کولتوورییەوە،یەکێتی نەتەوەیی و جیاوازییە کولتوورییەکان کەم دەبنەوە.
Saskia Sassen،لە کتێبەکەیدا کە Territory,Authority,Rights کە٢٠٠٦
دەرچووە،بە نێزیکەیی دەوڵەتی نەتەوەیی وەک دیاردەیەکی دەرکەوتووی کاتی
مێژووی جیھانە.
دەوڵەتی نەتەوەیی، وەک دەوڵەتی کۆلۆنیالی خاوەن بەرژەوەندی ئابووری
بەھێز، جیھانگەرایی پاڵیپێوەناـ تا لە دوا قۆناخدا، بەسەریدا زاڵ بێت،
بۆ ھەڵھاتن لە سیستەمی نێونەتەوەیی پێکەوە کارکردن وەک سیستەمی
Bretton-Woods System، (سیستەمی دراوی جیھانی دوای جەنگی جیھانی دووەم
بڕیاری لەسەر درا و دۆلار بووە دراولەنگەر..و) بۆ سەقامگیرکردنی نرخی
دراو یاخود رێکخراوی بازرگانی جیھانی.
Sassen و ھی دیکەش دژ بە ھەست دەنووسن، کە دەوڵەتی نەتەوەیی باشترین و
تاکە شیاوی بیرلێکردنەوەی، فۆڕمی رێکخراوەییە بۆ کۆمەڵگایەکی سیاسی.
ناوبراو دەنووسێ"شتێکی سروشتی نەبوو،سووک یاخود پێشوەخت بڕیار لەسەردان
لە دەوڵەتی نەتەوەیی".
پۆست ناسیۆنالە خەیاڵییەکان خەونیان دەبینی و خەون دەبینن،بە زەقی
دەریبڕم، بە سنوورە ئاوییەکان/ شلەکانەوە. بەو کۆمەڵگاکانەوە، کە
جیابوونەوە لەوانەی کە خوێنی باب و باپیرانیان،لەسەرخاک ڕژاندوە بە
کۆمەڵگای مەجازی نەتەوەییەوە،بە جیھانێکەوە،کە بیرکردنەوەی کۆسمۆپۆلەتی
بەرپرسیارێتی ھەموو بۆ ھەموو لە ئامێز بگرێ. بە پێچەوانەی ئەمەوە،
ئەمڕۆ ناسیونالیزمێکی نوێ قووت بۆتەوە. لە ھەنگاریا،پۆلۆنیا، ئۆتریش/
نەمسا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بۆ دواجاریی جارەکانیش لە ئەمەریکا. لە
جیھاندا سیاسییە نەتەوەییەکان دەیانەوێ تا ئەو شوێنە لەگەڵ ئەوانی
دیکەدا پێکەوە کار بکەن، کە بەس بێت بۆ بەرژەوەندی سەرەکی خۆیان، یاخود
بەشی خۆیان بکات.
ڕاوێژکاری ئاسایشی دۆناڵد ترامپD.Trump،,Herbert McMaster& Gary Cohn
کە لە ئەنجوومەنی ئابووریدان، پێش نیو ساڵ لە Wall Street Journal
دا،بەم شێوەیە داڕشتووە" ئەم جۆرە کۆمەڵگایانە کە بەرژەوەندییەکانمان
دابەش دەکەن، نابنە دۆستی متمانەپێکراو،وەک ئەوەی وڵاتە یەکگرتووەکان
دەیبینێ. ئەوانەی ڕووبەڕووی ئێمە دەوەستنەوە،ئێمە زۆر یەکلاکەرەوانە
بەرەنگاریان دەبینەوە".
بۆ ئەوەی جاڕی گووژم و تەکانی گەڕانەوەیەک بدەین، جارێ زووە. نە
ناسیونالیزم بردوویەتییەوە و نە بیرۆکەی پۆست ناسیۆنالیزم دۆڕاوە.
گەشبینەکان بەردەوام ڕابەرایەتی دەکەن، کە ترامپ دەخوازێ ڕێکەوتننامەی
پاریسی ھەڵوەشانێتەوە، زۆر ولایەتی ئەمەریکایی ھەر وابەستەن پێوەی و
دەیانەوێ کاری پێ دەکەن. ئەوان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، کەوا یەکێتی
ئەوروپا لەم کاتەدا بەرگریکردن لە پێکەوە کارکردن چڕ دەکاتەوە و ئینجا
پاش ڕەتکردنەوەی ترامپ بۆ ڕێکەوتننامەی بازرگانی ئازادی
سەرووکیشوەرەکان، باقی وڵاتانی تر دەستی پێوە دەگرن. وە سیاسەتمەداری
وەک سەرەک وەزیرانی کەنەدی Justin Trudean ، کە وڵاتەکەی وەک
یەکەمین(پۆست ناسیۆنالی دەوڵەتی جیھان) دادەنێ، ھەڵبژاردنەکان بباتەوە.
لەم ڕوانگە کۆسمۆپۆلەتیکییەوە، ناسیونالیزم نەخۆشییەکە، کە پیاو باوەڕی
وایە بەسەریدا زاڵ دەبێ، لێ ھەنووکە بەڵام ھەتا ئێستاش بە شێوەیەکی
سەرسوڕھێنەرانە دووچاری مۆدێرنە بووە.
بزاڤی ناسیۆنالیستی لە لایەن لیبەڕاڵەکانەوە وەک Pathologie/ زانستی
نەخۆشی، تەماشا دەکرێ، چونکە ئەوە بەر لەھەر شتێ وەک بزاڤێکی ئێتنیکی
لێ حاڵی دەبن.
لە ھەقیقەتدا زۆر لە ناسیۆنالیستەکان، پێناسەی دەوڵەتی نەتەوەیی، وەک
شتێکی ئۆرگانی، شێوەیەکی بوونی بە کۆمەڵ، پێکەوە ڕاگیراوە، لە ڕێگای
کولتوورێکی "زگماگەوە". " کولتوورەکان،زمانەکان و ناسنامەی
نەتەوەییەکان"، ئەمە واتای لە پرۆگرامی پارتیAfD( پارتێکی ئەڵمانییە
بەناوی: ئەلتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا و ساڵی ٢٠١٣ دروست بووە بە
ناسیونالیست دادەنرێ.و) وایە "کایەی دیاریکردن و ناسینەوەی ناسنامە و
دەستبەردارنەبوونی، کە تەنیا لە دەوڵەتی نەتەوەییدا، بە دەستوورێکی
دیموکراتیی پر لە کاریگەرێتییەوە دەتوانرێت نەخشەی بۆ بکێشرێ".
کەوتن و شکستی ڕەگەزپەرستانەی ترامپ، لە دژی کۆچبەرانی مەکسیکی و ترس
لە ئیسلام لە ھۆڵەندە و فەرەنسا، گوزارە و دەربڕیی ئەم ڕامانە. لە
ئەڵمانیا گەنگەشەیەک خول دەخوا، بە دەوری ناسنامەی نەتەوەیی لەمەڕ
پرسیاری چۆن: کێ پێوەندارە بەوەوە و بۆ ئەوە؟ کولتووری باڵای ئەڵمان
چییە؟. داخۆ /ئیسلام سەر بە ئەڵمانیایە؟
کۆسمۆپۆلێتییەکان سەر دەکەون بەسەر گەنگەشەکان دا و لە دژی دەوەستن.
لەوێدا لە بایەخی ئەوە کەم دەکەنەوە، کە گومانلێکردن و بەتاڵکردنەوەی
جیھانی، دەوڵەتی نەتەوەیی، ھەر تەنھا ناسنامەی نەتەوەیی نادیار
ناگرێتەوە، بەڵکو ھەروەھا مانای زیانی ڕاستەقینە و کاریگەرێتی توانای
خۆییشە.
لە ئۆکتۆبەردا، لە کۆڕی بیرەوەری ٤٠ ساڵەی مەرگی Hanns Martin
Schleyers مێژووناسی خەڵکی شاری Mainz،Andreas Rödder، بەتوندی ڕەخنەی
لە سیاسەتی کۆچبەری ئەڵمانی گرت و نەخشانی بەوەی،کە بە خەمساردی و
کەمتەرخەمییەوە بەدەستەوەدانی سەروەرێتی نەتەوەییە. ئەو پێناسە
کلاسییکییەکەی دەوڵەتی نەتەوەیی وەبیرھێنایەوە، لە ڕێگای ئەکۆدی سێ
دەنگەکە، دەوڵەتایەتی،گەلی دەوڵەت و ناوچەی دەوڵەت و وتی، ئەم ناوچەی
دەوڵەتە پەیوەستە بە کۆنترۆل کردنی خاوەنەکەی، سنوورەکانیشی خاوەنەکەی
وابەستەیە بە کۆنترۆل کردنی.
وەزیری ناوخۆ Thomas de Maiziere ،بە ڕەقی بەرپەرچی دایەوە. ئەم
پێناسەیە ھیچ مانایەکی نییە ھەر ئەوە لەبەرئەوەی لە کاتی Schengen وە
سنووری دەرەوەی ئەڵمانیا، دەکەوێتە سەر دەریای ناوەڕاست. یاخود لەوەتەی
ڕێکەوتنامەی یەکێتی ئەوروپا ـ تورکیا، ناکەوێتە نێوان سوریا و
تورکیاوە؟ داخۆ لەوکاتەی رێکەوتننامەی، لوتکەی یەکێتی ئەوروپا و
ئەفریکا، بۆ مەسەلەی کۆنتڕۆڵی کۆچبەران، ناکەوێتە نێوان لیبیا، نێجیر و
چادەوە؟ داواکاری زیاتری کۆنترۆڵکردنی سنوور، وەک کاری بانگاشەی
سەروەری نەتەوەیی،دەڕوات بەرەو دوورتر پووچانەوەی سنوور.
دەوڵەتایەتی،گەلی دەوڵەت و ناوچەی دەوڵەت، لە ڕەوتی جیھانگەراییدا،
ڕوون و ئاشکرایی خۆی لەدەست داوە، کەواتە ھێشتا مانای دەوڵەت چییە؟.
دامودەزگا و کۆمپانیا گەورەکان، لە باجدان خۆیان دەدزنەوە و دادەماڵن،
لە ڕێگای پێکەوە بەستنی زیرەکانە بە کۆمپانیایاکانی دەستەخوشکییانەوە.
ھاوکات ئەوان بە شێوە ـ دەوڵەتییەک خۆیان دەکەنە لایەنی دەوڵەتی.
فەیسبووک بۆ نموونە لە وڵاتانی تازە پێگەیشتووی ئاسیا و ئەفریکا
ژێرخانی ئینتەرنێت فراوان دەکات ـ و لەگەڵ ئەوەدا خۆی دەکاتە ڕێکخەر ،
بەوەی کۆنترۆڵ دەکات. خەڵک کام جۆر خزمەتگوزاری دەتوانێ بەکاری بھێنن و
بۆی نییە کامانە بەکاربھێنێ.
"کۆمپانیا یاخود کارخانەکان چالاکانە دەست بەسەر کایەی
دەوڵەتدادەگرن،ئەوان پراکتیزەی کۆلۆنیالیزمی دیگیتالی دەکەن، بەتایبەت
لە ئەفریکا و Cathryn Clüver Ashbrook، لە Harvard Kennedy School ،
پێش ماوەیەکی کورت ،لە ۆورکشۆپیHolbrooke Forums ی ئەکادیمیای ئەمەریکی
سەبارەت بە ئاکامی دیگیتالیزەکردن بۆ پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان.
ۆورکشۆپەکە بەڕێکەوت نەبوو لە تالینی ئیسلاند بەڕێوە چوو. ئیسلاندی
بچووک (٤٣,٠٠٠ کم و خاوەنی ١,٣٠٠,٠٠٠ ملیۆن دانیشتوانە)، ھەڵمەتێکی
ستراتیژی دەئاژووتێ، سەرزەمینەکەی بە دیگیتال بتەنێتەوە و لەم ڕووەوە
پێناسەی کلاسیکی"ناوچەی دەوڵەت" دەخاتە بەردەم پرسیارەوە.
کۆمپانیاکانی دیگیتال دەتوانن نشینگەیان لە ڕاستیدا بگوێزنەوە بۆ
ئیسلاند و لە سیستەمی ئاسانی باجدانی ئەو وڵاتە قازانج بکەن. داتای
ھاوڵاتییەکانی ئاسایشی دەوڵەتی باڵادیگیتالیزە مسۆگەر کردووە،لەسەر
ھەمان بیرۆکە، لەم ساڵەوە لە ترسی ھێرشی سایبەر Cyber attackی ڕووسەکان
و ھەروەھا بۆ سەر سێرڤەکان لەسەر خاکی لۆکسەمبۆرگ، لە ژێر مافی ئێسنی ـ
بە شێوەیەک "کۆپی دیگیتال" بە کردەوە لەسەر زەمینی ئیسلاند.
کایەی ماف بەڕاستی( بۆ نموونە ڕێکەوتنی پاراستنی داتاکان) لە گرێبەستی
نێونەتەوەییدا(رێکەوتنامەی بازرگانی ئازاد، ڕێکەوتننامەکانی کەشوھەوا)
و ڕێکخراوە جیھانییەکان دا(UN,EU,WTO) لێکترازانی مەودای یاسایی و
سەرزەمین و خوڵقاندنی بێسەروبەریی لە داواکاری، کە دەوڵەتی نەتەوەیی
دەبێ جێبەجێ بکات.
لە دیدوبۆچوونی زۆرینەی ھاوڵاتییانەوە،ھێشتا دەوڵەتی نەتەوەیی، لە
ڕاستیدا،ھەر نوێنەری ئارەزوو و بەرژەوەندییەکانیانە، ئامێری مامەڵەی
سیاسەتیشە، ـ بۆ ناوخۆ و بۆ دەرەوە. بۆیە چاوەڕوانی بێ ھیوابوون لە
تواناکانی مامەڵەی دەوڵەتی نەتەوەیی، تووڕەیی و شێگیری دەخوڵقێنێ.
لەو کۆڕی یادەورییەی باسمان کرد، بەر لە ھەمووان کۆنزەڤاتیڤە
لیبەراڵەکان، لە نێوانیاندا زۆر یاساناس بەیەک گەیشتن، بە ئاشکرا ھەستی
پێ دەکرا، ھەتا ئەمڕۆ لەدەستدانی کۆنترۆڵ، مۆتیڤی ناوەندی بزوێنەری
ڕەخنەیە لە سیاسەتی کۆچبەرانی Angela Merkel. دا. "تێشکانی دەوڵەت" بوو
بەھۆی و دەبێت بە یەکێ لە خۆشەویسترین AfD-Hashtag #. توێژەرە
پۆپۆلیستەکان دەڵێن،لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ، مۆتیڤێکی بەھێزی بزاڤی
پۆپۆلیستییە، لە ئێستادابە ھۆی پەککەوتنی پاراستنی سنوورەوە. سنووری
دەوڵەت، کولتوورە ـ ئیتنۆکەکان،دەبەسترێتەوە بە مەرامی سەروەرێتی
ناسیونالیستەکانەوە.
لەبەر ئەوەی سیاسییە ناسیۆنالیستەکان دەزانن، کەوا زۆرینەی خەڵک ھێشتا
ھەر چاوەڕوانن، دەوڵەتی نەتەوەیی لە خاوەندارێتی تەواوی دەسەڵاتی خۆیدا
بێت، گەمەی شانۆگەری سەروەرێتی دەکەن. سیاسییەکان لە ھەموو شوێنێکی
جیھان دا، گفتی گەڕانەوەی پیشەسازی پۆڵا، باشتر پاراستنی داتا، یاخود
کۆنتڕۆڵکردنی کۆچبەران ـ لە مەعریفەدا، کەوا سەرجەم ئەم ئامانج و
مەبەستانە، ھەموو کاتێ لەسەر فاکتەکانی گلۆبالیزەکردن یاخود کەماسی
ئیرادەی ھەرەوەرزی، دەتوانێ دەوڵەتانی دراوسێ شکست پێ بھێنێ.
لە گفتوگۆی تایبەتی جامایکا(ئاماژەیە بۆ ئاڵای وڵاتی جامایکا بە
ڕەنگەکانی ڕەش،زەرد و سەوز،واتە پارتەکانی: کریست دیموکراتەکان،
لیبەڕاڵەکان و سەوزەکانی ئەڵمانی.و) بۆ نموونە، ٣ پارتی ناکۆکن لەسەر
لەکارخستنی ھێنانی کەسوکاری خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکانی
لاوەکیSubsidiary. (ئەو کۆچبەرانەی مافی پاراستنیان لەم ئەڵمانیا
بەدەست ھێناوە،دەتوانن یان ناتوانن کەسوکاریان بھێنن. بۆ نموونە کەسێک
تەنیا بێت و لەژێر ١٨ ساڵییەوە، بەپێی یاسا مافی ئەوەی ھەیە کەسێکی پلە
یەکی خۆی ڕاکێشێ،یان کەسێک ھەمان مافی ھەیە، دەتوانێ ماڵومنداڵی
ڕاکێشێ،وەک یاسا دانپێدا نراوە،بەس لە ڕووی سیاسیی و کردارییەوە بۆتە
جێی گفتوگۆ. بە تایبەت لە نێوان پارتە ئەڵمانییەکان و بابەتێکی گەرم و
بەھێزی ھەڵبژاردەکانی ٢٤/٩/٢٠١٧ بوو.و).
یاسای یەکێتی ئەوروپا بێگومان یارمەتیدەرو دانپێدانراوە،کۆچبەرانی
پارێزراوی لاوەکی بە پێی ڕیکەوتنامەی Genf وەک یەک ھەروەھا لە ھێنانی
کەسوکاریاندا. بەپێی یاسای کارکردنی ٢٠١١/٩٥/EU ئەوانەی خاوەنی پاراستی
لاوەکی پێداویستی پاراستن، مافی ھێنانی کەسوکاریان ھەیە. بەپێی
تێڕوانینی ھەندێ یاساناس درێژکردنەوەی وەستاندنی ئەم کارە، لەبەردەم
دادگای ئەوروپادا چ چانسێکی نییە،دەبێ یەکێ گازندە بکات.
زەحمەتە بووترێ،چی زیاتر ناسیۆنالیزم تاو دەدات،کولتووری ـ ئیتنی
سەرباری ھەست و خرۆشی یاخود لەدەستدانی کاریگەڕێتی و توانای خودی،وەک
ھاوڵاتی. بەم شێوەیە یاخود بەو شێوەیە، مۆتیڤی "لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ"
دەھێنێ و شایستەی ئەوەیە، بایەخی سەرنجدانی زیاتری بۆ تەرخان بکرێ.
ترس لە ھەمەجۆری ئێتنی و کولتوور لەژێر بنمیچی دەوڵەتی نەتەوەیی دا،
خێرا بەرەو کەندەڵانی بیروباوەڕی شعوبی و ڕەگەزپەرستی دەڕوات. لێرەدا
پێوانەی گفتوگۆی ڕاستەقینە نییە،لە لەدەستچوونی توانای مامەڵەی
ھاوڵاتیدا و ھاوبەشیکردنیدا، بەڵام پارچەی بڕاوی حازر بەدەست بۆ
بیرکردنەوەی لیبەڕاڵی کۆسمۆپۆلیتی ھەیە. ئێمە بووینەتە دانیشتوانی
جیھانی، لێ نەک ھاوڵاتی جیھانی. ئەمەش گرفت و کێشەیە و لەسەر ئەمەش
دەیان ساڵە کۆسمۆپۆلەتیکەکان بیردەکەنەوە.
پیاو دەتوانێ چی بکات؟
یەکەم: توانا و دەرەتانی کۆنتڕۆڵ ساز بدەن،لە ھەر کوێیەکدا شیاو بوو.
ڕێگەی ھاوڵاتی بدرێ لە ڕێکخراوە جیھانییەکاندا زیاتر ڕاستەوخۆ توانا و
کاریگەرێتی بدرێتێ، ڕوونییەک/شەفافێتێکی گەورەتر لەسەر بڕیاردان دروست
بکرێ. لەو گوتاری ھەنووکەییەدا، سەبارەت بە ڕیفۆرمی یەکێتی ئەوروپا،
ئەوە ڕۆڵێکی ھێجگار بچووک دەلێزێ.
دەستپێک بۆ نموونە،لیستی ھەڵبژاردنی سەروونەتەوەیی، وەک
فەرەنسا،ئیتالیا،سپانیا، گریک/ یۆنان داوای دەکەن،جێگا لە پەرلەمانی
ئەوروپا بۆ کاندیدەکانیان لە سەرتاسەری ئەوروپا. پیاو دەتوانێ دەست پێ
بکات، لەگەڵ چاوەڕوانی بەتاڵبوونی مانداتە بەریتانییەکان.(دوای برێکسد
ئەندامە بەریتانییەکان دەکشێنەوە و شوێنەکەیان بەتاڵ دەبێت.و).
دووەم: کۆتایی بە شانۆگەریی سەروەرێتی بێت. سیاسییە ناسیۆنالیستەکان
پێویستە بەکراوەیی بڵێن لە چ کایەکدا توانایان ھەیە بە تەنیا زاڵ بن و
لە چ کایەکیدا لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی ئەرکی خۆیان ڕێک دەخەن و ھەیە و
بۆچی بەکاری دێنن. ئەوە شەرمەزارییە،وا ـ بکەیت ـ ھەر ـ وەک ئەوەی
چاوەڕوانی دەبێتە ھۆی بەھێزکردن لە کارکردنی نەتەوەییانە ـ و
زیاترکردنی نائومێدی.
سێیەم: ئازایانەتر پارێزگاری لە دەوڵەتایەتی لە دژی کۆمپانیا
جیھانییەکاندا بکرێ، ئەوانەی نوقسانی پەرەسەندن یاخود ڕێکخستن
دەقۆزنەوە. لە ڕێگەی ھاوپەیمانێتی دیاریکراو و دژی ھەڵاتنی باجەوە بۆ
نموونە.لە ھندستان دامودەزگا ڕێکخستنییەکان ھەوڵەکانی فەیسبووکیان
وەستاند، کە وەک Gatekeeper دەرگەوانی ئینتەرنێت دابمەزرێن و بچەسپێن.
چوارەم: بۆ خۆدزینەوەو و خۆلادان لەو دۆژدامان و چەڵەمەیە، متمانە بە
بچوکترین ئەندامی کۆمەڵگا دیاری بکە بۆ چارەسەری کێشەکە.
ناسیۆنالیزمی نوێ کولتوور ـ ئێتنۆ مانای کۆمەڵگای دەوڵەتە نەتەوەییەکان
دەگۆڕێ لە مامەڵە و ھەڵسووکەوتی ھاوبەشەوە بۆ بوونی ھاوبەش. ئەو نیگای
خۆی لە ناوەوە دەگرێ و خۆی ئازار دەدات بەدەم پرسیاری ئەندامێتییەوە و
ھێنانەوەی ناوی نەتەوە وەک یەکەیەکی کۆتایی پێھێنراو و تەواو بووی
کامڵ. لە جیاتی ئەوەی مامەڵەی بەھێزتر لەگەڵ خەسارەتەکانی مرۆڤ وەک
ھاوڵاتی بکات،وا وێنەیەکی دیکەی دەوڵەتی نەتەوەیی بەھێز دەکات لە
کۆمەڵگایەکی بازرگانی/ مامەڵەی کراوە، لە جیھانێکی پۆست ناسیونال دا.
______________________________
سەرچاوە:
ڕۆژنامەی دێر تاگە شپیگل، ژمارە ٢٣٣٢٧ی ١٧/١٢/٢٠١٧:
www.tagesspiegel.de/politik/aufstieg-des-nationalismus-schluss-mit-dem-souveraenitaetstheater/20733860.html
ماڵپهڕی ههڵۆ
محهمهد
|