٢٣\٣\٢٠١١
هەلوێستهیەک لە
سەرای ئازادی لە نەورۆزدا.
ئەنوەر فهتاح محهمهدئەمین
واقیعی نوێ فیکری نوێ و داواکاریی نوێ لەگەل خۆیدا دینیت. ئیستا باس
باسی ئازادیە. ئازادییش لە کاتیکا بوونی هەیە کە ژیانی هەموو تاکیکی
کۆمەلایەتی بگریتەوە. ئەوەیە ئەتمسفێری کۆمەلایەتیی ئازادی.
هەر بزووتنەوەیەک سەربەستی تاکەکانی تیا فەرامۆشکرا ئەوا زۆرداری
دەرئەنجامێتی. لە دەرەوەی ئەوەدا سەربەستی تەنها سەربەستیی سیاسیە
گەورەکانە بۆ خۆیان. ئەوان لە ناو خۆیاندا دەدوێن وهەریەکەشیان خۆیان
بە نوینەری تەواوی کۆمەلگا ئەزانن بەبێ جیاوازی.
بزووتنەوەی کۆمەلایەتی چ واتایەک دەدات ئەگەر نەتوانیت ستراکچەریکی
بەستوو هەلبتەکێنێت کە بۆتە کۆسپ و تەگەرە لەبەردەم گەشەی کۆمەلدا.
سیاسیە دەسەلاتدارەکان بەرژەوەندی خەلکی و دەولەتیان تیکەل کردووەو
فەرزیشیان کردووە بەسەر خەلکیداو هیچیش بەمە ئەنجام نادەن پاراستنی
ئیمتیازاتی گروپیکی کەم نەبیت کە خۆیانن.
بزووتنەوەی کۆمەلایەتی چۆن سەرکەوتوو دەبیت دین و نەتەوەگەریتی لە
پشتەوە بیت. بۆچی گوایە تالەبانی و بارزانی لە هەمان نەتەوە نین، بە
هەمان زمانی ئیمە نادوێن، لەسەر هەمان خال ناژین؟ جەماوەر دەبیت
بزووتنەوەکەی خۆی جیا بکاتەوە لە دین و نەتەوەگەریتی. ئەم بزووتنەوەیە
ئامانجیکی تایبەتیی هەیە کە هاوپەیوەستە بە ژیانی هەژارانەوە نەک هەموو
نەتەوەی کورد. کێ بەری بزووتنەوەکە دەچنیتەوە ئەگەر لە بەرژەوەندیی
دەستەلاتدارانی جیا نەکەینەوە؟
ئەگەر ئاوا برۆین لە دواییدا داواکاریەکان سفر دەکرێنەوەو کۆمەل
دەبیتەوە بە کاراکتەریکی تیشکاوو دەسەوسان لە بریاردا لەسەر چارەنووسی
خۆی و کەسانی فریودراوو هەلخەلەتێنراوو لە دواییشدا بەشوێن جەلادەکان
دەکەویتەو.
ئەوەی لەم حالەتە بەرپرسیارە حیزبگەریتی و دیسیپلینە دۆگماکانی
مەرکەزیەتە کە بریاریان خستۆتە دەستی چەند فریاد رەسێک و وای
رادەگەیەنن بەبێ سۆپەرمانەکان سەرکەوتن مەحالە، ئەمەیش لەسەر حسابی
پاسیڤ کردنی خەلک و کردنیان بە گوێگر و چەپلە لیدەر. لەوەیش زیاتر
کردنی ئەو سوپەرمانانەیە بە تارماییەکی پیرۆز. هاتنی سەرۆکی گۆران بۆ
ناو سەرا بە جامرەشیکی گوللەنەبرەوە، کە نە مەرحەمەتی نواند ووتاریک
بدات، نە لە درزی پەنجەرەیەکیشەوە سەری هینایەدەر سلاویک لە خەلکی بکات،
خۆی بۆ خۆی تارمایی دروستکردنەو هیچی تر. وە لە راستیدا کەس نازانێت
ئایا ئەوە هەر تارمایی بوو یان رۆحیانیەتی پیرۆزی نەوشیروان، چونکە
ئینزباتەکانی (حیزبی گۆران) جۆرێک خۆیان بە ئۆتۆمۆبیلەکەیدا هەلواسی
بوو کە کەس نەیدەزانی ئایا کەس لەو ئۆتۆمۆبیلەدایە!
چۆن ئەمە بە مەترسی نەزانین بۆ سەر بزووتنەوەی خەلکی؟ کەسایەتیەکی
تیشکاوی وەک نەوشیروان کە تەواوی ژیانی لە فەلەکی جەلالیەتدا بەسەر
بردبیت، ئیستا چۆن دەتوانیت لە جەلالیەت زیاتر پیشکەش بە خەلکی بکات؟
وە ئایا ئینزباتە شەقوەشێنەکانی بەردەرکی سەرا، هەمان ممارەسەی سالانی
شەستەکانی جەلالیەت نیە؟
بەلام زۆر بە داخیکی سەختەوە دەبیت بلێین: هیچ پیوەریک نیە بۆ ئەم
پیرۆز کردنە لەو کەسانەوە جگە لە ئیعلانی کۆلایەتی خۆیان؟ ئا ئەمە چ
چەقبەستنیکە لە میژووی ئەم میللەتەدا؟ چ تاریکیەکی ترسناکە کە ئەو خۆی
بەر لە مانگیک بە گیرەشێوێنی ناو بردین و سبەینیش پالەوانی مفاوەزاتە؟
ئەی ئایا چەپلەلێدەرەکان خۆیان دەزانن چارەنووسیان چیە؟ ئەمرۆ چەپلەیان
پێ لیدەدەن، سبەینیش دەیانکەنە پاسەوانی بەردەرگاکانیان.
ئیمە تەنیا ئەوەندە دەزانین نە گەندەلی بەم جۆرە لەناو دەبریت وە نە
کۆمەلگایەکی نوێیش بەرهەم دێت. ئەوان هەموو شتیک لەنیوان خۆیاندا دابەش
دەکەن و ئیمەیش بە چارەکەیەک مەئویسیەوە دەنیرنەوە بەرەو ماڵ.
anwar.amin2011@hotmail.com
|