هه‌ڵوێست..!!

حه‌مید عه‌زیز
یه‌کێک له‌بێ به‌ختی و هێمای چاره‌ڕه‌شی میلله‌ته بنده‌سته‌کانی دنیا
به‌گشتی و کورد به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌یه که‌سه‌رکرده‌یان زۆره‌و هه‌ڵوێستیان
که‌مه ئه‌وه‌ش بۆخۆی دووبه‌ره‌کی دروست ده‌کات .
هه‌ڵوێستی باشی سه‌رکرده‌ی گه‌لێک ده‌چێته خانه‌ی شۆڕشگێڕی و خه‌باتی
ئه‌و نیشتمانه‌ی که‌به‌رخۆدانی تێدا کردوه‌و ده‌بێته مێژوویه‌کی جوانی
سه‌ربڵندی ئه‌و میلله‌ته بۆیه له‌هه‌موو جیهاندا سه‌رکرده مه‌زنه
ئه‌گه‌ر ڕۆڵی به‌رگری و هه‌ڵوێستی باشی هه‌بێت بۆ ووڵاتی خۆی .
هه‌ڵوێست کار‌و کاردانه‌وه‌یه‌کی ده‌رونی یه که‌دوو دیوی پێچه‌وانه‌ی
یه‌کترن و ئاوه‌ڵناوێکی جوانی نیشتمان په‌روه‌ریی وه‌رگرتووه له‌هه‌مان
کاتدا ئاوه‌ڵناوی ناپاکیی و خۆفرۆشی وه‌رگرتووه‌و هه‌ندێکجار له‌کات و
شوێنی گونجاو‌دا به‌کاردێت بۆبه‌رگری له‌زووڵم و سته‌می زۆر‌و کاری خراپ
به‌رامبه‌ر به‌مرۆڤ که‌ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی دروست بوونی هه‌ڵوێستی باش
و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌بێته هه‌ڵوێستی خراپ . هه‌ڵوێستیش چه‌ند
جۆرێکی هه‌یه‌و له‌وانه هه‌ڵوێستی مرۆیی ، نیشتمانیی ، نه‌ته‌وه‌یی .
یه‌کێک له‌بێ به‌ختی و چاره‌ڕه‌شی میلله‌ته
بنده‌سته‌کانی دنیا به‌گشتی و کورد به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌یه که‌سه‌رکرده‌یان
زۆره‌و هه‌ڵوێستیان که‌مه ئه‌وه‌ش بۆخۆی کێشه‌و دووبه‌ره‌کی دروست ده‌کات
له‌ناو خه‌ڵکدا.
کارل هۆڤلاند ده‌ڵێت : هه‌ڵوێست هه‌سته سۆزه جوڵه‌یه .
له‌ڕاستیدا هه‌ڵوێست هه‌سته ئه‌گه‌ر هه‌ستی شۆڕشگێڕانه‌ی مرۆڤ نه‌بێت
چۆن هه‌ڵوێستی به‌رگریانه‌ی خۆی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشێکی
خراپ بۆسه‌ر نیشتمان و نه‌ته‌وه‌که‌ی یان هه‌ڵوێسته مرۆییه‌کانی تری
که‌له‌ژیاندا دێته ڕێمان و .. هتد .
هه‌ڵوێست سۆزه بۆیه زۆرجار مرۆڤ ڕۆحی یارمه‌تی تێدا دروست ده‌بێت و
هاوسۆزده‌بێت به‌رامبه‌ر مرۆڤێکی برسی یان لێقه‌وماو که‌ئه‌و یارمه‌تی
و سۆزی مرۆیی یه بۆ ئه‌و که‌سه سته‌م دیده‌یه ده‌کاته هه‌ڵوێست بۆ
خاوه‌ن سۆزه‌که . هه‌ڵوێست سه‌رتاپای سۆز‌و جوڵه‌و ئازایه‌تی گیانی
ئاده‌میزادی خه‌باتگێڕو باشه چونکه مرۆڤ خاوه‌نی که‌سایه‌تیی به‌هێزه
بۆ هه‌ڵوێستی باش و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه که‌سایه‌تی لاوازه بۆ هه‌ڵوێستی
خراپ بۆیه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه هه‌م ڕه‌فتاره هه‌م ڕه‌وشته . به‌شێوه‌یه‌کی
ڕێژه‌یی له‌مرۆڤی ڕۆشنبیرو نیشتمان په‌روه‌ردا به‌شی باشه‌که‌ی بوونی
هه‌یه‌و کاری بۆماوه‌ش له‌مرۆڤدا ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت و هۆرمۆنه‌کانی
مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌کی ڕێژه‌یی له‌دایک و باوکه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ
منداڵ و .. هتد .
جوانترین هه‌ستێک که‌له‌ئه‌نجامی بێ هه‌ستی به‌رامبه‌ردا دروست ده‌بێت
خۆی له‌خۆیدا کارێکی مرۆیی مه‌زنه که‌ده‌بێته ده‌نگ و ڕه‌نگ و کردار‌و
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و سته‌مه‌ی که‌به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی جوانی لێده‌که‌وێته‌وه
که‌هه‌ڵوێسته بۆیه مرۆڤ ده‌بێت له‌پێناوی مرۆڤبوونیی خۆیدا له‌پێناوی
که‌سایه‌تی گه‌وره‌ی خۆیدا سه‌ربڵندبێت به‌هه‌ڵوێستی به‌رگرییانه‌ی خۆی
دژ به نادادی و نایه‌کسانی و زووڵم که‌به‌رامبه‌ر ئاده‌میزاد خۆی ده‌کرێت
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکی خراپه‌وه یان گروپێک یان که‌سێک .
هه‌ڵوێست ئاوه‌ڵناوی کۆمه‌ڵێک کرداری باش و خراپی ئاده‌میزاده که‌بوون
و مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر کارێک ده‌هێڵێته‌وه یان ناهێڵێته‌وه هه‌رچه‌نده
ئه‌وه بیروباوه‌ڕی تایبه‌تی و که‌سیی یان نیشتمان په‌روه‌ریی بێت یان
هه‌رشتێکی تری ژیانیی بێت هه‌ر گرنگه چونکه باشیی یان خراپیی هه‌ڵوێست
په‌یوه‌ندی به بوونی که‌سایه‌تی مرۆڤه‌وه هه‌یه‌و ڕاسته‌وخۆش په‌یوه‌سته
به‌کرداری به‌رامبه‌ره‌وه .
ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێست به‌لای تۆوه باش بێت واتای وانی یه یان ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت
ئه‌و کرداره په‌سه‌ندو باشه بۆ هه‌مووان چونکه تۆ له‌به‌رژه‌وه‌ندی
خۆته‌وه سه‌یری ئه‌و هه‌ڵوێسته ده‌که‌یت که‌واته هه‌ڵوێست دوو ڕوو
دوو لایه‌نی هه‌یه ئه‌گه‌ر بۆ تۆ ڕووه باشه‌که‌ی بێت له‌وانه‌یه
ڕووه خراپه‌که‌ی به‌رمن بکه‌وێت بۆنمونه ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی کورد
هه‌ڵوێستی هه‌بێت به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌ی و داکۆکی لێبکات ئه‌و هه‌ڵوێسته
ته‌نها بۆ ئێمه‌ی کورد باشه به‌ڵام بۆ نه‌یاری کورد‌و هه‌ندێ خه‌ڵکانی
تری شۆڤێنی هه‌ڵوێستی خراپ و ناشرینه بۆ نمونه سه‌رکرده‌یه‌کی کورد
له‌چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌تورکیا به تورکه‌کانی ووت : سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان خه‌ونی شاعیرانه ئه‌و ڕسته‌یه هه‌ڵوێستێکی زۆر ناخۆش و تاڵ
بوو بۆ ئێمه‌ی گه‌لی کورد به‌ڵام بۆ تورکه‌کان زۆر خۆش بوو به‌هه‌ڵوێستێکی
مه‌ردانه‌یان له‌قه‌ڵه‌مدا . که‌واته بوونی هه‌ڵوێست له‌هه‌ر لایه‌که‌وه
بێت به‌ڵگه‌ی جێگیربوون و بوونی که‌سایه‌تی خاوه‌نه‌که‌ی ده‌سه‌لمێنێت
به‌ڵام ئه‌و بوونه هه‌ندێک جار به‌جوانی و هه‌ندێک جار به‌ناشیرینی
خۆی ده‌نوێنێت بۆیه ده‌توانین بڵێین هه‌ڵوێست بریتی یه له‌ڕه‌فتارگه‌لێکی
جۆراوجۆر که‌په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به بیروباوه‌ڕی ڕامیاری و ووڵات
پاریزی یان په‌یوه‌ندی به‌باری که‌سیی و ڕه‌فتارو ڕه‌وشت و هه‌ست و
سۆزی سه‌رکرده یان که‌سێکی ئاسایی یه‌وه هه‌یه .
هه‌ڵوێست له‌کات و شوێنی خۆیدا کار‌و کاردانه‌وه‌یه‌کی ڕه‌وشتیی و هه‌ستیی
و بوونی فۆرمێکی ڕه‌ووشتی به‌هێزه له‌مرۆڤدا که‌بزواندنی هه‌ست و سۆزی
مرۆڤی تێدا ده‌جوڵێت یان ده‌جوڵێنرێت و ئه‌وکاته‌ش ده‌که‌وێته سه‌ر
کار‌و فه‌رمانی به‌رامبه‌ر که‌تا چ ئاستێک کارێکی هه‌ستیار یان بزوێنه‌ر
به‌رامبه‌ر به‌رامبه‌ر یان خاوه‌ن هه‌ڵوێست ده‌کرێت . مرۆڤ بونه‌وه‌رێکی
هه‌ستیارو ناسک و جوانه له‌هه‌مان کاتدا دڕنده‌شه بۆیه هه‌ڵوێست هه‌ندێکجار
شێواز یان هاوکێشه‌یه‌کی پێچه‌وانه‌یه بۆیه کاری زۆر خراپ هه‌ڵوێستی
مه‌زنی لێده‌که‌وێته‌وه کاری باشیش هه‌ڵوێستی باشی لێده‌که‌وێته‌وه
خراپیش خراپی لێده‌که‌وێته‌وه‌و .. هتد .
به‌ڵام مرۆڤ هه‌یه خۆویست و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیی له‌لامه‌به‌ستتره ئه‌و
هه‌میشه هه‌ڵوێستی باشی هه‌یه بۆ خۆی نه‌ک بۆ خه‌ڵکیی یان بۆ نیشتمان
له‌و کاته‌دا ئه‌و جۆره هه‌ڵوێسته ناشرین و خراپه بۆ خه‌ڵک چونکه
ئه‌و هه‌ڵوێسته خۆپه‌رستی یه ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی هه‌یه به
په‌روه‌رده‌و بۆماوه‌وه به‌ڵام جاری وا هه‌یه مرۆڤ له‌پێناوی هه‌ڵوێستێکی
نه‌توه‌یی یان نیشتمانیدا خودی خۆی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌کات چونکه ئه‌وکاره
له‌پێناوی میلله‌ته‌که‌یدا ده‌یکات ئه‌وکات ئه‌وه هه‌ڵوێستی
شۆڕشگێڕانه‌یه‌و به‌مێژوویه‌کی سپی بۆی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت وه‌هه‌روه‌ها
به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه به‌سه‌رشۆڕی و خراپ بۆی دێته هه‌ژماردن له‌لایه‌ن
خه‌ڵک و نه‌ته‌وه‌ی خۆیدا . له‌هه‌ڵوێسته هه‌ره جوانه‌کانی ئاده‌میزاد
هه‌ڵوێستی مرۆیی و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی یه .
هه‌ڵوێست ته‌نها وشه‌یه‌کی بچووکه به‌ڵام واتاکه‌ی هێنده‌ی گه‌وره‌یی
و جوانیی مرۆڤ خۆی و نیشتمان ده‌بێت و پڕاو پڕیش ئه‌م وشه‌یه واتا
کردارییه‌که‌ی یان کرده‌ییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ مرۆڤ و مرۆڤدا و مرۆڤ و
نیشتماندا هاوته‌ریبه و ده‌گونجێت .
ده‌شتوانین بڵێین هه‌ڵوێست کار‌و کاردانه‌وه‌یه‌کی ده‌رونی یه له‌ئه‌نجامی
کاری نه‌شیاو دروست ده‌بێت که‌به‌رامبه‌ر مرۆڤ یان هه‌ر بوونه‌وه‌رێک
ده‌کرێت . هه‌ڵوێستی باشیش له‌مرۆڤی باشه‌وه ده‌بینرێت وه‌هه‌روه‌ها
هه‌ڵوێستی خراپیش له‌مرۆڤی خراپه‌وه سه‌رچاو ده‌گرێت هه‌ڵوێستیش که‌خۆی
وشه‌یه‌کی ئاوه‌ڵناوی یه بۆ ئاده‌میزاد به‌ڵام وشه‌که خۆیشی دووجۆر
ئاوه‌ڵناویش هه‌ڵده‌گرێت وه‌کو هه‌ڵوێستی باش و هه‌ڵوێستی خراپ که‌له‌سه‌ره‌وه
باسمان کرد‌و په‌یوه‌ندی به‌که‌سایه‌تیی ئاده‌میزاده‌وه هه‌یه .
هه‌ڵوێستی باش جوانترین ئاوه‌ڵناوی مرۆڤه پاک و ڕاستگۆ‌و سه‌رکه‌وتووه‌کانه
که‌یه‌ک جۆر ڕوویان هه‌یه‌و ته‌نها بیر له‌به‌رژه‌وه‌ندی و که‌سایه‌تی
خۆیان ناکه‌نه‌وه به‌ڵکو خه‌مخۆری نیشتمان و خه‌ڵکانیترو له‌گه‌ڵ
ڕاستی و دروستی ژیاندان به‌پێچه‌وانه‌ی ئازاردانی مرۆڤ و نایه‌کسانی و
نادادپه‌روه‌رین به‌رامبه‌ر ئاده‌میزادو بونه‌وه‌رانی تری سه‌رگۆی زه‌وی
بۆیه هه‌ڵوێست کاردانه‌وه‌یه‌کی ده‌روونی یه له‌لایه‌ن مرۆڤی ئازاوه
دروست ده‌بێت به‌رامبه‌ر زووڵمێک که‌له‌مرۆڤ ده‌کرێت و کاردانه‌وه‌یه‌کی
خراپیشه که‌هه‌ڵوێستی خراپ له‌دایک ده‌بێت له‌لایه‌ن خراپه‌کارانه‌وه
یان خۆفرۆش و ناپاکانی وڵاته‌وه . هه‌ڵوێستی خراپیش به‌رامبه‌ر
نیشتمان و نه‌ته‌وه له‌ترسنۆکیی یه‌وه دێت .
هه‌ڵوێست و غیره‌ت دوو وشه‌ی زۆر نزیکی یه‌کترن و هه‌مان واتا‌و کاریان
هه‌یه به‌ڵام له‌کات و شوێنی جیاوازدا هه‌روه‌ها هه‌ردوو وشه‌که‌ش په‌یوه‌ندیان
به‌شه‌ڕه‌وه نی یه وه‌کو زۆربه‌ی خه‌ڵکی لێی تێگه‌یشتوون و لێره‌دا
پێناسه‌یه‌کی کورتی هه‌ڵوێست و غیره‌ت ده‌که‌ین :
هه‌ڵوێست و غیره‌ت دوو کرداری هه‌مئاهه‌نگی یه‌کترین بۆ کاری باش و به‌رگریی
و کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره که‌کاری نه‌شیاوی مرۆڤ خۆیه‌تی که‌به‌رامبه‌ری
یه‌کتری ده‌یکه‌ن و هه‌ندێکجار ده‌بینرێت و هه‌ندێکجاریش نابینرێت
بۆنمونه هه‌ڵوێست ده‌بینرێت ئه‌گه‌ر زووڵم یان سته‌می چینایه‌تی یان
نه‌ته‌وایه‌تی ببینیت و بێده‌نگ نه‌بیت بۆ نمونه که‌تۆ سه‌رکرده‌ی
ووڵاتێک یان نه‌ته‌وه‌یه‌ک بیت نابێت بێده‌نگ بیت له‌ئاستی کاری زووڵم
و سته‌مکاری به‌رامبه‌ر میلله‌تی خۆت له‌ده‌ره‌وه‌ی نیشتمانه‌که‌یشت
بێت بۆنمونه به‌ئاشکرا مرۆڤ ده‌بینێت که‌ده‌سه‌ڵاتێکی وه‌کو کۆماری
ئیسلامی ئێران هه‌مووڕۆژێک میلله‌تێکی بنده‌ست و هه‌ژاری وه‌کو کورد له‌سێداره
ده‌دات و ڕۆڵه‌کانی ته‌واو ده‌کات ئه‌گه‌ر تۆ وه‌ک و ئاده‌میزاد ده‌سه‌ڵاتیشت
نه‌بێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و زووڵمه‌دا نه‌بیت ئه‌وا تۆ هه‌ڵوێستێکی
جوانت هه‌یه به‌ڵام مخابن له‌هه‌ر چوار ده‌وری ئه‌م نیشتمانه سه‌ربڕاوه‌دا
که‌کوردستانه هه‌موو ڕۆژێک لاوه‌کانمان له‌سێداره ده‌درێن و ته‌نها
سه‌رکرده‌یه‌کی کورد نقه‌ی لێوه نایه‌ت .
هه‌ڵوێست و غیره‌ت بۆ مرۆڤ وه‌کو ئاین و ویژدان و باوه‌ڕ وایه‌و وه‌کو
دادگایه‌کی ڕاستگۆی دادپه‌روه‌رانه وایه که‌هه‌میشه له‌گه‌ڵتدابێت و
لێپرسینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵدا بکات وه‌هه‌روه‌ها هه‌ڵوێست مرۆڤ مه‌زن و
ڕێزدار ده‌کات و که‌سایه‌تی به‌هێزو خۆشه‌ویست ده‌کات .
که‌غه‌درو سته‌می دووژمنت پێ قبووڵ بوو ویژدانت وه‌کو ناخی ئه‌و
دووژمنه وایه‌و ده‌بیته شه‌ریکه به‌شی نادادپه‌روه‌ری و دڵ ڕه‌شی ئه‌وو
وه‌کو ئه‌و سه‌یر ده‌کرێیت له‌هه‌موو ڕه‌فتاره خراپه‌کاندا بۆیه
مرۆڤی شۆڕشگێڕ به‌رامبه‌ر جه‌ورو خراپه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی خراپ به‌رامبه‌ر
خه‌ڵکی ڕه‌شوڕووتی بێ چاره ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌ش له‌نه‌ته‌وه‌ی خۆیشی
نه‌بن هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت و ئه‌و هه‌ڵوێسته له‌وکاته‌دا ده‌بێته
کاری شۆڕشگێڕانه‌ی مرۆڤ دۆستی یان مرۆیی و خاوه‌ن هه‌ڵوێستی پێ گه‌وره‌ده‌بێت
و دوواییش وه‌کو سومبولێک سه‌یرده‌کرێت .
که‌سێک سه‌رکرده‌و فه‌رمانڕه‌وایه ده‌بێت دڵ و چاویشی بۆ نه‌ته‌وه‌ی
بێت هه‌موو تێکۆشان و کاری ڕامییارییانه‌ی خۆی بۆ گه‌ل و نیشتمانی بێت
چونکه به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و مرۆڤه ده‌بێته خیانه‌تکارو ده‌بێته
هۆی دروستکردنی قوتابخانه‌یه‌کی ناته‌ندروستی ووڵات پارێزیی بۆ نه‌وه‌ی
داهاتوو . له‌ڕاستیدا هه‌ر مرۆڤێک خه‌مخۆری نه‌ته‌وه‌ی خۆی بێت به
نیشتمان په‌روه‌ر دێته هه‌ژماردن و هه‌موو هه‌نگاوو کاره شۆڕشگێڕانه‌کانی
به‌هه‌ڵوێستی نیشتمانیی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت .
هه‌ڵوێست و غیره‌ت مرۆڤ ده‌کاته که‌سی خه‌باتگێڕو ئه‌وه‌یشی که‌هه‌میشه
هه‌ڵوێستی هه‌یه به‌رامبه‌ر ووڵات و نه‌ته‌وه‌ی خۆی له‌ڕاستیدا
دووژمنی گه‌لی خۆی له‌لا هیچ و بچووکه بۆیه ئه‌و هه‌ڵوێسته مه‌ردانه‌یه‌ی
له‌لا دروست ده‌بێت که‌له‌لای هه‌موو که‌سێک و هه‌موو سه‌رکرده‌یه‌ک
نابێت .
Hamid773@hotmail.com
|