١٢\٧\٢٠١١
هه‌ڵوێستی ئه‌مریکییه‌کان
ده‌رباره‌ی ده‌وڵه‌تی کوردستان.

وه‌رگێڕانی: ره‌زا شـوان
له ساڵی « ٢٠٠٣»دا ، له سیاسییه‌کی به‌رزی عێراقیم پرسی : ئایا
ئه‌مریکا ڕی به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی له باکووری عێراقدا
ده‌دا ؟ یه‌کسه‌ر وه‌ڵامی دامه‌وه : نه‌خێر ، بڕواناکه‌م ، زیاتریشی
وت : ڕاسته که ئه‌مریکییه‌کان له نێو گه‌لانی سه‌ر زه‌ویدا،
به‌رزترین ده‌نگن له داکۆکیکرن له ئازادی کورد و مافی چاره‌ی
خۆنووسین و سه‌ربه‌خۆییاندا ، یا به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی مه‌زنی
نه‌ته‌وه‌ییان ، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ر به قسه ده‌مێنێته‌وه و ناچێته
بواری جێبه‌جێکردنه‌وه .. چوکه به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و ستراتیژی
ئه‌مریکا له‌وه‌دایه خۆی به‌سه‌ر سیاسییه‌کانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌دا ـ
عێراق ـ بسه‌پێنێت .. سیاسییه عێراقییه‌که وتی : له‌و باوه‌ڕه‌دام
به‌رژه‌وه‌ندیی ئێستای ئه‌مریکا له‌وه دایه که‌عێراق یه‌کگرتوو بێ،بۆ
ئه‌وه‌ی سوود له نه‌وته‌کانی باکوور و ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق
وه‌ربگرێ.. پارچه‌کردن ئه‌م وڵاته که دووه‌مینی جیهانه له هه‌بوونی
یه‌ده‌کی نه‌وتدا ، له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریکادا نییه .
من به درێژایی هه‌شت ساڵی ڕابردوو ، له نووسینه سیاسییه‌کانمدا ،
خه‌ریک بوو بڕوا به‌وه بکه‌م ، که له پێناوی ( خه‌ونی شاعیران ) دا
، ئه‌مریکا ده‌سکاری خاکی عێراق ناکات . به‌ڵام ئه‌وه‌ی له چه‌ند
ساڵێکی که‌مدا ، له سودان ڕووی دا و له ڕۆژی شه‌ممه « ٩ / ٧ / ٢٠١١»
دا ، جیابوونه‌وه‌ی باشووری سودانی لێکه‌وته‌وه و جاڕی سه‌ربه‌خۆییان
دا ، به جیابوونه‌وه له نیشتمانی دایک .. وای لێکردم که له پێشا
چاو به بڕواهێنانه‌کام دا بخشێنمه‌وه ، هه‌روه‌هاش به ڕای ئه‌و
سیاسییه به‌رزه عێراقییه‌ش.
کێشه‌ی باشووری سودان ، له‌وانه‌یه له هه‌موو یه‌که‌یه‌کی پێکهاتنیدا
، له کێشه‌ی باکووری عێراق بچێت..له‌وه‌ی که ئه‌م دوو گه‌له
هه‌ردووکیان ئاره‌زووی سه‌ربه‌خۆیی و جاڕدانی ده‌وڵه‌تیان هه‌یه .
پێش چه‌ند ساڵێک ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ جیابوونه‌وه‌ی باشووری سودان دا
نه‌بوو.. تا ئه‌و کاته‌ی له‌وێدا به ڕاده‌یه‌کی زۆر نه‌وتی تیا
دۆزرایه‌وه .. ئه‌وسا واشنته‌ن به لای باشووری سودانی کریستیان دا
بایدایه‌وه.. به چاوێکی پڕ له به‌زه‌ییش ، له‌گه‌ڵ حه‌زی مافی
چاره‌ی خۆنووسینیاندا بوو ، ئه‌گه‌رچی به درێژایی نزیکه‌ی بیست ساڵ
ئه‌م جیابوونه‌وه‌یه‌ی ڕه‌ت ده‌کرده‌وه و هاوکاری حکومه‌تی نومێری له
خه‌رتوم دا ده‌کرد بۆ له‌ناوبردنی هێزی یاخیبووه‌کانی باشووری وڵات ..
له کۆتاییدا واشنته‌ن ( به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی ) له‌م به‌شه له
ڕاده‌به‌ده‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی خاکی سودان دۆزییه‌وه ، که‌ئه‌م
ڕاستیه‌ی ڕاستکره‌وه و که‌وته خۆی و پێیداگرت ، بارودۆخی
فه‌رمانڕه‌وای ئێستای سودان عومه‌ر به‌شیر ی قۆسته‌وه و خستیه
به‌رده‌م دوو هه‌ڵبژاردنه‌وه .. یه‌که‌میان ڕازیبوون به سه‌ربه‌خۆیی
باشووری سودان له نۆی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵدا ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت‌و ڕازی
نه‌بێت ، چاره‌ی دووه‌میان ئه‌وه‌یه ، که بڕیاری گرتن و ته‌سلیمکردنی
به دادگای تاوانه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی ، وه‌کو تاوانبارێکی جه‌نگ
جێبه‌جێ ده‌کرێت .
دوای ئه‌وه‌ی که ئه‌مانه‌م له سودان بینی ، بڕوام به به‌ڵێنه‌کانی
ئه‌مریکا بۆ پاراستنی یه‌کێتی خاکی عێراق نه‌ما.. ئه‌وه‌ی له سوداندا
ڕوویدا ، ئه‌مه‌ریکا ده‌توانێت له عێراقدا جارێکی تر وه‌کو ئه‌وه‌ی
ئه‌وێ کۆپی بکات.
دوای ئه‌وه‌ی که گوێمان له ئه‌مریکا بوو ، له‌وه‌ی که پارێزگاری له
یه‌کێتی خاکی سودان ده‌کات .. ئینجا هاوکاری کردنی جیاوازیخوازه‌کان
ئه‌وێ و ، ناچارکردنی حاکمی سودان به‌وه‌ی که دان به سه‌ربه‌خۆیی
باشووری سوداندا بنێ .. دوای هه‌موو ئه‌مانه، چی شتێ ڕێ له ئه‌مریکا
ده‌گرێت به‌وه‌ی که گرینگترینه‌کانی له عێراقدا پێش بخات ؟ هانی
سیاسییه‌کانی کورد بدات بۆ جیابوونه‌وه ، سیاسییه‌کانی به‌غداش ناچار
بکات که دان به سه‌ربه‌خۆیی ( کورسـتان ) دا، بنێن .. بێگومان
ئه‌وه‌ش به فه‌رمانڕه‌واکانی به‌غدا ڕاده‌گه‌یه‌نن که عینادی کردن
سه‌ریان ده‌خوات .. ڕۆژه دواییه‌کانی ( سدام )میشیان وه‌بیر دێننه‌وه
که چی به‌سه‌ردا هات .
_________________________________
* ده‌قی ئه‌م وتاره له نووسینی نووسه‌ری عه‌ره‌بی عێراقی (غالیب
زنجیل)ـه که به زمانی عه‌ره‌بی له ڕۆژی « ٩ / ٧ / ٢٠١١»دا له
ماڵپه‌ڕی « کتابات »دا بڵاوی کردۆته‌وه.
١٠\٧\٢٠١١
ماڵپه‌ڕی ره‌زا شوان
|