٢\١١\٢٠١٠
هه‌ڵوێستی گۆڕان و
کشانه‌وه‌ی له ئیتلافی فراکسیۆنه کوردستانییە‌کان.
هه‌ورامان عەلی تۆفیق
ڕاگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌باره‌ت به کشانه‌وه‌یان له ئیتلافی
فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان ده‌ره‌نجامی به‌ده‌نگه‌وه نه‌هاتنی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی کورد له‌م هه‌رێمه‌دا دوای ئه‌وه‌ی که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پڕۆژه‌یه‌ک
بۆ چاکسازی سیاسی ده‌خاته به‌رده‌م سه‌رۆکی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
و به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌یان وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه‌و و کار و
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌که‌یان نه‌کراوه بۆیه هه‌ڵوێستی دیموکراسیانه
و مه‌ده‌نیانه ده‌گرنه به‌ر و له‌و ئیتلافه کوردیه ده‌کشێنه‌وه له‌و
کاته‌ی که ڕه‌وتی سیاسی کورد و ئاسته‌نگیه‌کانی ئه‌مڕۆیی دۆزه‌که‌مان
و هیوا و ئومێدی تاکی کورد له‌سه‌ر پارت ولایه‌ن و سیاسه‌تمه‌دارنی
خۆیی به‌ستووه بۆ به‌ده‌ست هێنانی خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له
چوارچێوه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی که ئه‌مڕۆ ناوی عێراقه به‌ده‌ست بێت ... ئه‌و
عێراقه‌ی که له‌دوای ڕوخانی دیکتاتۆریه‌ته‌وه کورد ڕوو به‌ڕووی شێوه
گرفت و کێشه‌ی کوشتن و بڕین و تواندنه‌وه و جینۆسایدی به‌ئاشکرابوو
بووه‌وه ، ئه‌مڕۆ هه‌مان به‌رنامه له‌سه‌ر شێواز و ڕه‌وتی درێژخایه‌ن
و به‌به‌رنامه و هاوکاری ده‌ده‌ره‌کی و به‌شێوازێکی دیموکراتیانه دژ
به‌خواستی کورد کاری له‌سه‌ر ده‌کرێ ..
کشانه‌وه‌ی لیستی گۆڕان له ئیتلافی فراسیۆنه کوردستانیه‌کان له‌و
ساته‌وه‌خته ناسکه‌دا به ڕێگای تازه‌ی خه‌باتی دیموکراسی له
کوردستان دا له‌قه‌ڵه‌م نادرێت و بێ گومان ئه‌م هه‌ڵوێسته به
شێوازێکی دی و خۆی به ئاکارێکی ئاسته‌نگاوی دا ده‌بات که ته‌نها باجی
ئه‌و شێوه هه‌ڵوێستانه ئه‌گه‌ر له‌ژێرناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی کورد و
دانیشتوانی ئه‌م هه‌رێمه‌دابن به‌ڵام ئه‌م خه‌ڵکه باجی ئاکامی ئه‌و
جوره هه‌ڵوێستانه‌ده‌دات و زه‌ره‌ر مه‌ندی کۆتایی ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ژارو
بێ ده‌رامه‌ت و بێ ده‌سه‌ڵاته‌یه که له زۆربه‌ی دوائاکامه‌کانی بێ
ئاگایه و ناوه‌ڕۆکی ناکۆکیه‌کانیش خۆیان له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی
دوو لایه‌نه‌ده‌دات ..
ئێمه‌ی کورد هێشتا له کێ بڕکێو و ململانێی درێژخایه‌نداین بۆ گێڕانه‌وه‌ی
مافه نه‌ته‌وه‌ییه زه‌ود کراوه‌کان و له‌هه‌موو هه‌نگاو کارێک و هه‌ڵوێستێکی
هه‌ڵه‌و دژ به‌و خواسته گشتیه‌کان زیان به‌و پڕۆسه‌یه ده‌گه‌ێنێت ..
عێراق ئه‌و پارچه ئاگره‌ی که له هه‌رساتێک دا بڵێسه بکات ئه‌و کات
ئێمه‌ی کوردیش پێوه‌ی گڕده‌گرین و زیانه‌کانی چاوه‌ڕوان نه‌کراوده‌بن
.. کورد پێش ئه‌وه‌ی بیر له‌هه‌رشتێکی دی بکاته‌وه پێویستی به یه‌کگرتن
و یه‌ک هه‌ڵوێستی و هاوده‌نگی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه و گرنگه سه‌رکردایه‌تی
سیاسی و لایه‌نه‌کان و جه‌ماوه‌ر له‌م خاڵه‌گرنگه‌دا کۆک بن و کێشه‌یان
نه‌بێت .. ئه‌م خاڵه بۆ کاره‌کانی کورد له‌گه‌ڵ لایه‌نی عه‌ره‌بی و
حکومه‌تی عێراقی و ته‌نانه‌ت ئه‌و ئاسته‌نگ و پرسه ترسناکانه‌ی که به‌رده‌وام
له‌ده‌ره‌وه به‌ره‌و ناوخۆیی کورد دێن و ته‌نها ڕێگر له‌و هێرشانه یه‌کگرتوی
و یه‌ک هه‌ڵوێستی کورده .
ئه‌وه‌ی که له ناوه‌ڕکی ڕاگه‌ێندراوه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا
هاتووه که هۆکاری کشانه‌وه‌یان ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ به‌ده‌نگه‌وه نه‌هاتنی
سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد و په‌ڕله‌مانی کوردستان بۆ ئه‌و پڕۆژه
چاکسازیه‌ی که پێشکه‌شیان کردووه بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی سیاسی
دیموکراتی که‌له‌گه‌ڵ خواسته‌کانی جه‌ماوه‌ردا بگونجێت ...
ڕاسته دیموکراتیه‌تی سیاسی و قبوڵکردنی ڕای جیاواز‌و و بوونی ئۆپۆزسیۆن
له‌سه‌ر بنه‌مای سیسته‌مێکی سیاسی پێشکه‌وتنخواز و نوێ که له‌دونیای
دیموکراسی وڵاتاندا په‌یڕه‌وی ده‌کرێت خواستێکی هه‌نووکه‌ی ئه‌مڕۆیی
کورده .. بوونی ئۆپۆزسیۆن خواستێکه ئه‌مڕۆ له دونیای سیاسی دا
پێویسته و کۆڵه‌که‌ی بنه‌مایی دیموکراتیه و ئێمه‌ی کوردیش پێویستمان
به‌و لایه‌نه کرنگه‌ی ژیانی سیاسی هه‌یه بۆ ته‌واو کردنی پڕۆسه‌ی
دیموکراتی له‌م هه‌رێمه‌دا ..
به‌ڵام گرنگه جیاوازی له‌نێوان کاره ناوخۆییه‌کان و تایبه‌تیه‌کان که
په‌یوه‌ندیان به‌ژیان و گوزه‌ران و ڕه‌وتی ئاسایی ته‌واوی پڕۆسه‌که‌وه
هه‌یه له‌م هه‌رێمه‌دا له‌گه‌ڵ ناکۆکیه‌کانی کورد و ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی
له ناوچه‌که‌دا که به‌شێکی ئه‌و ناکۆکیانه له چوارچێوه‌ی حکومه‌تی
عێراقی دا خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه و ده‌بێ زۆر جیاواز و به‌تایبه‌ت مه‌ندیه‌وه
مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت و کوردی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن و ڕای
گشتی و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌وه‌لانانی گشت ناکۆکیه‌کان و به‌یه‌ک
ستراتیجیه‌تی یه‌ک ئامانجه‌وه کاربکه‌ن و مساوه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه
نه‌ته‌وه‌ییه‌کان نه‌کرێت .
گرنگه هه‌ڵوێستی شه‌قامی کوردی و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ڕاشکاوانه ڕیگا
به‌م ناکۆکیانه نه‌ده‌ن و ده‌سه‌ڵاتیش وه‌ک به‌رپرسی یه‌که‌م له‌هه‌مبه‌ر
پرسه‌کاندا به‌رپرس بێت و مامه‌ڵه‌ی وردبینانه تر له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌کاندا
بکات تا مه‌ودا به‌و که‌لێنانه‌درێت درز بخاته دیواری ماڵی کورده‌وه
...
ئه‌مڕۆ له کێشه‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی عێراقی دا کورد به‌ته‌واوی هێزیه‌وه
له‌ئاسته‌نگ و کێشه‌دایه‌وه و پلانه‌کان له توانا‌و هێزی کورد گه‌وره‌ترن
و مه‌ترسی گه‌وره‌ش له‌سه‌ر کورد و ئاینده‌ی کورده گه‌ر به‌وریایی و
تۆکمه‌ییه‌وه هه‌نگاو بۆ کاره‌کان نه‌نرێت .. چۆن ده‌بینین هه‌موو هه‌وڵه‌کان
بۆ پێک هێنانی حکومه‌تی عێراق و یه‌ک خستنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان بۆ
پێکهێنانی حکومه‌تێکی نیشتمانی فره‌لایه‌ن که هه‌موو پێکهاته‌کانی نێو
پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق بگرێته خۆ له‌ئارادان و زیاتر له هه‌شت مانگه
ئه‌م هه‌وڵانه به‌رد‌ه‌وامن و بێ ئاکام ماونه‌ته‌وه ، به‌ڵام ده‌ست
پێشکه‌ریه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم و هه‌وڵه‌کانی بۆ یه‌ک خستنه‌وه‌ی له‌و
ڕوانگه‌یه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرن که مانه‌وه‌ی عێراق به‌م شێوازه و به‌و
په‌رته‌وازیه‌ی که هه‌موو لایه‌ک به‌ویستی خۆیی ده‌ستی تێوه‌رده‌دات و
بارودۆخه‌کان له‌و ئاڵۆزیه‌ی تێیدایه ئاڵۆزتری ده‌کات ، که‌واته ئه‌مڕۆ
کورد له‌و ڕوانگه‌یه‌وه هه‌نگاو ده‌نێ و ده‌ره‌نجامیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
گشتی چونکه نه‌بوونی حکومه‌ت و دامه‌زراوه سیاسی و ئیداریه‌کان وڵات
به‌ره‌و هه‌ڵدیرده‌بات ..
ده‌بێ چۆن بین گه‌ر به‌جیاوازو و هه‌رکه‌س بۆخۆیی و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه
حزبیه‌کانی خۆیی ڕوو له‌دانوستاندنه‌کان بکات ئه‌وکات به‌رژه‌وه‌ندیه
نه‌ته‌وه‌یه‌کانمان به‌چ ئاکامێک ده‌گه‌ن ..؟ ئه‌وه‌ی ئێستا به‌ده‌ست
هاتووه ئه‌وکات ده‌بێ چی به‌ده‌ست بێنین .. ؟
له‌پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمه‌وه ڕای گشتی له‌گه‌ڵ خۆشحاڵی به‌بوونی
ئۆپۆزسیۆن هه‌میشه خواستی ئه‌وه هه‌بووه بۆ به‌غداو دانوستاندنه‌کان
و کێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان و خواسته کوردیه‌کان گرنکه بۆ سه‌رکه‌وتنی
کورد یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌ک ڕابن و ناکۆکی و جیاوازی
بیروراکان له‌چوارچێوه‌ی ناوخۆدا کاراتربکه‌ین و گیانی دیموکراسی و پره‌نسیپه‌کانی
ژیانی سیاسی له‌م هه‌رێمه‌دا به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رین ئه‌وکات ده‌کرێ
بڵێن هه‌نگاوه‌کان به‌ره‌و لوتکه‌ی سه‌رکه‌وتن و گه‌یشتنه خواسته‌کانمان
مل ده‌نێ ..
ماڵپه‌ڕی هه‌ورامان عه‌لی
تۆفیق
|