٧\٦\٢٠١٠
هه‌ڵوێستی میانڕه‌وانه‌ی
کورد
له
هه‌مبه‌ر تۆپبارانکردنی ناوچه سنووریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان.
هه‌ورامان عه‌لی تۆفیق
به‌رده‌وامی کۆماری ئیسلامی ئێران له
بۆردومانی ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کورستان له (بناری قه‌ندیل و
چۆمان و حاجی ئۆمه‌ران و سیده‌کان و پشده‌ر) زه‌نگێکی ترسناکه بۆ
ئاسایشی هه‌رێم و په‌یامێکه بۆ کورد که دراوسێکانی ده‌توانن له
گۆڕینی پێگه‌ی سیاسی له ناوچه‌که‌دا و به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به‌کورد
کاریگه‌ربن و ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن .
بۆردومانی سنوره‌کان به‌رده‌وامی هه‌یه و ئه‌م شێوه ره‌فتارانه‌ش له
دووساڵ زیاتره به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی کوردی و سه‌روه‌ری ئه‌م هه‌رێمه
هێرش و توپ باران به‌رده‌وامی هه‌یه و خه‌ڵکی گوندنشین و دانیشوانی ئه‌و
ناوچانه ئاواره ده‌بنه‌وه و ماڵ و حاڵی خۆیان به زیانی ماڵی و
گیانی یه‌وه به‌جێ دێڵن و ته‌واوی ئه‌م ڕوداوانه‌ش له بێ ده‌نگی ده‌سه‌ڵاتی
فیدراڵی عێراق و ئه‌مریکا وکۆمه‌ڵگایی نێوده‌وڵه‌تی دا ده‌بینین و ئه‌وه‌ی
تائێستا له‌پێش چاوه ناڕه‌زای حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم
و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وی عێراق به فه‌رمی ئیدانه‌ی ئه‌و بۆردومانانه‌یان
کوردوه که هه‌رسێ لا وه‌ک کورد هه‌ڵوێستیان هه‌بووه ...
نیگه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی کورد دوای چه‌ند ڕۆژ له به‌رامبه‌ر بۆردومانی
سنوره‌کانی هه‌رێم به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایی خۆیی ڕاگه‌یاند ، ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی
حکومه‌تی هه‌رێم له‌م ڕوه‌وه خۆیی له‌م چه‌ند لایه‌نه‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرێت ... نیگه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رده‌وامی تۆپ بارانکردنی
سنوره‌کان و پێشێل کردنی سه‌روه‌ری خاکی عێراق و پره‌نسیپه‌کانی یاسای
نێوده‌وڵه‌تی و په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و نه‌گونجان له‌گه‌ڵ
نه‌ریته‌کانی دراوسێیه‌تی و پێچه‌وانه‌ی خولیای حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان و داواکردن له ڕاگرتنی تۆپباران و داواکردن له حکومه‌تی
عێراق به‌شێوازێکی فه‌رمی و له‌ڕێگای که‌ناڵه په‌یوه‌ندی داره‌کانی
خۆیه‌وه کاری پێویست بۆ راگرتنی تۆپ بارانه‌که بکات و حکومه‌تی هه‌رێم
پێی وایه له‌ڕێگای وتوێژو گفتوگۆی راسته‌وخۆ لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه کار
بۆ چاره‌سه‌ر کردنی هه‌رگرفتێک بکرێت گه‌ر هه‌بێت ..
ئه‌مه به تێکڕا بۆچونه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمه به‌رامبه‌ر به کۆماری
ئیسلامی ئێران ، دواتر بێ ده‌نگی په‌رله‌مانی کوردستان و هاوکات به‌زاندنی
سنوره‌کانی هه‌رێم و له‌هه‌مان کات دا وشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که حکومه‌تی عێراق به‌فه‌رمی یاداشتێکی ناڕه‌زایی
پێشکه‌ش به ئێران و تورکیا کردوه .
هه‌موو هه‌ڵوێستی فه‌رمی هه‌رێم و حکومه‌تی عێراقی خۆیی له یاداشتنامه
و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین زیاتر هیچی دی ناگرێته‌وه و دانیشتوانی ئاواره‌بووی
ئه‌و ناوچانه و ته‌واوی کۆمه‌ڵگای کوردی چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵاتی
کوردیه و ده‌یانه‌وێ ڕونکردنه‌وه و هه‌ڵوێستی ڕونوو ئاشکراو هه‌نگاوی
پێویست له‌و لایه‌نه‌وه بنێ گه‌ر بپرسین کێ به‌رپرسه له قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی
زیان لێکه‌وتوان و گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ شێوه‌نه‌کانی خۆیان و
هێورکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که ...؟ کێ به‌رپرسه له شه‌هید کردنی خه‌ڵکی
بێ تاوان ... ؟ له‌و سه‌رده‌مه‌ی که باس له‌ئازادی و ئارامی و
دیموکراتیه‌ت و ده‌ربازبوون له سه‌رده‌می ڕه‌شی دیکتاتۆریه‌تی سه‌دام
، به‌ڵام ئه‌مڕۆ خه‌ڵک به‌شێوازێکی دی ئاواره‌ده‌بێته‌وه و سه‌روه‌ت و
سامانی له‌ده‌ست ده‌دات و گیانی ده‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه و خۆشه‌ویستانی
له‌ده‌ست ده‌دات ...
بێ ده‌نگی حکومه‌تی عێراق و نه‌بوونی هه‌ڵوێستی دیار‌و به‌رچاو وه‌ک ئه‌وه‌ی
ئه‌و ناوچانه خاکی عێراق نه‌بن ، که هۆکاری سه‌ره‌کی ده‌گه‌رێته‌وه
بۆ ئه‌و ناکۆکیانه‌ی نێوان کورد و عه‌ره‌ب و ئه‌و ئاسته‌نگیانه‌ی که
له پڕۆسه‌ی سیاسی وڵات دا بوونی هه‌یه و تائه‌مڕۆ کێشه‌کانی کورد و
مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان و ده‌یان مه‌سه‌له‌ی دی به‌هه‌ڵواسراوی
ماونه‌ته‌وه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که عێراق به‌خۆی له گێژاوی سیاسی
دایه و دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان تا ئێستا نه‌توانراوه حکومه‌ت پێک
بهێنرێت و ناکۆکیه‌کان له‌نێوان هێزه سیاسیه‌کاندا به‌رده‌وامی هه‌یه
و به‌هۆیی گرفته ناوخۆییه‌کان و نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی به‌رپرس ناتوانرێ
له‌هه‌مبه‌ر گرفته‌کان لاواز‌و بێ هه‌ڵوێست ده‌بن وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر
به‌ئێران و له‌لایه‌کی دی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌هۆیی نزیکی له‌ئێرانه‌وه
و هاو مه‌زهه‌بی ده‌بێته ڕێگر له دروست بوونی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی که
پێویستن که‌واته کاریگه‌ری و باڵاده‌ستی ئێران له عێراق دا هۆیی سه‌ره‌کی
بێ ده‌نگی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه ..
بێ ده‌نگی ئه‌مریکا جێگای پرسیاره‌و پێویسته وردبینانه لێک بدرێته‌وه
چونکه سیاسه‌تی ئه‌م وڵاته هه‌میشه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدابووه و
به‌رامبه‌ر به‌کوردیش له‌و ئاسته پێویسته‌دا نه‌بووه ، چۆن ده‌بینین
له گۆڕانکاریه‌کانی عێراق دا هه‌ڵوێسته‌کان به‌رامبه‌ر به‌کورد چۆن
بوون و تائێستاش چۆنن و ڕای کورد به‌رامبه‌ر به‌م وڵاته وه‌ک زل هێزێک
له دونیادا هه‌موو هیوایه‌کی له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیانه بنیادنانه‌وه
و به‌ئومێده‌وه ده‌ڕوانێته په‌یوه‌ندیه ئاینده‌ییه‌کان ، به‌ڵام بێ
ده‌نگی جێگای سه‌رسوڕمانه و ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ که ئه‌مریکا پێگه‌ی
کوردی به‌لاوه گرنگ نیه له‌ناوچه‌که‌دا چونکه کێشه‌کان و ئاڵۆزیه‌کان
له‌ناوچه‌که ئاڵۆزتر ده‌بن گه‌ر کورد کاریگه‌رو به‌هێزبێت و خاوه‌ن سه‌وه‌ری
خۆیی بێت .
گیانی کورد و خاک و کوردستان و پێرۆزی و ڕه‌وابوونی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان
ته‌نها له‌خه‌یاڵی ئێمه‌ی کوردا بوونی هه‌یه و لای که‌سی دی گرنگ نیه
، ئه‌مه سه‌ره‌رای بێ ده‌نگی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی که به‌پێچه‌وانه
به‌رامبه‌ر بچوک ترین ڕوداو هه‌موو دێنه زمان و ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رزده‌که‌نه‌وه
به‌ڵام به‌رامبه‌ر به‌گیانی که‌سایه‌تی کورد هه‌موو لاڵ بوون و ده‌نگیان
ده‌رنایه ، جێگای خۆیه‌تی کورد ئه‌م بێ هه‌ڵوێستیانه‌ی هه‌موو لایه‌ک
له‌بیرنه‌کات . ئه‌م بێ ده‌نگیه ئێران هانده‌دات له‌سه‌ر بۆردومان به‌رده‌وام
بێت ..
له هه‌رێمی کوردستان ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی فه‌رمانڕه‌وا له‌ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه
بوونی هه‌یه و په‌ڕمانێک که نوێنه‌ری ئه‌و خه‌ڵکه‌یه هه‌ڵبژێردراوه
، ئه‌رکی خۆیانه که ڕاشکاوانه و هه‌ڵوێستی پێویست و به‌کردار بیسه‌لمێنێن
که خه‌م خۆری ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ن و ئه‌رکی سه‌رشانی ئه‌وانه گیان و
سامانی خه‌ڵک بپارێزێن و ئه‌و ئومێده بده‌نه خه‌ڵک ده‌سه‌ڵات
پارێزگاری گیان و سامانی ئه‌م خه‌ڵکه‌یه نه‌ک ته‌نها فه‌رمان ڕه‌وایه‌تی
به‌وتاری سیاسی و یاداشت پێشکه‌ش کردن .. ئه‌م شێوه ڕوداوانه توانا‌و
لێهاتووی حکومه‌تی هه‌رێم تاقی ده‌کاته‌وه و ئه‌و ئاسته به‌دیارده‌خات
که له‌ڕۆژانی داهاتوو دا ئه‌م هه‌رێمه تاچه‌ند ده‌توانێ به‌ره‌نگاری
هێرشه ده‌ره‌کیه‌کان بێته‌وه . پێچه‌وانه‌ش متمانه‌ی هاوڵاتیان به‌ده‌سه‌ڵات
و هێزه‌کانی نامێنێت .
پێویسته حکومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی کوردی دوای ناڕه‌زایی ده‌ربڕین
و یاداشت پێشکه‌ش کردن به‌هه‌موو لایه‌ک زۆر به‌ڕاشکاوانه کاربۆ ڕێگا
چاره‌ی دی بکات و زۆر به‌توندی ڕای خۆیی به‌دیاربخات و له‌م شێوه
گرفتانه‌دا ئه‌وه‌ی ده‌بێ ئه‌نجام بدرێت ئه‌نجامی بدات .. گرنگه کار
بۆ زیاتر کردنی ناڕه‌زاییه‌کانی جه‌ماوه‌ر و ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کان و
ڕێ پێوان و بێ ده‌نگ نه‌بوون له‌سه‌ر ئاستی به‌رفراوان به‌شێوازێک که
کاریگه‌ری دیار‌و به‌رچاوی هه‌بێت ، ئه‌مه‌ش ئه‌رکی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
و ڕێکخراوه مرۆیی و مه‌ده‌نیه‌کانن که ئه‌مڕۆ به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو
بونیان هه‌یه و له‌م شێوه دۆخانه‌دا کاریگه‌ری و مه‌ده‌نیه‌تی ئه‌م
جۆره ڕێکخراوانه به‌دیارده‌که‌وێت .. له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی بۆردوومانه‌کان
و به‌رفراوان بوونیان ده‌سه‌ڵات له‌ڕێگای ده‌زگاپه‌یوه‌ندی داره‌کانه‌وه
هه‌نگاوی بڕینی گشت په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا
بنایه و به‌تایبه‌ت ئه‌مڕۆ به‌هۆیی کرانه‌وه‌ی بازاڕه‌کانی عێراق و هه‌رێم
له‌به‌رده‌م که‌لوپه‌لی ئێرانی و بازرگانانی ئێران و بێ گومان ئه‌مه‌ش
کاریگه‌ری گه‌لێک باشی ده‌بوو . چونکه داخستنی سنوره‌کان چه‌ند زیان
به‌ئێمه‌ی کورد بگه‌یه‌نێت ده‌ئه‌وه‌نده به‌ئێران ، گه‌ر ئێمه‌ی کورد
له‌پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌کان وه‌لابنرێن
و چی دی مامه‌ڵه‌ی میانڕه‌وانه و هه‌میشه خۆبه‌که‌م زانین و سستی له
چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کان نه‌کرێت و چی دی له پێگه‌ی لاوازی و پاڕانه‌وه
به‌ره‌و چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی به‌چێت ..
ماڵپه‌ڕی هه‌ورامان عه‌لی
تۆفیق
|