٩\٦\٢٠١٠
هەڵوسیتى
شەرمنانەى کاربەدەستانى هەرێم خزمەتى کێ دەکا.

پێشڕەو حەمید
هێرشەکانى ئیران بۆسەر خاکى کوردستان و پێشێلکردنى سەروەرى کوردستان
لەلایەن ئەو ڕژێمەوەو بیدەنگ بون و کاردانەوەى شەرمنانەى حکومەت و
پەرلەمان و سەرۆکایەتى هەریمى کوردستان و بێدەنگ بونى حکومەتەکەى نورى
مالکى لەم کاتەدا ، لەبەرامبەر دوژمونکاریەکانى ئیران بۆسەر خەڵکى
کوردستان دوباتکردنەوەى کۆیلایەتى و سەلماندنى گەورەى دەسەڵاتى
ئیرانیەکانە لە نێو پێکهاتە و کایەجیاوازەکانى ئەو حکومەتە ى عێراقداو
سەرەتایەکى ترسناکە بۆ هاندانى دوژمونانى کورد بۆ بەردەوامبونیان لەسەر
تاونکاریەکانیان .
هەڵویستى شەرمنانەى کاربەدەستانى کورد دووپاتکردنەوەى کۆیلایەتیە بۆ
ئاغاکانى ئیران و نەرمیى نواندى لەبەرامبەر سوتاندن و کوشتنى ڕۆڵەکانى
کوردا خۆبردنە پیشەوەو خۆخۆشەویستکردنیانە لاى کاربەدەستانى ئیران
لەسەر حسابى شەرف و کەرامەتى نەتەوەى کوردو سوککردنى پرسە نەتەوایەتى و
نیشتیمانییەکانمان .
کاربەدەستانى هەرێمى کوردستان نەبێت کە هیچ ڕێزێک بۆئیرادەى نەتەوەو
تاک بەتاکى کوردى دانانێت ، ئەگەر چى لەهەر شوێن و وڵاتیکى ترى
دونیادابیت کاربەدەستانى سیایاسى ئەو ولاتانە لەبەرامبەر پێشێلکردنى
سەروەرى خاکەکەیان و ئیهانەکردنى هاوڵاتیەکانى هەرگیز بێدەنگ نابیت و
لەئاستێکى باڵاى حکومى دا هەڵویسَت وەردەگرن و سەفیرى وڵاتى دەست
درێژیکەر بانگ دەکرێت بەتوندى سەرۆکۆنەى هەڵویستى حکومەتەکەیان دەکەن و
ئاگادارى دەکەنەوە لە تێک چونى پەیوەندیکانیان ، بەڵام ڕۆژانە
بەبەرچاوى هەمو دونیاوە ڕژێمى ئێران و تورکیا سەروەرى خاکمان پێشێل
دەکەن و لەخاکى خۆماندا دەمان سوتێنن و گەنجان و پیرى نیشتیمانەکەمان
دەکوژن و خانو بەسەرماندا خاپوردەکەن ، کەچى نابینین و نەمانیست هیچ
هەڵوێستێکى شلگیرانەو لێبڕاوانەى کاربەدەستانى هەرێم بدرکێنرێت و
هەڵوێستێکى مەردانەى ئەوان هەندێک لەغەمەکانمان سوک بکات و زیاتر
بڕوامان بەخۆمان و کاربەدەستانمان هەبێت و بڕوا بەخۆمان بهێنین کە
سەرۆکەکانمان و کاربەدەستانى حکومەتەکەمان هیچ جیاوازیى یەکیان نییە لە
سەرۆک و کاربەدەستانى ئەو وڵاتانەى تر کە لەپێناوى سەروەرى خاکەکەیدا
ئامادەیە بمرێت.
ئەگەر بیانوى بوردومانکردنى کوردستان لەلایەن ئیرانەوە بونى
چەکدارەنەیارە کوردەکانى پارتى ژیانەوەى ڕۆژئاواى کوردستان (پژاک ) بێت،
ئەى بێدەنگ بونى کاربەدەستانى هەرێم چى بیانویەکە ؟ هەڵوێستى شەرمنانەى
سەرۆکایەتى هەرێم و پەرلەمان و حکومەت لەپێناوى کام بەرژەوەندى باڵاى
کوردستاندایە لەکاتێکدا ڕۆژانە ئیرانیەکان ئەتکى سەروەرى خاکمان دەکەن
؟ ئایا سەفەرکردنى سەرۆکى هەرێم لەم کاتەدا بۆتورکیا پێوست بو یان
سەردانى ئەو ناوچانەى کە ڕۆژانە خەڵکەکەى لەگەڵ مردن و ئاوارەیدا
ڕوبەڕودەبنەوە ؟ بەشدارى کردنى کاربەدەستانى حکومەت لەیادى لەدایک بونى
ئیمامەکەى ئیران ( خومەینى ) دا پیرۆزترە یان ئاگادارکردنەوەى سەفیرى
ئیران لە توڕەبونى خەڵکى کوردستان لە تاوانەکانیان .
لێرەوە بە کاربەدەسانى هەرێمى کوردستان دەڵێم، ئەگەر ئیوە لەسەر حسابى
ژیانى خەڵکى کوردستان دەتانەوێت زیاتر دەسکەوتى تاکەکەسى و حیزبى لاى
ئیرانیەکان بۆخۆتان مسۆگەربکەن ، ئەوا خەڵکى کووردستان هەرگیزبێ دەنگ
نابیت و بەتوندى سەرۆکەنەى تاوانکاریەکانى ئیران دەکەن و شەرمەزاریان
دەکەن ، بەهەمان شێوەش هەڵوێستى ترسنۆکانەو شەرمنانەى ئیوە
شەرمەزاردەکەین و داواتان لێدەکەین کە لەتاقى کردنەوەى ئەخلاقى و
مەردایەتیدا ئەمجارە سەرکەوتببن و ڕێگەمەدەن لەوەزیاتر منداڵان و
گەنجانمان لەخاکەکەى خۆیاندا بە باروت و پارچە ئاسنى ژەنگاوى تۆپە
دورهاوێژەکانى ئیران بکوژرین .
ماڵپهڕی پێشڕهو حهمید
|