١٢\٢\٢٠١٦
ھەڵوێستمان
بەرانبەر رۆژاوا
دەبێ ھەڵوێستی
رەخنە و ھاریکاریی بێ.

زاھیر باھیر
- بەشی
چوارەم -
• مامه‌ڵه‌ی دیبلۆماسیانه‌ی په‌که‌که و په‌یه‌ده
له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم، به تایبه‌تی پارتی:
ناکۆکی نێوانی هێزه کوردییه‌کانی باشور و په‌که‌که لانیکه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ساڵانی سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانی چه‌ر‌خی ڕابوردوو که له زنجیره
شه‌ڕێکی خوێناویدا خۆی بینییه‌وه . گومانی تیادا نییه هیچ هێز و
پارتێکی کوردی له باشوردا نه‌بووه و نییه که چاوی دۆستانه و هاونه‌ته‌وه‌یی
به په‌که‌که‌دا هه‌ڵهێنابێت و هه‌ڵیشبهێنێت هه‌میشه زه‌مینه‌ی به‌یه‌کادان
و یه‌کدیکوشتن ئاماده‌بوون. ڕاسته له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌کێتی و
ئیسلامییه‌کاندا دوژمانیه‌تییه‌که‌ی نێوانیان له ئیستادا تۆزێك ئه‌هونتره
، به‌ڵام ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه که ئه‌و سێ لایه‌نه‌ش دۆستی په‌که‌که
و په‌یده یا باکور و ڕۆژاوا بن.
پارتی ئه‌وه‌نده‌ی که په‌که‌که به دووژمنی خۆی ده‌زانێت هیچ هێزو
حکومه‌تێکی ئه‌م جیهانه ئه‌وه‌نده به دووژمنی خۆی نازانێت، هاتنی
هێزی تورکیا و دانانی سه‌ربازگه‌یان له خاكی کوردستان و هێنانی داعش،
هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه بۆ دژایه‌تیکردنی په‌که‌که و په‌یه‌ده و هێزه
سه‌ربازییه‌کانیانه . هێزه‌کانی پارتی ته‌نانه‌ت ڕێگا ناده‌ن که
له خۆپیشاندانێکدا به‌یانێك بخوێنرێته‌وه یا هیتافێك بکێشرێت دژی
حکومه‌تی تورکیا ، ئیدی له‌مه دۆستایه‌تیی زیاتر و پاڵپشتکردنی
ئۆردگان و ڕژێمه‌که‌ی چی دیکه هه‌یه؟!! من له به‌شێك له‌و ڕاپۆرته‌ی
که له‌سه‌ر سه‌فه‌ره‌که‌ی ڕۆژاوامم نوسیوه باسم له ناکۆکی و هۆکاری
ئه‌م ناکۆکییه‌ی نێوانی پارتی و په‌که‌که کردوه ، بۆیه لێره‌دا نامه‌وێت
خۆم دووباره بکه‌مه‌وه.
دڵنیام په‌که‌که و په‌یه‌ده زۆر زۆر له ئێمه زیاتر سه‌باره‌ت به
ناحه‌زێتی پارتی و هه‌ڵوێستی دووژمنانه‌یان ده‌زانن که ڕه‌نگه چه‌نده‌ها
دۆکۆمێنتی فه‌رمیشیان له‌لابێت . ئه‌وان ئه‌وه‌نده گێل نین که له هه‌ڵسوکه‌وت
و چالاکی په‌یمانه مۆرکراوه‌کانی پارتی و حکومه‌تی تورکیا و ئه‌مه‌ریکا
و بڕێك له حکومه‌تانی ڕۆژاوا، نه‌زانن. به‌ڵام گرفتی په‌که‌که و په‌یه‌ده
ئه‌و په‌یوه‌ندییه دیلۆماسییه بێتام و بیبه‌رهه‌م و زیاد له حه‌د
دڵڕاگرتنه‌ی پارتییه، که گه‌یشتۆته ڕاده‌یه‌ك که له‌سه‌ریان که‌وتووه
و ده‌که‌وێت. بۆ نموونه چونی صاڵه‌ح موسلیم بۆ سه‌ر گۆڕی بارزانی گه‌وره
و داوه‌تکردنی بارزانی بۆ کۆنفرانسی په‌یه‌ده له قامیشلی ، مانایه‌کی
نییه جگه له کردنی جۆرێك له سیاسه‌ت که ئه‌ونده‌ی دیکه ڕه‌شتده‌کات.
بردنت بۆ سه‌ر گۆڕی بارازانی گه‌وره سوکایه‌تیپێکردنه، داوه‌تکردنی
بارزانی بۆ کۆنفرانسی په‌یه‌ده ، له کاتێکدا که خۆی ناچێت و یه‌کێك
له مه‌هتوكه‌کانی پارته‌که‌ی ده‌نێرێت ڕێز لێنه‌نان و وه‌زن نه‌دانیشه
به په‌یه‌ده.
پارتی شایانی هیچ جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك نییه له‌گه‌ڵیدا ببه‌سترێت .
هه‌ڵبه‌ت هۆکانی پاساودانی ئه‌مه لای هه‌موو کوردێکی نا' پارتی '
ئاشکرایه . دیاره من خوازیاری شه‌ڕی نێوانی په‌که‌که و نه‌ك هه‌ر
پارتی به‌ڵکو هیچ هێزێکی دیکه‌ش نیم ، ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم پارتی
نه‌ك شایانی هاوکاری نییه به‌ڵکو ده‌بێت ڕێگه خۆشبکرێت بۆ له‌ناوبردنی
ده‌سه‌ڵاتی پارتی که بارزانی و خێزانه‌که‌یه‌تی، سیساسه‌تی په‌که‌که
له‌گه‌ڵ پارتی-دا ده‌بوایه هه‌مان سیاسه‌تی په‌یه‌ده بێت له‌که‌ڵ
حکومه‌تی ئه‌سه‌د-دا که سیاسه‌تی " نه‌شه‌ڕ و نه ئاشتی".
هه‌مووان ده‌زانن که کێشه‌کانی نێوانی پارتی و په‌که‌که و په‌یه‌ده
خۆشی کێشاوه بۆ کێشه‌ی نێوانی به‌ره‌ی نیشتمانی کوردستان "ئه‌نه‌که‌سه"
له ڕۆژاوا له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری گه‌ل و بزوتنه‌وه‌ی
تێڤده‌م . دیاره ئه‌مه‌ش شتێکی ئاساییه که له کاتێکدا په‌که‌که و
پارتی ناکۆكن چونکه دوو ڕێڕه‌و و دوو داهاتوی جیایان بۆ کوردستانه‌کان
ده‌وێت . هاوکاتیش که ده‌بینرێت په‌یه‌ده پارتێكی ده‌سته خوشکی په‌که‌که‌یه
و پارته‌کانی ڕۆژاواش دروستکراوی پارتین و ته‌نها مه‌به‌ستیشیان به‌ڕێکردنی
پلانه‌کانی پارتی-ن له‌وێ.
له وتووێژ و سازشی نێوانی ئه‌که‌نه‌سه و هێزه‌کانی ڕۆژاواد، له ساڵی
پاردا که سه‌رئه‌نجام گه‌یشتنه جۆرێک له سازان به ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر
کورسییه‌کان له ڕۆژاوادا، ده‌توانرێت دوو تێبینی گه‌وره بکرێت. یه‌که‌مایان:
ئاڵدار خه‌لیل که نوێنه‌ری سه‌ره‌کی په‌یه‌ده و تێڤده‌م بوو که خۆشی
یه‌کێکه له ده‌سته‌ی باڵای بزوتنه‌وه‌ی تێڤده‌م بێگه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای
تێڤده‌م ، بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و گروپه لۆکاڵییانه و ماڵی گه‌ل که
بزوتنه‌وه‌ی تێڤده‌می پێکهێناوه ، له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵانی دیکه‌یدا و ڕه‌نگه
گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ چه‌ند که‌سێکی سه‌ره‌کی دیکه له‌ناو بزوتنه‌وه‌که و
په‌که‌که و په‌یه‌ده‌دا ، بڕیاری دابه‌شکردنی ئه‌و کورسیانه‌یان دا .
ئالێردا له دانی ئه‌م بڕیاره گه‌وره‌یه‌دا ، گه‌ر سه‌ری بگرتایه
بارودۆخی هه‌نوکه و ئاینده‌ی ڕۆژاوای دیاری ده‌کرد نه دیمۆکراتی
ڕاسته‌وخۆ و نه ناڕه‌سته‌وخۆی تیادا به‌کارنه‌هێنرا ، واته خاوه‌نبڕیاران
نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ بزوتنه‌وه‌ی تێڤده‌م و نه گه‌ڕاشنه‌وه بۆ ڕای هه‌موو
گه‌ل له ڕۆژاوا. لای من ئه‌مه پاشه‌کشه‌یه‌کی گه‌لێك گه‌وره بوو له
ڕێڕه‌و و ئامانجی شؤڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی له ڕۆژاوا، یه‌که‌م: به حسابنه‌کردن
بۆ بزوتنه‌وه‌ی تێڤده‌م که تاکه هیوای سه‌رکه‌وتنی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه.
دووهه‌م: ئه‌و موغازه‌له و موجامه‌له‌یه‌ی که په‌که‌که و په‌یه‌ده
بۆ پارتی ده‌که‌ن گه‌ر به زیادیشه‌وه ئه‌وه‌یان بۆ خودی ' ئه‌نه‌که‌سه'
بکردایه زۆر به‌جێتر و کاراییتر ده‌بوو .. به‌کردنی ئه‌م کاره هه‌م
کییان و قه‌باره‌یه‌کیشیان بۆ داده‌نان و هه‌م حسابنه‌کردنێکیش بوو بۆ
پارتی . به‌ڕای من ده‌بێت به چاوێکی زۆر له‌وه زیاتر و به‌تواناتر له
ئه‌و حیزبانه‌ی که له‌و چوارچیوه‌یه‌دا هه‌ن، بڕوانرێت له‌وه‌ی که
خۆیان له واقیعدا هه‌ن. ئه‌وان هه‌رچه‌ند گه‌وره بن یا بچوک ته‌نها
له ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا ده‌توانن ڕێسه‌که‌ی ڕۆژاوا بکه‌نه‌وه به
خوری ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که چه‌نده‌ها هه‌ڵبژارده‌یان هه‌یه
به حوکمی هه‌بوونی دوژمنێکی زۆری شؤڕشی ڕۆژاوا ، ده‌توانن به ئاسانی
بچنه باوه‌شی لایه‌نێکه‌وه هه‌موو شتێکیشیان بۆ دابینبکرێت ، له‌و
لایه‌نانه‌ش؛ پارتی، ڕژێمی سوریا، تورکیا ، وڵاتانی ڕۆژاوا و ئه‌مه‌ریکا
و ئێران و وڵاتانی دیکه‌ی دراوسێ. به‌بۆچونی من گه‌ر مه‌سه‌له بێته
سه‌ر ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ دۆستان و دووژمناندا ، هیچوه‌خت پێویست ناکات له
ڕێگای لایه‌نی سێهه‌مه‌وه بێت ، هه‌میشه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی تێچوونی
وه‌خت و پاره هه‌روه‌ها دانانی هه‌ژموونی ڕاسته‌وخۆ، لێدوانی
دووقۆڵی ڕاسته‌وخۆ سه‌رکه‌وتووتر و کاریگه‌رتره.
_________________________________
بەشی
سێیەم:
www.emrro.com/helwestmanb3.htm
بەشی
دووەم:
www.emrro.com/helwestmanb2.htm
بەشی
یەکەم:
www.emrro.com/helwestmanb.htm
٣٠\١\٢٠١٦
- لەندەن
ماڵپەڕی زاهیر باهیر
|