١٩\٢\٢٠١٦
ھەڵوێستمان
بەرانبەر رۆژاوا
دەبێ ھەڵوێستی
رەخنە و ھاریکاریی بێ.

زاھیر باھیر
- بەشی
شەشەم -
• نزیكبونه‌وه له
ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا:
هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا هێزێکی تاریکن و هه‌رگیز هه‌تاو
له‌بن هه‌نگڵی ئه‌وان هه‌ڵنه‌هاتووه و هه‌ڵیشنایه‌ت، پێوه‌ری باش و
خراپی هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌ك له‌م دونیایه‌دا پێشئه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی
دیکه‌ی بۆ بکه‌یت ، زۆر ئاسانه ، ته‌نها سه‌رنجێك له هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکا
و وڵاتانی ڕۆژاوای له‌سه‌ر بده ، گه‌ر پشتگیرییانکرد ئه‌وه جێگای
پرسیاره!! گه‌ر دژایه‌تیشیانکرد ئه‌وه جێگای تێڕامان و وردکردنه‌وه‌یه‌تی
. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م فۆرمیله‌یه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه و ڕێکخراوه
تیرۆریسته‌کاندا نایه‌ته‌وه ئه‌ویش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له هه‌قه‌تدا
نازانین ڕاو هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی ڕۆژاوا له‌سه‌ریان چۆنه ،
چونکه بۆ ئه‌وان زۆر ئاساییه ئه‌مڕۆ بیانکه‌نه تیرۆریسست و به‌یانی
بیانکه‌نه گیانفیداکه‌ر، ئه‌مڕۆ شه‌ڕی مه‌مره و مه‌ژییان له‌گه‌ڵدا
ده‌که‌ن و به‌یانی وتووێژ‌و دانوسان . وه‌ڵامی گرتنه‌به‌ری ئه‌م سیاسه‌ته‌ش
ئاسانه که ئه‌ویش سیاسه‌تکردنه و سیاسه‌تیش ته‌نها و به‌ته‌نها به‌رژه‌وند
ده‌خوێنێته‌وه نه شتێکی دیکه له ژیاندا.
هه‌رچیش سه‌باره‌ت به یارمه‌تی و کۆمه‌کی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا
به‌رامبه‌ر به ڕۆژاوا هه‌یه ، گه‌رچی کۆمه‌که‌که‌یان شتێکی وانییه
له چاو کۆمه‌ك به بزوتنه‌وه و حکومه‌ته کۆنه‌په‌رسته‌کاندا یه‌ك ده‌ر
سه‌دیش نییه ، به‌ڵام هێشتا ده‌بێته جێی پرسیار. بۆچی ؟ وه‌ڵامه‌که‌ی
زۆر ئاسانه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که به‌هیچ هێزێکی سه‌ربازی ناتوانرێت
بزوتنه‌وه‌ی ڕۆژاوا بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ سه‌رکوتکرێت ئه‌مه جگه له‌وه‌ی
که ئه‌و وڵاتانه ڕووبه‌ڕووی ناڕه‌زاییه‌کی گه‌وره‌ی هاووڵاتانیان و
هاووڵاتیانی وڵاتانی دیکه‌ش ده‌بنه‌وه . به‌ڵام ته‌نها ڕێگایه‌ك که
ئاسانه بۆ تێشکانی ئه‌و ئه‌زموونه ڕێگای ئاشتیه ، بێ خوێنڕشتن و
سه‌رکوتکردنیش، لانی که‌م بۆ چه‌ند ساڵێکی دیکه ده‌توانرێت کپکرێت ،
ئه‌ویش ڕێگای ئابوری و داگیرکردنی ئابورییانه‌یه . من له وتارێکی
دیکه‌مدا باسم له‌مه کردوه بۆیه لێره‌دا ناگه‌ڕێمه‌وه سه‌ری.
ئه‌وه‌ی که من ده‌یبینم له سیاسه‌تی په‌یه‌ده و هه‌ڵسوکه‌وتی سه‌رکرده‌کانی
و دیمانه‌کانیاندا ، ئه‌مان زۆر به په‌رۆشن که له ئه‌مه‌ریکا و
هاوکاتیش وڵاتانی ڕۆژاوا نزیکببنه‌وه، تاکو ئه‌وان له‌مان نزیکببنه‌وه.
ئه‌مه‌ریکا گه‌ر هه‌نگاوێك بێته پێشه‌وه ئه‌مان دوو هه‌نگاو به‌پیریه‌وه
ده‌چن.
هاوکاری و کۆمه‌کی ئەمەریکا له ئێستادا زیاتره له‌سه‌رده‌می جه‌نگه‌که‌ی
کۆبانی . ئێستا ئه‌مه‌ریکا به‌ڕاسته‌وخۆ نه‌ك له ڕێگای حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه
یارمه‌تی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه ده‌دات . هه‌ر چه‌ند مانگێك له‌مه‌وپێش
بوو که ئه‌مه‌ریکا 50 که‌سی له شاره‌زا و پسپۆڕانی سه‌ربازی و
ڕاوێژکاری خۆی هه‌واڵه‌ی ڕۆژئاوا کرد بۆ یارمه‌تیدانیان. ئاشکرایه که
یارمه‌تییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕۆژاوا هێواشه و به پلانه ، ئه‌ویش
له‌به‌ر : یه‌که‌م: تورکیا . دووهه‌م: سونه و حکومه‌ته‌کانی که‌نداو .
سێهه‌م : تا ئێستاش ئاڕاسته‌ی ئاینده‌ی ڕۆژاوا نه‌ك هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ریکا
ته‌نانه‌ت بۆ ئێمه‌ش دیارنییه.
ئێمه یارمه‌تییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ هێزه‌کانی ڕۆژاوا له زه‌مینه‌ی
واقیعدا ده‌بینین ، گه‌رچی که‌میشن ، ده‌با ئێستاش له دیمانه‌ی سه‌رانی
په‌یه‌ده‌شه‌وه که سه‌باره‌ت به ئه‌مه‌ریکا قسه ده‌که‌ن شتێك
بزانین.
له دیمانه‌یه‌کی ساڵح موسلیم له ٢\٩\٢٠١٥
دا له‌گه‌ڵ جه‌معیه‌یه‌ی کوردی واشنگتۆن (WKI)دا،
سه‌باره‌ت به ڕاو هه‌ڵوێستی په‌یه‌ده له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکا و
هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکا، کردی ، له وه‌ڵامی پرسیاری: ئامانج له زۆنی
نه‌فڕین که حکومه‌تی تورکیا ده‌یه‌وێت له ڕۆژاوادا بیسه‌پێنێت
چییه...؟و هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکی چییه‌و ...ئه‌م زۆنی
نه‌فڕینه بۆ تۆ چیده‌گه‌یه‌نێت؟ موسلیم له وه‌ڵامه‌که‌یدا سه‌باره‌ت
به ئەمەریکا زۆر به ڕاشکاوییه‌وه ده‌ڵێت؛ "ئه‌مه‌ریکا چه‌ندجارێك
ئه‌و داخوازییه‌ی تورکیای ڕه‌تکردۆته‌وه و ئێمه بڕوایان پێده‌که‌ین..
گه‌ر تورکیاش ئه‌م پلانه بخاته کار ئه‌وه ئێمه به داگیرکردنی خاکی
سوریای ڕه‌چاوده‌که‌ین" به‌ڕاستی وه‌ڵامێکی زۆر ساویلکانه‌یه گه‌ر له
حه‌قه‌تددا ئه‌وه ڕای موسلیم بێت دیاره نه ئه‌مه‌ریکا ده‌ناسێت و
نه گرنگی تورکیا و وڵاتانی که‌نداو و کۆمه‌ڵی سونی مه‌زهه‌بیش بۆ
ئه‌مه‌ریکا ده‌زانێت ، خۆئه‌گه‌ر واشبزانێت وڵامێکی دیبلۆماسیانه‌ی
داوه‌ته‌وه ئه‌وه نه‌لای زۆربه‌ی زۆری کورد و نه لای
ئه‌مه‌ریکییه‌کانیش ته‌نها مه‌ترێکیش ئه‌و بڕوابوونه به ئەمەریکا
،بڕناکات، چونکه ئەمەریکا نزیکی په‌یه‌ده له په‌که‌که‌وه ده‌زانێت
و په‌که‌که‌ش به پارتێکی تیرۆریست ده‌زانێت.
هه‌ر له‌و دیمانه‌یه‌دا و له پرسیارێکی دیکه‌دا که واهاتووه: چۆن
شرۆڤه‌ی په‌یوندیتان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا ده‌که‌ن؟
موسلیم له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت "...ئه‌مه هه‌نگاوێکیی ئه‌رێیانه‌یه،
ئێمه به‌دووی فراوانکردنی په‌یوه‌نییه‌کانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا چ
دیبلۆماسی و چ سیاسییه‌وه‌ین وه به هیواشین سه‌رکه‌وتوو بین له
کردنی ئه‌وه‌دا".
له پرسیارێکی دیکه‌ی (WKI): په‌یامی تۆ
چییه بۆ خه‌ڵکانی ئه‌مه‌ریکی و حکومه‌ته‌که‌یان؟ موسلیم له وه‌ڵامدا
ده‌ڵێت " ئه‌مه‌ریکا ده‌وڵتێکی مه‌زنه و هه‌وڵیی پێشه‌وه‌بردنی
دیمۆکراسی بڵاوکردنه‌وه‌ی له سه‌ر ئاستی جیهانده‌دات .
ئه‌مه‌ریکییه‌کانیش ستانده‌ر و مه‌بده‌ئی خۆیان بۆ دیمۆکراسی
هه‌یه......هه‌ر به‌م هۆکارانه ئێمه ده‌بێت په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ
خه‌ڵکانی ئەمەریکا و حکومه‌ته‌که‌یان پته‌و بکه‌ین " به‌ڕاستی
کاره‌ساته که باشترین سه‌رکرده‌ی په‌یه‌ده ئه‌وه ڕاو بۆچونی بێت
له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکا . ـمێژوی نزیکی لانی که‌می سه‌دساڵه‌ی ئه‌مه‌ریکا
نه‌ک هه‌ر پشتگیری دیمۆکراسی نه‌کردووه به‌ڵکو مێژویه‌کی خوێناوییه و
به ملۆێنه‌ها خه‌ڵکی له به‌رگریی و داکۆکی دیمۆکراسیدا له وڵاتانی
خۆیاندا خه‌ڵتانی خوێن کردوه ، گریمان ئه‌م وه‌ڵامه‌شی به
دیبلۆماسییه‌تی بزانێت، به‌ڵام هیچ ڕاستییه‌کی تیادا نییه و داپۆشینی
تاوانه یه‌ک به‌دوایه‌که‌کانی ده‌وڵه‌تی ئەمەریکایه به‌رامبه‌ر به
ده‌یه‌ها نه‌ته‌وه له پێشی پێشه‌وه نه‌ته‌وه‌که‌ی موسلیم خۆی .
سه‌رکرده‌یه‌کی وه‌کو ئه‌و پێویستی به‌و موغازه‌له و موجامه‌له‌یه
بۆ ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکا، نییه.
له دیمانه‌یه‌کی جه‌میل بایک-دا که له ڕؤژی ٧\١٢\٢٠١٥
که له لایه‌ن Mahmut Hamsic وه
ئه‌نجامدراوه ، له وه‌ڵامی یه‌کێك له پرسیاره‌کاندا که سه‌باره‌ت
به ڕێره‌وی بزوتنه‌وه‌ی باکور و ڕۆژاوایه ، بایك ده‌ه‌ڵێت " ئێمه
نه له شانی ئه‌ریکاوه و نه له‌شانی ڕوسیاوه ده‌ڕۆین . ئێمه هێزی
سێهه‌مین له‌وێ و نێونه‌رایه‌تی هێڵی سێهه‌م ده‌که‌ین ، له کاتێکدا
ده‌ڵێم " ئێمه" مه‌به‌ستم کوردی ڕۆژاوایه " ڕۆژنامه‌وانه‌که
ده‌پرسێت : ئه‌وان ده‌ڵێن چی؟ بایك له وڵامدا ده‌ڵێت " ئه‌وان ده‌ڵێن
هه‌رکه‌س دانمان پیادابنێت دانی پیادا ده‌نێن و هاوپه‌یمانیان ده‌بین.
هه‌تا ئێستا که‌س به فه‌رمی ڕۆژاوای نه‌ناسیوه . له‌به‌ر ئه‌مه‌ش
کورد نه لاشانی ئه‌مه‌ریکاوه‌یه و نه له شانی ڕوسیاوه ، به‌ڵام
په‌یوه‌ندی هه‌یه. هه‌رکه‌س شه‌ڕی داعش بکات ئێمه له هاوشانیانه‌وه
شه‌ڕده‌که‌ین".
به‌ڕای من گه‌رچی بایك باشترین که‌سی ناو په‌که‌که و په‌یه‌ده‌یه و
له هه‌ر هه‌موو که‌سێکی دیکه‌شیان باشتر له هزری ئۆجه‌لان و
مه‌سه‌له‌ی کۆنفیدرالێزم تا ڕاده‌یه‌کیش له" بوکچین" تێگه‌یشتووه
به‌ڵام هێشتا له‌م دیمانه و یه‌ک دوو دیمانه‌ی دیکه‌یدا ده‌یتوانی
وه‌ڵامی خۆی و په‌که‌که له سه‌ر ڕوداوه‌کان ، بێ هه‌ڵوێسته و بێ
پرسیاردانان وه‌ڵام بداته‌وه. بۆ نموونه لێردا ده‌یتوانی خۆی له
قه‌ره‌ی هه‌ندێ خاڵی حه‌ساس نه‌دات.
_________________________________
بەشی
پێنجەم:
www.emrro.com/helwestmanb5.htm
بەشی
چوارەم:
www.emrro.com/helwestmanb4.htm
بەشی
سێیەم:
www.emrro.com/helwestmanb3.htm
بەشی
دووەم:
www.emrro.com/helwestmanb2.htm
بەشی
یەکەم:
www.emrro.com/helwestmanb.htm
٣٠\١\٢٠١٦
- لەندەن
ماڵپەڕی زاهیر باهیر
|