په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٧\٢٠١٣

هەڵوێستنامە: ئێمە بارزانییمان وەک سەرۆکی هەرێم قبوڵ نییە.

 


ماوەیەکە بابەتی دانانەوەی بارزانیی بۆ خولێکی تری سەرۆکایەتیی هەرێم، قسەوباسێکی زۆری لەسەر دەکرێت. سەرەنجام پارلەمانی کوردستان لەرێگەی پارلەمانتارەکانی پارتیی و یەکێتییەوە ، بەبڕیارێکی گاڵتەجاڕییانەی هاوشێوەی پارلەمانی سوریا، ٢ ساڵیان بۆ بارزانیی لە سەرۆکایەتیی هەرێمدا درێژکردەوە.


ئیمە پێمانوایە، جگە لەوەی بارزانی لەڕووی قانونییەوە، مافی ئەوەی نییە خۆی هەڵبژێرێتەوە، هاوکات ئەو کوودەتایەی پارلەمانتارانی پارتیی ویەکێتیی لە ٣٠ی مانگی حوزەیراندا، ئەنجامیاندا، پەنابردنێکی مەترسییدارە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دەقە قانونییانەی خۆیان دایانڕشتووە. ئێمە بەڕاشکاوانە دەڵێین کاتی ئەوە هاتووە، کۆتایی، بەوە بهێنرێت، چیتر بارزانیی و بەرپرسانی تری هەرێم، لەحکومەت و پارلەمان درێژە بە حوکمڕانیی هەرێم نەدەن، چونکە ئەزمونێکی زۆر مەترسییدار و خراپیان لەحوکمڕانیی پێڕۆکردووە. لە تاڵانیی لە بودجەی وڵات و داهاتی نیشتمانییەوە بگرە، تا بە گەندەڵیی ئیداریی دەگات، کە بە هەموو بنج و بناوان و لوتکەی دامودەسگاکان گەیشتووە.


یارییکردن بە قانون و بەپێی میزاجی حیزب و بەرپرسان و تیرۆری سیاسیی، لێنەپێچینەوە لەهیچ بەرپرسێکی سیاسیی کە هەر تاوانێکی کردبێت، یان تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس و چالاکوانان و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، کە سالانە لەناوەندە جیهانییەکاندا وەک هەرێمێکی دژە ئازادیی و دژە دێمۆکراسیی و دژە مافی مرۆڤ دەناسرێ. وێڕای بەبنەماڵەکردنی دامودەسگاکانی هەرێم، تا ئاستی ئەوەی کۆی هەڵبژاردنەکانیش بەشێوەی ناسروشتیی بەڕێوە چووە، پڕبووە لەساختەکاریی و بەکارهینانی داهات و دەسگا ئیدارییەکان لەخزمەت خۆیاندا، سەرەنجام تا دەگاتە ئابڵۆقە خستنە سەر کوردانی کوردستانی خۆر ئاوا و شکستی گه‌رانه‌وه‌ی ناوچه‌ کانی تری کوردستان .... بۆیە ئیمە ئەوانەی واژۆی ئەم دەقەمان کردووە بەهەموو شێوەیەک، دژی دانانەوەی بارزانیین.


داوا دەکەین:


١- بارزانیی بە هیچ شێوەیەک بۆی نەبێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم هەڵبژێرێتەوە، چونکە ئەزمونی ٨ ساڵ لە دەسەڵاتداریی ئەو، ئەزمونێکی شکستخواردوو و فەسادکردنی کۆمەڵگە بووە.

٢- پارلەمانی کوردستان بە ڕەسمیی داوای لێبوردن لەخەڵکی هەرێمی کوردستان بکات بەرامبەر ئەو ئەتککردنەی قانون و سەپاندنی بڕیاری ٢ حیزب بەسەر خەڵکدا.

٣- داوا دەکەین خەڵکی کوردستان ناڕەزایەتیی دەرببڕن دژ بە و سیستمە سیاسییەی لە کوردستاندا هەیە، کە کۆمەڵگەی کوردیی بەرەو کۆمەلگەیەکی زۆر ناتەندروست و مەترسییدار دەبات.


ناوەکان:


١. چالاکوانی مەدەنی سوید قادر نادر
٢. روناک ئەحمەد / چالاکی مەدەنی ..ئەلمانیا
٣. ھیوا ناسح . نوسەر و چالاکوان سویسرا
٤. کامیار سابیر نوسەر ئوسترالیا
٥. سەباح عەلی قارەمان نوسەر کوردستان
٦. مستەفا حەسەن گەورە . نوسەر ، دانیمارک
٧. د. سالار باسیرە تۆێژەری سیاسی ئەڵمانیا
٨. لوقمانی حاجی کەریم نوسەر بەریتانیا
٩. عەبدول رەحمان ئەبوبەکر رۆژنامەنوس/کوردوستان
١٠. خالید رەزا پیشمەرگەی دیرین / ھۆلەندا
١١. رێکخراوی ماڵی کوردو ئەلمان کۆڵن
١٢. محەمەد موسا /زیندانی سیاسی/ئەڵمانیا
١٣. ھیوا عەبدولا رۆژنامە نوس /بەلجیک
١٤. د پشتیوان عەبدولا ... چالاکوانی مەدەنی و پزیشک ...ھەولێر
١٥. فەرمان خێلانی چالاکوانی مەدنی و ڕۆژنامەنوس ..بەلجیکا
١٦. نەوزاد کەریم پێشمەرگەی دێرین/نەرویج
١٧. پێشرەو جەمال محەمەدخۆێندکار/ھۆڵند
١٨. ئیدریس سابیر/چالاکی سیاسی نەرویج
١٩. کەژال نوری ، چالاکوانی پرسی ژن ، ھۆلەند
٢٠. فەرھاد مارف ... یاساناس ..بەریتانیا
٢١. شیروان شیروانی ..رۆژنامەنوس ...دھۆک
٢٢. شیرزاد عەزیز ... نوسەر و پێشمەرگەی دیرین ...سوید
٢٣. مالپەری مالمۆ کورد لەسوید
٢٤. ئاری جاف/نوسەرو گۆرانخواز/سوید یۆتۆبۆری
٢٥. شیرزاد حەمید ... جالاکوانی مەدەنی ،....سوید
٢٦. کاوە گەرمیانی .... سەرنوسەری گۆڤاری رایەل کەلار
٢٧. خەبات نەوزاد ، ڕۆژنامەنوس .... سلێمانی
٢٨. کامەران محمەد ... ڕۆژنامەنوس ...ھەولێر
٢٩. میران سالح ... چالاکوانی بواری مەدەنی ..ئەلمانیا
٣٠. عەبدول قەرەقولی ...چالاکوانی بواری مەدەنی ...سوید
٣١. رزگار شیخ سالح ...پێشمەرگەی دیڕین و نوسەر ..ھولەندا
٣٢. ھیمن رەئوف .... نوسەر ..کەنەد
٣٣. ئارام رەفعەت ..نوسەر ...ئوسترالیا
٣٤. توانا سەعدی ..کرێکار ..نەمس
٣٥. جەمال سەید سادق ..چالاکوانی مەدەنی ...ئوسترالیا
٣٦. نەژاد سیوەیلی ..نوسەر،.... کەنەد
٣٧. شاخەوان شٶڕش ... نوسەر ...دانیمارک
٣٨. شەمال عەلی ..ھەلسوراوی سیاسی ...سوید
٣٩. گۆنا سەعید.. چالاکوانی بواری یەکسانی ژنان و پیاوان ...بەریتانیا
٤٠. محمەد گۆران ...رۆژنامەنوس ..ھەولێر
٤١. رەگەز کەمال ...ئەندازیار ... مالیزیا
٤٢. کاروان کەمال شەریف ...پاریزەر ... بەریتانیا
٤٣. سەفین مەلا سابر ... چالاکوانی مەدەنی ...سلیمانی
٤٤. گۆران دوکانی ..رۆژنامەنوس ... ئەمەریک
٤٥. نازە عەلی خوێندکاری زانکۆی سلێمانی
٤٦. یاسین ئامێدی چالاکی مەدەنی بەلجیک
٤٧. نەجم عەبدولقادر کرێکار بەلجیک
٤٨. ھاورێ فەتاح خوێندکاری ماستەر لەندەن
٤٩. ھیوا عەبدولڵا چالاکی مەدەنی و خوێندکاری زانکۆ بەلجیکا
٥٠. پێشرەو ئیسماعیل چالاکی مەدەنی بەلجیکا
٥١. رێزان سەلاح چالاکی مەدەنی برۆکسل
٥٢. دیار عەلی نەجم خوێندکار بەلجیکا
٥٣. ئەیوب گەرمیانی کرێکار بەلجیکا
٥٤. چنار عەلی خوێندکاری زانکۆی سلێمانی
٥٥. زامدار ئەحمەد رۆژنامەنووس کۆیە
٥٦. ناسیح عەبدولرەحیم چالاکی مەدەنی و رۆژنامەنووس ھەڵەبجەی شەھید
٥٧. لوقمان مەحمود زیندانی سیاسی بەلجیک
٥٨. ماھر قادر کرێکار بەلجیک
٥٩. ئاکۆ کەریم رۆژنامەنووس سلێمانی
٦٠. سۆران کۆستە تۆێژەرو چالاکی مەدەنی/نەرویج
٦١. چۆمان زێوەیی خوێندکار بەلجیکا
٦٢. بەختیار شارەزوری /نوسەر /سلیمانی
٦٣. نیھال جەلال/مامۆستای کوردی..ئەلمانیا
٦٤. ھیدایەت ئیبراھیم/ رۆزنامەنووس
٦٥. حەمە گۆپاڵە نوسەرو بەرپرسی ڕایەڵەی لێھاتوانی سوید
٦٦. ھاورێ رەش ... شاعیر
٦٧. رەنجدەر گراوی ..چالاکوانی مەدەنی ...ھەولیر
٦٨. سەربەست زاھیر سلێمانی
٦٩. سەرداری مەحمودی حەمە موراد/پێشمەرگەی دێرین

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک