١\١١\٢٠١٩
هێمای بەرخۆدان.

هۆمەر
دەتپارێزم وەک بیلبیلەی ھەر دوو چاوم، وڵاتەکەم
لە گۆڕ دەنێم خەون و خولیای ناحەزانت، ھۆ خاکەکەم
تا ڕۆڵەی ئازا و بەجەرگی شەڕڤان و پێشمەرگەت، یار بێ
ئاڵای شەکاوەت نانەوێ، ھەرگیز ھەرگیز، عەفرینەکەم
ھەر دارێکی سەوزی ژینت گەر بسووتێ، دڵنیا بە
بە ڕۆندکی خوێنینی خۆم دەیژێنمەوە، نیشتمانە شیرینەکەم!
تاسەر ئێسقان گیانفیداتم، دەنگ ھەڵبڕە، ھیچ سڵ مەکە
دەنگت لە عالەم بڵندە، ھێلانە و مەکۆی ژینەکەم
باکوور، باشوور، ڕۆژھەڵاتم، ھەموو بە یەک دەنگ ئەڵێن:
عەفرین، تۆ ھێمای ئاشتیی و بەرخۆدانی، باوانەکەم.
١٥ی
ڕێبەندانی
٢٧١٧
پەیڤێک:
مخابن، ڕۆژانێکە ھۆن ھۆن فرمێسکی خوێن لە چاوی نیشتمانەکەم دەبارێت و
من لێرەوە، بۆکڕووزێ بەر بۆتە گیانم و ئەوە تەنێ ھەر مەلی شیعرە پەلم
دەگرێت و ھەر بە خەیاڵ دەمباتەوە نێو ئەو ئاخەی ئێستێ ھەر خەمی لێ بارە.
دەردت کەوێ لە گیانەکەم، سەرێ کانێ، چلۆن نھا گیرۆدەی دەست جەللادانی!
ئەم شیعرەم پێشتر بۆ "عەفرین" نووسیوە کەچی ھەنووکە گرێ سپی، سەرێ کانی،
دێرک، قامیشلۆ و سەرپاک ڕۆژئاڤا لە نێو شەڕی دەستکردی خوێنمژانی
دیرۆکدا دووکەڵبارانە و جیھانی کەڕ و کاسیش، تەنێ دەوری تەماشاکەر
دەبینێت.
٢٤ی
ڕەزبەری
٢٧١٩ (١٣٩٨ی
ھەتاوی)
h_noryawi@yahoo.com
|