٣\١٠\٢٠١٠
بووکی ئازادیم
ئه‌وێ خوێنم خه‌نه‌س بۆ ده‌ست و پێی، ئه‌ڵقه
ئه‌ڵقه‌ی پێوه‌نم وه‌ک پڵپڵه
و له‌رزانه‌یه
گه‌رچی دوژمن وا ئه‌زانێ من به دیلی لاڵ
ئه‌بم، باش بزانێ کونجی زیندانم قوتابی
خانه‌یه
ئه‌وڕۆ
به‌یانی ١\١٠\٢٠١٠
هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش و داهێنه‌ر
حه‌مه جه‌زا پاش ململانێیه‌کی
زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیی له ته‌مه‌نی
٦٠ ساڵیی
بۆ هه‌میشه چاوی لێکنا و
ماڵئاوایی یه‌کجاریی له هونه‌ر و
خۆشه‌ویستانی کرد.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده جگه
له‌وه‌ی به
شێوه‌کی لێهاتووانه گۆڕانی بۆ
جوانیی و خۆشه‌ویستیی ده‌چڕی
به
شێوازێکی تایبه‌تیش
گۆرانی به‌رگریی
گه‌شه‌پێدا
و هانده‌رێکی کاریگه‌ر بوو بۆ به‌رخودانی
گه‌له‌که‌مان و به چریکه پڕ
سۆزه‌کانی رژێمی گۆڕبه‌گۆڕی به‌عسی
ته‌واو هه‌راسان کردبوو. پرسه‌و
سه‌رخۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌که‌یان
و هاوڕێ و هاوکارانی و تێکڕای شه‌یدایانی
ده‌نگه
به‌سۆزه‌که‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده
مه‌زنه ده‌که‌ین.
١\١٠\٢٠١٠
-
ئه‌مڕۆ
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
دروود لە (هۆ کاکى
پێشمەرگە ... شۆڕشگێڕى قارەمان).
هیوا رەش
دوا نیوە شەو تێیپەڕاندبوو ، کۆڕى دەمەتەقێمان گەرم بوو ،
هونەرمەندەکانى گەلەکەمان بەرز ئەنرخاند و هونەرپەندەکانى شەیداى
پارەمان ڕیسوا ئەکرد، حەسەن زیرەکى سەرقافڵە ، سێوە ، ماملێ ، شارۆخى ،
خالقى و گەلێک کەڵە پیاوى هونەر و گۆرانیبێژى جوامێر وێردى
گفتوگۆکانمان بوون ، تۆش کاکە حەمە جەزا یەکێک بووى لەوان ، ئەو
ساڵانەى لەگەڵ تیپى مۆسیقاى سلێمانى بە ئێمەى کەرکوکى لە شاشەى
تەلەفزیۆنەوە ناسراى جێگاى ڕێزمان بووى .
لەم شەوەدا ، ئەو شەوەى بێ‌ئاگا لەوەى کۆستێکى گەورەمان بەڕێوەیە ،
بێ‌ئاگا لەوەى هونەرى گۆرانى و مەقامى کوردیمان کەلێنێکى تر‌ى تێئەکەوێ ،
بێ‌ئاگا لەوەى دەنگێکى پڕ سۆز و میهرەبانمان سەداى ئەتاسێ ، بێ‌ئاگا
لەوەى (مەرگ مەودا نادا ببینین شەوێکى تر)، مەرگ بووبووە مۆتەکە ،
بووبووە مڵۆزم ، بووبووە میوانێکى درەنگ وەختى قێزەون ، ئاى لەو
مەرگەساتە ، واى لەو نەهامەتییە بە سوێیە، دواى تەنها یەک کاتژمێر لە
باس و خواس و هەواڵپرسین و سۆراغ کردن ، دواى تەنها یەک کاتژمێر لە
تاسوقیمان بۆ گوێگرتنەوە لە گۆرانى و ئاوازى نوێت ، تۆ بێئەوەى گوێ بە
ئێمە بدەیت ، بار و بنەت تێک نا بەرەو خەوێکى ئارامى تر ! ئێمەت مەست و
بێدارانى شەو جێهێشت .
چما نەتئەزانى ئەڵوەداى ساقى بووین بۆ لاى ئێمە وەرگەڕێ و جامى بادە
بێنێت و نەیبا بۆ سەرپەڕێ ، نەتئەزانى ئێمە غەم ئەخۆین و غەمیش
هەناومان ئەسوتێنێ بۆیە لە موشتەرییە دەگمەنەکانین و ژوانمان کونجى
مەیخانەیە و چاوەڕێین دەست لە ملى بادە بکەین و بە ئەسپایى ماچى
نائومێدى بەسەر لێوەکانیدا ببارێنین ! کاکە حەمەجەزا گیان : ئەو کاتەى
دڵمان ئەڕەنجێ ، ساتى تەواو مەستیمان ، ئەو دەمانەى مەى ئەمانداتە
عەرزا ، گوێ بۆ دەنگە ناسکەکەى تۆ هەڵئەخەین و کڕنوش بۆ شیعرەکانى
مامۆستا هێمن و پەشێو ئەبەین و ئەگەر ساقى دڵمان ڕانەگرێت و بە قسەمان
نەکات (( ساقى وا بادەوە ، وا بادەوە --- ڕوو لە لاى من کە، بە جامێ
بادەوە )) ، توڕە ئەبین ، کە توڕە بووین هەڕەشە ئەکەین ، کە هەڕەشە
بکەین بە دەنگێکى نەوى ئەڵێین : (( لە دەستم دێ کاتژمێرى کامەرانیت
بوەستێنم --- ئەڵقەى پەنجەت پێ فڕێ دەم ، نامەى بەختت بسووتێنم )) .
مامۆستا و هەنەرمەند و هونەرپەروەر و مەقام و گۆرانیبێژ و پێشمەرگەى
ووڵات حەمەجەزا ، ئەمشەو بەو مەقامانەت مەستم ، مەستى مەى ناڵێم ،
ئەمشەو مەستێکى سەرخۆشم ، سەرخۆشیى کۆکتێل ناڵێم ، ئەمشەو سەرخۆشێکى
شێتم ، شێتێکى پڕ لە وڕینە ، وڕینەیەکى پڕ لە ماتەم ، ئەمما ماتەمی
کۆستێکى گەورە ، کۆستى کۆچى ناوەختى تۆ .
درود بۆ جەستەى خامۆشت ، کڕنوش بۆ گلکۆت ، نەمرى بۆ سەدا و دەنگت ، ئەى
هونەرمەندى بە هەڵوێست و پێشمەرگەى جوامێرى گەل.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌جه‌زا چووه ڕیزی
نه‌مرانه‌وه.
مه‌هاباد کوردی
هه‌موومان هه‌واڵی کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد حه‌مه‌جه‌زامان
بیست. هه‌مووشمان به‌م هه‌واڵه خه‌مبار و دڵگران بووین. خه‌مبار بووین
به‌وه‌ی که گه‌لی کورد دیسان ڕۆڵه‌یه‌کی دڵسۆز و خه‌مخۆری خۆی له ده‌ست
دا. هونه‌رمه‌ندێک که ته‌واوی ته‌مه‌نی به خزمه‌تکردنی هونه‌ری ڕه‌سه‌ن
و ڕاسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی به‌خشی. حه‌مه‌جه‌زای کۆچکردوو هه‌ر
ته‌نیا له ڕێی هونه‌ر و گۆرانی گوتن و پاراستنی ئاواز و سترانه ڕه‌سه‌نه‌کانی
کوردییه‌وه خزمه‌تی میلله‌ته‌که‌ی خۆی نه‌کرد، به‌ڵکو به چه‌کی شه‌ره‌ف
و پڕ شکۆمه‌ندی پێشمه‌رگایه‌تیشه‌وه بووه خزمه‌تکاری به‌وه‌فای نه‌ته‌وه
و نیشتمانه‌که‌ی.
له ڕۆژگارێکدا که خه‌ڵکانێک هه‌بوون له لایه‌ن ڕژێمه‌وه، ڕژێمی به‌عس
و عێراقی داگیرکه‌ری کوردستان، هه‌موو شتێکیان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌کرا و
له‌بری ئه‌مه‌شدا ئه‌وان به شان و باڵی دیکتاتۆر و کۆڵۆنیالیستانیان
هه‌ڵده‌گوت، لێ هه‌رچی حه‌مه‌جه‌زای هونه‌رمه‌ند و مه‌رد و خاکپارێز
بوو ڕووی له چیا ده‌کرد و، ژیانی کۆیله‌تی و بنده‌ستی و پاره و سامان
و خه‌ڵاتی داگیرکه‌ران و ڕه‌گه‌زپه‌رستانی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستی ڕه‌ت
ده‌کرده‌وه. چه‌ند سه‌رشۆڕن ئه‌وانه‌ی که ڕۆژێ له ڕۆژان به به‌سته
و گۆرانی بوون به سه‌ماکه‌ری به‌عس و سه‌ددام حوسێن! چه‌ند سه‌ربه‌رز
و ویژدان ئاسووده و ڕه‌وان شاد و خۆشه‌ویستیشن ئه‌وانه‌ی که له‌ژێر
هه‌موو فشارێکیشدا ئاماده نه‌بوون کارێکی وا قێزه‌ونانه ئه‌نجام بده‌ن!!
نه‌مرن ئه‌وان وا له دڵی میلله‌تا ده‌ژین!!!
من وه‌ک کوردێک هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له ده‌ست دێ پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆم
به بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ندی کۆچکردوو ڕابگه‌یه‌نم. به شێوه‌یه‌کی
تایبه‌تیش پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی کاک به‌کر و ڕێزان خان ده‌که‌م
و هیوادارم ئه‌مه دوایین خه‌میان بێت.
مردن ڕێگایه‌که له‌پێش هه‌موومانه. له‌پاش مه‌رگیش ته‌نیا بیری چاک،
کرده‌وه‌ی چاک، خزمه‌تی چاک و ناوی پاک بۆ مرۆڤ ده‌مێننه‌وه.
له دڵه‌وه به‌شداری خه‌متانم
ستۆکهۆڵم
1\10\2010
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پرسه‌نامه.
ده‌سته‌ی نووسه‌رانی
هۆرامان
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه ، هه‌واڵی کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندو
پێشمه‌رگه‌ی دێرینی گه‌له‌که‌مان ڕێزدار (حه‌مه جه‌زا) بیست . ئه‌وه‌ی
که‌زۆر ڕوون و ئاشکرایه لای هه‌موومان ، که به‌ڕێز حه‌مه جه‌زا، له‌ماوه‌ی
ته‌مه‌نیدا خزمه‌تێکی ئێجگار زۆری هونه‌رو فه‌رهه‌نگی کوردی کردووه.
له‌هه‌مانکاتیشدا، خاوه‌نی هه‌ڵوێستێکی شۆرشگێرانه‌و کوردانه بووه،
بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵیش ، چه‌کی پێشمه‌رگایه‌تی له‌شان بووه . وه‌کو
پێشمه‌رگه‌یه‌کیش خزمه‌تی کێشه‌ی ڕه‌وای گه‌له‌که‌ی کردووه. به‌ناوی
خۆمان ده‌سته‌ی نووسه‌رانی هۆرامان ، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی
خانه‌واده‌ی هێژای هونه‌رمه‌ند ده‌که‌ین ، هیوای سه‌بووری و ئارامیان
بۆ ده‌خوازین.
01/10/2010
|