په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٣\٢\٢٠١٠

حەمەد کافر.

فەرهاد کەریم  

قەد باپیرمم لە سەر بەرمالی نوێژ نەدیت هەتا مردیش..


لە شتی بچووکیش خودا هەیە.
نوێژکردن بۆ خودا نا، بۆ نیشتمان دۆشین..


لە شتی قێزەونیش خوا هەیە.

نوێژکردن بۆ ئاشتی و رێز لە مرۆڤ گرتن نا، بۆ جەنگ و مرۆڤ سەربڕین..


نوێژ کردن بۆ سەربەخۆیی نیشتمان نا .. بۆ هەراجکردنی نیشتمان و خوێن رێشتنی هاورێیانی دێرین و هەڵپه‌یی کوردان بۆ عیراقییبوون .......


حەمەد کافر من چاک دەزانم تۆ لەبەر هەندێک گەنم و جۆ  نەبوو کە ئەو دەروێش و بەناو سەید و لەبەر ئەو گۆرانیەش نەبوو کە دەیانگوت:
پێغەمبەر نازدارە ، ساحێبی ئەسرارە.


لەبەر ناخی نامرۆڤانەی خۆیان بوون تۆش لە دین وەردەگەراییو دارکاریت دەکردن، وای لێهات بوو هیچ تەلەکەبازێک نزیکی ئەو سنوورە نەدەبۆوە کە تۆ لێی دەژیای .. باپیرە گۆرت پر رەحمەت بێت ، ئێستا سەردەمەکە جیاوازە بەلام بارۆدۆخەکە قۆڕتر بووە، کۆمەلگا پیرۆزی خۆی لەدەستداوە و ئێستا گۆرانی:

دەسەلات نازدارە
نیشتمان دەست لە بازن و پێ لە خرخاڵه‌
بە فتوا گانی حەڵاڵه‌...
 

من وەک (فەرهاد کەریم) لە چاوەرێی ئاوەزی (حەمەد)ێکم بۆ رزگار کردنی نیشتمان.. نەک لەگەل دارکاری کردنەکەی ....

 


Farhad4Hamad@yahoo.com