په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٤\١٠\٢٠١١

    هەمیشە بەگوێیدا دەچرپاندم.

باکۆ جەلال

١- پێی دەوتم لە تاریکیدا خۆشت بوێم.


گومان لەسێبەرەکەشمکە
تا تریفەی چاوت نەبینیم لە ژێیی دەنگم دڵنیا مەبە
گوێت لە دەنگی هەر پێیەکبو خێرا هەڵبێ
من ئەو دەمەی کە دێم بۆ لات دەنگی هەناسەشم نایات
کاتێک کە لێوم ماچ دەکەیت .. لە ترسانا وەختە بمرم
گەر بۆم بکرێت ترپەی دڵیشم ڕادەگرم
دەترسێم لە خۆشەویستیم نەک لە مەرگم!


٢- ئاها، مەرگ.


لە پاش مەرگم، لەڕۆژدا جلم بۆ ڕەش نەکەیت
لە ڕۆژانی پێنجشەماندا وەک هەموو کەس
سەردانی گۆڕەکەم نەکەیت
لە پایزدا پرچی زەردم بۆ بهۆنەوە
کە تەنیابویت ئەوجا بگریی
لە عاشوردا شینم بۆ بکە و سینگ بکوتە
تا نەزانن خۆشت ویستوم .. خۆشم ویستی
نەمدەزانی ئەم باسانەی بۆچی دەکرد
تا ئەو ڕۆژەی لە سەر ئیشق
جەستەی سپیان بەرد باران کرد
ئەوجا زانیم لەم وڵاتە کینە و درۆ سەرفرازە
بە تەنها ئیشق تاوانە .. بەس خۆشەویستی یاساغە.


١٤\١٠\٢٠١١ - ئه‌مه‌ریکا
ماڵپه‌ڕی باکۆ جه‌لال

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک