هەموو با
پشتیوانی
گروپەکانی ئاشتی بین ڕۆژی
19-10-2009
عەلی مەحمود محەمەد
بڕیارە ئهمڕۆ دووشەممە 19-10-2009،سێ گروپ لە هاووڵاتیان و تێکۆشەرانی
باکووری کوردستان،وەک نیاز پاکیەک ،وەک دڵسۆزییەک بۆ چارەسەری
ئاشتیانەی پرسی کورد،لە پرۆسەیەکی ئازایانە و نەبەردانەی بێهاوتادا،کە
تەنها مرۆڤە بەرز و تێکۆشەرەکان شایانی بەرکەوتنی ئەو شانازیەن،بە بێ
ترسان لە بەرەو ڕوبونەوەی مەرگ و زیندان،باقی ژیانیان پێشکەش بە ئاشتی
دەکەن لە کونجی زیندانەکان.
دەیان هەزار لە کوڕانو کچان نۆرەیان گرتووە ئەو شانازییەیان
بەربکەوێت"لە ئەوروپاوە،بۆ قەندیل و کامپی مەخمور...."،لێرەدا لاوان بە
کۆمەڵ دەچن بەرەو پیری مەرگەوە.
ئێمە هەموو پشتیوانی چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی کوردین لە باکووری
کوردستان،ئێستا کاتی ئەوە هاتووە بە پراتیک پشتیوانی لەو پرۆسەیە
بکەین،بە شێوەیەکی شایستە ئەو تێکۆشەرە ئاشتی خوازانە بەڕێ بکەینەوە بۆ
باکووری کوردستان.پێویستە کوردستانیانی باشوور بە سەربەرزی ئەو پۆلە
تێکۆشەرە باکووریە تەسلیم بە کەسوکارەکانیان بکەنەوە،بە ڕێکردنێک
شایستەی مرۆڤە مەزنەکان بێت.
-ئەگەر هەر پارت و لایەنێک لەگەڵ چارەسەریانی ئاشتیانەی پرسی کوردە لە
باکوور،پێویستە بەشداری لە بەڕێکردنی ئەو تێکۆشەرانە بکات.
-ئەگەر بەرپرسانی باشوور((سەرۆک کۆماری ئێراق،سەرۆکی هەرێمی
کوردستان،وەزیرەکان،پەرلەمانتاران،....))پشتیوانی ئەو هەنگاوەن، لە گەڵ
چارەسەری ئاشتیانەی ئەو پرسەن لە باکوور،پێویستە هەڵوێستی خۆیان
ڕاشکاوانە دەرببڕن،لە بەڕێکردنی پێشمەرگەکانی ئاشتی بەشداری بکەن.
ڕۆشنبیران،نووسەران،ڕۆژنامەنووسان،داکۆکیەکەرانی مافی مرۆڤ..
ئەم چرکهیە،جەماوەری باکووری کوردستان چاوەڕوانی پشتیوانی
ئێوەن،پێویستە بە بەرپرسیارییەتییەوە، گروپەکانی ئاشتی بەڕێ
بکەن،هاوکاریان بن لەم تاقیکردنەوە مرۆڤایەتییە.چۆن جەماوەری باکوور لە
چاوەڕوانی هاتنەوەیاندان،بە هەمان حەماسەتەوە،ئێمەش
ڕۆڵەکانمان،ئیسماعیلەکانی سەدەی بیست و یەک،بە یەکگرتوویی لە دەست مەرگ
و قوربانی ڕزگار بکەین.
بۆ زانیاری زیاتر:
http://www.kurdocide.com/ku/news.php?readmore=6360
http://www.kurdocide.com/ku/news.php?readmore=6359
|