هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی به‌ڕاستی پێویسته بیزانم له باخچه‌ی ساوایان فیری بووم !!رۆبێرت فۆلگوم
وه‌رگێڕانی:مسته‌فا رابه‌ر
هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی پێویسته بێزانم بۆئه‌وه‌ی بژیم ، چی بکه‌م و چۆن بم له‌باخچه‌ی ساوایان فیری بوم. حیکمه‌ت و بلیمه‌تی هه‌روازو له‌سه‌ر لوتکه‌ی کێو نه‌بوو ، به‌لکو له‌ناو قۆرت و سنوقه لمه‌کانی یاری باخچه‌ی ساوایاندا بوو ئه‌و شتانه‌ی له‌وێ فیری بوم ئه‌وانه بون: به‌شداری هه‌مو شتێک بکه به‌جوانی و دلسۆزی یاری بکه له‌خه‌لک مه‌ده ئه‌وشتانه‌ی هیناوته بیبه‌ره‌وه ئه‌و جێگایه‌ی لێت هیناوه، ئه‌وشوێنه‌ی شێواندوته و پیست کردوه پاکی بکه‌وه ئه‌وشتانه مه‌به که هی تۆنین ئه‌گه‌ر که‌سێک به‌هۆی تۆوه ئازاری به‌رکه‌وت داوای لێبوردنی لێبکه به‌ر له‌وه‌ی نان بخۆیت ده‌سته‌کانت بشۆ که‌چویته ئاوده‌ست ئاوی پێدا بکه. چێشت گه‌رم بکه‌وه و شیری سارد باشتره بۆ تۆ ژیانێکی هاوسه‌نگ و ئاسوده به‌سه‌ربه‌ره هه‌ندێک فێربه هه‌ندێک بیربکه‌وه تابلۆ بۆیه بکه ، وێنه بکێشه گۆرانی بلێ شایی بکه رۆژانه هه‌ندێک کار بکه هه‌مو پاش نیوه‌رۆیان سه‌رخه‌وێک بشکێنه.
کاتێ ده‌رۆیته ده‌ره‌وه ئاگات له هاتوچۆی ڕێ وبان بیت ده‌ستی یه‌کتر بگرن یه‌کتر به‌رمه‌ده‌ن ئاگاداربن گۆم نه‌بن ، بڕکه چێنراوه‌کانی ناو مه‌لکانه پلاستیکه‌که‌تان له‌بیر نه‌چی ڕه‌گه‌کان به‌ره‌وخوار روئه‌چن لاسک و گه‌لاکه‌ن سه‌ره‌و ژور هه‌لده‌کشێن هه‌ر به‌راستی که‌سیش نه‌زانی بۆچی وایه به‌لام ئێمه هه‌مومان حه‌زی لێده‌که‌ین! ماسیه بچوکوکان بزن مشکه‌کان مشکه سپیه‌کان ته‌نانه‌ت بڕکو ده‌نکه تۆیه‌کانی ناو مه‌لکانه پلاستیه‌کان هه‌مویان دواجار ده‌مرن هه‌روه‌ها خۆشمان. کتێبه‌کانی دیسک و جه‌ین (کتێبی خویندنی سه‌ره‌تایی منالان بو له‌ئه‌مریکا) له‌بیرمه‌که هه‌روه‌ها یه‌که‌م وشه‌ی فیری بویت له هه‌مو وشه‌کان مه‌زنتره، وشه‌ی (ته‌ماشاکه) هه‌مو ئه‌و وشانه‌ی که پێویسته بیزانی لێره‌و له‌وێ له شوێنه‌کانیتر هه‌ر یاسا‌و رێسای زێرینی خۆشه‌ویستیه، مه‌رجه‌کانی پاراستنی ته‌ندروستیه، زانستی ژینگه و سیا‌سه‌ت و ژیانی ئاسودیه.
گه‌شه پێدان وجێبه‌جێ کردنی ئه‌و خالانه‌ی سه‌ره‌وه دلسۆزانه له‌ناوخێزانی خۆتدا ، له‌ئیش وکارتا ، له کاری حکومه‌ته‌کتدا یان له‌ناو خه‌لکدا توانا‌و راستی وه‌ده‌ست دێنی و ته‌مومژ ده‌ره‌وێنیته‌وه!
بیر له‌وه‌بکه‌وه چه‌ند باشتره ئه‌گه‌ر گشتمان و هه‌مو لایه‌ک له‌ده‌ورو به‌ری کاتژمێر سێی پاش نیوه‌رۆیان خواردنی خۆمان بخۆین له‌ژێر به‌تانیه‌کانمان پاڵ که‌وین و سه‌رخه‌وێک بشکێنین. یان بێری لێبکه‌وه چه‌ند سودمه‌نده ئه‌گه‌ر ئێمه له‌ناو میلله‌تی خۆمان خاوه‌نی نه‌ریت و ره‌وشتێکی توکمه‌و دارێژراو بین که هه‌میشه شته‌کان بگه‌رێنینه‌وه شوێنی خۆی ، ئه‌و شوێنه‌ی خۆمان پیس و په‌رۆسمان کردون پاکی بکه‌ینه‌وه.
ته‌مه‌نت هه‌رچه‌ند بیت کێشه نیه هه‌رکاتی ده‌چیته ده‌ره‌وه ئاگات له‌هاتوچۆی رێوبان بیت ، باشتریش وایه وێکرا برۆن، ده‌ستی یه‌ک به‌رنه‌ده‌ین .
sino16@hotmail.com
|