٣\١٠\٢٠١٢
هه‌موومان
به‌عسین!

شوان سدیق
له رۆژگاری ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک کارێکی وه‌های کردبێت، شایه‌نی ره‌خنه
گرتن بێت، ئه‌ویش بۆ دوورخستنه‌وه‌ی پرسیار و ره‌خنه‌کان له خۆی پێت
ده‌ڵێت: ئه‌ی تۆش ئه‌وه‌ت نه‌کرد؟ یان ده‌ڵێ منیش وه‌ک تۆم زۆرجاریش هه‌موو
که‌سه‌کان هاوتا ده‌کات، له‌گه‌ڵ خۆی و وڵات ده‌کات، به هاوبه‌شی کاره
خراپه‌کانی.
کاتی خۆی گفتوگۆی رۆژنامه‌وانیم له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌ڕێزێک ئه‌نجامدا، ئه‌وان
پێشتر مسته‌شار و به‌رپرسیارێتیان هه‌بووه، له ده‌سه‌ڵاتی ٣٥ ساڵه‌ی
به‌عسی عه‌ره‌بی، دینی... یه‌کێکیان له کۆتای گفتوگۆکه وتی تۆش به‌چکه
به‌عسی بوویت! وتم چۆن ده‌زانی؟ وتی با ده‌زانم له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێمه
هه‌مووی به‌عسی بوون! ئیتر بۆچی له‌و کوردستانه ته‌نیا ٢٥٨ که‌س به
به‌عسی و کۆنه مسته‌شار داده‌نرێت؟!
به حوکمی ئه‌وه‌ی بۆ گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی چووم پێم باش نه‌بوو قسه‌یه‌کی
وه‌ها بکه‌م ئه‌وی پێ بریندار بێ، یان به قسه‌کانم ئیستفزاز بێت. ته‌نیا
ئه‌وه‌م وت "به‌ڕێزم من نازانم به‌عسی بوون چییه، چونکه ده‌پرسم ئه‌گه‌ر
به‌عسی بوینایه بۆچی به خێزانه‌وه رووبه‌ڕووی شاڵاوی ئه‌نفال ده‌بووینه‌وه،
ماوه‌یه‌کی زۆریش له به‌ندیخانه‌ی نوگره سه‌لمان ده‌بووین؟!
به‌ڕێز شیروان حه‌یده‌ری له گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ رادیۆی نه‌وا سه‌باره‌ت
به پاره به‌خشین به حزبی به‌عس و هاوکاریکردنی ئه‌و رژێمه که چه‌ند
ساڵێکه وه‌ک ره‌خنه ڕووبه‌ڕووی ده‌کرێته‌وه، ئه‌و ده‌ڵێت "راسته من
(٣٠٠٠) دینارم داوه به به‌عس به‌ڵام بۆچی داومه؟ ئه‌وکاته هه‌ڵمه‌تی
کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌کی شه‌ڕی عێراق - ئێران هه‌بوو که ناویان
لێنابوو کۆمه‌کی قادسیه‌ی سه‌دام حسێن ئه‌و کاته‌ش هه‌موو هاوڵاتیه‌ک
و خێزانێکی کوردستان، پاره‌یان لێوه‌رده‌گرت که منیش یه‌کێک بووم له‌وانه
که پاره‌م داوه".
من تا ئێره له‌گه‌ڵ کاک شیروان حه‌یده‌ریم هه‌رچه‌نده به‌حوکمی ته‌مه‌نم
ئه‌و وه‌خته نازانم زیاتر چیرۆکی کۆمه‌ک و هاوکاری بۆ به‌عسیان چۆن
بووه، به‌ڵام وه‌ک باس ده‌کرێت، له سنووری شاری ئێمه‌ش له هه‌ڵه‌بجه
ئه‌و پاره و هاوکاریه کاتی خۆی بۆ به‌عس کۆکراوه‌ته‌وه.
ره‌نگه به‌شێکی ئه‌و پاره به‌خشینه په‌یوه‌ندی به دوو هۆکاره‌وه
هه‌بێت، یه‌که‌م به‌عس باڵا ده‌ست بووه، له‌و وه‌خته خه‌ڵک و
هاوڵاتیان ترساون له بڕیاره‌کانی رژێم، بۆیه زوو به‌زووی کاره‌که‌یان
جێ به‌جێکردووه.
دووهه‌م رژێمی به‌عس له سه‌رو وه‌ختێکدا، جگه له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی
شۆڤێنی پێره‌و ده‌کرد هه‌روه‌ها به ئاوێته بوونی سیاسه‌تی
ناسیۆنالیزمی و دینیش خه‌ڵکی چۆش و خرۆش ده‌دا، له کاتێکی وا که پاره
بۆ به‌عس کۆ کراوه‌ته‌وه، ئه‌وان سۆزی خه‌ڵکیان به‌وه راکێشاوه، که
گوایه "دووژمن و ده‌سه‌ڵاتی بێگانه وڵاته‌که‌مان داگیر ده‌که‌ن" بۆیه
هه‌ر ئه‌وه‌ش وایکرد که خه‌ڵک زیاتر هاوکاری حکومه‌تی ئه‌و وه‌خته‌ی
به‌عس بکه‌ن.
ئه‌و قسه‌یه که رووبه‌ڕووی کاک شیروان کرایه‌وه، ئه‌گه‌ر من پاره‌م
بدابایه به به‌عس و پۆستی وه‌زیریم هه‌بوایه پرسیاره‌کانیش رووبه‌ڕووم
بکرابایه‌وه، له جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێم وه‌ک هه‌ر هاوڵاتیه‌کی کوردستان
پاره‌م داوه، به به‌عس ئیتر بۆچی لۆ مه‌م ده‌که‌ن؟! بێ دوو دڵی داوای
لێبوردنم له خه‌ڵکی کوردستان ده‌کرد، به‌ڵێنم ده‌دا مووچه‌ی دووساڵی
وه‌زیریم بۆ که‌سوکاری شه‌هیدان و ئه‌نفاکراوه‌کان بێت، نه‌ک به
زمانێکی سانا بڵێم "هیچ خێزانێکی کوردستان به‌ده‌ر نه‌بووه، له‌وه‌ی
که پاره‌ی لێوه‌رنه‌گرن، بۆ رژێمی به‌عس".
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|