په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\٢\٢٠١٤

هەموو رۆژێ نا بۆ توندوتیژیی دژى ژنان.


نەجم محەمەد      

 

چەند ساڵێکە لە کوردستاندا ساڵانە لە ٢٥\١١دا هەڵمەتى بەرنگاربوونەوەى توندوتیژیی دژى ژنان ئەنجام دەدرێ بۆ ماوەى چەند ڕۆژێکى دیاریکراو کە کۆمەڵێ چالاکى لەخۆ دەگرێت لەوانە کۆر َِو سیمینار و ۆرکشۆپ و چالاکى ئەدەبى و هونەری و ڕێپێوان و... هتد کە بە داخەوە دواتر دواى ئەو هەڵمەتە ئیتر کار و چالاکیەکان کۆتاییان پێ دێ تا ساڵێکى تر. دیارە من بۆ خۆم ئەو هەڵمەتە و ئەو چالاکیانە بە کارێکى باش دەزانم قسەم لەسەر ئەمە نییە بەڵکو ئەوەى قسەم لە سەریەتى دیاریکردنى ئەو ماوە کەم و کورتە یە بۆ ئەنجام دانى هەڵمەتەکە و سنووردارکردنیەتى.

 

من پێموایە ئەو هەڵمەتە دەبێ هەڵمەتێکى هەمیشەیى و بەردەوام بێ واتە هەڵمەتێکى ڕۆژانە بێ چونکە دیاردەى توندوتیژیی دژ بە ژنان لە نێو کۆمەڵگادا دیاردەیەکى بەردەوامى ڕۆژانەیە نەک دیاردەیەکى پچڕپچڕى ساڵانە هەربۆیە دەبێ هەڵسوڕان و بەرەنگاربوونەوەکەشى ڕۆژانە بێ و کار و چالاکیەکانیش دەبێت ڕۆژانە بێ.


هەروەها نابێ بە گرێدانى چەند کۆڕ و سیمینارێک و بە سازدانى چەند چالاکیەکى ئەدەبى و هونەرى کۆتایى بە هەڵمەتەکە بێنین، من پێم وایە خەبات بۆ بەرەنگاربوونەوەى تووندوتیژیی دژى ژنان خەباتێکى درێژخایەنە و دەبێ لەو رووەوە پشوودرێژ و کۆڵنەدەر بین.

 

شتێکى تر کە زۆر گرنگە و دەمەوێ قسەى لەسەر بکەم ئەوەیە لەو هەڵمەتەدا زیاتر ژنان بەشداریی دەکەن و هەڵسوڕاون بەڵام ڕۆڵ و نەخش و جێگاى پیاوان چۆڵە کە من پێم وایە ئەمە گەورەترین خاڵى لاوازى ئەو هەڵمەتەیە چونکە خەباتکردن بۆ ئازادى بۆ یەکسانى خەباتێکى مرۆییانەى دوولایەنەیە بە ژن و پیاوەوە و هەروەها بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژیی دژى ژنانیش خەباتێکى مرۆییانەى دوو لایەنەیە نەک بە تەنها خەباتێکى ژنانە، دەبێ لەو هەڵمەتەدا ئەو ڕاستیە لە بەر چاو بگیرێ کە پرسى ژنان پرسى کۆمەڵگایە پرسى مرۆڤەکانە بە ژن و پیاوەوە نەک بە تەنها ژنان.
 

ماڵپه‌ڕی نه‌جم محه‌مه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک