٢٣\٥\٢٠١١
هەموو شتێک بۆ
ئازادیی، ئازادیی
بۆ هەمووان.
لێناگەڕێین ئازادییهکانمان
بکوژن.

پێشڕەو حەمید
یاساکانى کوردستان لەچوارچیوەى دەقدا زۆبەیان شارستانیانەن و هیچ
گرفتیک نابینین وەک دەقیکى یاساى نوسراو بەلام کێشەى سەرەکیمان جێبەجێ
نەکردنى دەقە یاسایەکانە ، هەربۆیە دامەزراندنى ئەنجومەنى باڵاى
رۆژنامەنوسان لەکوردستان بەگەمەیەکى ترى دەسەڵاتى یەکێتى و پارتى
دەبینم و هەر هەوڵێکى جدى بۆ دروستکردنى ئەو ئەنجومەنە بە دەستبردن بۆ
ئازادیی و بەرتەسککردنەوەى ئازادیەکانمان دەناسێنم وەک چۆن
ئیستا پارتى و یەکێتى هەمو هەولێکى خۆى بە کردار بۆئەو مەبەستە دەدات و
بەبیانوى تەشهیرکردن و ناو زراندن لەڕێگەى یاساوە هەرەشە لە
رۆژنامەنوسان و بلاو کراوە سەربەخۆ و ئەهلیەکان دەکەن.
دروستکردنى ئەنجومەنى باڵاى ڕاگەیاندن لەکوردستان ئەگەر بۆ کارکردن بێت
لەسەر چەسپاندنى ئیتیکى کارى ڕۆژنامەوانى و بایەخ دان بێت بە کێشەو
گرفتەکانى نوسەران و ڕۆژنامەکان ئەوا هەنگاوێکى پۆزەتیڤانەیە بەرەو
ئاراستەکردن و کۆتاى پێهاتنى ئەو فەوزائیعلامیەى کە بەشیک لە
ڕۆژنامەوبڵاوکراو تەلەفزیونەکان لەکوردستاندا دروستیان کردوە ، بەلام
ئەگەرکارى ئەو ئەنجومەنە و خاوەن بیرۆکەکانى ئەوەبێت کە سانسۆر
دروستبکات و بەئارەزوى ئەوان رۆژنامەو دەزگا ئیعلامیەکانى ترکاربکەن
ئەوە هەوڵێکە لەسەرەتاوە بەنەزۆرکى دروست دەبێت و توشى بەربەرەکانیەکى
زۆرسەخت دەبێتەوە لەلایەن نوسەرانى ئازاد و رۆژنامە ئەهلیەکانەوە ؟
چونکە لە هیچ شوێنێکى دونیاى دیموکراسیدا نیە کە نوسەر یان
ڕۆژنامەنوسان و بلاوکراوەکان بە ئاوازى خەلکانێک سەمابکەن و بنوسن کە
لەلایەن دەسەڵاتەوە و بەناوى لیژنەیى بیلایەنەوە ئاراستە بکرێن بۆ دەم
گرتن و سەرکوت کردنى قەلەمى نوسەران ، ئەوەى ئەو ئەنجومەنە کارى
بۆدەکات هەرلەسەرتاوە بەدیارکەوت کە کاریان دروستکردنى سانسۆرە نەک
ریکخستن و پەرەپێدانى میتۆدى نوسین و بڵاو کردنەوە ؟ ئەگەر نا بۆچى
لەیەکم دانیشتن و دروستکردنى بۆردەکەیانەوە هیچ کام لە دەزگا ئیعلامیە
سەربەخۆکانیان بانگیشت نەکردو بۆچى پرس و راویژیان بە نوسەران و
رۆژنامەنوسانى سەربەخۆ و ئازاد نەکرد ؟ بیگومان ئەو ئەنجومەنە
هەرلەسەرتاى یەکەم هەنگاوى خۆیانەوە کەوتنە هەلەیەکى گەرەوەو بەو
هەلەیەشیان مردنى خۆیان ڕاگەیاند.
ئیمە لە وڵاتێکدا دەژین و قسە دەکەین و دەنوسین کە هەمومان دەزانین
دونیاى حیزبە و باڵادەستى حیزب لەو پەریى خۆیدایە و یاساى ئەوان
کاردەکات و دەسەلاتى یاسایش لە خوار هەمو ئەو شتانەوەیە کە ئەوان
بەرگێگى موقەدەسیان بەبەریدا کردوە.
ترسى گەوەرى دەسەڵاتى کوردى لەم دۆخەدا کە ئیستا کوردستانى تێدا
گوزردەکات و تەواوى شەقام یەکگرتوانە لەدژى گەندەلى و ناعەدالەتى
کۆمەڵایەتى و سیاسی لەبەرامبەر جەبرەکانى پارتى و یەکێتکدا دەنگیان
هەڵبریەوە ، هیندەى ئەو ترسەیە کە ئێمە هەمانە بۆبەرتەسککردنەوەى
مەوداکانى ئازادیی و خودى ئەوەدەسەڵاتە بە فیڵێکى ترى خۆى دەیەوێت
لەرێگەى دروستکردنى ئەنجومەنێکى وەهاوە کاربکات بۆکۆنترۆڵکردنى هەمو
ئەو هەناسانەى کەلەدەروەى بازنەداخراوەکانى ئەوە وە ژیان دەبەخشێتەوە
بە بۆچونەجیاوازەکان و رێزلە ئیرادەى تاک بەتاکى ناوکۆمەڵگاى کوردى
دەگرێت وکارربۆئەوەدەکات کە میللەت یەکەمین مەرجەع و دواهەمین مەرجەع
بێت ؟ چونکە دەسەلاتى کوردى و ئیعلامیەکانى ناو کایە جیاجیانى ئەو
دەسەلاتە دەزانن کە هیچ نهێنیەکى خۆیان کەس ئاشکراى ناکات رۆژنامەوانى
سەربەخۆ وبڵاوکراوە سەربەخۆکان نەبیت ، هیچ تەلەفزێونێکى حیزبى نهێنیە
ترسناکەکان و گرێ بەستە قەبە وەهمیەکان و ڕاستى چیرۆکەکان ئاشکرا ناکات
مییداکانى ئەو حیزبانە نەبێت کە لەژێر هەیمەنەى پرلەسانسۆرى
ئەوانداکارناکەن.
لەماوەى 19 ساڵدا جۆرێک لەپاشاگەردانى یەخەى بە حکومەتى پارتى و یەکێتى
گرتوەو لەهەر قەیرانیکدا پەنا بۆهەمو شتێک دەبات تەنها بۆئەوەى
قوتاربێت لەو دۆخەى کە چارەنوسى دەخاتە بەرمەترسییەوە ، دروستکردنى ئەو
ئەنجومەنە یەکێکە لەوهەوڵانە بۆ بەرتەسکردنەوەى ئازادیە فەردانیەکان و
کۆنترۆڵکردنى بیرکردنەوە و بۆچونەکانى هەمومان هەربۆیە ئەوە قابیلى
قبوڵکردن نیەودەبێت ئەوانەى ئیمانیان بە ئازادیی خۆیان و
بەرامبەرەکانیانە لەڕوو بە ڕووبونەوەدابن بەئامانجى لەباربردنى
هەرهەوڵێک بۆ کوشتنى ئازادیی.
ماڵپهڕی پێشڕهو حهمید
|