١٠\٩\٢٠١٢
هەمووتان
لەگەڵ خۆتان و خەڵک راست ناکەن!

سەلام
عەبدوڵا
لە پەرلەمانەکانی
ئەوروپا یان لێرە:
- حیزب پێشوەخت پاڵێوراوە دڵسۆزەکانی خۆی دیاری دەکا.
- حیزب پێشوەخت بەرنامەکەی بۆ هەڵبژاردن دادەڕێژێ.
- حیزب و دەزگاکانی راگەیاندن و لایەنگیرەکانی
بانگەشە بۆ خۆیان دەکەن.
- حیزب فراکسیونەکەی خۆی بۆ بەشە جیاجیاکان
(بەشی سیاسەتی ناوخۆ، دەرەوە، ئابووریی
یان سەربازیی و ئاسایش)
پێکدەهێنێ.
- حیزب فراکسیونە حیزبییەکەی رادەسپێرێ بۆ
هاوپەیمانیی لەگەڵ
فراکسیونە حیزبییەکەی سەر بە حیزبەکانی تر.
- ئەندام پەرلەمانە حیزبییەکان راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ
وەک حیزبییەک بڕیار لەسەر پشتیوانیی یان
رەتکردنی بڕیارەکان دەدەن.
- هەر ئەندام پەرلەمانێک لە سیاسەتە داڕێژراوەکەی حیزبەکەی دەربچێ،
دەردەکرێ یان دەبێ دەست لە
کار بکێشێتەوە.
ئیتر کێ و چۆن و بۆ باسی دەستیوەرنەدانی حیزب لە کاری
پەرلەمان دەکەن لە کاتێکدا کە ئەندامەکان
حیزبیین و ئەرکیان ئەوەیە برەو بە سیاسەت و
بۆچوونی حیزبەکەیان بدەن؟
(حکومەت ئەبێ کاری خۆی بکات)
چی دەگەیەنێ؟!
ئەوە حیزبە چ لە بەریتانیا، ئەمەریکا یان
سوێد و ئیتالیا و یۆنان،
بە گوێری رێژە و
توانا و هاوپەیمانیی و قورساییەکەی لە
ناو پەرلەمان، وەزیر، بەرپرس و بڕیارەکانی دیاری دەکا.
ئەو قسانە کە کاک کەمال، ئۆپۆزیتسیونی ناو پەرلەمان و
رۆشبیرە"کان دەیڵێن، تەنها بۆ گێلکردنی خەڵکە.
فەرموون پێچەوانەی ئەم بۆچوونە بسەلمێنن!
www.youtube.com/watch?v=KWk15Ddbdgo&feature=plcp
ماڵپهڕی سهلام عهبدوڵا
|