٢٣\٢\٢٠١٠
هه‌مووتان له
پارتی كۆمۆنیستی ژاپۆنه‌وه فێری شه‌فافیی بودجه‌ی حیزب بن.
عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
ئه‌مرِۆ كیَشه‌ی بودجه‌ی پارت و لایه‌ن و قه‌واره
سیاسیه‌كان,مانه‌وه‌ی ئه‌و بودجه‌یه له تاریكی سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی
زۆری ئینشقاق و كه‌رتبونه‌كانه,ئه‌ندام و هه‌وادار و لایه‌نگرو
تیَكۆشه‌رانی پارت مافی خۆیانه ئاگایان له سه‌رچاوه‌ی داهاتی پارته‌كه‌یان
و چۆنییه‌تی خه‌رجكردنی ئه‌و داهاته بیَت.هه‌موو پارت و لایه‌نیَكی
سیاسی به‌رپرسی ئابووری و ژمیَریاری خۆی هه‌یه,ئه‌گه‌ر بڵاو كردنه‌وه‌ی
ئه‌و بودجه‌یه زۆر پرسیار برِه‌ویَنیَته‌وه,باشه پارته سیاسییه‌كان
بۆ ئه‌مه ناكه‌ن و رِیَگای وازهیَنان و كه‌رت بوون ده‌گرنه به‌ر؟.
پارتی كۆمۆنیستی ژاپۆن كه گه‌وره‌ترین پارتی كۆمۆنیستیشه له وڵاته
پیشه‌سازییه پیَشكه‌وتووه‌كان ,ئه‌مرِۆ زیاتر له 5ملیۆن ده‌نگده‌ری
هه‌یه,تاكه پارتی سیاسیشه له وڵاتی ژاپۆن وه‌رگرتنی بودجه له ده‌وڵه‌ت
رِه‌ت ده‌كاته‌وه,چونكه پیَی وایه ئه‌و بودجه‌یه مافی هاووڵاتیانه
و نارِه‌وایه بۆ كاری سیاسی به‌كار بهیَنریَت,ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌كی
ئاوه‌زه‌یه نه‌ك له ژاپۆن بگره له هه‌موو جیهانیش,له پاڵ ئه‌وه‌شدا
ساڵانه ئابوورییه‌كه‌ی خۆی ,سه‌رچاوه‌ی داهات كه پشكی زۆری له
فرۆشتنی بڵاوكراوه‌كانییه‌وه‌یه له رِاگه‌یاندنه‌كانیدا بڵاو ده‌كاته‌وه.هه‌قی
وایه لیبراڵه‌كان كراوه‌ته بن؟؟.
ئه‌م پارته حیزبۆكه‌یه‌كی بچووك نییه تاكو بڵیَین بودجه‌كه‌یان ئه‌وه‌نده
زۆر نییه بۆیه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه,چۆن سه‌رمان له پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆژیاو
و بیری تیژی ژاپۆنییه‌كان سورِه میَنیَت,به‌هه‌مان شیَوه‌ش ئه‌م پارته
بۆ ده‌سختستنی بودجه و شه‌فافی له بڵاو كردنه‌وه‌ی موعجیزه‌یه‌كی
سیاسیه.
له كاتیَكدا له‌م جیهانه حیزب و لایه‌نه‌كان شه‌رِ له‌سه‌ر به‌شه
بودجه‌ی پارته‌كانیان ده‌كه‌ن,ئه‌م بۆ خۆی ده‌وڵه‌ت داوای لیَده‌كات
ساڵانه ده‌یان و سه‌دان ملیۆن وه‌ربگریَت كه‌چی رِه‌تی ده‌كاته‌وه؟,خۆشه
ده‌نگ به پارتیَكی ئاوا بده‌یت و ببیته به‌شیَك له له‌شكری جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی.
قه‌باره‌ی پارتی كۆمۆنیست و ئاستی به‌شداری له
ژیانی سیاسی‌دا.
پارتی كۆمۆنیستی ژاپۆن 410000 ئه‌ندامی هه‌یه كه له 24000 شانه‌ی
حیزبی كۆبونه‌ته‌وه , له 98% ی وڵات ئه‌ندام و رِیَكخراوی هه‌یه ,
3066 ئه‌ندامی له ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كانی سه‌رتاسه‌ری وڵات هه‌یه
, به پیَی ئاماری سه‌ره‌تای ئۆگستی 2008 ,هه‌روه‌ها له67شاره‌وانی
پارتی ده‌سه‌ڵاتداره,له13 یان به ته‌نها شاره‌وانییه‌كان به‌رِیَوه
ده‌بات,له 8 یان سه‌رۆكایه‌تی ئیتلافه‌كان ده‌كات,هاوكات 9پاریَزگاری
هه‌یه,یه‌كیان له كۆمای شاری تۆكیۆیه, رِیَژه‌ی به‌شداری له شاره‌وانیه‌كاندا
زیاتره له به‌شداری له په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پیران , له ساڵی
1995ه‌وه پارتی یه‌كه‌مه له شاره‌وانییه‌كانی ژاپۆن .
رِۆژنامه‌ی ئه‌كیهاتای رِۆژانه و هه‌فتانه ده‌رده‌كات " ئاڵای سوور "
به تیراژی 1,6-1,7 ملیۆن كرِیاری هه‌میشه‌یی " له ساڵی1980 دا
3,5ملیۆنی لیَ ده‌فرۆشرا".
ساڵی 2002 توانی 278 ملیۆن دۆلار به‌كۆمه‌ك و داهاتی رِاگه‌یاندن
كۆبكاته‌وه بۆ به‌رِیَوه‌بردنی كاروباری پارت به‌شی زۆری له رِیَگه‌ی
فرۆشتنی رِۆژنامه‌كه‌یه‌وه , له هه‌مان ساڵدا خه‌رجی پارت 290 ملیۆن
دۆلار بووه , كۆمه‌كی ساڵی 2001 له‌مه‌ش زیار بوو . تاكه پارته له
ژاپۆن كۆمه‌ك له كۆمپانیای فره رِه‌گه‌زی و رِیَكخراوه‌كانی سڤیَل و
ده‌وڵه‌ت وه‌رناگریَت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه كه ده‌وڵه‌ت كۆمه‌كی
پارته سیاسییه‌كان ببرِیَت,كه ساڵانه به سه‌دان ملیۆن دۆلار ته‌نها
له ده‌وڵه‌ت وه‌رده گرن ویَرای كۆمپانیا زه‌بلاحه‌كان,ئه‌م پارته
باوه‌رِی وایه هه‌ر پارتیَكی سیاسی ئه‌ركیه‌تی ئیمكاناتی مادی خۆی
دابین بكات بۆ به‌رِیَوه‌بردنی كاروباره‌كانی . ئه‌وه‌ی شایانی باسه
له ساڵی 2002 دا رِیَژه‌ی 84,4% خه‌رجی پارتی له داهاتی فرۆشتن و
قازانجی بڵاوكراوه‌كانییه‌وه دابین كردووه .
داهاتی7ساڵی264ملیار و 845ملیۆن و 100هه‌زار یه‌ن بوو,خه‌رجی264ملیار و
819ملیۆن یه‌ن بوو,لى ماوه‌ی 7ساڵدا83,6%خه‌رجی پارت له فرۆشتنی
بڵاوكراوه‌كانی حیزبه‌وه بووه,كه برِی تیََچو59,6%بووه,به‌مه‌ش
24%داهاتی له قازانحی بڵاوكراوه‌كانه‌وه دابینكردووه.نابیَت ئه‌وه‌ش
له بیر بكه‌ین كه حزبی شیوعی هیَزی یه‌كه‌می رِۆشنبیری و فكرییه
تاكو ئیَستا له وڵاتی ژاپۆن . به ئیمكاناتی خۆی به نزیك1 ملیار
دۆلار باره‌گای نویَی درووست كرد.
پارتی كۆمۆنیستی ژاپۆنی, كه باره‌گایه‌كی نویَی له شاری تۆكیۆ
درووستكرد ,برِی85ملیار یه‌نی تیَچوو,له‌وه‌شدا پشتی به‌خۆی به‌ست,45ملیار
كۆمه‌كی كۆگرده‌وه له ئه‌ندامان و دۆستانی.
جگه له پارتی كۆمۆنیست,هه‌موو پارته‌كان دیكه یارمه‌تیان له حكوومه‌ت
و كۆمپانیاكان وه‌رگرتوه, پارتی دیموكرات له ساڵی2010 برِی17,3ملیار
یه‌ن له حكومه‌ت وه‌ر ده‌گریَت.له 87,6%داهاتی حیزبی دیموكرات له
حكوومه‌ته.هه‌ر هاووڵاتییه‌ك 250یه‌ن له به‌شه باجی بۆ حیزبی
دیموكات ده‌رِوات,ئه‌مه له كاتیَكدایه باسی ئه‌وه ده‌كات كه
پیَویسته داهاتی وڵات به دادپه‌روه‌رانه دابه‌ش بكریَت.
پارتی كۆمۆنیَست ساڵی رِابردوو مانگانه زیاتر له1000ئه‌ندام په‌یوه‌ست
ده‌بوون به رِیزه‌كانییه‌وه.له رِوی ژماره‌ی ئه‌ندامانه‌وه دووه‌م
پارته دوای پارتی لیبراڵله ژاپۆن.له كۆتایی ساڵی2007ه‌وه تا كۆتایی
2008 نزیك14000ئه‌ندامی نویَ په‌یوه‌ندیان به پارتی كۆمۆنیستی ژاپۆنه‌وه
كردووه,كه چاره‌كیان گه‌نجانن ته‌مه‌نیان له 30 ساڵ كه‌متره.كۆی
ژماره‌ی ئه‌ندامانی410000 كه‌سه,پارتی لیبراڵ كه گه‌وره‌ترین پارتی
ژاپۆنییه له رِوی ژماره‌ی ئه‌ندامانه‌وه ,به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌ندامانی
له 5ملیۆن ئه‌ندامه‌وه دابه‌زی بۆ ته‌نها 1ملیۆن.
سسته‌می هه‌ڵبژاردنی ژاپۆن له سسته‌می هه‌ڵبژاردنی به‌ریتانیاوه
نزیكه,تیَكه‌ڵه‌ی بازنه‌یی و رِیَژه‌یی"300بازنه‌یی,180رِیَژه‌یی"ئه‌م
سسته‌مه هاوكاره بۆ بوونی دووپارتی به‌هیَز و په‌راویَزیَك له پارتی
بچووك,له رِیَگه‌ی ئه‌م یاسای هه‌ڵبژاردنه‌وه وڵات به‌ره‌و سسته‌می
دوو پارتی ده‌بردریَت.
له هه‌ڵبژاردنی بازنه‌یی ده‌نگی زۆریَك له هاووڵاتیان ده‌رِوات,46,3%
ده‌نگه‌كان فه‌وتان,به حوكمی ئه‌وه‌ی كه ناتوانن ژماره‌ی ده‌نگی
پیَویست بهیَننه‌وه. ئه‌گه‌ر رِیَژه‌یی بوایه پارتی كۆمۆنیست34كورسی
ده‌هیَنایه‌وه.دیموكرات 104 ی كه‌م ده‌كرد,لیبراڵ 9 زیاتری ده‌هیَنایه‌وه,سۆشیال
دموكرات14 كورسی زیاتری ده‌هیَنایه‌وه.
له هه‌ڵبژاردنی 29-7-2007 دا , 4,407,937 ده‌نگی هیَنایه‌وه , 45000
ده‌نگ زیاتر له ساڵی 2004 وه 79000 زیاتر له 2001 .
له هه‌ڵبژاردنی بازنه‌یی 5,164,572 ده‌نگی هیَنایه‌وه , 360000 زیاتر
له ساڵی 2004 ,رِیَژه‌ی ده‌نگدانی له بازنه‌یی 8,5% بوو , وه‌لیَ هه‌موو
پاڵیَوراوه‌كانی شكستیان هیَنا .
له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ساڵی 2003 دا 9 كورسی له كۆی 480 كورسی
په‌رله‌مانی به‌ده‌ست هیَنا , رِیَژه‌ی ده‌نگدانی به ده‌ست هاتووی
كۆمۆنیسته‌كان 7,7% بوو, به‌پیَی ده‌نگه‌كانی بوایا ده‌بوایا لانی كه‌م
34-35 كورسی بهیَنایه‌ته‌وه , وه‌لیَ سسته‌می هه‌ڵبژاردن له قازانجی
نه‌بوو .له هه‌ڵبژاردنی 23-7-1995دا 8 كورسی و له 12-7-1998 دا 15
كورسی ئه‌نجومه‌نی پیرانی به‌ده‌ست هیَنا , له ساڵی 1998 پارتی
كۆمۆنیست گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی له میَژوی خۆیدا به‌ده‌ست هیَنا له
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پیراندا .هه‌رچی هه‌ڵبژاردنی 25-6-2000 بوو
پارتی كۆمۆنیست 20 كورسی په‌رله‌مانی هیَنایه‌وه كه خولی پیَشتر له
20-10-1996 دا 26 كورسی هه‌بوو , پارتی كۆمۆنیستی ژاپۆنی له دوای جه‌نگی
جیهانی دووه‌م به‌شداری یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی كرد له 10-4-1946 دا
توانی 3,8% ده‌نگه‌كان و له 20-4-1947دا 3,7% و له 1949دا 9,7% و له
ساڵی 1952 به‌هۆی كه‌رتبونی پارته‌وه به رِیَنویَنی سۆڤییه‌ت له هه‌ڵبژاردنی1-10-1952
ته‌نها 2,6% ده‌نگه‌كانی هیَنایه‌وه .
له دوا هه‌ڵبژاردندا ,كه13,311,294كه‌س زیاتر له هه‌ڵبژاردنی پیَشوو
به‌شداری ده‌نگدانیان كرد,له‌و ژماره‌یه 528821ی پارتی كۆمۆنیست
بردی,6,528,501كه‌سی پارتی دیموكرات"چه‌پی ناوند"بردی,364,327ی پارتی
سۆسیال دبموكرات بردی.
گرنگ ئه‌وه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو تاكیَكی كورد له بودجه‌ی پارت
ده‌پرسیَته‌وه,داوا كارم هه‌موو پارت و لایه‌نیَك,ته‌نانه‌ت
رِیَكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش ئازایانه و ئازادانه, بودجه‌كه‌یان
له‌سه‌ر ماڵپه‌رِه‌كه‌یان بڵاو بكه‌نه‌وه,با ئه‌م پرسیاره‌ی ئیَمه‌ش
كۆتایی پیَ بیَت!.
پارت |
د 2007 |
%2007 |
|
ده‌نگ2009 |
%2009 |
ك2009 |
|
شوعی |
4,407,932
|
07.5 |
|
4,936,753 |
7,2 |
9 |
|
ديموكرات |
23,256,242
|
39.5 |
|
29,784,743
|
42.4
|
308 |
|
ليبرال |
16,544,728
|
28.1 |
|
18,782,218 |
26.7
|
119 |
|
سۆسيال
ديموكرات |
2,634,713
|
04.5 |
|
2,999,040
|
04.3
|
7 |
|
|