هه‌موو زاڵمێک
ترسنۆکه.
- ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌سته
به پلینۆمه‌که‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و
لێدوانه‌کانی تاڵه‌بانی
له‌سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا -
جه‌لال چوارتایی
له مێژووی مرۆڤایه‌تیێدا گه‌لێک زاڵم و سته‌مکار دێنه پێش چاوان ، تا
ئه‌و کاته‌ی هێزی په‌نجه‌کانیان مابێت درێغی له کوشتنی مرۆڤه‌کان ناکه‌ن
، ته‌نها بۆ چرکه ساتێکیش تێر ناخۆنه‌وه له نۆشینی خوێنی مرۆڤه‌کان
. ئه‌م مرۆڤه سته‌مکار و زاڵمانه به‌ر له‌وه‌ی په‌نجه‌کانیان بکه‌وێته
له‌رزین ده‌که‌ونه خۆشکردنی زه‌مینه‌یه‌ک بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ی که‌سانێکی
دیکه که زۆر کاراتر بن بۆ وورد و خاشکردنی گه‌ل . ئه‌و مرۆڤه
کارایانه‌ش که جێگا په‌سه‌ندی دیکتاتۆر و سته‌مکاره‌کان بن زیاتر له
نێو خودی بنه‌ماڵه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت ، ئیتر که‌سی نێو بنه‌ماڵه چ
کوڕ بێت یان برا ، چ ئامۆزا بێت یاخود بنه‌چه‌زا هیچ له ویسته‌که‌یان
ناگۆڕێت . ئه‌گه‌ر ئه‌م که‌سه کارایه له نێو بنه‌ماڵه‌شدا نه‌بوو ئه‌وا
هانا بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ی که‌سانێکی دیکه ده‌برێت که نه‌ک هه‌ر
پوشووی پشت چاوی دیکتاتۆره‌کان نه‌بن به‌ڵکو 100% درێژه پێده‌ری کرده‌وه
چه‌په‌ڵه‌کانی که‌سه زاڵمه‌کان بن .
خۆ هه‌ر کاتێک ئه‌م که‌سه زاڵمانه دووچاری تێکشکاندنیش هاتن ئه‌وا نه‌ک
هیچ جێگایه‌ک به‌خۆیان ناگرن به‌ڵکو بۆ ده‌ربازکردنی گیانی خۆیان
ئاماده‌ن هه‌موو میلله‌تیش بکه‌نه سووته‌مه‌نی و به‌رده‌بازی ده‌ربازبوونی
خۆیان .
دیکتاتۆر و زاڵمێکی وه‌کو سه‌ددام حسێن به هیچ کوردێک نامۆ نییه ،
تاوه‌کو ئه‌و کاته‌ی هێزی په‌نجه‌کانی مابوون له هیچ کرده‌وه‌یه‌کی
دڕندانه نه‌ده‌سڵه‌میه‌وه ، نه‌ک هه‌ر به خاپوورکردنی ته‌واوی گونده‌کانی
باشووری کوردستان و ئه‌نفالکردن و له‌نێوبردنی سه‌دانهه‌زار کورد
تینوێتی نه‌ده‌شکا به‌ڵکو مرخی له کۆتاییهێنانی یه‌کجا‌ره‌کی کوردانیش
خۆشکردبوو ، بۆ درێژه‌دانی ئه‌م کرده‌وه وه‌حشیگه‌رییه‌ش که‌وتبوویه
زه‌مینه خۆشکردن بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی
له کوڕ و برا و ئامۆزا و ته‌نانه‌ت زاوا و هاوخێڵیه نه‌فامه‌کانیشی .
به‌ڵام کاتێک دووچاری تێکشکاندنیش هات ئه‌وا نه‌ک هه‌ر توانای یه‌ک
چرکه خۆڕاگری نه‌بوو به‌ڵکو بۆ ده‌ربازکردنی خودی خۆی له ته‌واوی
خاکی عێراقیشدا توانای خۆده‌رخستنی نه‌بوو و هانای بۆ کونێک برد که
جگه له هه‌وای هه‌ناسه‌دان ته‌نانه‌ت تیشکی خۆریشی له خۆی حه‌رام
کردبوو ، ئه‌مه‌ش پیشه‌ی هه‌موو زاڵم و سته‌مکارێکه که بریتی‌یه له
ترسنۆکی .
ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر ڕه‌وشی باشووری کوردستان و به‌راوردکردنی به سه‌رده‌می
ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌عسی گۆڕکراو ئه‌وا هه‌مان لێکچوون به‌دی ده‌کرێت له
سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان‌دا و ته‌نانه‌ت ده‌بێت هه‌زار
ڕه‌حمه‌تیش بنێرین بۆ کفندز.
هه‌رچی سه‌رده‌می یه‌کێتی‌یه ئه‌وا وێنه‌ی نه‌بووه له جیهان‌دا که
ئاگادار بکرێیته‌وه له مه‌رگه‌ساتێک و بشچیت به‌ره‌و پیری مه‌رگه‌ساته‌که‌وه
، له سه‌رده‌می تاڵه‌بانی‌دا نه‌ک هه‌ر ئاژاوه و شه‌ڕ هه‌موو ماڵێکی
کورده‌واری ده‌گرێته‌وه به‌ڵکو هۆکاری ئاشناکردنی ته‌واوی داگیرکه‌ران
و دوژمنانی کوردیش ده‌بن به هه‌موو بستێکی خاکی کوردستان و زه‌مینه
خۆشکردن بۆ ڕه‌شه‌کوژی کوردان و سوتاندنی ته‌ڕ و وشک به‌تێکڕا . ده‌بێت
چ تاوانێک هێنده مه‌زن بێت که دوژمنه‌که‌ت ئاگادارت بکاته‌وه و بڵێت
: ئه‌گه‌ر پاسدار بهێننه هه‌ر جێگایه‌ک ئه‌وا خه‌ڵکی ئه‌و جێگایه
کیمیاباران ده‌که‌ین ، که‌چی هه‌م پاسداریش بهێنیته هه‌ڵه‌بجه‌وه و
هه‌م ڕێگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کانیش نه‌ده‌یت که خۆیان ده‌رباز بکه‌ن ؟
ده‌بێت چ زاڵمێک هه‌بێت له جیهان‌دا که بتوانێت وه‌ها بڕیارێک بدات ؟
ده‌بێت چ که‌سێک هه‌بێت که بتوانێت زاتی ئه‌وه بکات و بڵێت : ڕه‌حم
به هاوخوێنه‌کانی خۆتان مه‌که‌ن و هه‌موویان له‌نێو ببه‌ن به‌هۆی
بیروبۆچوونی جیاوازه‌وه ؟
تاڵه‌بانی بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م کرده‌وانه‌ی هه‌میشه له زه‌مینه
خۆشکردندا بووه بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ی که‌سانێک که به‌زیاده‌وه
بتوانێت ئه‌م داخوازیانه جێبه‌جێ بکات و بیکاته مقاشی ده‌ستی خودی
خۆی تاوه‌کو له کاتی ته‌نگانه‌دا ئه‌م مقاشه به‌کار بهێنێت و خۆی پێ
ده‌رباز بکات ، باشترین نموونه‌ی په‌سه‌ندکراوی تاڵه‌بانیش بۆ به ئه‌نجام
گه‌یاندنی داخوازییه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فا بووه .
کاتێک سه‌ره‌تای ژیانی نه‌وشیروان مسته‌فا به نارنجۆک خستنه نێو
خوێندنگاکان و کوشتوبڕی کچانی چوارده ساڵی ده‌ستی پێکردبێت ، ئیتر چۆن
جێگا په‌سه‌ندی که‌سێکی وه‌کو تاڵه‌بانی نابێت که هه‌میشه خولیای
خوێن چۆڕاندنی کوردان و ئاژاوه‌ی نێوخۆیی بووبێت ؟
ئه‌گه‌رچی سه‌ددام حسێن له بۆ ده‌ربازکردنی ژیانی خۆی هانای بۆ کونێک
برد به‌ڵام له‌و کونه‌وه ئاماده نه‌بوو نامه‌ی پیاهه‌ڵگوتن بۆ جۆرج
بوشی ڕاونه‌ری بنێرێت ، لێ به‌ڵێ نه‌وشیروان مسته‌فاکه‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان
بۆ ده‌ربازکردنی گیانی خۆی نه‌ک هه‌ر میلله‌تی کرده به‌رده‌باز به‌ڵکو
(ته‌ڵه‌بانی گوته‌نی) له کاتی هه‌ڵهاتنیشدا نامه‌ی پیاهه‌ڵگوتنی بۆ سه‌ددام
حسێن ده‌نارد ، تاوه‌کو ئه‌گه‌ر له کونه ئه‌شکه‌وته‌کانی زه‌ڵێش‌دا
جێگای پێلێژ بوو ئه‌وا ڕێگه‌ی هه‌ڵهاتن بۆ به‌غدادی عروبه‌ی بۆ ئاوه‌ڵاببێت
.
لێیان ده‌ن ، بیانکوژن ، بیانبڕن ، به به‌رد سه‌ریان
پان بکه‌نه‌وه :-
ئه‌م چه‌ند گوته‌یه بریتی‌یه له هات و هاواره‌که‌ی فه‌رهاد سه‌نگاویی
ده‌روێشی تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان ، که بۆ خۆشکردنی شه‌ڕی کوردکوژی
هاواری ده‌کرد و ده‌یگوت ڕه‌حم به به‌دیلگیراوه‌کانی به‌ره‌ی
جود{پاسۆک و سۆسیالیست و شیوعی و پارتی} مه‌که‌ن و به به‌رد سه‌ریان
پان بکه‌نه‌وه ، ئه‌نجامی ئه‌م هات و هاواره‌ش باشترین زه‌مینه بۆ نه‌وشیروان
مسته‌فا ده‌ڕه‌خسێنێت که توانای په‌نجه‌کانی به سازدانی قه‌ڕناقا و
پشتئاشان دیاری بکات .
کاره‌ساتی قه‌ڕناقا و پشتئاشان هه‌موو خاوه‌ن ویژدانێک ڕاده‌چڵه‌کێنێت
، ئه‌و کاره‌ساته‌ی که به سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی لایه‌نه‌کانی جودی تێدا
کۆکوژ کرا و به ده‌یان دیلکراویش له لوتکه‌ی چیای قه‌ندیله‌وه هه‌ڵدرانه
خواره‌وه به فه‌رمانی نه‌وشیروان مسته‌فا .
ئه‌گه‌رچی نه‌وشیروان مسته‌فا بکه‌ری ڕاسته‌وخۆی کۆکوژیه‌کانی قه‌ڕناقا
و پشتئاشانه به‌ڵام فه‌رمانده‌ر و بڕیارده‌ری یه‌که‌م له‌م کۆکوژیه‌دا
خودی تاڵه‌بانی بووه ، چونکه به‌ر له ڕوودانی کۆکوژیه‌که له گوندی
شێنێی ناوچه‌ی پشده‌ر تاڵه‌بانی فه‌رمانی سوتاندنی ته‌ڕ و وشک به یه‌که‌وه
ده‌دات و داوا له فه‌رمانده گوێڕایه‌ڵ و کوردکوژه‌کانی ده‌کات که به
هیچ جۆرێک ڕه‌حم به پێشمه‌رگه‌ی لایه‌نه‌کانی دیکه نه‌که‌ن و هه‌موویان
کۆکوژ بکه‌ن . بۆ بیستنی گوته‌کانی ته‌ڵه‌بانی له گوندی شێنێ کرته له‌سه‌ر
ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه :-
http://www.youtube.com/watch?v=WF7XX2ICNMs&feature=player_embedded
کێ به‌رپرسیاره له مه‌رگه‌ساتی جه‌رگبڕی هه‌ڵه‌بجه
و ئه‌نفال ؟
کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه ئه‌و کاره‌ساته بوو که زیاتر له 5000 شه‌هید و
دوو هێنده‌ش برینداری لێکه‌وته‌وه ، به گوته‌ی تاڵه‌بانی سه‌دام
حسێنی گۆڕکراو ئاگاداری سه‌رانی یه‌کێتی کردۆته‌وه که هه‌ر په‌لکێشکردنێکی
سوپای پاسداران کیمیاباران و مه‌رگه‌ساتی لێده‌که‌وێته‌وه بۆ جه‌ماوه‌ر
، به‌ڵام سه‌رانی یه‌کێتی هیچ باکێکیان نییه له‌وه‌ی که چ مه‌رگه‌ساتێک
به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌دا دێت به‌ڵکو گرنگ ئه‌وه‌یه که تاڵان‌کردنی شاره‌که
بۆ سه‌رانی یه‌کێتی و پاره‌ی به‌نکه‌که‌ش بۆ خودی تاڵه‌بانی ده‌مێنێته‌وه
.
واته تاڵه‌بانی زۆر به زانا بوون هێزه‌کانی یه‌کێتی کرده چاوساخی
سوپای پاسداران بۆ داگیرکردنی هه‌ڵه‌بجه و ڕوودانی مه‌رگه‌سات له‌و
شاره‌دا ، که ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ش به هه‌موو پێوانه‌یه‌ک ده‌چێته خانه‌ی
بڕیاردانی خاپوورکردنی هه‌ڵه‌بجه و له‌نێوبردنی دانیشتوانه‌که‌ی له‌لایه‌ن
خودی تاڵه‌بانییه‌وه !!!!
ئه‌گه‌ر ویستی تاڵه‌بانی نه‌بووبێت بۆ ڕوودانی مه‌رگه‌سات له هه‌ڵه‌بجه‌دا
، ئه‌ی بۆچی پیاوه‌کانی تاڵه‌بانی که‌وتنه ڕێگری‌کردن له خۆ ده‌ربازکردنی
خه‌ڵکه‌که له کاتی داگیرکردنی شاره‌که‌یان له‌لایه‌ن سوپای پاسداران
و هێزه تاڵانکه‌ره‌که‌ی تاڵه‌بانییه‌وه ، له کاتێکدا که ئاگاداریش
کرابێتنه‌وه له‌وه‌ی که کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌کرێت ؟
په‌لکێشکردنی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر بیره نه‌وته‌کانی "بای حه‌سه‌ن"
له شاری که‌رکوک گرنگ نییه بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا که ئه‌نفالی به‌دوادا
دێت به‌ڵکو گرنگ ئه‌وه‌یه که داخوازیه‌کانی تاڵه‌بانی به‌جێ گه‌یاندووه
و دڵی کۆماری ئیسلامی ئێرانی له خۆی و له تاڵه‌بانی ڕازی کردووه و
ویسته‌کانی خۆیانی له ئێرانی ئیسلامی دابین کردووه .
له‌توپه‌ت کردنی پێشمه‌رگه به‌دیلگیراوه‌کانی سۆسیالیست و پاسۆک له
گوندی قه‌ڕناقا گرنگ نییه بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا چ برینێک ده‌خاته
دڵی میلله‌ته‌وه به‌ڵکو گرنگ ئه‌وه‌یه ڕێگه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه بۆ به‌غدادی
زۆرداران و له ئامێزگرتن و ڕاموسینی سه‌دامی گۆڕکراو بۆ تاڵه‌بانی ده‌کرێته‌وه
.
کوشتنی کادره پێشه‌نگه‌کانی پ‌ک‌ک له وێنه‌ی{محه‌مه‌د قه‌ره سونگور
و ئیبراهیم به‌ڵگین} گرنگ نییه بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا که چ که‌له‌به‌رێک
ده‌کاته ڕیزه‌کانی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی کوردانه‌وه ، به‌ڵکو گرنگ ئه‌وه‌یه
دڵی که‌مالیسته کوردکوژه‌کان له تاڵه‌بانی ڕازی ده‌کات بۆ نوسینه‌وه‌ی
یاداشته‌کانی ئه‌سته‌مبوڵی له دواڕۆژدا.
سوکایه‌تیکردن به هه‌ولێری و که‌رکوکی و گه‌رمیانی و بادینی و هه‌ورامی
هیچ گرنگ نییه بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ڵکو گرنگ ئه‌وه‌یه دڵی مامی
داگیرکه‌رویست و داگیرکه‌ردروستکه‌ره‌وه‌ی پێ شاد ده‌کات .
کۆکوژیکردنی نوری شێخ ساڵحه‌کان و عه‌بدولی سورانه‌کان و ده‌یانی دیکه
له نێو شاری سلێمانی‌دا گرنگ نییه بۆ تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فا
به‌ڵکو ئه‌وه‌ی گرنگه ڕێگه خۆشکه‌رێک ده‌بێت بۆ کردنه‌وه‌ی سه‌دان فه‌وجی
به‌کرێگیراوی خه‌فیفه له باشووری کوردستان‌دا .
بۆ بینینی به‌شێک له کرده‌وه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فا که مشتێکه له
ده‌ریای تاوانی سه‌رانی یه‌کێتی بڕوانه گوته‌کانی تاڵه‌بانی له‌م
لینکه‌ی خواره‌وه‌دا :-
http://www.awene.com/Direje.aspx?Cor=1&Babet=Hewal&Jimare=5182
هه‌ڵوێستی ڕۆشنبیران و ڕۆڵی سه‌رکرده :-
مه‌زنترین به‌دبه‌ختی کوردان له بێهه‌ڵوێستی ڕۆشنبیره‌کانی‌دا بووه
که له هیچ مه‌رگه‌ساتێکدا نه‌یانتوانیووه هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و
سنورێک بۆ سه‌ره‌ڕۆییه‌کانی به‌ناو سه‌رکرده‌کانی دابنێن و بڵێن بوه‌ستن
له تاوان و چیدی مه‌رگه‌سات به‌سه .
ئه‌گه‌ر ڕۆشنبیرانی کورد خاوه‌ن هه‌ڵوێست بوونایه له مه‌رگه‌ساته‌کانی
قه‌ڕناقا و پشتئاشان‌دا ئه‌وا هیچ کاتێک تاوانه پڕ له مه‌رگه‌ساته‌کانی
کڵاوقاسم و که‌پکی حه‌مه‌دئاغا و چه‌ندین ساڵ شه‌ڕی نێو شار و گونده‌کانی
باشووری کوردستان دووباره نه‌ده‌بوونه‌وه .
ئه‌گه‌ر ڕۆشنبیران خاوه‌ن هه‌ڵوێست بوونایه له‌سه‌ر په‌لکێشکردنی
سوپای پاسداران بۆ سه‌ر شاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ڕاوه‌دونانی
دیموکرات و کۆمه‌ڵه ئه‌وا هیچ کاتێک په‌لکێشکردنی سوپای پاسداران بۆ
سه‌ر شاره‌کانی که‌رکوک و هه‌ڵه‌بجه و حاجی‌هۆمه‌ران دووباره نه‌ده‌بوویه‌وه
و ئه‌نفال و کیمیاباران و کۆکوژی بارزانیه‌کان ڕوویان نه‌ده‌دا .
ئه‌گه‌ر ڕۆشنبیران خاوه‌ن هه‌ڵوێست بوونایه له‌سه‌ر کۆکوژیکردنی سوله‌یمانی
موعینی و مه‌لا ئاواره‌کان ئه‌وا هیچ کاتێک ده‌ستی تاوان به خوێنی 753
کادر و سڤیلی ڕۆژهه‌ڵاتی سوور نه‌ده‌بوو له باشووری کوردستان‌دا . کێ
به‌رپرسیاره له کۆکوژکردنی ئه‌م هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتییه و
ئۆردوگانشینکردن و خه‌ساندن و چه‌ند که‌رتکردنی دیموکرات و کۆمه‌ڵه و
لایه‌نه بچوکه‌کانی دیکه‌دا ؟ {وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره جێده‌هێڵم بۆ که‌سوکاری
شه‌هیده ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان با خۆیان بڕیار بده‌ن} .
ئه‌گه‌ر ڕۆشنبیره‌کانمان خاوه‌ن هه‌ڵوێست بوونایه له‌سه‌ر په‌ڕاندنی
که‌لله سه‌ری دکتۆر شڤان و سه‌عید ئاڵچی ئه‌وا هیچ کاتێک شه‌ڕی خیانه‌تی
ساڵی 1992 دووباره نه‌ده‌بوویه‌وه و کۆکوژی هه‌ولێریش له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندانی
میزۆپۆتامیا و ڕۆژنامه‌نووسانی ڕۆژنامه‌کانی وه‌ڵات و ئازادی وڵات و
پزیشک و نه‌خۆشه‌کانی نێو نه‌خۆشخانه‌ی هه‌یڤا سووری کوردستان دووباره
نه‌ده‌بوویه‌وه .
به‌ڵێ ؛ ئه‌گه‌ر ئه‌مه هه‌ڵوێستی ڕۆشنبیره‌کانمان بێت ، ئیتر ده‌بێت چ
گله‌یی و گازنده‌یه‌ک له به‌ڕێزێکی وه‌کو شێخ عێزه‌دینی حوسێنی بکه‌ین
که بروسکه‌ی پیرۆزبایی بۆ تاڵه‌بانی ده‌نارد بۆ کۆکوژیه‌کانی قه‌ڕناقا
و پشتئاشان ؟
ئه‌ی ده‌بێت ئێستا مامۆستای به‌ڕێز "شێخ عێزه‌دینی حوسێنی" خاوه‌ن چ هه‌ڵوێستێک
بێت به‌رامبه‌ر به‌م ڕاستیانه‌ی که تاڵه‌بانی درکاندوویه‌تی ؟
مه‌رگه‌سات هه‌ر مه‌رگه‌ساته ، ئیتر چ قه‌ڕناقا بێت چ هه‌ڵه‌بجه ، چ
پشتئاشان بێت چ ئه‌نفال . ده‌ستی ته‌ڵه‌بانیش له هه‌موو ئه‌م مه‌رگه‌ساتانه‌دا
هه‌بووه .
ئایا مه‌رگه‌سات سازکردن شایانی سه‌رکۆنه
و مه‌حکومکردنه یاخود شایانی ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایی کردنه ؟
ڕه‌وشی ئیمڕۆی کوردستان :-
یه‌کێک له گرفته سه‌ره‌کیه‌کانی ئێمه‌ی کورد له باشووردا ئه‌وه‌یه
که خۆمان زه‌مینه خۆشکه‌رین بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ی دیکتاتۆره‌کان و
تێرکردنی حه‌زه نه‌گریسه‌کانیان که ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی ناهوشیاریمانه
، چونکه ئێمه ده‌زانین چیمان ناوێت به‌ڵام گرفتاریه‌که ئه‌وه‌یه که
نازانین چیمان ده‌وێت ، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موومان ده‌زانین که ته‌ڵه‌بانی
و بارزانیمان ناوێت به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاوڕێک له ئاکار و کرده‌وه‌کانی
ڕابردووی نه‌وشیروان مسته‌فا بده‌ینه‌وه هه‌موو ده‌نگی ئازادیخوازان ده‌خه‌ینه
خزمه‌تی ئه‌م که‌سه‌وه و به ده‌ستی خۆمان که‌سێک دێنینه پێشه‌وه که
نه‌ک هه‌ر هۆکاری چاره‌سه‌ری نییه به‌ڵکو ئه‌و که‌سه‌یه که درێژه‌ده‌ری
ته‌مه‌نی له‌رزۆکی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانییه ، ئه‌ویش
له ژێر ناوی "گۆڕان"دا ده‌نگی هه‌موو ئۆپۆزسیۆن و ئازادیخوازان ده‌خنکێنێت
.
بریا ئه‌و که‌سانه‌ی که نووکی پێنووسه‌کانیان ده‌خه‌نه خزمه‌تی نه‌وشیروان
مسته‌فاوه ته‌نها هێنده‌ی نیوه‌ی نوسینێکیان بیریان له ده‌ستکه‌وته‌کانی
نه‌وشیروان مسته‌فاش بکردایه‌ته‌وه بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان !
ئه‌رێ ده‌بێت ئه‌م کرده‌وانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا که مشتێکه له ده‌ریایه‌کی
تاوانه‌کانی سوودمه‌ند بووبێتن بۆ کورد یاخود ماڵوێرانکه‌ر ؟
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ، بۆ زانیاری زیاتر کرته له‌سه‌ر
ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه بکه :-
http://www.kurdocide.com/ku/news.php?readmore=6492
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Babet&Cor=Chawpekewtin&jimare=978
http://www.hewalnews.com/Detail.aspx?id=391&LinkID=3&AspxAutoDetectCookieSupport=1
http://nwche.net/dreja/23.10.2009-3/index.php
http://nwche.net/dreja/2.11.2009-2/index.php
پێشنیار :-
ڕاسته که له مه‌رگه‌ساتی پشتئاشان‌دا
تاوانباری هه‌ره سه‌ره‌کی تاڵه‌بانی و نه‌وشیروانن ، به‌ڵام تاوانی سه‌رکرده‌کانی
ئیمڕۆی حیزبی شیوعی و سۆسیالیسته‌کان هیچ کاتێک له تاوانی تاڵه‌بانی و
نه‌وشیروان که‌متر نییه ، تاوانی ئه‌م سه‌رکردانه‌ش به پاشکۆ کردنی
شوعی و سۆسیالیسته‌کانه بۆ هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی و
هاوبه‌شیکردنیان له ده‌سه‌ڵاتێکدا که جگه له تاوان و دزی و ساتوسه‌ودا
کردن به ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌له‌وه زیاتر هیچ شتێکی دیکه نه‌بووه .
هه‌تا حیزبی شیوعی خاوه‌ن بڕیار بوو و پاشکۆیه‌تی قبووڵ نه‌ده‌کرد ئه‌وا
نازناوی "تاقمی که‌ره سپی" و "ته‌حریفی"یان به‌سه‌ردا داده‌بڕین و مه‌رگه‌ساتی
پشتئاشانیان بۆ ساز ده‌کردن ، به‌ڵام ئیمڕۆش که به‌رپرسه‌کانیان بوونه‌ته
مووچه‌خۆری دز و تاڵانکه‌ران و حیزبی شیوعیشیان کردۆته پاشکۆی ده‌سه‌ڵاتداران
ئه‌وا پۆستی وه‌زاره‌تییان پێده‌به‌خشرێت و پشتئاشان و ویستی که‌سوکاری
شه‌هیدان که دادگایی کردنی تاوانبارانه پشتگوێ ده‌خرێت !!!
ئه‌گه‌ر شیوعیه‌کان و سۆسیالیسته‌کان ده‌خوازن قه‌ڕناقا و پشتئاشانێکی
دیکه دووباره نه‌بێته‌وه ئه‌وا ده‌بێت ڕێگربن له‌به‌رده‌م سه‌رکرده‌کانیاندا
بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی له‌رزۆکی هه‌ردوو بنه‌ماڵه له ڕێگه‌ی
چاوشۆڕکردنیان بۆ چه‌ند پۆستێکی کارتۆنی که له هه‌ولێر پێیان به‌خشراوه
، ده‌بێت شوعیه‌کان و سۆسیالیسته‌کان هێڵی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی بپارێزن
و ده‌ست بده‌نه ده‌ستی کوردی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان بۆ پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی
ده‌ستتێکه‌ڵاویه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه له‌گه‌ڵ داگیرکه‌ران و
کۆتایهێنان به پیلانه ژه‌هراویه‌کانی ئیمپریالیزمی ئه‌مریکا که دژ
به نه‌ته‌وه‌که‌مان پیاده ده‌کرێت .
zanyari60@gmail.com
|