|
٣٠\١١\٢٠٢٥
هەمزاتۆڤ*
لە
''دەوڵەتی
خۆشەویستی**''دا.
|

ڕه‌سسوڵ هەمزاتۆڤ |

و: نەژاد عەزیز
سورمێ |
هاتم (ده‌وڵه‌تی
خۆشه‌ویستی)م دامه‌زراند
ئه‌وجا بیرم له دروشمێك
بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته كرده‌وه:
ئه‌ویش،
ده‌ستت له ده‌ستمدا
پرچت،
ئه‌و كه‌وانه‌یه‌ی
سێبه‌رمان لێ ده‌كا..
بۆ ده‌وڵه‌ته‌كه‌م،
بیرم له سروودێك كرده‌وه:
ئه‌و سرووده،
ئه‌ڵمانیا نییه له سه‌رووی هه‌مووان
داغستانیش نییه..
ئه‌و سرووده
خۆشه‌ویستییه له سه‌ره‌وه‌ی هه‌مووان
ئا ئا، خۆشه‌ویستی له سه‌ره‌وه‌ی هه‌مووان..
ئه‌و جار،
بیرم له ئاڵایه‌ك بۆ ده‌وڵه‌ته‌كه كرده‌وه:
سوور.. خه‌باته
سپی.. ئاشتی
زه‌رد.. جیابوونه‌وه..
پاشان ده‌سته‌چیله‌یه‌كم چنی و
ڕه‌نگێكم له
په‌لكه‌زێڕینه پێكهێنا و
نووسیم:
عاشقانی دونیا یه‌كگرن!
ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد په‌شۆكام
نه‌مده‌زانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌م
ئه‌و هێزه له‌بننه‌هاتووه‌ی هه‌بێ،
ملیۆنان ڕوویان تێكرد
داوای په‌نابه‌ری سیاسی‌یان تێدا كرد.
_____________________________________
*
ڕه‌سوول هه‌مزاتۆڤ:
شاعیری ناسراوی داغستان نووسه‌ری (داغستانی من).
**
له ڕۆژنامه‌ی (الصباح)ی
به‌غدایی ژماره
١١٨ی
١٦\١١\٢٠٠٣وه
كراوه به كوردی.
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|