|
٥\١١\٢٠٢٦
هەناسەی دڕا‌و.

فه‌رهاد
کەریم
به بای ڕەش مرۆڤی
سپی هه‌ڵده‌وه‌رێ
گۆڕی دڕا‌و مه‌دووره‌وه
گۆڕ پڕ‌ە له میهرەبانیی ڕق
بای هه‌ڵواسی
قوڵابی خسته گه‌رووی ئاو
ئاوی خسته تووره‌گه‌وه
ماسی بێ سه‌ما ناژی
ده‌ستی له ده‌ره‌وه‌یه با
ده‌ست به دڵته‌وه بگره
فرمێسکی ماسی بسڕه
وه‌ک با نه‌رم سوتان بنووسه‌وه
وەک باران تەڕ ئاو ماچکە
مێژوو ڕه‌ق نه‌بێ وه‌ک به‌رد
سه‌رما نه‌چێته ده‌ره‌وه
ناخی دڕا‌و له گۆڕی دڕا‌و مه‌نێژە
بای مه‌رگ به‌ڕێوه‌یه
گۆڕی دڕا‌و مەدوورەوه
ئاوه‌دانیی نه‌چێته تووره‌گه‌وه
با بڕۆمەوە دەرەوە ئاوەدانیی بخەمە بەر باران
با وشک نەبێ ژیان
مردوو هەناسە بدا
ژیان بێ چەتر باران لێیبدا
خەریکە خۆم لەدەستدەدەم
لە دەرەوە جێماوم
جوانە مرۆڤ لە دەرەوە بێ
نەک لە ناو گۆڕی دڕا‌و
ژیان لێی نەخەوێ
با ژیان لە دەرەوە باران لێیبدا
مردووش هەناسە بدا
بەرەڵا بووە مرۆڤ
مردوو ڕێ نیشاندەدا
ڕێی گۆڕی دڕا‌و!!!
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
کەریم
|