١٩\٢\٢٠١٠
هه‌ناسه‌یه‌ک
بۆ ئه‌وین.

ئه‌رسه‌لان
عه‌بدوڵا
- پێشکه‌شه به هاوسه‌ره‌که‌م -
له نێو
خۆشه‌ویستیی تۆ
هه‌ست به گه‌رمیی به‌فر ده‌که‌م
له‌گه‌ڵ هاتنی ده‌نگی ترپه‌ی پێیه‌کانی تۆ
دوایین سه‌مفۆنیای وه‌رزی پاییز
ده‌بیستم
له کاتی ئێواره‌ی زه‌رده‌په‌ڕ
ماسییه‌کان چاوبازیی له‌گه‌ڵ
مانگ ده‌که‌ن
فرمێسکه‌کانی ئاسمان
به‌سه‌ر لاڕوومه‌تی زه‌وی
دڵۆپ دڵۆپ شۆڕده‌بنه‌وه
که تۆ هاتی
سه‌رله‌نوێ په‌پووله‌کان
ئاوازی خۆشه‌ویستیی بۆ یه‌کتر
ده‌هۆنه‌وه
که تۆ هاتی
که‌ناره‌کان به ده‌م خه‌نده
باوه‌ش بۆ شه‌پۆله سه‌رمه‌سته‌کان
ده‌گرنه‌وه
که تۆ هاتی
فریشته کۆچبه‌ره دووره‌کان
له نزیکترین وێستگه‌ی ئه‌وین
یادی ڤاڵنتاین ده‌که‌نه‌وه.
14/2/2010
alanakader@yahoo.co.uk
|