٢٨\١\٢٠٢٠
هێندەک دەنگوباسی
پەنابەریی و
زانیاریی پێویست
بۆ پەنابەرانی تورکیا.
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٧/١/٢٠٢٠ لەناوچەی ئایڤاچەکی سەر بەشاری چانکاڵێ ( ٦٢ )
پەنابەر دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ دوورگەی لیسبوسی یۆنانی
ژن و منداڵیش لە نێوانیاندابوون.
ھەر ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٧/١/٢٠٢٠ لەناوچەی بۆدرومی سەر بەشاری مۆغڵا لەناو
دەریای ئیجەدا لەناو بەلەمێکی چوپدا ( ٤٠ ) پەنابەر دەستگیرکران کە پێک
ھاتبوون لەپەنابەرانی ووڵاتانی ( سووریا ، فەڵەستین ، سۆماڵ ، باشوری
ئەفریقیا ، کۆنگۆ ، ئەریتریا ) و پەنابەرانی چەند ووڵاتانی تر ژن و
منداڵیش لەنێوانیاندابوون.
دوێنێش ڕێکەوتی ٢٦/١/٢٠٢٠یش لەناوچەی ئیبسالا ش سەر بەشاری ئەدرنا ( ٥٠
) پەنابەری ( بەنغلادیش و پاکستانی ) دەستگیرکران
لە ماوەی چوار ڕۆژدا لەسنورەکانی تورکیا ( ٩٣١ ) پەنابەر دەستگیرکران
کە بەشێکی زۆری پەنابەرانی عێراقیشیان تێدایە.
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٥/١/٢٠٢٠ لەناوچەکانی ( ئێنز، ئیبسالا، ئۆزونکوبورو ) (
٢٣٤ ) پەنابەر دەستگیرکران کە پێک ھاتبوون لە پەنابەرانی ووڵاتانی (
عێراق ، سوریا ، ئێران ، ئەفغانستان ، پاکستان، میسر ، جەزائیر ،
نەغریب ، بەنغلادیش ).
ھەر ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٥/١/٢٠٢٠ لە ناوچەی ئێنزی سەر بەشاری ئەدرنا ( ١٤
)پەنابەر لەناو بەلەمێکی چوپدا دەستگیرکران ژنێک و چوار منداڵیش
لەنێوانیاندابوو
ڕێکەوتی ٢٤/١/٢٠٢٠یش لەناوچەی ئێنزی سەر بەشاری ئەدرنا ( ٣٥ ) پەنابەری
ئەفغانی لەناو بەلەمێکی چوپدا دەستگیرکران کە( ١٠ )کەسیان منداڵ بوون
ڕێکەوتی ٢٤/١/٢٠٢٠ لەناوچەی کارابورون سەر بەشاری ئەزمیر لەناو سێ
بەلەمی چوپدا ( ١٢٠ ) پەنابەر دەستگیرکران کە پێک ھاتبوون لە ( ٣٦
ئەفغانی ، ٣٠ ئەفریقی ، ٢٩ سوری ، ٢٥ سۆماڵی ).
ڕێکەوتی ٢٣/١/٢٠٢٠یش لەناوچەکانی ( ئۆزونکوبرو ، ھاسا ، مریس ) ( ٤٠١ )
پەنابەر دەستگیران کو پێک ھاتبوون لە پەنابەرانی ووڵاتانی ( عێراق ،
ئێران ، سوریا ، ئەفغانستان ، میسر ، سۆماڵ ، مەغریب ).
ڕێکەوتی ٢٣/١/٢٠٢٠یش لەناوچەی ئایڤاچەکی سەر بەشاری چانکاڵێ ( ٣٩ )
پەنابەر لەناو بەلەمێکی چوپدا دەستگیر کران کە بەنیازبون بپەڕنەوە بۆ
دوورگەی لیسبوسی یۆنانی پێک ھاتبوون لە ( ٣٠ ئەفغانی ، ٥ کۆنگۆ ، ٤
سنگالی ).
ڕێکەوتی ٢٢/١/٢٠٢٠ لەناوچەی ئایڤاچەکی سەر بەشاری چانکاڵێ ( ٢٨ )
پەنابەری ئەفغانی و پاکستانی لەناو بەلەمێکی چوپدا دەستگیرکران کە ( ٦
منداڵ و ٦ ژن ) لەنێوانیاندابوو.
لە ڕێکەوتی ٢٢/١/٢٠٢٠ یش لەناوچەی ئایڤاچەکی سەر بەشاری چانکاڵێ ( ٦٥ )
پەنابەری ئەفغانی لەناو ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگردا دەستگیرکران.
ڕێکەوتی ٢١/١/٢٠٢٠ لەناوچەی ئایڤاچەکی سەر بەشاری چانکاڵێ ( ٣٠ )
پەنابەر دەستگیرکران.
ھیوا خدر
ئەندامی فیدراسیۆنی
سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
------------------------------------------------------------------------------------------
پۆلیسی دەریاوانی یۆنان ھەندێک زانیاریی نۆی
سەبارەت بە یەختە نقوم بووەکە دەداتە فیدراسیۆن.
لە نامەیەکدا کە دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عێراقی سەبارەت بەو پەنابەرانەی ھاولاتیانی ھەرێمی کوردستان کە لە
١١/٠١/٢٠٢٠ لە دەریایی نێوان یۆنان وئیتالیا یەختەکەیان نقوم بوو
ئامەیەکی ئاراستەی شەبەکەی Watch the Med کرد بۆ ھاوکاری بەدوادا چوون
ئەوانیش دوای بەدوادا چونەکانیان لەگەل پۆلیسی دەریاوانی یۆنانی
وەلامیان داوەتەو " بەرێز دەشتی جەمال ھەر ئێستا لەگەڵ کەسێک لە
پاسەوانی سنووری ێۆنان لە پەراڤێز قسەمکرد کە سەرپەرشتی ئەم دۆسییە
دەکات.(ئەو پەنابەرانەی یەختەکەیان لە ١١/٠١/٢٠٢٠ لە پاکسۆس نقوم بوو)
ئەمانەی خوارەوە زنیارییەکانن.
ئەو ناوانەی کە تۆ پێتدام لەگەڵ وێنەکانیان ڕادەستی ئەوم کرد. ئەو
کەسەش سەیریان دەکات تا بزانێت ھیچ کام لەوانە لە لیستی
ڕزگاربوەکاندان.
پێی وتم کە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ خێزانی کەسە ونبوەکانداو باشترە لە
ڕێگەی ئیمەیڵەوە پەیوەندی پێوە بکرێت وەک لە تەلەفۆن. لەو رووداوەدا:
٢١ کەس ڕزگارییان بووە.
١٢ جەستەش دۆزراونەتەوە.
لەو ٢١ کەسە ٣ کەسیان دەسگیرکراون بە تۆمەتی لێخورینی بەلەمەکە.
١٨ کەسیان گوازراونەتەوە.
٩ کەسیان لە سجنی کاتیان، ئەویش تەنھا لەبەر ئەوەی کە ھیچ
دۆکۆمێنتێکیان پێنیەو بەم زوانە ئازاد ئەکرێن.
لە ١٢ جەستەکە تونراوە ناسنامەی ١١یان دەسنیشان بکرێ.
پاسەوانی سنوری پرێڤەزا تەماشای ناوی سەر لیستەکەی تۆ دەکات و ئاگادارت
ئەکات ئەگەر ھەر ناوێک لە ڕیزی ڕزگاربووەکاندا بێ.
ھەر لە وەڵامی نامەکەی سکرتیری فیدراسیۆندا ھەندێک زانیاری گرنگ
ھاتووەدەڵێت: بەلەمە تێکشکاوەکە لە قوڵای ١٥٠٠ مەتردایەو ئەمەش مەحالە
بۆ HCGبگاتە ئەم قوڵاییە بۆ گەڕان و دۆزینەوەیان. تەنھا ھەڵبژاردە
ئەوەیە، ھێزی دەرەکی و رێکخراو ھەستن بەم کارەو بە لەمەکە دەرکەنو بە
دوای خەڵکەکەی ناویدا بگەرێن.
ھیچ بیرۆکەیەکتان ھەیە؟
ھەروەھا زانیارییەکی دیکەش"
خێزانێکی لوبنانیش کورێکیان لە ناو بەلەمەکەبوە. ناوی کورە ونبوەکەیان
فیراس ئەحمەد ئاگایا. باش ئەبێت ئەگەر ئێوە تەلەفۆنیان لەگەڵ بکەیت. بە
عەرەبی قسە دەکەن.
وەتس ئاپی خێزانەکە...."
ھیواخوازم بەھێزبن و بەرگەی ئەم کارەساتە بگرن. تکایە ئاگادارم بکەوە،
ئەگەر من ھەر شتێکی ترم پێبکرێ تا بۆتی بکەم..
٢٢\١\٢٠٢٠
- یۆنان
ناوەندی ھەواڵگری فیدراسیۆن
------------------------------------------------------------------------------------------
زانیاریی سەبارەت بەو پەنابەرانەی لە سنوورەکانی
تورکیا و یۆنان دەستگیر دەکرێن.
یۆنان:
لە سنورە ووشکانیەکانی یۆنان ھەر پەنابەرێک کەمتر لە ( ٣٠ ) کم دەستگیر
بکرێت یان لە نزیک دریاچەکەی ئەدرنا دەستگیربکرێن ڕاستەوخۆ دیپۆرتی
تورکیا دەکرێنەوە، زۆر جارھەر بەڵگەنامەو مۆبایلێکیشیان پێ بێت یان
دەیانسوتێنن یان دەیانخەنە دەریاچەکەوە ، ھەروەھا ئەو پەنابەرانەشی
دەگەنە دوورگەکانی یۆنان وە یان ئەو پەنابەرانەی لە تورکیاوە بۆ
ئیتاڵیا دەڕۆن لە نزیک دوورگەکانی یۆنان دەستگیر دەکرین یان
بەلەمەکانیان تێک دەشکێت و داوای ھاوکاری پۆلیسی دەریاوانی دەکەن
دەبرێنە کەمپەکانی دوورگەکان لەوێش پەنجە مۆریان پێدەکرێت و زانیاری
کەسێیەتیان لێوەردەگیرێت لە چاوەڕوانیدا دەمێنەوە تا بڕیاری ڕێکەوتی
چاوپێکەوتنیان بۆ دیاری دەکرێت بۆ پێدانی ئیقامەی یۆنان وە ھەر
پەنابەرێک نەخۆش بێت و یان نەخۆشی لەگەڵ بێت و پێویستی بەچارەسەرو
نەشتەرگەری بێت یان ژنی و کچی تەنیا بن دەنێردرێنە ئەسینای پایتەخت تا
کاتی چاوپێکەوتن ئێستاش لەبەر ڕێژەی زۆری پەنابەران ڕێکەوتی پێدانی
چاوپێکەوتن زۆر دەخایەنێت ئەگەر پەنابەران لە چاوپێکەوتنی یەکەمدا
شکستی ھێنا بۆی ھەیە جارێکی تر چاوپێکەوتن بکاتەوە، ئەگەر بۆ دووەم
جاریش شکستی ھێنا ئەوە دیپۆرت دەکرێتەوە.
سەبارەت بە ڕێکخراوی نەتەوەیەککگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران ھیچ
پەنابەرێک وەرناگرێت و ناونوس ناکات بۆ ووڵاتانی تربیانبەن جگە لە
پێدانی بڕێکی کەمی مووچەی مانگانە.
تورکیا:
سەبارەت بە ووڵاتی تورکیاش ئەو پەنابەرانەی لە سنورەکانی تورکیا
دەستگیر دەکرێن دەبرێن بۆ بنکەکانی پۆلیس دوای ئەوە ڕەوانەی
بەڕێوەبەرایەتیەکانی کۆچ و کۆچبەران دەکرێن بۆ وەرگرتنی زانیاری کەسێتی
و پەنجە مۆر ئەو پەنابەرانەشی ڕەتی دەکەنەوو کە دیپۆرت بکرێنەوە کە
گوایە کێشەیان ھەیەو ناتوانن بگەڕێنەوە ڕەوانەی زیندان دەکرێن تا
لێکۆڵیۆینەوەی وردیان لەگەڵ دەکرێت و تا دواتر خۆیان یەک لای بکەنەوە
کە داوای مافی پەنابەرێتی نێودەوڵەتی بکەن لە بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و
کۆچبەرانی تورکیا ، تایبەت بەرێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان (UNHCR )
مانەوەشیان لە زیندان لە ( دوو مانگەوە بۆ سێ مانگە ) زۆر جار زیاتریش
دەخایەنێت ئەو پەنابەرانەشی بەتایبەتی ئافرەتان ئەگەر بەڵگەی تەواویان
پێبێت ڕاستەوخۆ دۆسێیان بۆ دەکڕێتەوە دوای چاوپێکەوتی کۆچ و کۆچبەرانی
تورکیا بەڵگەنامەی پەنابەرێتیان پێدەدرێت کە بە ( کملیک ) ناسراوە
دۆسیەیەکانیان ڕەوانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری
پەنابەران دەکرێت (UNHCR ) بەشێکی تریش لەو پەنابەرانەی کە دەستگیر
دەکرێن و نەخۆشیان پێیە یان ژنی دوو گیانن ڕێپێدانێکی ( ١٥ بۆ ٣٠ )
ڕۆژیان بۆ دەکرێت کە دوای ئەو ڕێکەوتە تورکیا بەجێ بھێڵن بەشێکی تریش
لەو پەنابەرانەی دەستگیردەکرێن بەتایبەتی گەنجان کە گومانیان لێدەکرێت
ڕەوانەی زیندان دەکرێن بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵیان ئەوانەشی ڕاستەوخۆ
دیپۆرت دەکرێنەوەوڕێگە پێنەدانی واتە( مەنعی ٥ ) ساڵیان بۆ دەکرێت کە
ناتوانن تا تەواوبوونی ئەو پێنچ ساڵە بگەڕێنەوە بۆ تورکیا وە بەگشتی
ئەو پەنابەرانەی لە سنورەکانی تورکیا دەستگیر دەکرێن دوای دیپۆرت
کردنەوەیان مەنعی پێنچ ساڵیان بۆ دەکرێت سەبارەت بە لابردنی ئەو مەنعی
پێنچ ساڵەش چەند ڕێگایەک ھەیە کە یاسایین ئاماژەیان پێدەکەین:
١- دەعوەت نامە لەلایەن ھاووڵاتیەکی تورکەوە یان ئەو کەسەی بۆتە خاوەنی
ڕەگەزنامەی تورکی .
٢:- دەعوەت نامە لایەن کۆمپانیایەکی تورکیەوە بۆ مەبەستی کار یان
کارکردن .
٣-: داواکردنی لابردنی ئەو مەنعە لە ڕێگای پارێزەرەوە لە دادگاکانی
تورکیاوە واتە پێدانی غرامە کە دادوەر دیاری دەکات دوای جێ بەجێکردنی
یەکێک لەم خاڵانەو ھاتنت بۆ تورکیا ئەو مەنعە پێنچ ساڵە کۆتایی پێدێت.
ئامادەکردنی:
ھیوا خدر
ئەندامی فیدراسیۆنی
سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
ناوەندی ھەواڵگری فیدراسیۆن
------------------------------------------------------------------------------------------
زانیاریی بۆ پەنابەران لە تورکیا سەبارەت بە
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران.
ھەنگاوەکانی
نیشتەجێکردن و نیشتەجێ بوون لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە بۆ
کاروباری پەنابەران (UNHCR) ھەروەھا شیکردنەوەی ئەو ئاماژانەی لە ژمارە
(نەمبەر) فایلەکاندا دادەبەزن.
ئەو پەنابەرانەی تا پێش بەرواری ٩/١٠/٢٠١٨ خۆیان ڕادەستی ڕێکخراوی
نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران دەکرد ڕاستەوخۆ دۆسیەکی
ئەلکترۆنیان بۆ دەکرایەوە بۆ ئەوەی پەنابەران خۆیان لەوێوە ڕاستەوخۆ
چاودێری لە گۆڕانکارییەکانیان بن لە کەیسەکانیاندا .
ئەو ئاماژانەی لە دۆسیە ئەلکترۆنیەکەدا دەنوسرێن لە کاتی
گۆڕانکاریەکاندا لە کەیسی پەنابەراندا بە ڕێزمانی دەنوسرێن بۆیە
تێگەیشتینیان لەلایەن بەشێکی زۆری پەنابەرانەوە گرانە.
لێرەدا بە مەبەستی ھاوکاری پەنابەران ئاماژە بە ھەموویان دەکەین و
واتاکەشی دەخەینەڕوو:
١- سەرەتا ئاماژە بۆ دوو دەستە واژەی گرنگ دەدەین (اعادە التوطین -
اعادە الأستيطان): نیشتەجێکردن و نیشتەجێبوون، (التوطین) واتا کەیسەکە
ھێشتا لەژێر دەستی UN دایە، (الأستيطان) واتا کەیسەکە لە ژێر دەستی ئەو
ووڵاتەدایە کە کەیسەکەی پەسەند کردووە.
٢- (الملف فعال) یان (القضیە نشە):
ئەم ئاماژەیە سەرەتایترین ھەنگاوی پەنابەرە واتا پەنابەرەکە نوێ یەو
دەبێت چاوەڕوانی پەیوەندی UNHCR بێ تا گۆڕانکاری نوێتر ڕووبدات.
٣- (اکتمل التقییم الاولی):
واتا کەیسەکەت لەلایەن UNHCRوە جوڵەی پێدەکرێت بۆ وەرگرتنی زانیاری.
٤- (اکتمل التقییم کاملة):
واتا ھەڵسەنگاندنی تەواو بۆ زانیاریەکانت کراوەو چاوپێکەوتنت لەگەڵ
ئەنجامدەدرێت لەلایەن UNHCRوە.
٥- (تم منح مقابلە اعادە التوطین):
واتا پەیوەندیت پێوەدەکرێت بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن ھەروەھا لەگەڵ
دیاری کردنی شوێن و کاتی چاوپێکەوتنەکە،بەڵام لەوانەیە لەماوەی ڕۆژێک
یان ھەفتەیەک یان مانگێک پەیوەندیەکە بکرێت.
٦- (تم ادراج مقابلە اعادە التوطین):
واتا پەیوەندی کراوەو کات و شوێنی چاوپێکەوتنەکە دیاری کراوە.
٧- (تم حضر مقابلە اعادة التوطین):
واتا خاوەنی کەیسەکە ئامادەی چاوپێکەوتنەکەبوو.
٨- (مقابلە اعادة التوطین التقییم کاملە):
واتا کەیسەکە لە UNHCRبەتەواوەتی
ھەڵسەنگاندنی بۆ کراوە.
٩- (تم البدء بالتقییم الاولی لاعادة الأستيطان و دولن الأستيطان غیر
معلوم):
واتا لیژنەیەکی تایبەت بۆ دیاریکردنی نیشتەجێبوون ھەڵسەنگاندن دەکات کە
چ ووڵاتێک لەگەڵ جۆری کەیسەکە دەگونجێت.
١٠- (تم تقدیم الملف لاعادە الأستيطان فی الدولة اعادة الأستيطان):
واتا کەیسەکە دراوە بە ووڵاتێک لە ھەرکاتێکدابێت ناوی ووڵاتەکەش
ئاماژەی پێدەکرێت.
١١- (تمت مقابلە اعادە الأستيطان و تقییمە):
واتا دوای چاوپێکەوتنی ووڵاتی وەرگر ھەڵسەنگاندنی تەواو بۆ کەیسەکە
کراوە.
١٢- (تم تحدید موعد المغادرة الی دولة اعادة الأستيطان):
واتا بەرواری دەرچوون بۆ ووڵاتی نیشتەجێبوون دیاری کراوە یان
لەلایەنێکی تایبەتەوە بەپەیوەندی خاوەن کەیسەکە ئاگادار دەکرێتەوە.
چەند ئاماژەیەکی تر ھەن کە بوونەتە ھۆی کێشە بۆ پەنابەران بریتین
لەمانە:
١- (لایوجد قرار مطلوب):
واتا UNHCR پەیوەندی کردووە بە خاوەن کەیسێک یان بڵێن پەنابەر
پەیوەندیەکە بەردەست نەبوە یان بەھەڵە ژمارەکەی داوە بە UNHCR یان
ژمارەکەی گۆڕیوە یان داخراوە.
٢- (غیر مؤھل لاعادة التوطین):
واتا کەمو کورتی لە کەیسەکە یان بێ ھێزی کەیسەکە یان یەک نەبوونی قسە
لەنێو ئەندامانی کەیسەکە یان یەکێک لە ئەندامانی کەیسەکە بێ پرسی UNHCR
چۆتە دەروەی ووڵاتی دووەم یان گۆڕینی شار بەبێ پرسی ئەمنیەتی تورکیاو
UNHCRیان ھەبوونی دۆسیەی لە دادگاکان و تاوانبار بێت، بەڵام ھێشتا ئەم
ئاماژەیە بەواتا (رفض) نیە بۆ خاوەن کەیسەکە دەبێت چاوەڕێی UNHCRبێتەوە
تا چانسێکی تری پێدەدرێتەوە کە بۆی ھەیە زیاتر لە دوو ساڵ بخایەنێت
٣- (جاھز لتقدیم):
واتا کەمی بەڵگە یان زانیاری دروست بەدوای ئەم ئاماژەیەش خاوەن کەیس
ئاماژەی (غیر مؤھل لاعادة التوطین)ی بۆ دادەنرێت بەڵام بەپێی جۆری
کەیسەکە دەگۆڕێت.
پێویستە ئاماژە بەوەش بکەین تەنانەت دوای پەسەندکردنی ئەمنیەتی تورکیاش
واتا (قبول) پەنابەر بەم ھەنگاوانە تێپەڕ دەبێت پاشان دەگاتە ووڵاتی
سێیەم. ئەوانەشی تازە ھاتوون دوای پەسەندکردنی دۆسیەکانیان لەلایەن
ئەمنێتی تورکیاوە ڕەوانەی UNHCR دەکرێن لە لایەن UNHCRوە ڕاستەوخۆ ئەو
دۆسیە ئەلکترۆنیەیان بۆ دەکرێتەوە بەھەمان شێوە ھەموو ئەو ھەنگاوانە
دەبڕن بەدوا ئەوەدا ڕەوانەی ووڵاتی سێیەم دەکرێن.
ئەوەش لینکی دۆسیە ئەلکترۆنیەکە کە زیاتر بە (نەمبەر فایل) ناسراوە:
www.results.unhcr.org.tr
ئامادەکردنی: ھیوا
خدر
ئەندامی فیدراسیۆنی
سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا

|