٢٠\١\٢٠٢٠
هێندەک نووچەی
پەنابەریی لە فیدراسیۆنی پەنابەرانەوە.
٢٢
پەنابەرلە دەریای ئیجە لە خنکان رزگارکران.
درەنگانی
ئەمشەو ڕێکەوتی ١٨/١/٢٠٢٠ لە ناوچەی ئێنزی سەر بەشاری ئەدرنا لە نێو
دەریای ئیجە بە هۆی سەختی کەش و هەواوە بەلەمێکی چوپی پەنابەران نقوم
دەبێت پەنابەرەکان سەرەتایی تێکشکانی چوپەکەیان پەیوەندی دەکەن بە
پۆلیس دەریاوانیەوە بەڵام بەهۆی سەختی کەش و هەواوە شوێنەکەیان بۆ
دیاری ناکرێت بەڵام بەهۆی ئەلیکۆپتەرەوە دەدۆزرێنەوەو سەرجەمیان ڕزگار
دەکرێن کە پێکهاتبوون لە (٢٢) پەنابەر کە
(١٤) پەنابەریان ژن بوون.
هەر ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٨/١/٢٠٢٠ لەشاری ئەدرنا لە نێو ئۆتۆمبێلێکدا (٥)
پەنابەری ئەفغانی و پاکستانی ( ٢ ) قاچاخچی عێراقی دەستگیرکران.
ڕێکەوتی ١٧/١/٢٠٢٠ یش لە ناوچەی ئایڤاچەکی سەر بەشاری چانکاڵێ (٧٠)
پەنابەر لە نێو دوو چوپدا دەستگیرکران کە ( ٣٥ ) کەسیان منداڵ بوون.
ڕێکەوتی ١٧/١/٢٠٢٠ لەناوچەکانی مریس و کیشان سەر بەشاری ئەدرنا (١٤٨)
پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە پەنابەرانی ووڵاتانی (عێراق،
ئێران، سوریا، پاکستان، مەغریب، جەزائیر).
ڕێکەوتی ١٧/١/٢٠٢٠ لە شاری ئەدرنا لە نێو ئۆتۆمبێلێکدا (١٣) پەنابەر
دەستگیرکران بریتیبوون لە (١ پاکستانی، ٢ هیندی، ١٠ بەنغلادیش).
هیوا خدر - ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
١٨\١\٢٠٢٠
-------------------------------------------------------------------------------
لە وەڵامی نامه کراوهکەی سکرتێری
فیدراسیۆندا، حکومەتی هەرێمی کوردستان
رایگەیاند
ئاسانکاریی
و هاوکاریی دەکا بۆ گێڕانەوەی تەرمی قوربانییەکان.
لەنامەیەکی کراوەی دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عێراقی کە لە بەرواری ١٥/١/٢٠٢٠ ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی
کوردستان و دەزگا پەیوەندیدارەکانی کردوەو داوی کردوە بەهاناوەچوونی
خێرای ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی کوردستان کە لە دەریای نێوان یۆنان و
ئیتالیادا ژیانیان لەدەستداوە بگرنەبەر. ئەمڕۆ وتە بێژی حکومەتی هەرێمی
کوردستان (جوتیار عادل) وە رایگەیاندوە کە " دەزگاکانی حکومەت
راسپێردراوە کە هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەک بکەن بۆ گهڕاندنهوهی
تهرمی قوربانییان بۆ ههرێمی كوردستان." هەر ئەمڕۆش نۆێنەری حکومەتی
هەرێمی کوردستان لەلەندەن (کاراون جەمال تاهیر) لە پەیوەندیەکی
تەلەفونی لەگەڵ سکرتێری فیدراسیۆندا دەقی ئەو هاوکاریەیی پشت
ڕاستکردەوە.
لەم ڕووەوە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەگەڵ ئەوەدا
هاوخەمی خۆی لەگەڵ کەسوکاری قوربانیەکان دەردەبڕێ، هاوکات داوا
لەسەرجەم کەسوکاری قوربانیەکان و ئەوانەی بێ سەروشوێنن دەکات کە
نۆێنەری خۆیان هەڵبژێرن و بە نوێنەرایەتی کەسوکاری هەموو ئەوانەی کە
یەختەکەیان لەنێوان دەریای یۆنان و ئیتالیا نقوم بووە، سەردانی دەزگا
پەیوەندیدارەکانی حکومەت بکەن و داخوازیەکانی خۆیان بخەنە بەردەم
بەرپرسانی حکومەتی هەرێم تاوەک ئەوەی ڕایانگەیاندووە و بەڵێنیان داوە
کارئاسایی بکەن بۆ گێڕانەوەی دەستبەجێی تەرمی ئەو هاوڵاتیانەی هەرێمی
کوردستان وهەروەها ڕێگەی گونجاو بۆ بەدواداچوونی بێ سەروشوێنەکان
بگرنەبەر و ئیتر ڕیگا نەدەن بە هەر کەسولایەنێک کە مزایەدە بە خوێنی
قوربانیەکانەوە بکات.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی وەک هەمیشە لەسەنگەری داکۆکی
لەمافەکانی پەنابەراندا رادەوەستێ و بەتەواوی توانایەوە ئامادەی
پێشکەشکردنی هەرجۆرە هاوکاریەکە بەکەسوکاری قوربانیەکان بۆ دەرچون لەم
میحنەتە..
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
١٧\١\٢٠٢٠
نامەی هاوپێچی فیدراسیۆن و راگەیاندنی وتەبێژی
حکومەتی هەرێمی کوردستان.
نامهیهکی کراوه بۆ سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان.
بەهاناوەچوونی خێرای ژمارەیەک لە هاولاتیانی کوردستان کە لە دەریای
نیوان یۆنان و ئیتالیادا ژیانیان لەدەستداوە، ئەرکی سەرشانی ئێوە
وحکومەتەکەتانە.
هەروەک هەواڵەکانی ڕۆژی ١١/١/٢٠٢٠ ئاشکرایانکردووە، ئەمجارە دورگەی
پاکسۆسی یۆنان شوێنگەی مەرگەساتێکی بەکۆمەڵی هاوڵاتیانی کوردستانە،
ئەویش بەوهۆیەوە کەیەختەکەیان لە نێوان دەریای یۆنان و ئیتالیادا
تێکدەشکێ ولەئاکامدا زیاتر لە ٥٠ سەرنشین ڕووبەرووی تیا چوون ومەرگی
بەکۆمەڵ دەبنەوە وسەرەنجام ١٢پەنابەر لەوانە کە زۆر بەیان هاوڵاتی
هەرێمی کوردستانن، ژیان لەدەست دەدەن و ٢١ کەسی تریان لەو رووداوە
رزگار دەکرێن.
بێگومان ئەو ئینسانانەی کە لەم ڕووداوە تراژیدیایەدا، گیرۆدەی مەرگ
وناهەمواریەکی گەورەبوونەتەوە، هاوڵاتیانێکی کوردستانن کە لە ژێر سایەی
حوکمەتەکەی ئێوەدا وبەهۆی نالەباری دۆخی ژیان و گوزەرانیانەوە
ناچاربوون ئەم ڕێگای مەرگەساتە بگرنەبەر وئێستاش پێویستیان بەوپەڕی
هاوکاری وبەهاناوەچونی خێراهەیە تالەم میحنەتە ڕزگار بکرێن. بۆیە ئێمە
لە فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی عێراقیەوە جارێکی دیکە له
سونگهی بهرپرسیارێتیەوە داوتان لی دەکات بەرپرسیاریتی خۆتان نیشان
بدەن لەئاست ئەم جۆرە کارەستانەوەو لەڕێگای دامو دەزگاو
بەڕیوەبەرایەتیە پەیوەنیدارەکانەوە بەهانای خێراو دەستبەجێی قوربانیانی
ئەم کارەساتەوەبن ئەویش بەوەی:
١/ سەبارەت بەدۆزینەوە و ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەو هاولاتیانەی
کەقوربانی روداوەکەن دەستبەکاربن تا لانیکەم نیگەرانی ونارەحەتی و
کاردانەوەی کەسوکاریان برەوێتەوە.
٢/ داواتان لێ دەکەین لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی یۆنان بە
فەوری پەیوەنی بگرن و وگێرانەوەی دەست بەجی تەرمی ئەو هاولاتیانەی
هەرێمی کوردستان کە ناسنامەی ژیانی پەنابەریان بە بەرۆکدا داسەپاوەو
تەرمەکانیان بەگەیەننەوە نێو ئامیزی کەسوکاریان وهەروەها ئەوانەی بێ
سەروشۆێنن بەدواداچونیان بۆ بکرێت.
٣/ لانی کەمی فریاگوزاری مادی ومەعنەوی پێویستیان پێبدرێ تا لەم
کارەساتەدا، بارقورسی سەرشانیان کەم بێتەوە.
ئێمهوەک فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ههر لهڕێی ئهم نامهیهوه
ڕایدهگهیهنین کەبەتەواوی توانامانەوە ئامادەی هەرجۆرە هاوکاریەکی
پێویستین چ لە خستنە ڕووی زانیاری وڕێنوێنیەوە بۆ ناسینەوەی
قوربانیەکان وچ لە گێرانەوەی تەرمەکاندا..
چاوەروانی وەڵامی شایستەتانین.
دهشتی جهمال
سکرتێری فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی عێراقی
١٥\١\٢٠٢٠
لێدوانێک لە گوتەبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستانەوە.
لە چهند رۆژی رابردوودا، بههۆی نقوومبوونی بهلهمێك له نێوان
تورکیا و یۆنان، بەداخەوە ژمارهیهك كهس بوونه قوربانی، كه ههندێك
هاووڵاتی ههرێمی كوردستانیشی تێدابوو.
رێزدار مەسرور بارزانی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان دوێنێ له
كۆبوونهوهی ئهنجومهنی وهزیراندا، وێرای دهربڕینی هاوخەمی خۆی لهگەڵ
بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیان، دەزگاکانی حکومەتیشی راسپارد کە هەموو
هاوکاری و ئاسانکارییەک بکەن بۆ گهڕاندنهوهی تهرمی قوربانییان بۆ
ههرێمی كوردستان.
جوتیار عادل
گوتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان
١٦\١\٢٠٢٠
-------------------------------------------------------------------------------
پۆلیسی تورکیا شەش قاچاخچی کە هۆکاری
خنکاندنی یازدە پەنابەرەکەی دەریای ئیجە بوون دادگایی کرد.
هیواخدر بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند" دوای دوو ڕۆژ لە
ڕوودانی ئەو کارەساتە پۆلیسی تورکیا شەش قاچاخچی دەستگیر کرد ئەمرۆیش
بەرواری چوارشەمە١٥/١/٢٠٢٠ دادگایی کران کە یەکێکیان بەڕەگەز سوریە دوو
کەسی تریش بەهۆی هاوکاری ئەو قاچاخچیانە بە فرۆشتنی یەختەکە لە
ماڵەکانیان خرانە ژێر چاودێری پۆلیسەوە وە هەروەها تەواوی ئەو پارانەشی
لە پەنابەرەکان وەرگیرابوون دەستیان بەسەردا گیرا..".
هیوا ئەوەشی ووت" قاچاخچیەکان لە دادگا دانیان بەوەدا نا کە زیاد
لەتوانای یەختەکە پەنابەریان خستوبووە نێو یەختەکە کە هەر ئەوەش هۆکاری
نقومبونی یەختەکە بووە ".
ووتیشی" هۆکاری خنکان و گیان لەدەستدانی ئەو (٨) هەشت منداڵەشیان
ئاشکرا کرد کە لەسەرەتای بەڕێکەوتنیان لەنێو دەریادا هەر هەشت
منداڵەکەیان خستبونە نێو شوێنێکی تەواو داخراوی یەختەکە گوایە بۆ ئەوەی
لەڕێگا نەکەونە نێو دەریاوە...".
ئەو شەش قاچاخچیانەش کە دادگایی کران بریتین لە یەکەم: ئا،گ تەمەن ٤٥
ساڵ دووەم: ئۆ،ک تەمەن ٤٢ ساڵ سێیەم: ی.چ تەمەن ٢٩ ساڵ چوارەم: ئیو.ک
تەمەن ٥٠ ساڵ پێنجەم: ڤ،ت تەمەن ٥٢ ساڵ شەشەم: م،ئا تەمەن ٣٩ ساڵ.
شەوی ١١/١/٢٠٢٠ لە ناوچەی چەشمەی سەر بەشاری ئەزمیر یەختێک بە (١٩)
نۆزدە پەنابەرەوە ژێردەریا دەکەوێت و لە ئاکامدا (١١)یانزە پەنابەر
دەخنکێن کە (٨) هەشتیان منداڵبوون ڕێکەوتی ١٤/١/٢٠٢٠ لە شاری ئەزمیر
تەرمی (٨) لەو پەنابەرانە بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی ئەزمیرو
کەسوکاری قوربانیەکان بەخاک سپێردران کە سەرجەمیان پەنابەرانی کوردانی
کوردستانی ڕۆژئاوابوون و ئەندامانی دوو خێزان بوون بەهۆی جەنگی سوریاوە
ئاوارەی تورکیا ببون لەساڵی ٢٠١٢ بە نیازبوون بەرەو ئەڵمانیا کۆچ بکەن.
١٥\١\٢٠٢٠
-------------------------------------------------------------------------------
تەرمی هەشت
لەو پەنابەرەی لە دەریای ئیجە خنکان
رادەستی
خانەوادەکەیان کرانەوە و سەرجەمیان کورد بوون.
ڕێکەوتی ١٤/١/٢٠١٩ تەرمی هەشت پەنابەر لە کۆی ئەو ١١ پەنابەرەی لە
ڕێکەوتی ١١/١/٢٠٢٠ لە دەریای ئیجە خنکان ڕادەستی خانەوادەکانیان
کرانەوەو لە شاری ئەزمیر بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی ئەزمیرو
کەسوکاری قوربانیەکان بە خاک سپێردران ئەو هەشت قوربانیەی دەریای ئیجە
سەرجەمیان کوردانی کوردستانی ڕۆژئاوابوون بەهۆی ئەو جەنگە ناوخۆیەی
تەواوی سوریایی گرتۆتەوە لەساڵی ٢٠١٢ وە ئاوارەی تورکیا ببوون.
بەنیازبوون بەرەو ئەڵمانیا کۆچ بکەن تاوەک و ژیانێکی نوێ و دوور
لەمەترسی بەڕێبکەن بەڵام دەریای ئیجە کۆتایی بە ژیان و ئاواتەکانیان
هێنا.
ناو تەمەنی قوربانیەکانیش بریتین لە:
یەکەم: ئەمین مەحمود حسێن / تەمەن ٢١ ساڵ
دووەم: ڤیدیا حسێن / تەمەن پێنچ ساڵ
سێیەم: لەیلا حسێن / تەمەن سێ ساڵ
چوارەم: مادیە حسێن / تەمەن یەک ساڵ
پێنچەم: هدیا نایف ماحمو / تەمەن ٢٥ ساڵ
شەشەم: ڕێزان ماحمو / تەمەن ٧ ساڵ
حەوتەم: بێریڤان ماحمو / تەمەن ٧ ساڵ
هەشتەم: عەبولحەمید ماحمو / تەمەن ٤ ساڵ
هیوا خدر - ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
-------------------------------------------------------------------------------
پۆلیسی
یۆنانیی ناسنامهی ٢١ پهنابهری رزگاربووی یهخته تیکشکاوهکهی
نێوان یۆنان و ئیتالیای ئاشکرا کرد.
هیوا خدر ناوهندی ههوالگری فیدراسیۆن ئاگادارکردهوه که" لە
ئەنجامی تێکشانی ئەو یەختەی پەنابەران لە ناودەریای نێوان ئیتاڵیاو
یۆنان سهرلهبهیانی ١١\١\٢٠٢٠
(١٢) پەنابەرخنکاون هەتاوەکو ئێستا ناسنامەیان ئاشکرا نەکراوە بەڵام
تەمەنیان لە نێوان (٢٠ ساڵ بۆ ٣٠ ساڵن ) وە ئەوانەشی کە ڕزگارکراون و
تەندروستیان باشە تەنها ناسنامەی (٢١) پەنابەر ئاشکراکراون کە پێک
هاتوون لە پەنابەرانی ووڵاتانی (دوو پەنابەری عێراقی، دووپەنابەری
ئێرانی، دوو پەنابەری سووری، چوارپەنابەری پاکستانی، یەک پەنابەری
سۆماڵی، دە پەنابەری ئەفغانی ).
هەروەها پۆلیسی یۆنانی رایانگهیاندوه که لێکۆڵینەوەو گەڕان بەدوای
بێ سەروشوێنەکاندا تا ئێستا بهردهوامه وه (٣)پەنابەری ئەفغانی
لەنێو ڕزگارکراوەکاندا دەستگیرکران کە قاچاخچی بوون و سەرپەشتی ئەو
یەختەبوون کە لە( پاکسوس) یۆنان تێکشا تەمەنیان (٢٦ساڵ، ٣٠ساڵ، ٤٩سا
ڵ)و ههروهها ئهوهشیان لهدهمی رزگابووکانهوه ووتوه که ژمارهی
سهرنشینهکانی ئهو یهخته زیاتر له ٥٠ پهنابهر بوون.
ناوهندی ههواڵگری فیدراسیۆن سهرجهم کهس وکاری ئهو پهنابهرانهی
که گومان دهکهن کهسیان لهنیو ئهو یهختهدا بێت ئاگادار
دهکاتهوه که وینه وناوی سیاسی وموالیدیان ئاڕاستهی ئهم ئیمیل
وپهیجهی فیدراسیۆن بکهن تا ئاڕاستهی دهزگا پهیوهندیدارهکانی
یۆنان و ڕێکخراوی (watch the medبکات وکهسوکاریان دڵنیابکاتهوه له
چارهنوسی ئهو پهنابهرانه.
ئیمیلی فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی
عێراقی:
ifir@hotmail.co.uk
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
١٤\١\٢٠٢٠
- یۆنان
-------------------------------------------------------------------------------
پۆلیسی تورکیا شەش قاچاخچی دەستگیر کرد
کە هۆکاری خنکاندنی یازدە پەنابەرەکەی دەریای ئیجە بوون.
هیوا خدر ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا بە
سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند" دوای دوو ڕۆژ لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی
تورکیا تایبەت بە ئەو (١١) پەنابەرەی لە دەریای ئیجەدا خنکان، پۆلیسی
تورکیا (٦) قاچاخچی و خاوەن بەلەمەکەو کاپتنی بەلەمەکەیان دەستگیرکرد
کە هۆکاری ئەو کارەساتە بوون جەرگ بڕەبوون.."
درنگانی شەوی ١١/١/٢٠٢٠ (١٩) نۆزدە پەنابەر لەنێو دەریای ئیجەدا
بەلەمەکەیان تێک دەشکێت لەئاکامدا (١١) پەنابەر دەخنکێن و گیان لەدەست
دەدەن کە (٨) هەشتیان منداڵ بوون لەنێو قوربانیەکاندا کوردیشی تێدابوو
کە کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان بوون.
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
١٣\١\٢٠٢٠
-------------------------------------------------------------------------------
ئامارەکانی گرتن و
خنکانی پەنابەران لە تورکیا.
فیدراسیۆن ئاماری گرتن و خنکانی پەنابەران لە
تورکیا بۆ ساڵی ٢٠١٩ بڵاو دەکاتەوە.
بەهۆی جەنگ ونائارامی و ناسەقامگیری سیاسی و ئابووری لە زۆربەی
ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ساڵ بەساڵ ڕێژەی پەنابەران ڕوو
لەزیادبوون دەکات تورکیاش بەیەکەم دەروازەی ووڵاتانی ئەوروپا دادەنرێت
کە پەنابەران سەرەتا ڕووی تێدەکەن بۆ گەیشتن بە ووڵاتە ئەورووپیەکان.
مەسەلەی پەنابەران هەمیشە وەک کارتێکی سیاسی لەچوارچێوەی بەرژەوەندی
سیاسی وئابوریەکاندا لەلایەن ولاتانی ئەوروپا وئەو ولاتانەی لەیەکەمین
هەنگاودا پەنابەران ڕووی تێدەکەن بەکاربراوە، لە ساڵی ٢٠١٥ ڕێژەیەکی
یەکجار زۆر پەنابەر ڕووی لە ووڵاتی تورکیا کرد بەهۆیەوە تورکیاش
سنورەکانی بەڕووی پەنابەران وهەلهاتوانی لەدەست جەنگ کردەوە زیاتر لە
ملیۆنێک پەنابەر ڕوویان لەووڵاتانی ئەوروپا کرد کە ئەڵمانیا پشکی شێری
بەرکەوت کە بەشێکی زۆری پەنابەران ڕوویان تێکرد ئەمەش ئەوروپای
نیگەرانکردوو لەساڵی ٢٠١٦ یەکێتی ئەورووپا لەگەڵ تورکیا ڕێکەوتنێکی
ئەنجامدا کە تورکیا سنورەکانی دابخات و تندوتۆڵی بکاتەوەو ڕێگری لە
پەنابەران بگرێت لەبەرامبەریشدا یەکێتی ئەورووپا هاوکاری دارایی پێشکەش
بە تورکیا کرد.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا لەساڵی ٢٠١٩ ڕێژەی
گرتنی پەنابەران لە ئاست ساڵی ٢٠١٨ زۆر زیاتری کردووە کە ڕێژەکەی
بەژمارە بریتیە لە ساڵی ٢٠١٨ بریتی بوو لە ( ٤١٨،٠٤١) چوارسەدوو هەژدە
هەزارو چل و یەک پەنابەر بەڵام لەساڵی ٢٠١٩ ڕێژەکە بەرزبویەوە بۆ (
٤٥٤،٦٦٢ ) چوارسەدوو پەنجاو چوار هەزارو شەش سەدوو دوو پەنابەر.
ڕێژەی دەستگیرکراوانی پەنابەرانی عێراقیش بریتیە لە ( ١٢،٠٩٧ ) دوانزە
هەزارو نەوەت و حەوت پەنابەر بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و
کۆچبەرانی تورکیا پەنابەرانی ئەفغانی لە ڕیزبەندی یەکەمن
لەدەستگیرکراوەکان کە ژمارەیان ( ٢٠١،٤٣٧ ) دووسەدوو هەزارو چوار سەدوو
سی و حەوت پەنابەر دوای ئەوان پەنابەرانی پاکستانین کە ژمارەیان (
٧١،٦٤٥ ) حەفتاو یەک هەزارو شەش سەدوو چل و پێنچ پەنابەر دوای ئەوانیش
سوریەکانن کە ژمارەیان ( ٥٥،٢٣٦ ) پەنجاو پێنچ هەزارو دووسەدوو سی و
شەش پەنابەر پەنابەرانی ئێرانیش بریتین لە ( ٨،٧٥٣ ) هەشت هەزارو حەوت
سەدوو پەنجاو سێ پەنابەر.
ئەو پەنابەرانەشی لەساڵی ٢٠١٩ لەناو دەریای ئیجە خنکاون بریتیە لە (
٢١٥ ) دووسەدوو دوانزە پەنابەر ئەو پەنابەرانەشی لە نێو شارەکانی
تورکیا گیانیان لەدەستداوە بریتیە لە ( ٢٠ ) بیست پەنابەر ( ٦٠،٠٠٠ )
شەست هەزار پەنابەریش لە نێو دەریای ئجە ڕزگارکراون.
پۆلیسی تورکیا ئەوەشی ڕاگەیاندوە لەساڵی ٢٠١٩ ( ٨،٩٩٦ ) هەشت هەزارو
نۆسەدوو نەوەت و شەش قاچاخچی دەستگیر کردووە هەروەها بەڕێوەبەرایەتی
کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا ڕایگەیاند لە ڕێکەوتی ١/١/٢٠٢٠ هەتاوەک و
ڕێکەوتی ١٧/١/٢٠٢٠ واتا تەنها حەڤدە ڕۆژ ( ١٣٠ پەنابەری عێراقی ، ٢،٤٣٦
پەنابەری ئەفغانی، ٧٧٣ پەنابەری پاکستانی، ٦٢١ پەنابەری سوری، ١٥٥
پەنابەری ئێرانی ) دەستگیرکراون لەگەڵ چەندین پەنابەرانی ولاتانی دیکەی
باکوری ئەفەریقا وە هەروەها ( ١٥٦ ) قاچاخچی دەستگیر کراوە.
ئامادەکردنی: هیوا خدر ئەندامی فیدراسیۆنی
سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
١٨\١\٢٠٢٠
- تورکیا
دەستگیرکردنی پەنابەران لە
تورکیا درێژەی هەیە.
هیوا خدر ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا
بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند"ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٦/١/٢٠٢٠ لە
چەند ناوچەیەک سەر بەشاری چانکاڵێ (١١١) پەنابەر دەستگیرکران کە
بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ دوورگەی لیسبوسی یۆنانی زۆر بەی پەنابەرە
دەستگیرکراوەکانیش پەنابەرانی ئەفغانی بوون ڕێژەیەکی زۆریش ژن و منداڵ
لە نێوانیاندابوون ..".
هەروەها ووتیشی "هەر ئەمڕۆ لەناوچەی بۆدرومی سەر بەشاری مۆغڵا (٣٦)
پەنابەر لەناو بەلەمێکی چوپدا دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە ( ٢٤پیاو،
٧ ژن ، ٥ منداڵ) و (١٨ فەڵەستینی ، ١٠ سوری ، ٤ یەمەنی ، ٤ سنگالی )
ڕێکەوتی ١٥/١/٢٠٢٠یش لە ناوچە سنوریەکانی شاری ئەدرنا (١٣٤) پەنابەر
دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە پەنابەرانی ووڵاتانی ( عێراق ، سوریا ،
ئێران ، ئەفغانستان ، پاکستان ، جەزائیر ، مەغریب ، میسر...".
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
١٦\١\٢٠٢٠
ئاماری گرتنی
پەنابەران لە تورکیا.
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن بە مەبەستی دانی زانیاری بە پەنابەران
لەسەر دۆخی تورکیا هەول دەدات بەردەوام زانیاری دروست وئامۆژگاری
پیویست لە پێناو دورکەوتنەوە لە مەترسی بخاتە بەردەم پەنابەران.
ڕێکەوتی ١٣/١/٢٠٢٠ لە ناوچەی بۆدرومی سەر بەشاری مۆغڵا (١٠) پەنابەر کە
بەنیازبوون بەبەلەمێکی خێراوە بگەنە یۆنان پێک هاتبوون لە ( ٥ پیاو،
٤ژن، یەک منداڵ) ٨ پەنابەریان سوری بوون ٢ پەنابەریشیان فەڵەستینی
بوون،
ڕێکەوتی ١٣/١/٢٠٢٠ لە ناوچەکانی (ئێنز، ئۆزون کیوپرو، مریچ) سەر بەشاری
ئەدرنا (٣٢٠) پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە پەنابەرانی
ووڵاتانی ( عێراق، سوریا، ئەفغانستان، پاکستان، جەزائیر، مەغریب).
ڕێکەوتی ١٤/١/٢٠٢٠ یش لە ناوچەی دیدیمی سەر بەشاری ئایدنیش (١١١)
پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە ( ٨٩ سوری، ١٦ فەڵەستینی، ٣
ئەفغانی، ٣ میسری).
ڕێکەوتی ١٣/١/٢٠٢٠ لەناوچەی کۆساداسی سەر بەشاری ئایدن (٤٩) پەنابەر
دەستگیرکران لە ناو بەلەمێکی چووپدا.
ڕێکەوتی ١٤/١/٢٠٢٠ لە ناوچەکانی ( مندریس، دیکلیلی، سفیریهسار ) سەر
بەشاری ئەزمیر لە چەند بەلەمێکی چوپدا (٢٢١) پەنابەر دەستگیرکران کە
پێکهاتبوون لە پەنابەرانی ووڵاتانی (سوریا، ئەفغانستان، ئەفریقای
ناوەڕاست، کۆنگۆ، سنگال، فەڵەستین، تۆگۆ، ئەریتا، نێجیریاو یەمەن).
ئەمڕۆش ڕێکەوتی ١٥/١/٢٠٢٠ لەناوچەی کوساداسی سەر بەشاری ئایدن (٢٠)
پەنابەر دەستگیرکران لەناو بەلەمێکی چوپدا کە هەشتیان منداڵ بوون پێک
هاتبوون لە پەنابەرانی ووڵاتانی کۆنگۆ، ناوەڕاستی ئەفریقیا، سوریا،
سۆماڵ، مالی).
ئامادەکردنی: هیوا خدر
ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
١٥\١\٢٠٢٠
- تورکیا
گرتنی پەنابەران لە
تورکیا.
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٣/١/٢٠٢٠ لە ناوچەی مندریس و کارەبورون سەر بەشاری
ئەزمیر (١٧١) پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە پەنابەرانی
ووڵاتانی ( ١٢٢ ئەفغانی، ٢٨سوری، ٩کۆنگۆ، ٦ تۆگۆ، ٢ ناوەڕاستی ئەفریقا،
٢ میسری، ١ فەڵەستینی، ١ نێجیریا).
هەر ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٣/١/٢٠٢٠ لە ناوچەی چەشمەی سەر بەشاری ئەزمیر (١٣١)
پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبون لو پەنابەرانی ووڵاتانی ( ٦٠سوری،
٥٤ فوڵەستینی، ١٤ عێراقی و کوەیتی و سۆماڵی).
لەماوەی تەنها (٣) سێ ڕۆژیدا لو نێوان سنوری تورکیاو یوێنان دا
لەنێودەریاو کەناری دەریای شاری چانکاڵێ (٢٤١) دووسەدوو چل و یەک
پەنابەر دەسگیرکراون کەسورجەمیان پەنابەرانی ئەفغانی بوون (٥٢ ژن و ١١٤
منداڵیش ) لە نێوانیاندابوو.
هیوا خدر - ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
١٣\١\٢٠٢٠

|