٢٦\١\٢٠١١
هەندێک وردە
تێبینى بۆ روونکردنەوە ناڕوونەکەى
بەناو کۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەکانى حیزبى شیوعى.

هیوا رەش
ئەوەى ڕەچاو دەکرێت هەمیشە دەسودایەرەى بەناو کۆمەڵەکە هێندەى سەرقاڵى
قەتیس و خەفە کردنى خواستى ڕەواى پێشمەرگە دێرینە سەرسەختەکانى حیزب
بوونە چارەکى ئەوە بیریان لە دابینکردنى داواکانیان نەکردۆتەوە ، بەڵام
کە سەغڵەت دەبن ئیتر دەیانەوێت خۆیان بکەن بە فریشتە کە لە ڕاستیدا
وانین ، لەهەمان کاتیشدا هێندەى بیریان لە بە پێشمەرگە کردن و دانانى
مێژووى وەهمى وپلەى باشى خانەنشینى بۆ ئەحباب و ئەربابى خۆیان کردۆتەوە
چارەکى ئەوەش بیریان لە باشتر کردنى بژێوى پێشمەرگەیەکى سەرسەختى
مەیدانى خەبات نەکردۆتەوە تا بێمنەتانە بتوانن سنگ دەرپەڕێنن و شانازى
بە کارەکانى خۆیانەوە بکەن ، لەم ڕووەوە خوا هەڵناگرێ هەروەکو خۆشیان
لە ڕوونکردنەوەکەدا بەیانیان کردووە : ( ڕۆژانە هەموو کاتى خۆیان بۆ
ماف و کێشەى پ . م دێرین و کەمئەندام تەرخان کردوە ) ، منیش سەد لە سەد
لەگەڵ ئەم دەربڕینەیاندام بەڵام ئەو پاشبەندییەى کە لە ڕوونکردنەوەکەدا
هاتووە و دەڵێ : ( بێ مقابل ) ! ئەمەیان سەد لە سەد وانیە و ناڵێم پارە
و پولیان چنیوەتەوە بەڵکو مەبەستم ئەوەیە قسورتان بۆ داشکاندنى ماف و
خەباتى پێشمەرگە دێرینەکان نەکردووە بۆ ئەژمار کردنى خەبات و مێژوویان
بۆ خزمەت کەسوکار و ئەتباعەکانى خۆتان .
باس لەوە دەکەن گوایە هەندێک کەسیان نەناسیوە و ...
تا دوایى ، بەڵام توخوا تو ئەو ویژدانەى بۆ خزمەتى مەرامەکانى خۆتان
بەکارتان بردووە ، کەستان هەن مام جوامێر نەناسن و نەزانن چەندێک لە
خۆتان جوامێرترە ؟ یان مام ئەسکەندەرى ماندونەناس کە لە کاتى خۆى شەرمم
بە خۆم دەهات منیش لەگەڵ ئەواندا بە فیئەى سێ هەمان موچە و لە هەمان
جێگادا وەربگرم ، من هەتا ئەوانم نەدەبینى خۆم بە مەغدور دەزانى کە
حاڵى ئەوانم دەبینى ئێوەم بە مەلعون دەزانى کە چ غەدرێکتان دەرهەق بە
هاوڕێکانتان ئەنجام داوە ! خۆ هەمووشتان پۆڵا زیندانى و هاوسەرە
بەڕێزەکەى باش دەناسن ، تو ویژدانەکەى خۆتان پێمان بڵێن چیتان بۆ خۆى
کردوە کە جگە لەوەى بەهەوڵى هەردووکمان و بە هەزار نارى عەلى بە (
ملازم یان نقیب ) خانەنشین کرا کە پێشمەرگەى پێش ساڵانى هەشتاکانە و
دانەبڕاویشە و لە پێشمەرگە سەرەتاییەکانى حیزبە و 14 ساڵ تەمەنى لە
زیندانەکانى بەعسدا لە پێناوى حیزبدا بەسەر برد ، ئەو قارەمان و ماندوو
ترە یان ئێوە ، ئایا هاوسەرەکەى ئەویش شایستە نیە باى ئەوانەى خۆتانى
بۆ بکەن کە بە فیعلى پێشمەرگەیەکى چەکدارى نێو داروبەندەنەکانى
بارەگاکان بوو ، خێرتان دەگات تۆزێک بە ویژدانەوە وەرنە مەیدان
هەرچەندە ڕووى هاتنە مەیدانتان کەمە ، ئەگەر وانیە فەرموون لیستى
خانەنشینییەکانتان ئاشکرا بکەن و ئەو وەختە بە کەیفى خۆتان لوتبەرزانە
هەروەکو لە ڕوونکردنەوەکەتاندا هاتووە ، دڵڕەش و بێویژدان و کۆمەڵە
سیفاتێکى تر بدەنە پاڵ خەڵکانێک کە بێویژدانییەکانتان ئاشکرا دەکات ’
شەرمە خۆتان وەسفى خۆتان دەکەن ( من مدح نفسە فهو کداب ) و ستاییشى
ئەنجومەنى باڵا و بە تایبەت هاوڕێ حەمەڕەشید قەراغى و هاوڕێ عەتا
پێویست ناکات ، کە خۆتان ناوتان هێناون چونکە ئەوە نیشانەى گومانە نەک
گومان ڕەواندنەوە ، ئەو سیفەتانەى دەیدەنە پاڵ هەقبێژان تەنها لە
کەسانێک دەوەشێتەوە کە ناحەقى دەکات ، ئەوەى نووسینێکى لەم چەشنەى
ئەوەى ئێوە بنووسێت لە نووسینى کەسانێک ناچێت ڕۆژێک لە ڕۆژان
پێشمەرگەیەکى ئازا بووبێت ، ئەم جۆرە نووسینە پڕ لە ستاییش و
بەخۆداهەڵدانە لە کۆڵەپشتى هیچ پێشمەرگەیەکى دێریندا جێگاى نابێتەوە ،
جا دڵشاد کۆیى حەوەجەى برسێتى بکرێت یان ئاشتى گەرمیانى بەسەر عارەبانە
ئیفلیجییەکەیەوە چاو لە ڕێتان بێت ئەمانە بەلاى ئێوەوە هیچیان گرفتێک
نین بەقەد ئەوەى کە ناشەفافن لە کاروبارەکانتاندا و ناشەفافییش هێماى
گەندەڵییە و ئەگەر واش نیە فەرموون ئەوە ئەرز و ئەوە گەز لیستەکانتان
بۆ هاوڕێکانتان ئاشکرا بکەن تا منیش لاى خۆمەوە لەگەڵ لیستە پیس و
پەڵۆسەکانى ڕابردووتاندا بەراووردێکى بکەم ، ئەگەر پەندتان وەرگرتبێت و
چاکسازیتان تێیدا کردبێت ئەوسا هەموو ئەو دڵڕەش و بێویژدانانەى کە ئێوە
باسیان لێوە دەکەن با سەڵاوات لە ڕَوحى شەریفتان بدەن .
لە ماوەى ڕابردوودا هەواڵێکم بەرگوێ کەوت گوایە لەسەر نووسینێکى
ناڕازێتى پێشمەرگەیەکى دێرین نیاز وابووە سکاڵاى لەسەر تۆمار بکرێت ،
ئەو هاوڕێیەش ئاگادارى کردمەوە و منیش پێم ڕاگەیاند و وتم : بڕوا مەکە
چونکە ئەگەر باس لە سکاڵا بکرێت ئێمەومانان زۆر لە دواوەى مەمۆى هەولێر
و فەتاح کتکەیى کەرکوک و هێمنە ڕەشى سلێمانیداین .
کرتە لەسەر ئەم لنکە بکە:
http://www.penusakan.com/kur/bo-raber-reshid-le-7izby-shw3y-kurdistanewe.htm
ماڵپهڕی
هیوا رهش
|