٢\١٠\٢٠١٢
هەنگاوەکانی
حکومەتی هەرێم بۆ لەناوبردنی توندوتیژیی دژ بە ژنان چەواشەکارانەیە!
- لە راستای بڕیاری
دامەزراندنی ''دادگای تایبەت بە توندوتیژیی دژ بەژنان'' -

گۆنا سه‌عید
دوا بەدوای هەڵکشانی ناڕەزایەتیەکانی کۆمەڵگە بەڕووی دیاردەی
توندوتیژیی وکوشتنی ژنان بە بەهانەی شەرەف بەتایبەت دوای کوژرانی نیگار
ڕەحیمی ١٥سالان دوو مانگێک بەر لە ئێستا، حکومەتی هەرێمی کوردستان
لەزمانی سەرۆک وەزیرانەوە بەڵێنی چاکسازی وکاری جدیدا بۆ کەم کردنەوە و
نەهیشتنی کوشتنی ژنان لەسەر شەرەف. هەر خێراش لەچەند هەنگاویکدا سەرۆک
وەزیران بۆردی چاودێری مافەکانی ژنانی دامەزراند وچەندین کۆبونەوەی
بەوەزارەتە پەیوەندیدارەکان کرد و چەند بڕیارێکی دەرکرد. یەکێک
لەهەنگاوەکان کەحکومەت بڕیاری لێدا هەوڵدان بوو بۆ جێبەجێ کردن وکارا
کردنەوەی یاسای توندوتیژیی خێزانی وبەڕێوبەرایەتیەکانی دژی توندوتیژیی
لەسەر ژنان. لەدواترین هەنگاویشدا لە کۆبونەوەی ٢٠/٠٩/٢٠١٢ بۆردی
چاودێری مافەکانی ژنان وئەنجومەنی دادوەریدا بەئامادە بونی سەرۆک
وەزیران بڕیاری دامەزراندنی دادگای تایبەتی بەتوندو تیژی لەسەر ژنان
درا، هاوشان لەگەڵ چەند هەنگاوێکی تری وەک دامەزراندنی بنکەیەکی پۆلیسی
تایبەت بەکەیسەکانی توندوتیژیی لەسەر ژنان.
جێگای سەرنج بوو کەلەم نێوەدا بەشێکی بەرچاو لەڕێکخراوەکانی ژنان
وچالاکوانەکانی ژنان ئەمەیان بەدەستکەوتێکی گرنگ لەقەڵەم دا و وەک
هەنگاوێکی پێشڕەوانە وکارای سەرۆک وەزیران وحکومەتکەی بۆ جێبەجی کردنی
بەڵێنەکانیان ئاماژەی پێکرا!
لەم وتارەدا دەمەوێت کەمێک لەسەر هه‌نگاوەکانی حکومەتی هەرێم بۆ
نەهێشتن و کەم کردنەوەی توندوتیژیی لەسەر ژنان وبەتایبەت هەنگاوی
دامەزراندنی داداگای تایبەت وکاریگەریەکانی لەم ڕەوشەدا بخەمەڕوو.
سەرەتا پێویستە بووترێت کەلە کەش وهەوایەکدا کەژنان تییدا
لەنایەکسانیەکی هەمەلایەنەی سیاسی، یاسایی، ئابووری و کۆمەڵایەتیدا
لەژێر سایەی دەسەڵات وسیستەمێکی میلیشیایی و پیاوسالاری و کۆنەخوازدا
ژیان بەسەر دەبەن، دامەزراندنی وەها دادگایەک چەندە دەتوانێت لە کێشە و
نەهامەتیەکانیان کەم کاتەوە.
دەسەلات وحکومەتی هەرێم ئەگەر نیازێکیان هەیە بەنەهێشتنی توندتیژی
لەسەر ژنان و بەتایبەت مەسەلەی کوشتن لەسەر شەرەف، ناکرێت لەڕووکەش
ترین و ناکاریگەرترین ده‌زگاوه، که‌ئه‌ویش دادگایه دەست پێ‌بکات. به‌تیبه‌تی
که‌هەموو کەسێک دەزانێت، یاساکان لەهەرێم پڕیەتی لەهەڵاواردنی وستمکێشی
وهاولاتی پله‌دووی به‌سه‌ر ژنانه‌وه ڕه‌سمیه‌ت پێداوه. له‌یاساکانی
هه‌رێمدا دین زاڵە بەسەر یاساکان وکراوه‌ته سه‌رچاوه‌ی پێناسه کردنی
ماف و ئازادیه فه‌ردیو مه‌ده‌نیه‌کانی ژنانی کوردستان. یاسای فرەژنی
که‌په‌رله‌مان ده‌نگی بۆداوه، نه‌ک هه‌ر پێچه‌وانه‌ی مافی هاوڵاتی
بوونی یه‌کسانی ژنانه، به‌ڵکو بێ حورمه‌تیه‌کی ئاشکراو به‌ڵگه‌نه‌ویسته
به‌ئینسانی ژن. یاسای باری کەسیتی که‌یه‌کێک له‌پاشماوه‌کانی ڕژێمی به‌عسه
وده‌سه‌ڵات به‌میرات وه‌ری گرتووه، سه‌رتاپا یاسایه‌کی کۆنه‌په‌رستانه‌و
دژه ژنه و‌پڕیەتی لەجیاکاری وهه‌ڵاواردن وشتیکی تیا نییه بەناوی
مافی هاوولاتی بوونی یەکسان، یەکسانی ژن وپیاو لە هەموو بوارە یاسایی و
کۆمەلایەتی وئابوریەکاندا ، ....هتد .
بێگومان دادگا بەشی خوارەوەو جێبەجێکەری یاسایە. هه‌ر کاتێکیش خودی
یاساکان، یەکسانی هاوڵاتیانی له‌ژێر پێنابوو، هه‌رکاتێک ماف‌و ئازادیه‌کانی
ژنان له‌یاساکاندا به‌ڕه‌سمی نه‌ناسێندرا بوو، ئاوکات دادگا ده‌توانێ چ
ڕێگا چاره‌یه‌ک بۆ بن بڕکردنی کاره‌ساته‌کان بگرێته‌به‌ر. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
به‌عادیلانه‌ترین شێوه‌ش کاروباریان به‌ڕیوه بچێت!. ئه‌مه ئیتر به‌مانای
ئه‌وه‌دێت که‌ئەم دەسەلاتە "دادگای تایبەت"ی بۆ به‌ڕیوه‌بردنی یاسایه‌ک
پێکده‌هێنێت که‌خۆیان سه‌رچاوه‌ی جیاکاری‌و ستمێکن به‌سه‌ر ژنانه‌وه
وهۆکارێکن بۆ ئه‌و هه‌موو کوشتارو کاره‌ساته خوێناویانه‌ی که‌له‌م ٢٠
ساڵه‌دا ڕووبه‌ڕووی ژنانی کوردستان کراوه‌ته‌وه. یانی دادگای تایبه‌ت
هه‌مان ئه‌و یاسایانه‌ی دوێنێ به‌ڕیوه‌ده‌به‌ن کەلە ژێر سایەیاندا
تائێستا هیچ تاوانبارێکی کوشتن وتوندوتیژیی لەسەر ژنانی به‌سزا نه‌گه‌یاندووه
ونه‌بۆته مایه‌ی سڵەمینه‌وەی پیاوانێک کەژن کوشتن ئازاردانی ژنان بۆته
ڕێگای پاککردنه‌وه‌ی شه‌ره‌فیان.
خاڵێکی تری گرنگ خودی جێگا وڕێگەی ئەم دادگا تایبه‌تانه‌یه لەپرۆسەی
سکالاکان ویەکلای کردنەوەی کێشەکانی توندوتیژیی لەسەر ژنان. به‌تایبه‌تی
که‌دادگای تایبەت لەسەر بنەمای ماددەی سێهەم لەیاسای بەرەنگار بونەوەی
توندوتیژیی خێزانی دامەزراوە، لەهەمان یاسادا لە ماددەی پێنج
دەلیت:"پێویستە لەسەر دادگا لایەنەکانی شکایەت ڕەوانەی لێژنەیەک بکات
کەلە شارەزا و پسپۆڕان پێک دەهێنرێت بۆ چاکردنەوەی نێوانیان پێش ئەوەی
کێشەکە ڕەوانەی دادگای تایبەتمەند لەو کێشانە بکرێت کەئەشێ ئاشتەواییان
تێدا بکرێت، بەمەرجێ کار لەڕێکارەکانی پاراستن نەکات کەلەم یاسایەدا
هاتووە".
لە کۆبونەوەی ٢٠\٠٩ دا هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕاسپێردراوە که‌به
هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ دادگاکانى تێهه‌ڵچوونه‌وه، "لیژنه‌کانى ئاشته‌وایى"
پێک بێنێت که‌خه‌ڵکانى پسپۆڕ و شاره‌زاى تێدا بێت، بۆ ئه‌وه‌ى به‌ر له‌ناردنى
کێشه‌کانى توندوتیژى بۆ دادگاکانى تایبه‌ت، هه‌روه‌ک له‌یاساکه‌داهاتووه،
ڕۆڵی ناوبژیوانى ببینن. واتە کێشەکانی توندوتیژیی لەسەر ژنان دەبێت
بەپڕۆسەی لێژنەی ئاشتەوانیدا بڕوات به‌ر لەدادگای تایبەت!!.. با چاوێک
بەمەدا بخشێنین:
بەشیک لەکارنامه‌ی مێژووی ٢١ ساڵی دەسەلاتی پارتی و یەکیتی، پێکهێنان
وکاراکردن وپارە سەرفکردن بووە، بۆ دام دەزگاکانی "سوڵحی عەشایەری"
کەبە ڕەسمی خۆیان لەهەردوو مەکتەبی کۆمەلایەتی پارتی ویەکیتیدا
دەرخستووه، تا ئەو ڕادەیەی کەئەو سوڵح کردنە لەزۆرێک لەکیشە
وناکۆکیەکاندا بەتەواوی جێگای دادگای گرتۆتەوە ولە هەندیک جێگاش دادگا
لەچەند ژورێکی ناکارا بەولاوە هیجی تر نییە. سوڵحی عەشایەری تەنانەت
لەهەندیک لەدادگاکاندا ولە نێو دادگادا ڕێگە پێدراوە بۆ چارەسەری
کێشەکان بەهەر ڕێگەیەک بێت، نەک یاسا!!. لەمەش زیاتر لەیاسای لێبوردنی
گشتی سەرۆک وپەرلەمانی هەرێمدا، سوڵحی عەشایەری بەڕەسمی ناسراوە
ویاساکە باس لەلێخۆشبوون دەکات لەو تاوانکارانه‌ی که‌لەلایەن کەس وکاری
تاوانلێکراوەوە، لێیان خۆش ببون. ئه‌مه‌ش بەجیا لەوەی یاسا ئەم کەسە
تاوانبار دەکات یان نا.
شتێکی تریش کەزۆر ئاشکرایە، مەسەلەی بەکارهێنانی ژنان وکچانی هەردوو
خێزانە لە سوڵحی عەشایەریدا بۆ کپ کردنەوەی کێشەکان و تۆلە سەندنەوە و
ژنان لەو نێوەدا هەر وەک بڕە پارە لەم سوڵحانەدا دەدرێن بەخێزانەکان
یان دەسەندرێنەوە و..هتد.
لێژنەی تایبەتی پێش دادگای تایبەت لەیاسای توندوتیژیی خێزانی‌دا کەلە
پسپۆران وشارەزایان پێک دێت، جیاوازی چیدەبێت لەپسپۆرانی سولحی
عەشایەری لەناوچە جیا جیاکانی کوردستاندا؟ بەتایبەت لەو جێگایانەی
کەژنان تائەگەنە شوێنێکی سەلامەت لەوانەیە حەوت جار فرسەتی کوشتن و
دەمکوت کردنیان هەبێ.
لێژنەی "سوڵح کردن" مەعلوم نیە لەکێ پێک
دێت، ئایا ئەمە ڕەسمیەتدان نیە بەمەکتەبی کۆمەڵایەتی؟، ئایا ئەم
"پسپۆڕانە" هەر لەو کەسانە پێک ناهێنن کە ئەزونی سوڵحی عەشایەریان هەیە
و کە زۆربەیان دەستیان هەیە لەبەکار هێنانی ژنان وەک کاڵای گۆڕینەوە
لەنیو ئەم سوڵحانەدا؟، ئایا حکومەت مسۆگەری دەکات کەلەم لێژنەیەدا
پارێزەری خۆڕایی کەتەنها بەرگری لەژنەکە دەکات ونوێنەرێکی ڕێکخراوێکی
ژنان ئامادە دەبن؟، ئایا مسۆگەر دەکرێت کەهەر ژنێک بتوانێت ڕاشکاوانە
بەرگری لەخۆی بکات لەنیو ئەم لێژنەی ئاشتەوانیەدا بەبێ ترس ولەرز لەوەی
کەدوای ئەو دانیشتنە چی بەسەر دەهێنرێت؟. ئەمە سەرباری هەموو ئەو
کێشانەی کەژنان هەیانە وئەو فشارانەی بۆ وازهێنان لەسکاڵاکانیان
دەکەوێتە سەریان لەژێر ناوی پاراستنی شیرازەی خێزان وگوێ گرتن بۆ
کەسانی بەتەمەن وگەورەتر لەخۆیان، سەرباری ئەو هەموو ترس و شەرم و
"عەیبە"یە کە وەک ژن ڕووبەڕووی دەبنەوە، خەمخۆری لە لۆمەی کەسوکار و
ترسی لەدەست دانی منداڵ وبژێوی ونەبوونی هیچ پشتیوانیەکی مادی ومەعنەوی
و.. هتد، دایکی مامۆستا ساکار نمونەیەکی زۆر بەرجەستەی ئەم سوڵحە
عەشایەریە بوو کەلە ژێر فشاری دەروونی وکۆمەڵایەتیدا وبە قسەی مەلا و
سوڵحکەرانی ناوچەکە وازی لەوە هێنا کەشایەتی بدات لەسەر تاوانکاری
کوشتنی مامۆستا ساکار کەمێردەکەی خۆیەتی. بۆیە زۆری دەوێت تاژنێک
دەگاتە ئەو ڕادەیەی کەبچێت سکاڵا تۆمار کات لەسەر پیاوێکی نێو
خێزانەکەی. له‌چوارچێوه‌یه‌کی ئاوادا، دانانی لێژنەیەکی لەم جۆرە، وه‌ک
مه‌رجێک له‌سه‌روو دادگاوه، تاله کەیسێکی ژنان بکۆڵیته‌وه،
به‌دڵنیاییه‌وه ئەگەرەکانی ناردنەوەی جارێکی تری ژنان بۆ نێو ئەو فەزا
توندوتیژییه خێزانیه، زۆر زیاتر دەکات وسەرلەنوێ ژنان دەخاتەوە بەر
مەترسی لێدان وسوکایەتی ودوور نیە ژیانیان نەخاتە مەترسیەوە. ئەم
لێژنەیە مەترسی ئەوەی هەیە کەببێتە ئامڕازێک بۆ دوورخستنەوەی کێشەکانی
ژنان لەیاسا ودادگا ودروست کردنی فشاری خێزانی وکۆمەلایەتی بۆ ژنان تا
واز لەسکاڵاکانیان بێنن و بەم پێیەش ناکارا کردنی دەوری هەر دادگایەکی
تایبەت، لەم نیوەدا به‌رجسته‌ده‌کاته‌وه.
هه‌موو ئه‌و راستییانەی سه‌ره‌وه به‌ڵگه‌ن بۆئه‌وه‌ی که‌بڵێین
هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێم بۆ لەناوبردنی توندوتیژیی دژ بەژنان
چەواشەکارانەیە ونه‌ک نابێت هه‌ر ببێته جێگای ئومید وخۆشباوه‌ڕی
ڕیکخراوه‌کانی ژنان وهه‌ڵسوڕاوان و گروپه‌کانی ژنان، به‌ڵکوده‌بێ به‌خه‌باتی
یه‌کگرتوو هوشیارانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ژنان‌و پێکهاتووه‌کانی به‌شکستدا
بکێشرێت. ته‌نانه‌ت بێده‌نگه‌کردن له‌ئاست ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی حکومه‌تی
هه‌ریمدا، به‌مانای چاوه‌ڕوان هێشتنه‌وه‌ی خه‌باتێکه که‌له‌دژی کوشتنی
ژنان وسته‌می سه‌رشانیان به‌ڕیکه‌وتووه، چاوه‌ڕوانیه‌ک که دیار نییه
چه‌ند سه‌د ژنیتر ده‌بێته قوربانی پیاوسالاری وڕه‌وشێک که‌ڕووبه‌ڕووی
ژنانی کوردستان کراوه‌ته‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێ بزوتنه‌وه‌ی ژنان
وڕیکخراوه‌کانی، تا زووه یه‌کگرتوانه هێزی خۆی به‌ده‌وری خواسته‌کانی"هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
یاسای باری که‌سێتی وشوێنگرتنه‌وه‌ی به‌یاسایه‌ک که‌یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی
ژنان وپیاوان به‌ڕه‌سمی بناسێنێ"، " هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی مه‌کته‌بی کومه‌ڵایه‌تی
و هه‌ر لێژنه‌یه‌کی سه‌رو یاسا‌و دادگا، له‌چاره‌سه‌ری که‌یسه‌کانی
ژناندا"، "هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای فره‌ژنی وقه‌ده‌غه‌کردنی هه‌رجۆره
سوڵحێکی عه‌شایه‌ری له‌چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ژناندا".. بێنێته‌مه‌یدانه‌وه.
له‌م نێوه‌شدا ئه‌رکی ئێمه وه‌ک به‌شی پێشڕه‌وو ڕادیکاڵ وشۆڕشگێڕی
بزوتنه‌وه‌ی ژنانه که‌بێده‌نگی ڕیکخراوه‌کانی ژنان و گروپه‌کان
بشکێنین وله‌کارنامه‌ی چاوه‌شه‌کارانه‌ی ده‌سه‌ڵات کۆمەڵگە به‌ئاگا
بهێنینه‌وه.
ماڵپه‌ڕی
گۆنا سه‌عید
|