١\٣\٢٠١٢
ھەنگاوێک بەرەو
پێش بۆ نەتەوەی کورد.

جهمال
عهلیالی
چڕو پڕ بوونی چاوپێکەوتنە سیاسیەکانی ئەو دوواییانە لە ئاستی جیھانی و
ناوچەیی بۆتە بە دیاردەیەکی ڕۆژانە، تا ئەو جێیە کە بە دەگمەن دێنە
بەرچاو. بڕیارەکانی ھاوبەشی وڵاتانی ڕۆژئاواو عەرەبی لە لایەک و
کاردانەوەی ئەو بڕیارانە لە سەر وڵاتانی چین و روسیا لە لەیەکی ترەوە و
لەوانە گریگتر دۆخی ئابووری لە ئاستی جیھانی رەنگە ئەو ئەگەرە بخاتە
بەر دەم کە سازبوونی شەڕێکی گەورەی ناوچەیی بە ھۆی پێداویستی
دابەشکردنی سەرلە نۆێی سەرمایەی جیھانی مسۆگەر بکات. ھەر وەھا لە ئاست
دۆخی سیاسی کوردستان، واتە سەرکۆی ھێزی نەتەوەی کورد لە سەر دەمی
ھەنووکەییدا، ھەر بەو شێوەیە گۆڕانکاری و شێوازێکی نۆێ لە رەوشت و
کرداردا بەدی دەکرێ. ئەو پێداویستییە لە سایەی سەری ئەو ڕاستییە مسۆگەر
دەبێ کە ئەگەر بێتوو ھێزەکانی کوردی لە گشت پارچەکاندا ئاڵ و گۆڕ لە خۆ
دا پێک نەھێنن ئەوسا لە قافڵەکە دوائەکەون. ئەو کوورتە بابەتە
ڕۆانگەیەکە لە سەر ھەڵسەنگاندنی پێگە و ھێزی نەتەوەی کورد لە سەردەمی
ھەنووکەیی و لە گەرماوگەرمی ڕووداوەکاندا.
لە پانتایی کوردستان، دەرەوەشی دەگەل بێت ( کوردستانی دەرەوە واتە ئەو
سازە و کۆر و کۆمەڵە کوردییانەی کە لە دەرەوەی کوردستان سەرقاڵی خەبات
و چالاکین، بەڵام بۆ کوردستانی دەرەوە؟ ئەوە بابەتێکی جیا لە بابەتی
بەر دەمە)، تا ئێستا کورد ئەوەندە بە ھێز نەبووە. ھێزی نەتەوەی کورد
چەند قات زێدەتر دەبێ ئەگەر بێتوو یەکریزی لەناو سازەکاندا ھەبێت.
یەکریزی ناو ماڵی کورد وا بە ھاسانی نایەتە دی بە ھۆی ئەوە کە
داگیرکەرانی کوردستان تا ئێستا زۆر لە سەر ئەو بابەتە کاریان کردووە و
ناوبەرەکی و دووبەرەکی (جا بە ھەر ناوێکەوە بێ) ڕیشەی لە قووڵایی
کۆمەڵگەی کوردەواریدا داکووتاوە، مخابن سازەکانی سیاسی کوردی ھەست بە
ئەو قووڵییە ناکەن ھەر بۆیە کەمتر ھەنگاوی جیدی لە پێناو چارەسەریدا
ھەڵدەگرن.
پێداچوونەوەیەکی بە پەلە لە سەر ھێزەکانی کوردستان، واتە ئەوانەی
کاریگەرییان لە سەر ڕەوتی ڕووداوەکاندا ھەیە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە
ھێزەکانی کوردی سێ یان چوار بەشن کە وەک سێ یان چوار ئەستووندە و چیخ،
خێوەتی ئاسۆیەکی ڕوون بۆ نەتەوەی کورد پێک دێنن. ئەو بەشانە کە لە دوو
بەشی سەرەکیدا جێگیرن واتە باکوورو باشوور (مەبەست بە کەم گرتنی
ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا نیە)، جیا لە ریز و ژمارە بە گۆێرەی خوارەوەن:
پارتی دێمۆکراتی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی. یێکێتی
نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی جەلال تالەبانی. پارتی کرێکارانی
کوردستان بە سەرۆکایەتی لە مەر ھێندێکەوە عەبدولا ئۆجالان بەڵام لە
گۆێرەی ڕووداوەکانی ھەشت مانگی ڕابووردوو، کۆما جڤاکێن دێمۆکراتی.
ھەڵبەت خۆێنەر ئاگادارە کە ئەو سێ ئەستووندەیە دابەشی عێراق و تورکیان
بەڵام ھیچکامیان پاشناوی داگیرکەریان بەخۆوە نەلکاندووە. لە دەرەوەی
ئەو دوو پارچەیە، لە ناوەوەی کوردستان و لە دەرەوەی کوردستان زۆر کۆر و
کۆمەڵ ھەن کە بە چەشنێک تێوەگلاوی یەک لەو سێ ھێزە سەرکییانەن. ئەوە سێ
بەشەکە، ئەی بەشی چوارەم چی؟ بەشی چوارەم بەستراوەتەوە بە ڕۆژھەڵات.
لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ھەر وەکی سەرانسەری ئێران، بە ھۆی زیاتر لە ٣٠
ساڵ حکومەتی تالبان و بە ھۆی کارتێکەری زۆر
کاریگەری ئایین و کەلک وەرگرتن لە رادەی نزمی زانستی گشتی لە کۆمەڵگای
ئێراندا، بەشی زۆری خەڵک بوونەتە فەرمانبەری ناچار، واتە خۆیان بە
شیاوی چ بڕیار و رێگەیەک نابینن. جگە لە ڕۆژھەڵات، چ ناوچەیەکی تری
ئێران سازەی سیاسی بە شێوەی سوونەتی تێدا نەماوە، تەنانەت کەسایەتی
سیاسی لە جیلەکانی پێشووش دا تێیا نەماوە، بە کوورتی "قحگ الرجال"ە.
بەڵام لە سایە سەری شەڕی چەکداری و بە ھۆی سەرکەشی چیاکانی کوردستان،
سازەکانی سیاسی ڕۆژھەڵات تووشی نەھامەتی سازەکانی ئێرانی نەھاتن. مخابن
تایبەتمەندی سەرەوە لە سەر خەڵکی ئێران، رەنگدانەوەی لە سەر سازەکانی
کوردی ھەبووە. لەو بوارە دا شایانی باسە کە ئەوە یەک لە سەرەکیترین
بوارەکانی سەرکەوتنی گالبان بووە و ھەرچەندی باس و تۆێژینەوەی لێوە
بکرێ کەمە.
لەو ساڵانەی دوواییدا پاش ئەوەی کە گەرووی زۆر کەسانی خێرخواز دڕاو
ئاوی پێیان چوو و سۆمایی چاویان نەما، ئینجا یاغر یاغر سازەکانی
ڕۆژھەڵات وەگەڕ کەوتن و کۆمەڵە ھەنگاوێکیان ھەڵێنا. لە زۆر بواراندا
دوو دوو و سێ سێ، چالاکی لە ئاستی سەرووتری ئەندامانیان پەرە پێدا. بەم
دوواییانە ھەنگاوەکان خەریکن زیاتر دەبن (بێ خەبەر لەوە کە ترس و
دڵەڕاوکەی خستۆتە ناو ریزی داگیرکەر). رەنگێکی ئەو ھەنگاوە بە جێیانە
سەرەڕای کۆسپ و دژوارییەکانی، لە ھەڵوێستی ھاوبەش لە ھەمبەر ھەڵپژاردنی
مەجلیسی ئێرانی خۆی دەنۆێنێ. ئەو ھەڵوێستە ھەم بە شێوەی جیاواز و ھەم
بە کۆمەڵ رەنگی دایەوە.
ئەگەر بێتوو سازەکانی ڕۆژھەڵات یەک دەنگ و ھاودەنگ بن ئەو کات بە ھۆی
توانایی مێژوویی، فەرھەنگی، سیاسی و ئیدوئۆلۆژیکییەوە ئەو پارچەیە
دەتوانێ ببێتە بە ئەستووندەی چوارەمی نەتەوەکەمان ئەگینا کورد بۆ
دەستەبەرکردنی خەونە دێرینەکانی، جارێ ھەر سێ ئەستووندە شک دەبات. ئەمە
لایەکی دۆخەکەیە، لایەنیتری ئەو دۆخە نالەبارە ئەوەیە کە تەنانەت ئەو
سێ ئەستووندەش لە ئەگەری ھاتنە ئارای مەترسی ناتەبایی و لێک
دووربوونەوە نەتوانن چ ڕبەیەک بن بۆ پێوان.
جوولەکەکان میلیۆنێک نەدەبوون توانایی زەبری ١٠٠ میلیۆن عەرەبیان ھەبوو،
زۆر ھۆکاری ھەبوو بەڵام لە گشتیان گرینگتر ئەوە بوو "تۆ خۆت دەبێ
متمانەت بە خۆت ھەبێ، گۆێ مەدە خەڵکیتر لە سەر تۆ چی ئەڵێن!" واتە داوا
و خواستی تۆی خۆێنەر و ھەموو کوردێک وەک
تاکی کورد، گرینگە.
ماڵپهڕی جهمال عهلیالی
|