١٥\١٠\٢٠١٠
هه‌نگاوێکیتر به‌ره‌و کۆنترۆڵ.

سه‌عید عارف باپیر
له‌سێ مانگ پێش هه‌ڵبژاردنی(25\7\2009) و لهنوسینێکم دا ، له
چه‌پته‌ری دووه‌می ئه‌و بابه‌ته‌دا ، باسی ئاسۆی مۆنۆپۆلک کردنی جۆرێکی
ده‌سه‌ڵاتم کردبوو له‌لایه‌ن سه‌رۆکی حیزبێکه‌وه ، به‌پیاده‌کردنی
سیستمی سه‌رۆکایه‌تی له‌هه‌ڵبژاردنی ناوبراودا له‌وێدا ئه‌له‌ند و به‌ره‌به‌یانی
پێشبینیه‌کم ئاماژه پێ دابوو ، تاده‌گات به ئه‌م ڕۆژه‌ی ئێستا ، که
فه‌سڵه‌کانی تری هه‌ژمونگه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حیزبه‌ی تیادهنوسرێتهوه
، بۆیه ده‌مویست سه‌ردێڕی نوسینه‌که‌شم له ڕسته‌یه‌کی ناو ئه‌و چهپتهرهوه
هه‌ڵبژێرم به ده‌سته‌واژه‌ی (چه‌ند قهزون بخون بهگوێزێک ده‌تان گرمه‌وه)
، بۆیه لێره‌دا ئه‌و باسهدوپات ناکه‌مه‌وه و پاش تێپه‌ڕ بونی نزیکه‌ی
ساڵ و نیو به‌سه‌ر پێشبینی ئه‌و نوسینه‌دا ، لێره‌دا رێچکه‌ی نوماکراوی
نوسینه‌که ته‌واوده‌که‌م و (خوێنه‌ر ده‌توانێت له‌لینکی تێبینی و له
دامێنی ئه‌م بابه‌ته‌دا ، بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و نوسینه‌مان )
((*)).
{ حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار، بۆچی، ده خوازێت له‌نێو په‌ڕله‌مان دا،
به‌زۆرینه‌ی ساده‌ی(50+1) یاسای پێکهێنانی لیژنه‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی
کوردستان تێ بپه‌ڕێنێت؟!! }
له هه‌ڵبژاردنی( 25 ــ 7 ــ 2009) دا سه‌رۆکی پارتی ، توانی به‌بێ گرێ
و گۆڵ( سیستمی سه‌رۆکایه‌تی) تێ بپه‌ڕێنێت ، دواتریش زۆر به‌چاکی لێ
ڕازی بونی خۆیه‌وه لێی ده‌رچێت .
به‌ڵگه‌ی ڕازی بونه‌که‌ی به‌جۆرێکه ، که له‌زوربه‌ی بۆنه ی پێویست و
ناپێویست دا ، ژماره ڕێژه‌ی ( 70 % ) ده‌نگده‌رانی به‌ده‌ستهاتووی ئه‌و
هه‌ڵبژاردنه ده‌داته‌وه به‌چاوی نه‌یاره‌کانی دا و ، کردویه‌تی به
بنکه‌ی بڕیار‌و هه‌نگاوه‌کانی خۆی و حیزبه‌که‌ی .
چۆن سه‌رۆک و حیزبه‌که‌ی سوود له و پێگه‌یه وه‌رده‌گرن ؟
سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراو توانی خۆی له‌ژێر نیرو لێپرسینه‌وه‌ی په‌ڕله‌مان
به‌ئاسانی ده‌ربهینێت ، به بی به‌رهه‌ڵستیه‌کی ئه‌وتۆ و به‌خشکه‌یی ((سیستمی
سه‌رۆکایه‌تی)) سه‌پاند به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری ههڕیمهکهدا ، ( هه‌رچه‌نده
به‌رهه‌ڵستیه‌کی ژێر لێو ، یان ده‌نگێکی شه‌رمنانه‌ی لیستی تازهسهرههڵدراوی
بزوتنه‌وی گۆڕان له‌و بواره‌دا هه‌بوو ، به‌ڵام له‌به‌ر ده‌ڵه‌مه‌یی و
نه‌مه‌یوی بزوتنه‌وه‌که له‌وه‌نده زیاتری پێ نه‌کرا ، مه گه‌ر لا به‌لا
، ئاره‌زویه‌کی نیشان دابێت بۆ کهندیده دژبانانهکانی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی
، وه‌کو بهرهههلستیهکی نێگه‌تیڤانه ، له‌وانه که‌سایه‌تی له‌خۆبوردوی
وه‌کو (دوکتۆر که‌مال میراوده‌لی) که ده‌نگێکی به‌رچاوی له چاو تازهئهزمونی
کاری سیاسی خۆی دا ، به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌چێته
سه‌رخه‌رمانی دانپیانانێک به‌ناڕاسته‌وخۆیی له سه‌رئه‌و سیستمه ی که
سه‌رۆکی پارتی زۆر به‌خورتی بۆ خۆی قۆست بویه‌وه ).
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، له‌به‌رامبه‌ر تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بڕیاره‌دا ، وه‌کو
په‌نده عه‌ره‌بیه‌که‌ی لێ به‌سه‌ر هات بوو ، له گێڕانه‌وه‌که‌ی دا ،
به‌وه‌ی
که‌سی ناچار ده‌ڵێت :
((ماڵم به‌کۆڵی حوشتره‌وه بوو ، ده‌بوایه منداڵه‌کانیشم بناردایه‌ته
قوتابخانه)) .
ئێستاش ماکی چۆڵی و به‌ره‌ڵایی ئه‌و پاوهنهیه ، وا به‌م جۆره‌ی
ئێستائاگر به‌رده‌داته پوشی خه‌رمانی ویست و ئازادی میلله‌ت و جه‌ماوه‌رێک
، ده‌یانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ دواوه‌ی زه‌مه‌ن و ده‌یانکاته‌وه به ڕه‌عیه‌ت
بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی تاکڕه‌وی له سیستمه به‌سه‌ر چوه‌کان دا .
به‌هۆی ده‌ست کرانه‌وه‌ی سه‌رۆکی پارتی به‌ده‌ستهینانی ڕێژه‌ی گوشادو
پڕ له فه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی %70 ده‌نگده‌ران ، که به پێی سه‌ره‌نجامه‌که‌ی
دیاره به‌شێک له ده‌نگه‌کانی هی دووحیزبهکهی تری ئۆ پۆزیسیۆن بووه
که هه‌ردوو حیزبه ئیسلامیه‌کانن ، چونکه ئه‌وان هیچ ده‌ربڕینێکیان
نه‌بوو دژی سیستمه سه‌رۆکایه‌تیه سه‌پێنراوه‌که . ئێستاش ئه‌و توله
ماره‌یه ، گه‌وره ده‌بێت بۆ گه‌ردنی ئه‌وانیش .
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی پارتی به‌هۆی لیستی هاوپه‌یمانیه‌وه توانی ده‌سه‌ڵاتی
هه‌ریم بباته‌وه به‌هۆی به‌ده‌ستهینانی ژماره‌ی زۆرینه‌ی دهنگدهرهکانیهوه
، هه‌رچه‌نده ئۆپۆزیسیۆن دڵخۆش و گه‌شبین بوو به ڕێژه‌یه‌کی ده‌نگ به‌ده‌ستهێنان
له‌چاو خولی پێشوی 2005دا به‌تایبه‌ت به‌هۆی لیستی تازه په‌یدا بووی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه .
به‌ڵام ئه‌و گه‌شبینیه‌ی ئۆپۆزیسیۆن کاتێک کاریگه‌ری مه‌یدانی ده‌بوو ،
که‌حیزبی سه‌رۆک و هاوپه‌یمانیه‌که‌ی له‌ڕیگای گه‌مه دیموکراتیه‌کانه‌وه
وه‌کو دارده‌ست و ئامرازێک نه‌بونایه ، به ده‌ستی سه‌رۆکی هه‌لبژێردراو
حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌یه‌وه ، بۆ سه‌روگوێلاک کوتانه‌وه‌ی
ئۆپۆزسیۆن و به‌رته‌سک کردنه‌وی ئازادی ڕاده‌ربڕێن مۆنۆپۆل کردنی ده‌سه‌ڵاتی
حوکومه‌ت و سامانی ئابوری ووڵات و میدیای ڕاگه‌یاندن .
که‌دواترین هه‌نگاوی له‌و بواره‌دا ، (( مۆنۆپۆل کردنی یاساکان))
باشترین ناوێکه بۆ ئه‌م قۆناغه ترسناکه‌ی ده‌سه‌ڵات .
به‌تایبه‌ت ، له سه‌پاندی یاسایه‌ک بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌کانی کورستان . له‌ڕێی ده‌نگدانی په‌ڕله‌مانه‌وه ، به‌زۆرینه‌ی
ساده‌ی (50+1) . له‌وێدا ، به‌ئاسانی فراکسیۆنی لیستی هاوپه‌یمانی ،
ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی بۆ فه‌راهه‌م ده‌بێت ، له ڕێی کورسیهکانیهوه ، جگه
له‌وه‌ی سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان بێ لایه‌ن نیه‌و سه‌ر به حیزبه‌که‌یه ، له
دواندنهکانی دا به ڕونی ده‌ڵێت : (( ئێمه حه‌قی خۆمانه لیژنه‌ی سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنی خۆمان هه‌بێت )) .
له‌دیوێکی دا ئه‌م ده‌ربڕینه ، وادیاره دڵسۆزیهکه بۆ نه‌ته‌وه‌و هه‌نگاوێکه
بۆ ئامانجی به‌رزی سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام له ژێر لێوه‌وه بزه‌یه‌کی مه‌کراوی
، هه‌یه .
وه‌کو عه‌لی ئه‌بو تالیب به موعاویه ئه‌ڵیت :
(( یقول الحق ویراد به الباطل)) ــ ڕاستیه‌ک ده‌ڵیت که چهوتیهکی له
نیازدایه ــ ، هه‌روه‌ها کاتێک ئۆپۆزیسیۆن داوای رێژه‌ی زۆرینه‌ی ڕه‌هاو
دوو له‌سه‌رسێی ده‌نگه‌کان ده‌کات بۆ پیاده‌کردنی یاساکه ، لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری
ناو په‌ڕله‌مان به په‌ستی و نیگه‌رانیه‌وه، ده‌ڵێت:
((با ڕێژه‌ی له سه‌دا ، نه‌بێت به پیشه له په‌ڕله‌مان دا)).
له‌په‌ستی و نیگه‌رانیه‌کی وه‌هاوه دژی زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌رسێ ،
ده‌زانرێت سه‌ری ئه‌م کاروانه به‌ره‌وه چی خانێک ده‌چیت که‌تیایدا
ئابڵوقه‌دان و سڕینه‌وه‌ی که‌مینه تیا جێ به‌جێ ده‌کرێت، دیکتاتۆری
زۆرینه تیایدا خاوه‌نی ماڵه.
یان خاتونی سه‌رۆکی فراکسیۆنی لیستی ده‌سه‌ڵات ، به‌ده‌ربڕینی خۆی
ده‌ڵێت ، هه‌موو ئه‌م داوایانه‌ی ئۆپۆزیسۆن ناشه‌رعین ،کێشه‌که خڕ
ده‌کاته‌وه ، وه‌کو ده‌ستێکی چه‌ور و په‌ڵۆخ ده‌یسڕێت به‌سه‌ر ته‌نیا
لیستێکی ئۆپۆزیسیۆن دا ((**)).
دروست کردنی لیژنه‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان ، له‌ڕێگای په‌ڕله‌مان
و یاساکه‌یه‌وه بۆ دروست کردنی لیژنه‌یه‌که ، چیتر ده‌سه‌ڵاتی
ته‌واوی ده‌بێت به‌سه‌ر دوا جومگه‌ی دیموکراتی دا ، که ئه‌ویش پرۆسه‌ی
هه‌ڵبژاردنه بۆ بردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و ده‌ستاو ده‌ست کردنی به ئاشتی
.
له‌ڕێگای ئه‌و یاسایه‌وه ، لیژنه‌یه‌ک ده‌توانرێت دروست بکرێت که
سه‌ر به حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار بێت یان به‌لانی که‌مه‌وه ڕامکراو
دهسهتهمۆی خۆی بێت و له‌وێشه‌وه بتوانن ، به‌پێی مه‌رام
وبه‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌که وه ، ڕێچکه‌کانی پیاده کردنی هه‌ژمونگه‌ری
ده‌سه‌ڵات به‌ڕێبکه‌ن ، به‌وه‌ی کات و نماینده‌کانی هه‌ڵبژاردن (له
حیزب و لایه‌ن و که‌سانی تاک) له‌ژێر بڕیار‌و به‌زه‌یی ئه‌و لیژنه‌یه‌دا
ده‌بێت به‌پێی گونجانی له‌گه‌ڵ ئه‌جیندای حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار دا ،
له‌شێوازی ( لیژنه‌ی خوبره‌گانی ته‌شخیسی مه‌سله‌حه‌تی نیزام) ی ئێرانی
، که عه‌زڵ و نهزڵی کاندی به که‌یفی خۆیان ده‌بێت .
ئهگهرڕونتری بکه‌ینه وه ، له ڕێگای ئه‌و یاسا سهپێنراوهکهوه
، لیژنه‌یه‌ک پێک ده‌هێنرێت ،ده‌توانێت هێڵی ئاسنی شه‌مه‌نده‌فه‌ری
ده‌سه‌ڵات پێکده‌هێنێت ، که فارگۆنه‌کانی لیستی ده‌سه‌ڵات و
ئۆپۆزیسیۆن ده‌باته‌وه بۆ به‌رماڵ و وێستگه‌ی تاکه حیزبێک .
به‌کورتی شه‌ڕی لوتکه هاتۆته پێده‌شت و سه‌رۆک له زوو تره‌وه مشوری
ئه‌م بردنه‌وه‌ی خواردووه ، به‌تایبه‌ت له‌م کاته‌دا که شه‌رعه‌یه‌تی
ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له جیهان دا که‌وتۆته عێراقه‌وه . عێراقیش چه‌ند
مانگه له بۆشایی ده‌ستوری دایه و بووه به بازاڕێکی شێواو بۆ ڕایی
کردنی مامه‌ڵه گوماناویه‌که‌ی حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێم .
له‌ئێستاو له عێراقێکی وادا ، که مۆدێلی ده‌سه‌ڵات و کورسی جێی
هه‌موو ماناکانی تری ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تی له خزمه‌تگوزاری پڕ
کردۆته‌وه .
له وبارو دۆخه‌دا و به‌سێ پێگه‌ی گرنگ ، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و
به‌تایبه‌ت لایه‌نی پارتی چاک ده‌زانێت ( بریانی یه‌که له‌کوێوه
بخوات ) .
یه‌که‌میان: ده‌سه‌ڵاتدارێتی هه‌رێم وه‌کو سیستمی سه‌رۆکایه‌تی .
دوه‌میان: به ده‌سه‌ڵاتی حوکومه‌تی پێکهێنراوی خۆیانه‌وه .
سێهه‌میان: به لیستی زۆرینه‌یه‌ی پهڕلهمانیهکهیانهوه .
به گه‌مه‌کانی دیموکراتی ، جیاواز له ململانێ جه‌نگه ناوخۆی یه
خوێناویهکلاسیکیهکانی جاران، ههنوکهبارێک هاتۆته پێشه‌وه که
فیردهوسێکه بۆ هاتنه‌دی خواستی ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌وی له مێژینه‌یان
.
به مۆدێلی مۆدێرنی سه‌رده‌م ، هه‌روه‌کو پێشوتر خستمانه ڕوو ،
سه‌رۆکی هه‌رێم به حیزبه‌که‌یه‌وه له ڕێی ده‌زگای په‌ڕله‌مانه‌وه ،
پێمان ده‌ڵیت((***)) :
( چه‌نده زۆر قه‌زوان بخۆن ، من بهگوێزێک ده‌تان گرمه‌وه !!!!).
_________________________________________
سـه‌رنج:
*
سیستمی سه‌رۆکایه‌تی لای( مالیکی)یان له کورستانی هه‌رێم.
http://sbeiy.com/ku/article_detail.aspx?ArticleID=1642&AuthorID=416
**
رۆژنامه‌ی (الشرق
الاوسط).
http://www.aawsat.com/details.asp?section=4&issueno=11640&article=590414&feature
***
به‌ناو هێنانی حیزبێک و سه‌رۆکی حیزبێک له‌م نووسیهنهی سه‌ره‌وه‌دا، ده‌بێت ئه‌وه ڕون بکهوهمهوه من دژی هیچ لایه‌کیان نیم و نابم،
به‌ڵام به ئه‌رکی ئه‌خلاقی خۆمی ده‌زانم به‌رهه‌لستی هه‌موو ڕێچکه و
ڕێگهههنگاوی حیزب و که‌س و لایه‌نێک بکه‌مه‌وه که به‌ره‌وه تاک
حیزبی، له بابه‌ته‌کانی حیزبی پێشه‌نگ و پێشه‌وای تاک و ته‌نها و، یان
ڕووه‌و مه‌نزڵ و هه‌واره‌کانی تاکڕه‌وه‌یی و ئیستیبداد و دیکتاتۆری
کاروان به‌ڕێ بکات.
12\10\2010
ماڵپه‌ڕی سه‌عید عارف باپیر
|