په‌خشان:
هه‌نیسکی هیوا
سه‌وزه‌کان.

ده‌ریا نامۆ
به‌ره‌به‌یان له‌گه‌ڵ
ده‌رکه‌وتنی خۆر و
داماڵینی سه‌رپۆشه ڕه‌شه‌که‌ی هه‌ناسه‌ی ته‌نیایی شه‌واندا
، شه‌به‌قی به‌یان جارێکی دی
به‌خێرهاتنی بۆڵه‌بۆڵی سروشت و
هاوار و ناڵه‌ی گه‌وره کچه‌کانی ده‌کا
، که له‌ژێر پێی بارانه‌که‌ی دوێنێدا به ناخی ده‌روازه ونبووه‌کانی
زه‌ویدا
ڕۆچوونه خوارێ
چاوێکی به گومانتر له بیلبیله‌کانی من
یه‌که‌م ڕۆژباش له خه‌ونه به‌تاڵه‌کانی کازیوه‌ی ته‌مه‌نی لاویم ده‌که‌ن
و
له‌گه‌ڵ جریوه‌ی چۆله‌که پاسارییه‌کاندا مژده‌ی ڕۆژێکی‌تر
به گوێی من و هیواکانمدا له ئاگر ده‌ده‌ن
ئای له پێخه‌فه‌که‌م
!!! سه‌رینێک له به‌رد!!! ڕه‌قتر له دڵی ته‌نیایی
،،، به‌تانییه‌که‌شم لاده‌ده‌م
که له په‌ڕی مه‌ڕه سه‌ربڕاوه‌که‌ی له چواره‌مین ساڵیادی خونچه‌که‌م
دا
نه‌متوانی خوانی خانه‌واده‌یه‌کی ڕه‌شوڕووتی ناپاکیی پێ تێرکه‌م
هه‌ڵده‌ستم له تاوانی بوونم دا
، چه‌ند ساتێک له (ئاخ) و
هه‌زاران جار هه‌ناسه‌کانی په‌شیمانی له ژینم هه‌ڵده‌مژم و
دواتر ڕۆژێک سه‌رانسه‌ر له مه‌ستی و شێتی و
وه‌نه‌وزی مه‌رگ به‌ڕێده‌که‌م...و
باوێشک ناده‌م چوون من ماندووی خه‌و نه‌بووم
به‌ڵکو له سه‌رمه‌ستی پێڵوه‌کانم لێکنابوو
له‌گه‌ڵ ژماردنی ژانی ئه‌ستێره یاخیبووه‌کانی ته‌مه‌نم
،، دواتر له وڕێنه‌یه‌کدا ون بووم
له‌گه‌ڵ خۆم و ئه‌و هیوا سه‌وز و سوورانه‌ی لاویمدا و
ساڵه چاو پڕ خوێنه‌کانی زۆرداریی ئازاردا...و
ورده ورده به‌ره‌و ده‌ستشۆره‌که ده‌ڕۆم
تا ڕوخسارم له ڕق و کینه‌ی باڵنده سه‌رشێته‌کان و
لاف و گه‌زافی ڕوناکیی ئه‌م به‌یانه بێ مروه‌ته بشۆمه‌وه...و
ئه‌مڕۆش وه‌کو ڕۆژانیتر
سه‌یری ئاوێنه درۆزنه‌که‌م ناکه‌م
!!!! چون ئاوێنه‌که‌شم ده‌مدرێژه
وه‌کو قه‌ره‌جه به‌جێماوه‌کانی ده‌ستی پیریی
داخی خۆیان به من ده‌ڕژن
هه‌ر ده‌ڕێسێ و ده‌پێسێ
،،، باسی جوانی مانگ و نه‌وره‌سی ده‌م ده‌ریاکانم بۆ ده‌کا
،، ئاخر من چیم داوه له خواوه‌ندی جوانیی
من ڕاوی خه‌م به بزه پڕ ترسه‌کانی ژێر چه‌پۆکی زه‌مه‌ن ده‌که‌م
،، من چیم داوه له ئه‌ندێشه‌ی چاوه پڕ ئه‌شق و سۆزی حۆرییه‌کان
من نیگاکانم سپاردووه به باران و
له ئامێزی هه‌ورێکی پڕ ئاهدا وه‌ک پاسه‌وانێک دامناوه
هه‌رکات گوێی له ده‌نگی گریانی منداڵێک و
شکانی فتیله‌کانی هیوا بوو
به خوڕ !! به لێزمه !! دا‌کا
هه‌ر بۆی خه‌یاڵیشم ئاسووده بێ
پێم گوتووه حه‌زم له ڕه‌هێڵه و تۆفانی بێ ده‌سه‌ڵاتییه!!! و
حه‌زیشم له تریشقه‌ی نه‌فره‌تمه
! بدا به خاکادا و
ته‌ڕ و وشک ،، ڕاستی و درۆ ،، پاک و پیس
بسوتێنێ و بیکا به هێرۆشیمای ئه‌تڵه‌سێک له خوێن
،، ئیتر به‌س بێ
باسی قه‌شه‌نگیی ڕووی ئاسکه چه‌وساوه‌که‌ی ژێر ده‌ستی سمێڵ زله‌کانم
بۆ مه‌که
هێنده تێرن له گۆشت فێر بوون ئێسکیش بخۆن!!! و
ئه‌وا هه‌ر له‌و به‌یانییه‌دا وه‌کو ئه‌وانیتر
ده‌ستیش نابه‌م بۆ قه‌ڵه‌می لێوه‌که‌م
!! چون یاره خوالێخۆشبووه‌که‌م
حه‌زی به تامی ماچێکی ته‌ڕی نۆته ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانی ژێر باڵی شیعرم
ناکا
توخواکه‌ی تا له ژیاندا بوو
ته‌نها به مرادی له خاچدانی هیوا و ئاره‌زووه‌کانم له‌گه‌ڵ
بێ دایککردنی خه‌نده نه‌زۆکه‌کانم که‌وت
، دوای وه‌فاتی ده‌مه‌وێ ته‌نها ئه‌و ڕقه‌ی بۆ به‌تاڵ بکه‌مه‌وه
که له ویژدانی جوله‌که‌کان پاراوتر نه‌بوو... و
،،ئیتر چاویشم ڕه‌ش ناکه‌م
نه‌با تیری نیگای ئه‌م شیوه‌نه‌م
له چاوی ڕێبوارێکی ئه‌م ته‌مه‌نی خه‌زانه‌م بدا و
سه‌رگه‌ردانییم چله‌ی ببێ به چوار وه‌رزه‌ی ساڵ
،، پرچیشم ڕه‌ش ناکه‌مه‌وه
پێم خۆشه سپی سپی له‌و خامه بکا
که مه‌رگ بۆنی پێوه ده‌کا و خاک مزگێنیی بۆ دێنێ...و
ده‌مه‌وێ گۆشه‌گیر و
که‌ڕ و کاس بم
تا تۆزێ گوێکانم دوور له گوناهی درۆ ئارام گرن
ده‌مه‌وێ پۆشاکم ڕه‌ش وه‌ک ناخی پشکۆ بێ تا
بچمه سه‌ر مه‌زاری گۆڕی به کۆمه‌ڵی هیواکانم
، چوون له هاتنی ژیانه‌وه‌ی ڕۆژێکی نوێمدا
پاچی ژان له جه‌رگ و دڵیان ده‌ژه‌نن
،،، من ده‌مه‌وێ ئازاره‌کانم بکه‌مه بێشکه‌یه‌که‌وه
، توخوا ده‌سترازه‌که‌یان وه‌ک خه‌ونی منداڵییم هه‌ڵمه‌وه‌شێننه‌وه
با تا ده‌ست و بازووم ماندوو ده‌بێ تێر تێر ڕایان ژێنم تا ده‌تاسێن و
ڕه‌شماڵی شه‌وێکی دی باڵی به‌سه‌رمدا ده‌کێشێ و
گۆشه‌گیری خه‌ونه پڕ هیواکانی لاویم ده‌کاته‌وه... و
قومێکیش له خه‌می خوێنه پژاوه‌که‌ی مێشکی کچه وه‌نه‌وشه‌ییه‌که ده‌خۆمه‌وه
با به گه‌روومدا بێته خوارێ و له هۆش خۆم ببا...و
ئه‌وسا من لێره‌وه
باسی داستانی ئه‌و خۆزگانه ده‌که‌م
که به قۆڵی پیاوه کێوییه‌که‌دا به‌ستیانه‌وه و
ڕه‌وانه‌ی دارستان و شاخه ونبووه‌کانی دوور له تریفه‌ی چاوانم کران
ده‌چرپێنم به گوێی شه‌ودا
تا سه‌رسمێک به بێده‌نگیی شه‌و ده‌ده‌م و
گوێم له هه‌نیسکی ده‌بێ
ئه‌وسا منیش دڵم ئۆقره ده‌گرێ و
ده‌چمه‌وه وه‌رزه به‌سته‌ڵه‌که‌که‌ی جیهانه‌که‌ی خۆم و
په‌ڕه په‌ڕه یادگارییه‌کانی هیوا سه‌وزه‌کانم
به برژانگی نائومێدیی هه‌ڵده‌ده‌مه‌وه
، تا پێیان بڵێم
ئه‌مڕۆ له دوێنێ بێزارترم له ژیان
، تا پێیان بڵێم
من سیخناخم له بۆنی کڵۆڵیی ئه‌م گه‌ردوونه و
پڕ پڕم له کاڵای خۆزگه ته‌زیووه‌کانی بێداریی ئاشقێک
زۆر تێرم له شه‌پۆله‌کانی ده‌ریای نامۆیی
زۆریش شه‌که‌تم له زیکری ماڵئاوایی په‌رییه‌کان...و
ئاخ خودایه
له هه‌ڵقرچاویی هه‌ستی ئه‌م گه‌ڵاوگوڵانه‌ی دوای لافاوی خه‌م جێماون
هیواکانم بۆ ژیر ناکرێن من له‌وان وڕکن ترم
ڕێم ناده‌ن پێیان بڵێم
گوێکانم پڕن له نووزه‌ی گریانی منداڵه بێ نازه‌کان و
سه‌مفۆنیایی سۆزیان به شوڵکێکی ته‌ڕ به‌ربۆته گیانم
،،،، دڵم حه‌زه یاخیبووه‌کانی لێ ده‌چۆڕێ و
تنۆک تنۆک به‌سه‌ر باڵای شیعرێکدا ده‌پرژێ
تا لێوه‌کانم له به‌هره‌ی وشه ده‌بێته‌وه ده‌مرم و
به‌ره‌به‌یانه شوومه‌که به خه‌به‌رم دێنێته‌وه........و
6\7\2009
daryanamo@hotmail.com
|