هێنری کیسینجه‌ر: بۆ ئاشتی ناوچه‌که‌و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی نه‌ته‌وه چه‌وساوه‌کان، پێویسته خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست راده‌ستی تو‌رک بکرێ!
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
بۆچوونه‌کانی تو‌رک سه‌باره‌ت به‌کورد، بیروبۆچوونی شۆڤینی‌و ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی بێوێنه‌ن‌و، له‌هه‌موو جیهاندا هاوتایان نییه، باوه‌ڕناکه‌م، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی که تو‌رک دژایه‌تی کورد ده‌کات‌و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان ده‌دات، هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر له‌سه‌ر گۆی زه‌وی هه‌بێت‌و، دژایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر بکات‌و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌و به‌جینۆسایدکردنی بدات! یاخود ئه‌وه‌نده‌ی که تو‌رک رقی له‌کورده، نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر رقی له نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر بێته‌وه! نه کێشه‌ی حکومه‌تی تورکی ته‌نیا له‌گه‌ڵ (پ.ک.ک)یه، نه‌کێشه‌ی کوردیش به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ حکومه‌تی تورکیایه، به‌ڵکو کێشه‌ی تورکیا له‌گه‌ڵ ته‌واوی نه‌ته‌وه‌ی کورده جا له‌هه‌ر گۆشه‌یه‌کی ئه‌م جیهانه‌دا بن، هه‌روه‌ها کێشه‌ی کوردیش به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ حکومه‌تی تورکیادا نییه، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ ته‌واوی نه‌ته‌وه‌ی تورکه، چونکه په‌روه‌رده‌کردنی نه‌ته‌وایه‌تییان وابووه که هه‌رگیز دان به‌بوونی هیچ مرۆڤێکی کورددا نه‌نێن، نه وه‌کو تاکی کورد هه‌روه‌ها نه وه‌کو نه‌ته‌وه‌ش!
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که کورد به‌لای که‌مه‌وه نزیکه‌ی (5) هه‌زار ساڵێک ده‌بێت له‌سه‌ر خاکی خۆی که کوردستانه نیشته‌جێیه‌و، خاکی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی تری داگیرنه‌کردووه، بوونی تورکیش وه‌کو داگیرکه‌ر که نزیکه‌ی (900) ساڵێک ده‌بێت، که‌چی ئه‌وان خۆیان به‌خاوه‌نی کوردستانیش ده‌زانن! بیروبۆچوونه‌کانی تو‌رک له‌به‌رامبه‌ر کورددا هه‌مان بیوبۆچوونی به‌ر له‌و (900) ساڵه‌یه، کاتێک که وه‌کو داگیرکه‌ر هاتن‌و خاکی ئێمه‌و چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌کی تری لاواز‌و بێده‌سه‌ڵاتیان داگیرکرد، هزرو بیرکردنه‌وه‌یان هیچ گۆڕانکارییه‌کی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌و به‌سه‌ریشیدا نایه‌ت! بۆ نموونه: موفتی تو‌رک، خواجه سه‌عده‌ددین که له‌ساڵی (1537-1599)ی زایینی ژیاوه، له‌یه‌کێک له په‌رتووکه‌کانی خۆیدا به‌ناوی (تاج التواریخ)دا، سه‌باره‌ت به نه‌ته‌وه‌ی کورد نووسیوێتی: (پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان دوعای له‌نه‌ته‌وه‌ی کورد کردووه، که له‌هیچ کات‌و سه‌رده‌مێکدا یه‌کگرتوو نه‌بن، چونکه یه‌کگرتوویی ئه‌وان ده‌بێته هۆی تێکدانی گشت جیهان). به‌ده‌گمه‌ن ئه‌گینا ته‌واوی تو‌رک ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێ، هه‌روه‌کو خواجه سه‌عده‌ددین بیرده‌که‌نه‌وه‌و، ترسیان له‌کورد هه‌یه‌و پێیان وایه نابێت هه‌رگیز کورد ببن به‌خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان. هه‌ر ئه‌وه‌شه وای لێکردوون که ئه‌و قسه‌یه بکه‌ن به‌په‌ندێکی تورکی که ده‌ڵێت: (نه‌دار ده‌بێت به‌ماشه ... نه‌کورد ده‌بێت به پاشا). ئه‌وه نه‌ک ته‌نیا تورکه‌کان، به‌ڵکو هه‌ندێک له تورکمانه‌کانی کوردستانیش زۆرجار هه‌مان قسه‌ی تورکه تۆرانییه‌کانمان پێ ده‌ڵێن: (ئه‌غه‌چته‌ن ماشه ئۆلماس، چوردته‌ن پاشا ئۆلماس).
مام هه‌ژاری هۆنه‌ر له‌لاپه‌ڕه (16)ی (شه‌ره‌فنامه‌ی شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی)دا نووسیوێتی: (ئۆغوزخانی تورکستانی، بوغدوز ناوی کوردستانی نارده لای پێغه‌مبه‌ر. بوغدوز ئه‌وه‌نده ناشیرین‌و ره‌زاگران بوو، پێغه‌مبه‌ر بێزی له‌چڕوچاوی هه‌ڵقرچاوی هه‌ستاو له‌داخانی توک‌و نه‌فرینی له‌هه‌موو کوردی سه‌رزه‌مین کرد!). من تێناگه‌م! بۆ ده‌بێت به‌هۆی ناشیرینی تاکه که‌سێک، ته‌واوی ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌یه‌کی چل په‌نجا ملیۆنی بێبه‌ش بن له‌هه‌موو ئازادی‌و خۆشییه‌کی ژیان؟ دوایی ئایا هه‌ر ئه‌و خوایه‌ی که گوایه (محه‌مه‌دی کوڕی عه‌بدوڵڵا)ی دروست کردووه، هه‌ر ئه‌ویش نییه که بوغدوزی دروستکردووه؟
کۆمه‌ڵێک تورکی شۆڤینی‌و تۆرانی له‌ساڵی (1913)دا، رێکخراوی (یه‌نی تۆران)یان دامه‌زراندو، یه‌کێک له‌ئاواته هه‌ره به‌رزه‌کانیان تواندنه‌وه‌و له‌ناوبردنی نه‌ته‌وه‌کانی تری ناو وڵاتی عوسمانی بوو له‌ناو نه‌ته‌وه‌ی تورک‌دا. تورکه‌کان تاوه‌کو ئێستاش کار بۆ ئه‌و ئامانجه‌یان ده‌که‌ن که له‌ناوبردنی نه‌ته‌وه‌کانی تره.
دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌ساڵی (1923)دا، یه‌که‌م ده‌ستووری تورکی له‌ساڵی (1924)دا دارێژراو، سه‌باره‌ت به‌پێکهاته‌ی تورکیا له‌به‌ندی (88)ی ئه‌و ده‌ستووره‌دا ده‌ڵێت: (هه‌موو دانیشتوانی تورکیا به‌بێ ره‌چاوکردنی ره‌چه‌ڵه‌کی، ئایینی‌و ره‌گه‌زی تورکن). کاتێک که ده‌ستووری ده‌وڵه‌تی تورکی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی تری ناو سنووری ده‌وڵه‌تی تورکیا بکات به‌تورک‌و، هاونیشتمانیانی تو‌رک به‌م بیروباوه‌ڕه په‌روه‌رده بکات، چۆن تورکه‌کان دژایه‌تی هه‌موو ماف‌و داخوازییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی کوردی ناکه‌ن؟ چۆن کورد به‌مه‌ترسییه‌ک بۆ سه‌ر دواڕۆژی خۆیان‌و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تورکیا نازانن؟
حیکمه‌ت تاینۆ، که ره‌گه‌زپه‌رستێکی که‌م وێنه‌ی تورکی بوو، له لاپه‌ڕه (640)ی په‌رتووکه‌که‌یدا له‌ژێرناوی (ئه‌تاتورک‌و ره‌گه‌زپه‌رستی تورکی)دا، که له‌ساڵی (1961)دا به‌چاپی گه‌یاندووه، نووسیوێتی: (تورکیا نیشتمانی تورکه‌و ده‌بێ تو‌رک خاوه‌ندارێتی بکات. هه‌ر بۆیه‌شه ده‌بێ له‌م نیشتمانه‌دا تو‌رک ده‌سه‌ڵاتدار بێ‌و، بیروباوه‌ڕی تورکی جێگیربێ‌و نابێت له‌سه‌ر ئه‌م خاکه‌دا جگه له‌تورک که‌سی تر هه‌بێت. ته‌نیا خاوه‌نه راسته‌قینه‌کانی تورکیا مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه داوابکه‌ن ئه‌و خه‌ڵکانه بکرێن به‌تورک، چونکه هه‌موو به‌تورکی قسه ده‌که‌ن‌و دابونه‌ریت‌و ره‌وشتی تورکی فێربووینه!). ئه‌و جۆره بیرکردنه‌وه‌یه‌ی حیکمه‌ت تاینۆ نوێ نییه، به‌ڵکو هه‌ر له‌ساڵی (1299)ی زایینییه‌وه که خه‌لافه‌تی عوسمانی دامه‌زراوه، تو‌رک به‌م بیروباوه‌ڕه هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ کورددا کردووه‌و، هه‌رگیز ئاماده نه‌بووه دان بنێت به‌بوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد، جارێک له‌ژێر په‌رده‌ی ئیسلامدا کوردی به‌برای ئایینی‌و به‌یه‌ک ره‌گه‌ز داناوه له‌گه‌ڵ تو‌رک، جارێکی تر له‌ژێر په‌رده‌ی هاوخوێنی، هاوڕه‌چه‌ڵه‌کی، هاوڕه‌گه‌زی‌و برایه‌تیدا، کوردیان گه‌ڕاندۆته‌وه سه‌ر تو‌رک.
عیسمه‌ت ئینینۆ، سه‌رۆکی پارتی کۆماری‌و سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکی له (30)ی ئاوگۆستی ساڵی (1930)دا، له‌شاری (سیواس)ی باکووری کوردستانداو له‌ئاهه‌نگێکدا گوتبووی: (له‌م وڵاته‌دا ته‌نیا نه‌ته‌وه‌ی تو‌رک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوای مافی نه‌ته‌وه‌یی‌و ره‌گه‌زی خۆی بکاو هیچ ره‌گه‌زێکی دیکه ئه‌و مافه‌ی نییه). ده‌قی قسه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیرانی ناوبراو له‌سه‌ره‌وه‌دا له رۆژنامه‌ی (ملت)ی تورکی، ژماره (1636)، رۆژی (31.8.1930)دا بڵاوکراوه‌ته‌وه. عیسمه ئینینۆ، یه‌کێک بوو له هاوڕێ هه‌ره نزیک‌و دڵسۆزه‌کانی ئه‌تاتورک، له‌دوای مردنی ئه‌ویش له‌ساڵانی نێوان (1938-1950)دا سه‌رۆک کۆماری تورکیا بووه. ناوبراو له‌ساڵی (1923)دا سه‌رۆکی شاندی تورکی بوو بۆ کۆنگره‌ی لۆزان‌و له‌وێدا گوتبووی: (کورد هیچ جیاوازییه‌کی نییه له‌گه‌ڵ تورکداو، هه‌رچه‌نده به‌دوو زمان قسه ده‌که‌ن، به‌ڵام سه‌باره‌ت به ره‌گه‌ز، نه‌ریت‌و ئایینه‌وه یه‌ک نه‌ته‌وه‌ن‌و تورکن). جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه بیرکردنه‌وه‌و بۆچوونی سه‌رکرده‌کانی تو‌رک بێت له‌هه‌مبه‌ر کورددا، تورکی ئاسایی ده‌بێت چۆن بیربکه‌نه‌وه‌و، له‌ئاست ته‌نیا مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی کورددا که بریتین له‌قسه‌کردن به‌زمانی کوردی، خوێندن، نووسین، پۆشینی جلوبه‌رگ، بیرکردنه‌وه وه‌کو کوردێک، ده‌ربڕینی هه‌ست‌و نه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تییان‌و هتد....، هه‌لوێست‌و په‌ر‌چه‌کرداریان چۆن بێت؟ جارێ هه‌ر واز له‌باسی مافی چاره‌ی خۆنووسین‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردی بێنه له‌باکووری کوردستان، که ئه‌وان به‌خاکی تورکیا‌و نیشتمانی تورکی ده‌زانن!
مه‌حمود ئه‌سعه‌د بۆزکورت، وه‌زیری دادی تورکیا، له‌ساڵی (1930)دا له‌کاتی سه‌ردانێکیدا له‌شاری (سیواس)ی باکووری کوردستاندا گوتبووی: (ئێمه له‌وڵاتێکدا ده‌ژین پێی ده‌وترێت تورکیا که سه‌ربه‌ستترین وڵاته له جیهاندا. له‌م وڵاته‌دا ته‌نیا تو‌رک ئاغا‌و فه‌رمانڕه‌وایه‌و ئه‌وانه‌ی ناچنه‌وه سه‌ر ره‌گه‌زی خاوێنی تو‌رک، ته‌نیا یه‌ک مافیان له‌لای ئێمه هه‌یه، مافی ئه‌وه که خزمه‌تکار بن، مافی ئه‌وه که کۆیله بن. با دۆست‌و دوژمنه‌کانمان هه‌روه‌ها کێوه‌کانیش ئه‌و راستییه تێبگه‌ن). ده‌قی ئه‌و قسانه‌ی وه‌زیری ناوبراو له رۆژنامه‌ی (ملت)ی تورکی، ژماره (1655)، رۆژی (19.9.1930)دا بڵاوکراوه‌ته‌وه. کاتێک که ئه‌مه بیروبۆچوون‌و هه‌ڵوێستی وه‌زیری دادپه‌روه‌ری تو‌رک بێت به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی کورد، که ده‌بوایه دادپه‌روه‌رانه بوایه، نه‌ک به‌چاوێکی سووک‌و به‌خزمه‌تکارو کۆیله ناویان ببات، ده‌بێت تورکی ئاسایی به‌چ چاوێک سه‌یری کورد بکه‌ن؟
رۆژنامه‌ی (سون پۆستا)ی تورکی له‌ژماره‌ی (11.4.1946)دا نووسیبووی: (هیچ کاتێک که‌مایه‌تی کورد له تورکیا نه‌بووه، نه نیشته‌جێ‌و نه کۆچه‌ری، نه خاوه‌ن هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی‌و نه بێهه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی). کاتێک که حکومه‌ت، گه‌لی تورک‌و ته‌واوی داموده‌زگاو میدیاکانی ده‌وڵه‌تی تورکی دژ به‌هه‌موو شتێکی کوردی بن، که‌واته کێشه‌ی کورد له‌باکووری کوردستان ته‌نیا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا نییه، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی تورکه، که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک دان به‌بوونی کورددا نانێن وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆو جیا له‌تورک! هه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌شیانه ته‌نانه‌ت رێگه به‌وه ناده‌ن کوردانی باکووری کوردستان (کوردانی ژێرده‌ستی تورکیا) ته‌نانه‌ت له ئه‌وڕوپاو ده‌ره‌وه‌ی تورکیاش به‌زمانی کوردی بخوێنن، قسه بکه‌ن، ناوی کوردی له‌منداڵه‌کانیان بنێن یاخود ناوێکی کوردی بۆ پیتزا‌و چێشتخانه‌کانیان هه‌ڵبژێرن. بۆ نموونه سه‌دانجار کوردانی باکووری کوردستان بانگکراون بۆ باڵیۆزخانه‌ی تورکی له دانمارک‌و، زۆریان لێکردوون بۆئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و منداڵانه‌یان بگۆڕن که له‌دانمارک له‌دایکبووینه‌و هه‌ڵگری ناوی کوردین، یاخود ناوی پیتزا‌و چێشتخانه‌کانیان بگۆڕن که کوردین، به بیانۆی ئه‌وه‌ی که گوایه ئه‌و ناوانه مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تورک‌و دابه‌شبوونی خاکی تورکیا! له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارانی خه‌لافه‌تی عوسمانی‌دا، ئه‌گه‌ر کورده‌کان راپه‌ڕینایه‌و شۆڕ‌شیان بکردایه، کافر ده‌بوون، ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵی بڕیاره‌کانی ده‌وڵه‌ت نه‌بوونایه هه‌رچه‌نده دژی کورد‌و کوردستانیش بووایه، بێ هیچ مه‌رجێک ته‌ڵاقیان ده‌که‌وت‌و به‌دوژمنی ئیسلام ناوزه‌ند ده‌کران! ئێستاش به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر کورد راپه‌ڕێ‌و شۆڕش به‌رپا بکات له‌دژی چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تییان، به‌تیرۆریست داده‌نرێن، ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵی یاسای که‌مالیستی ره‌گه‌زپه‌رست‌و دژ به‌کورد نه‌بن، ئه‌وه هاوکارانی تیرۆریستانن‌و به‌یه‌ک چاو سه‌یر ده‌کرێن‌و به‌تیرۆریست هه‌ژمار ده‌کرێن!
جه‌مال گۆرسیل له (27.5.1960)دا کۆده‌تایه‌کی له‌دژی حکومه‌تی (عه‌دنان مه‌نده‌ریس)دا کرد‌و ده‌سه‌ڵاتی تورکیای گرته‌ده‌ست، له‌وکاتیدا رۆژنامه‌نووسێکی رۆژنامه‌ی (تایمس)ی به‌ریتانی له گۆرسیلی پرسیبوو: (ئایا ئێوه دان به‌مافی کورده‌کاندا ده‌نێن؟). له‌وه‌ڵامدا گۆرسیل گوتبووی: (ئایا تۆ مێژووت نه‌خوێندووه؟ نازانیت شتی وا وه‌کو کورد‌و کورده‌واری له تورکیادا نییه). ده‌قی قسه‌کانی گۆرسیل له رۆژنامه‌ی (کیم)ی تورکی، ژماره‌ی (27.4.1961)دا بڵاوکراوه‌ته‌وه. جه‌مال گۆرسیل، که جه‌نه‌ڕالێکی سوپای تو‌رک بووه‌و، له‌ساڵی (1945)دا په‌رتووکێکی به‌ناوی (ناوچه‌کانی رۆژهه‌ڵات‌و مێژووی ڤارتۆ)دا به‌چاپ گه‌یاندووه، سه‌باره‌ت به‌کورد نووسیوێتی: (له‌دونیادا هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ به‌ناوی نه‌ته‌وه‌ی کورد نییه. کورده‌کان نه‌ک هه‌ر هاونیشتمانی ئێمه (تو‌رک)ن، به‌ڵکو برای ره‌گه‌زی ئێمه‌شن). به‌قسه‌کانی جه‌مال گۆرسیل، سه‌رکرده‌کانی تو‌رک، به‌رپرسانی تورک‌و هاووڵاتییانی تو‌رک کێشه‌و دوژمنایه‌تی تو‌رک به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ (پارتی کرێکارانی کوردستان) نییه، به‌ڵکو کێشه‌و دوژمنایه‌تی ئه‌وان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ی کورده له سه‌رانسه‌ری جیهاندا. ئه‌ی ئه‌وه‌نه‌بوو به‌رپرسێکی تو‌رک چه‌ند ساڵێک به‌ر له‌ئێستا گووتی: (ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێکی کوردی له ئه‌فریقاش دامه‌زرێت، ئێمه رازی نابین‌و ده‌یڕووخێنین).
جه‌وده‌ت سۆنای، سه‌رۆک کۆماری تورکیا له نیسانی ساڵی (1967)دا سه‌باره‌ت به‌کورد گوتبووی: (هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر خاکی تورکیا ده‌ژین تورکن، خۆ ئه‌گه‌ر هی واهه‌بێ که تو‌رک نه‌بن، ئه‌وا ده‌بێ کۆچ بکه‌ن). بۆ ده‌وڵه‌تی تورک‌و تورکه‌کان هه‌موو کوردێک (پ.ک.ک)و تیرۆریسته، مادام مرۆڤ بڵێ من کوردم! خۆ ئه‌گه‌ر مرۆڤ داوای مافی رۆشنبیری خۆی بکات وه‌کو کوردێک، ئه‌وکاته مرۆڤ مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر له‌تکردنی خاکی تورکیا‌و، ده‌بێت به‌تاوانی ناپاکی مه‌زنه‌وه دادگایی بکرێت! ئه‌وان خوێندن، نووسین، قسه‌کردن، گۆرانی گووتن‌و مۆسیقا به‌کوردی به‌مه‌ترسی‌و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر دابه‌شکردنی تورکیا‌و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تو‌رک ده‌زانن. ئه‌ی ئه‌وه نییه جه‌وده‌ت سۆنای پێمان ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر خۆتان به‌تورک نازانن، بڕۆن ئه‌م وڵاته جێبێلن؟
ئاخر ئه‌وان ته‌نیا دژ به‌ده‌وڵه‌تی کوردی نین، به‌ڵکو دژی هه‌موو خه‌سڵه‌تێکی کوردی‌و ناوی کوردیشن، ئه‌ی ئه‌وه‌نه‌بوو له‌ساڵی (1966)دا، کاتێک که بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی توند شاری (ڤارتۆ)ی باکووری کوردستانی هه‌ژاندو، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌وکاتی تورکیا (خه‌لدون مه‌نتس ئۆغڵو) سه‌ردانی ناوچه‌که‌ی کرد که هێشتا لاشه‌ی قوربانییه‌کان له‌ژێر ماڵه رماوه‌کاندا مابوون‌و برینداره‌کانیش ده‌یان ناڵاند، له‌بری پر‌سه‌و سه‌رخۆشیکردن له که‌سوکاری قوربانییه‌کان‌و دڵدانه‌وه‌یان‌و هیواخواستن بۆ چاکبوونه‌وه‌ی برینداره‌کان، به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ناشیرین به‌سه‌ریانیدا هاڕاندوو گووتی: (ئه‌و هه‌موو هات‌و هاواره‌تان له‌پای چی؟ لێره‌دا ته‌نیا سێ هه‌زار که‌س مردووه. سه‌یری ڤێتنام بکه‌ن، له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌وه تائێستا (30) هه‌زار که‌س گیانی له‌ده‌ست داوه). خه‌ڵکی ئه‌و شاره کوردییه که‌وتنه ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌قسه‌کانی وه‌زیر، که‌چی ئه‌و ئه‌مجاره‌یان زۆر بێشه‌رمانه‌تر گووتی: (ئه‌وه چییه من ده‌نگی کۆمه‌ڵێک ئاژه‌ڵ ده‌بیستم، که له‌زاری هه‌ندێک که‌سی به‌ناو مرۆڤدا ده‌رده‌چێت!). تورکه‌کان چاویان کوێر ده‌بێت کاتێک که ده‌بینن که‌سێک به‌کوردی قسه ده‌کات. ته‌نانه‌ت ئێمه‌ی کورد (هه‌تا ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی کوردستانی باکووریش نه‌بیت‌و، دانیشتووی باشوور، رۆژهه‌ڵات یان رۆژئاوای کوردستانیش بیت) کاتێک که له‌و ئه‌وڕوپا دیموکراتی‌و ئازاده‌دا به‌کوردی قسه ده‌که‌ین، تورکه‌کان بێزار ده‌بن‌و، که‌م کورد هه‌یه رووبه‌ڕووی کێشه نه‌بووبێته‌وه له‌گه‌ڵیان له‌سه‌ر قسه‌کردن به‌زمانی کوردی یان کاتێک که ده‌ڵێین خه‌ڵکی کوردستانین!
هه‌روه‌ها له‌ساڵه‌کانی (1975)و (1976)دا دوو بومه‌له‌رزه‌ی تر، یه‌که‌میان له‌شاری (لیس)ی کوردنشینی دا‌و نزیکه‌ی پێنج هه‌زار کوردی کوشت‌و، دووه‌میان له‌ناوچه‌یه‌کی فراوانی پارێزگای (وان)ی باکووری کوردستانی دا‌و نزیکه‌ی (250-300) دێیی کاولکردو پتر له دوازده هه‌زار که‌سی کوشت. وێڕای ئه‌وه‌ی که حکومه‌تی تورکی هیچ فریاگوزارێکی پێشکه‌ش به‌دانیشتوانی لێقه‌وماوی ئه‌و دوو ناوچه کوردییه نه‌کرد، به‌ڵکو له‌لایه‌ک رێگربوو له‌گه‌یاندنی هه‌موو کۆمه‌که‌کان، خواردن، یارمه‌تی‌و ده‌رمانێک که له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا ره‌وان کرابوون له‌گه‌ڵ چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌کی گه‌ڕۆک. چاره‌گێکی که‌لوپه‌ل‌و خوارده‌مه‌نییه‌کان که له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات هاتبوون نه‌گه‌یشتنه ده‌ست لێقه‌وماوه‌کان‌و نه‌خۆشخانه‌کانیش حکومه‌ت ده‌ستی به‌سه‌رداگرتن، له‌لایه‌کی تریشه‌وه له‌و کاته‌دا جه‌ندرمه‌و سه‌ربازانی تو‌رک له‌ماڵه رماوه‌کان‌و دێ‌و شاره‌کاندا به‌دوای چه‌ک، په‌رتووکی کوردی، زێڕ، زیوو پاره‌دا ده‌گه‌ڕان‌و هه‌رچی ده‌ستییان که‌وتایه ده‌یانبردو، کوژراو‌و برینداره‌کانیان ده‌رنه‌ده‌هێناو رزگاریان نه‌ده‌کردن.
قسه‌کردن به‌زمانی تورکی تاوانێکی هه‌ره گه‌وره‌یه بۆ تاکی کورد‌و، خاوه‌نه‌که‌ی تووشی سزایه‌کی قورسی زیندانیکردن ده‌بێته‌وه. نموونه یه‌کجار زۆرن، به‌ڵام ته‌نیا چه‌ند نموونه‌یه‌کی زه‌ق ده‌خه‌مه‌ڕوو. شه‌ره‌فه‌ددین ئاڵچی، که له به‌هاری ساڵی (1981)دا وه‌زیری کاروباری گشتی بوو له‌کابینه‌که‌ی (بوڵند ئه‌جه‌وید)ی تۆرانی‌و فاشیدا، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی گوتبووی: (ئه‌ز کوردم‌و، کورد له تورکیادا بوونیان هه‌یه)، له‌نیسانی هه‌مان ساڵدا به‌تاوانی پڕوپاگه‌نده‌کردن بۆ کوردایه‌تی‌و له‌تکردنی خاکی تورکیا درایه دادگا‌و سزای زیندانیکردنی چه‌ند ساڵێکی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. ناوبراو پێشتریش له‌سه‌ر قسه‌کردن به‌زمانی کوردی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌ساڵانی (1978-1979) زیندانی کرابوو. ساڵی (1994)، دادگای تورکی سزای زیندانیکردنی به (15) ساڵ به‌سه‌ر (له‌یلا زانا)و حه‌وت ئه‌ندام په‌رله‌مانی تری کورددا سه‌پاندو بۆماوه‌ی ده ساڵێک له‌ژووره تاریکه‌کانی زیندانی فاشییه تورکه‌کان مایه‌وه. له‌یلا زانا، بۆجاری دووه‌م دادگای ده‌وڵه‌تی تورکی له‌شاری (ئامه‌د)، سزای (5) ساڵ زیندانیکردنی به‌سه‌ردا سه‌پاند، به‌تاوانی ئه‌وه‌ی که له نه‌ورۆزی ساڵی (2007)دا به‌زمانی کوردی وتارێکی پێشکه‌ش به‌کورده‌کانی شاری ئامه‌د کردووه. هه‌روه‌ها هه‌مان دادگا، له‌هه‌مان رۆژدا سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی بۆ هه‌ریه‌ک له (عوسمان بایده‌میر)ی سه‌رۆکی شاره‌وانی ئامه‌دو، (عه‌بدوڵڵا ده‌میرباش)ی سه‌رۆکی پێشووی شاره‌وانی سورێ بڕییه‌وه، به تۆمه‌تی پارێزگاریکردن‌و هه‌وڵی پاراستنی زمانی کوردی. ئه‌و سزایانه‌ی ده‌وڵه‌تی فاشی‌و نادیموکراتی تورکی، ده‌یسه‌لمێنن که ئه‌وان سزایان بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه بڕیوه‌ته‌وه که هه‌وڵی پاراستنی زمانی کوردی ده‌ده‌ن‌و نایانه‌وێت زمانی بیست تا بیست‌و پێنج ملیۆن تاکی کورد له‌تورکیا بفه‌وتێت!
ئاخر تو‌رک ئه‌گه‌ر وه‌رگێڕانی قورئان بۆ سه‌ر زمانی کوردی به کوفر‌و قه‌ده‌غه بزانن، له‌کاتێکدا چه‌ندین ساڵ پێشتر قورئان بۆ سه‌ر زمانی چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی ناموسڵمان‌و به‌قسه‌ی ئه‌وان زمانی کافران وه‌رگێڕدرابوو، بێئه‌وه‌ی یه‌ک گله‌یی بکه‌ن یان نوزه‌یه‌کیان لێبێت! ئه‌وه له‌کاتێکدا که به‌شێکی زۆری نه‌ته‌وه‌ی کورد که ده‌گاته نزیکه‌ی (75%)ی دانیشتوانی کوردستان موسڵمانن، که‌چی بۆ ده‌بێت به بۆچوونی تورکه‌کان وه‌رگێڕانی قورئان ته‌نیاو به‌س بۆ زمانی کوردی کوفر‌و ناشیاو بێت؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌چاوی دوژمن سه‌یری هه‌موو کوردێک ناکه‌ن؟ تو‌رک بۆ وا بیر ده‌که‌نه‌وه‌و تا ئه‌و راده‌یه له‌کوردو زمانه‌که‌ی ده‌ترسن؟ پاشان تورکه‌کان ده‌بێت چ مافێک یان داخوازییه‌ک به‌کورد به‌ڕه‌وا بزانن له‌ناو سنووری تورکیا (که به‌شێکی زۆری خاکه‌که خاکی کورده، که به باکووری کوردستان ناسراوه) یان له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری تورکیا، کاتێک که ئه‌وه‌نده دژایه‌تی کورد‌و کوردستان بکه‌ن؟ تێناگه‌م! چۆن سه‌رکرده، به‌رپرس، پارت‌و حکومه‌تی کوردی‌و کوردستانی ده‌توانن رێگه به‌خۆیان بده‌ن‌و بڵێن: (حکومه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، حکومه‌تێکی دیموکراتییه)، له‌کاتێکا که ئه‌و هه‌موو سته‌م‌و چه‌وسانه‌وه‌یه‌ی سه‌دان ساڵه‌ی تورکه‌کان به‌چاوی خۆیانه‌وه ده‌بینن، به‌حکومه‌تی ئه‌ردۆگانیشه‌وه؟ له‌کاتێکدا که ته‌نانه‌ت که‌سایه‌تییه‌کی وه‌کو (هێنری کیسینجه‌ر)ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریکا، له‌نیسانی ساڵی (2005)دا، گاڵته‌ی به‌تورک کردبوو، که به‌ته‌وسه‌وه پێی گوتبوون: (پێشنیاری ئه‌وه ده‌که‌م، له‌پێناوی چاره‌سه‌رکردن‌و سه‌قامگیری ئاشتی ناوچه‌که‌و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رکردنی گونجاو بۆ کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌و ئایینزا چه‌وساوه‌کان، خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست راده‌ستی تورکیا بکرێت). یان سه‌رکرده‌کانی کورد، چۆن زاتی ئه‌وه ده‌که‌ن داوای چه‌کدانان‌و ئاشبه‌تاڵ له (پ.ک.ک) بکه‌ن؟ چۆن ده‌توانن (پ.ک.ک) به‌ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دابنێن، کاتێک که ئه‌وان سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌ڵه‌و که‌موکوڕییه‌ک داکۆکی له‌بوون‌و مانه‌وه‌ی زۆرتر له بیست‌و پێنج ملیۆن کوردی باکووری کوردستان ده‌که‌ن؟ چۆن ده‌توانن شانبه‌شانی جه‌ندرمه‌و سوپای فاشی تۆرانییه‌کان هێرش بکه‌نه سه‌ر پارتیزانانی (پ.ک.ک)؟ که گومانی زۆرم هه‌یه له‌ژێر فشار‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا، به‌شداری هێرش ده‌که‌ن بۆ سه‌ر قه‌ندیل. هه‌ر لایه‌نێکی کوردی‌و کوردستانی کارێکی وا بکات، ئه‌وه به‌دڵنییاییه‌وه هیچ جیاوازییه‌کی نابێت له‌گه‌ڵ سواره‌ی حه‌میدی، که هیوادارم هیچ لایه‌ک چۆکدانه‌دات له‌ژێر فشار‌و هه‌ڕه‌شه‌کانی فاشی‌و تۆرانییه‌تدا، چونکه رێگای چوونه سه‌ر (پ.ک.ک) بۆ قه‌ندیل به دهۆک، موسڵ، هه‌ولێر، که‌رکوک‌و سلێمانیدا ناڕوات‌و، سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌توانن له‌کاتی ناچاری‌و بێده‌سه‌ڵاتیدا به‌تورکیا بڵێن: (ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌تانه‌وێت بچنه سه‌ر قه‌ندیل‌و (پ.ک.ک)، ئه‌وه له‌ناو تورکیا‌و له‌دیوی خۆتانه‌وه نزیکترو ئاسانتره نه‌ک به باشووری کوردستاندا). دڵنیاشم له‌م رۆژگاره‌دا تورکیا ناتوانێت بێته ناو باشووری کوردستان، چونکه ئه‌مه‌ریکاو هه‌موو جیهان باشووری کوردستان به به‌شێک له ئێراق ده‌زانن‌و، پاراستنی ته‌واوی سنووری ئێراقیش له‌ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا دایه. هاتنه ژووره‌وه‌ی تورکیاش بۆ باشووری کوردستان به‌قسه‌ی ئه‌مه‌ریکاو هه‌موو جیهان واته تێکدانی باری ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، که ئه‌وان به‌تاکه ناوچه‌ی ئارامی ده‌زانن له ئێراقدا. به‌مه‌ش ئه‌مه‌ریکا تووشی شکستێکی گه‌وره‌تر له‌شکستی خۆی له‌چه‌شنی شکستی شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو له (ڤێتنام) ده‌بێته‌وه! ئایا ئه‌مه‌ریکا کامیان په‌سند ده‌کات، شکستێکی گه‌وره‌تر له شکسته‌که‌ی ڤێتنام له ئێراق، له‌ئه‌نجامی هاتنه ناوه‌وه‌ی تورکیا بۆ باشووری کوردستان؟ یان بێده‌نگی‌و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی تورکیا که له‌لایه‌ک ده‌بێته هۆی سه‌ره‌کی شکستهێنانی ئه‌مه‌ریکا، له‌لایه‌کی تریشه‌وه به‌گوێره‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، پاراستنی ته‌واوی سنوور‌و ده‌وڵه‌تی ئێراقی به باشووری کوردستان-یشه‌وه له‌ئه‌ستۆی ئه‌مه‌ریکادایه؟
بۆ ئه‌م نووسینه‌م سوودم له‌م سه‌رچاوانه‌ی خواره‌وه وه‌رگرتووه:
جه‌مال نه‌به‌ز، بیری نه‌ته‌وه‌یی کوردی نه‌بیری قه‌ومیه‌تی رۆژهه‌ڵاتی‌و نه‌بیری ناسیۆنالیزمی رۆژئاوایییه، بڵاوکراوه‌ی بنکه‌ی کوردنامه، چاپی دووه‌م، له‌نده‌ن، به‌ریتانیا 2002. شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی، شه‌ره‌فنامه‌ی شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی، هه‌ژار کردوویه به کوردی، له‌لایه‌ن کۆڕی زانیاری کورده‌وه له‌چاپدراوه، چاپخانه‌ی نو‌عمان، نه‌جه‌ف، ئێراق 1972. دکتۆر عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملو، کوردستان‌و کورد لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سیاسی‌و ئابووری، وه‌رگێڕانی عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌ن زاده، له بڵاوکراوه‌کانی بنکه‌ی پێشه‌وا 1973. دکتۆر گوینته‌ر دێشنه‌ر، کورد: گه‌لی له‌خشته‌براوی غه‌در لێکراو، وه‌رگێڕانی بۆ عاره‌بی عه‌بدولسه‌لام به‌رواری، وه‌رگێڕانی بۆ کوردی حه‌مه که‌ریم عارف، چاپی دووه‌م، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، هه‌ولێر – باشووری کوردستان 1999.
04.11.2007 یه‌کشه‌ممه
|