هه‌ڕاج هه‌زار جار هه‌ڕاج ، خاک و ئازاری نه‌ته‌وه‌یه‌ک، .به بودجه و ده‌سه‌ڵات و دوو گرێبه‌ستی نه‌وت
قادر نادر
چه‌ند سالێکه بزافی دیموکراسی له کوردستانی باشور هه‌ناسه‌کانی به‌رفراوانتر بووه ، که‌ئه‌گه‌ر به‌شێکی ده‌سه‌لات بواری دابێت، ئه‌وا به‌شه شێره‌که‌ی بۆ گۆرینی هاوکێشه سیاسیه‌کانی ناوچه و، خه‌باتی ڕۆژنامه‌نوس و ئازادیخوازانی کورد ده‌گه‌ڕیته‌وه . به‌ڵام چی بکه‌ین ، که ده‌سه‌لاتی کوردی وه‌ک ڕێژه‌ی نه‌گۆره !؟ کورد گوته‌نی( حه‌شر) به ڕه‌خنه به و ده‌سه‌لاته ده‌کرێ ، به‌ڵام زۆرینه‌ی به‌رپرسانی کورد بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌خۆیان بکه‌ن ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی که‌ڕولاڵان ونابینیانی کوردستانن !! ئه‌گه‌رنا له‌کام سیسته‌می دیموکراسی بوه ئه‌وه‌نده ره‌خنه بگیرێت بێ ئه‌وه‌ی هه‌لوێست وگؤڕانکاریه‌ک ڕوب‌دات ؟یان وته‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراقی (تاڵه‌بانی) بۆته ره‌فتار ئاسای یه‌کێتی وپارتی( مانگه‌شه‌وه‌و ده‌ڕوات سه‌گیش بۆ خۆی باهه‌رب‌حه‌پێ) . ئاخر خۆیان باش ده‌زانن له17 ساڵی ڕابردودا چیان به‌و میلله‌ته کردوه ؟ که‌ئه‌وه‌ی به‌عس به(ئه‌نفال ، کیمیاباران، ته‌عریب وزه‌بروزه‌نگه‌کانی ) نه‌یتوانی که‌سێتی تاکی کوردزه‌لیل و تێک بشکێنی ، ئه‌وان به‌داهاتی دزراوی خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیان ئه‌نجامیان دا ،هه‌ر ئه‌مه‌شه واده‌کات سه‌رۆکی حکومه‌ت بڵێت که میلله‌ت( ته‌مبه‌ڵه) ، ڕاست ده‌کات گه‌ر خه‌ڵک ته‌مبه‌ڵ نه‌بوایه قه‌ت( قه‌ڵاومناره) ئه‌وه‌نده له‌بێ هه‌لوێستیا شه‌رمه‌زار نه‌ده بوو ، که ئه‌گه‌ر تورکیا دور له ئیراده‌ی خۆی بۆ سه‌ر دوکیشوه‌ر دابه‌ش بوبێت ، ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌بواری پڕاکتیکیدا ، هه‌ولێری کردۆته ،هه‌ولێری هه‌ژاران و هه‌ولێری به‌رپرسان ( ناوجه‌ی سه‌وزی به‌رپرسان له شوقه‌کانی زه‌که‌ریا و وئه‌لمانی راگه‌یاندن... ) ، سلێمانیش سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌شاری ڕۆشنبیری خۆیان ده‌ناسن ، وه‌لێ ئه‌م شاره پر له‌سوپایه ڕۆشنبیره!! دواین خۆپیشاندانی ، له500 که‌س زیاتر نه‌بوو دیاره بونی ئاو وکاره‌با به پێویستیه‌کی گرنگی ژیان نازانن!؟ .
له‌سه‌رده‌مێکا ده‌سه‌ڵاتی کوردی دروست بوه ، که دنیایه‌ک ئه‌زمون وسیسته‌می تێک شکاو له‌گه‌نده‌ڵی و دیکتاتۆری ولاتانی بینی ، ئاخر هه‌ردوێنی بوو، که‌مپێکی سۆسیالستی به‌هۆی نه‌بونی ئازادی ودیموکراتی وگه‌نده‌ڵی وڵات له‌دوای وڵات تێکشکا ، سه‌دامیش هه‌موی 2 بست لێتان دور بوو ، که 20سال له‌مه‌وبه‌ر ،ببوه گه‌وره‌ترین دێوه‌زمه‌ی ترسی ڕۆهه‌لاتی ناوه‌ڕاست ، که‌چی له بونی زیاتر له 20 کۆشکی کۆماری، له کۆنێکا ده‌ریان هێنا ، مه‌گه‌ر جورج و مشک ، ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆی تیا بباته سه‌ر ، ئه‌مه‌باس له نه‌مانی زۆرێک له‌بنه‌ماله‌که‌شی ناکه‌ین. هه‌ر بۆیه زیره‌کی ده‌سه‌ڵات و حزب له‌وه‌دایه ، ئه‌زمون له ده‌سه‌لاتی پێشوی خۆی وه‌رگرێت .
به‌ڵێ له‌یادیان نماوه ، هه‌رخۆیان به‌ئیزگه شڕوشه‌ق و به‌رده‌وام له ته‌شویشه‌کان ، خه‌ڵکیان ده‌هێنا سه‌رشه‌قام . یان هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ، سه‌دان و هه‌زاران ڕؤشنبیر ، به‌باتێکی مێژویی که‌مال مه‌زهه‌ر له کاروان و ڕۆشنبیری نوێ یان به پارچه شیعرێکی په‌شێوی شاعیر وده‌یان وڵات بڕدا ،گیانی به‌ره‌نگاری لا ی تاکی کورد دروست ده‌کرد ، ئه‌ی تۆ بڵێیت 17 ساله‌ی ره‌خنه‌ی ئازادیخوازان ،تاسه‌ر بێ ده‌رنجام بێت ؟ . که له‌یادمان نه‌چێت ، نه لوله و چالاکی پێشمه‌رگه،خۆڕاگڕی زیندانی ، نوسینی نوسه‌ره به‌هه‌لویسته‌کان ، خۆپیشاندانی خوێندکاران ، ..... به‌یه‌ک شه‌و ڕۆژا ، نه‌یتوانی ببێته ئه‌و ڕاپه‌رینه‌ی که چۆکی به‌گه‌وره‌ترین جه‌لادی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راست به 2 هه‌فته دابدات.
یه‌کیك له‌سیماکانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌وه‌یه که درۆ‌و فریوی خه‌ڵک زۆر ده‌کا ت ،باشترین پالپشتی و سود وه‌رگرتنیشی ، دواکه‌وتویی کۆمه‌ڵگای کوردی وچوارده‌وربونمانه به‌دوژمنی ره‌نگاو ره‌نگ ، که‌به‌رده‌وام وه‌ک گورگ ده‌نگه ناره‌زایه‌تیه‌کان ده‌ترسێنی . هه‌مومان له‌یادمانه له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام ، بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ناوچه ته‌عریب کراوه‌کان، سه‌ره‌تا به‌ماده‌ی 58 فریویان داین ، دواتر به‌رله هه‌لبژاردنی سالی 2005 تاڵه‌بانی سه‌فه‌ریکی بۆ به‌غدا کرد و نامه‌یه‌کی له‌لایه‌ن سه‌فاره‌تی ئه‌مه‌ریکی و به‌ریتانی بۆ هێناین که‌ئه‌وان ئاماده‌ن پشتگیری له‌و ماده‌یه بکه‌ن ، دواتریش له‌هه‌ل‌بژاردنی ده‌ستورا ماده‌ی 140 یان بۆ قیت کردینه‌وه ،وتیان ئه‌وه باشترین ده‌رمانه ، که‌دوای 3 سال و ماوه‌ی گۆڕینی سێ سه‌رۆک وه‌زیران (،عه‌لاوی ،جه‌عفه‌ری ، مالیکی ) هیچیان پێ جێبه‌جی نه‌کرا ، وتیان ده‌یبه‌ینه، به‌ناو دادگای فیدارالی و 6 مانگ مۆله‌تی تری پێویسته ، وه‌لێ له‌بڕی بڕیاری دادگا ، بیتاقه‌ی دیمستۆرا مان بۆده‌رچوو ، که‌نازانین چه‌ند ماده‌و ناوی تری وه‌ک دیمیستۆرا ماوه !؟ له‌ته‌ک ئه‌مانه‌شدا به‌رده‌وام هه‌رچی به‌رپرسی کورد هه‌بوو ، به‌بچوک وگه‌وره‌یه‌وه هه‌ره‌شه‌ی ده‌کرد که ئه‌گه‌ر ماده‌ی 58 و 140 جێ به‌جێ نه‌کرێت ، ئه‌وا عێراق وێران ده‌بێت، که‌چی ماده‌که جێبه‌جی نه‌کراو عێراقیش توند‌و تۆلتر بۆوه !؟ ئه‌و سه‌ربرده مێژویه‌م بۆ ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌لاتی کوردی به‌رده‌وام به د روشمدان خه‌لکی فریوداوه ، به‌لام له‌بواری مه‌یدانی کاری جدی له‌سه‌رنه‌کردوه ناکات ، که‌به‌راده‌یه‌ک خه‌ڵک به‌نج ده‌که‌ن تابه هێواشی له‌نه‌گه‌رانه‌وه‌ی ناوچه ته‌عریب کراوه‌کان کاردانه‌وه‌ی توندی نه‌بێت . به ده‌سه‌ڵاتی کوردی وعێراقی ده‌سته ده‌ستی به‌هه‌ستی خه‌ڵک ده‌که‌ن . دیاره که‌س ناڵێت پارتی و یه‌کێتی حه‌ز به‌گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه ناکه‌ن ، یان ئه‌م ڕێگایه وه‌ک شه‌قامێکی بێ ترافیک و به‌رزی ونزمیه ، به‌ڵام ڕێکه‌وته له 5 سالی دوای روخانی سه‌دام ( تاڵه‌بانی و بارزانی وه‌ک تاریق هاشم و غازی عجێل سه‌ردانێک بۆ که‌رکوک و ناو ئاواره کان بکه‌ن ، باره‌گای کام سه‌رکردایه‌تی کوردی لێیه ، چ بودجه‌یه‌کیان بۆ ته‌رخان کردون ، شه‌ڕ ئاسای ( بودجه) ی ناو په‌ڕله‌مانی عێراقمان نه‌بینی ، هه‌ره‌شه‌یه‌کی سه‌ر ته‌له‌فزیۆنه‌کان نه‌چوه خالی جێبه‌جێکردنه‌وه ،قورسایی سه‌ردانێکی سه‌رۆکی حکومه‌ت(نێچیرڤان بارزانی) نه‌چوه سه‌ری ، وه له‌نێو سه‌دان چاوچنۆکی مادی به‌غدایه ،ساڵانه به ترێله دۆلار وه‌رده‌گرن ، وه‌له‌شه‌ری کورسیا پله‌ی به‌رز به‌ده‌ست ده‌هێنن، به‌لام نه‌توانن گوندێکی کوردستان وه‌ربگرنه‌وه !! سوێد ولاتێکه ته‌نیا بۆ مرۆڤ دروست نه‌کراوه ، چونکه زیاتر له %65 دارستان و ئاوه ، وه‌چه‌ندین ملیۆن داری تیایه ، به‌لام قوربه‌سه‌ر ئه‌و مرۆڤه‌ی که پۆلیس ده‌یبینێت دارێکی به‌رزی ئه‌م ولاته ده‌بڕته‌وه یان تێکی ده‌دات . دارێکی به‌رز له‌پشت ماڵمان بوو ، که ببوه هۆکاری ئه‌وه‌ی په‌ره‌بول وه‌ر نه‌گرێت، چه‌ند که‌سێک (کوردستان ئاسا) پێشنیازیان بۆ کردم که نه‌وت به‌ژێری دابکه‌م بۆئه‌وه‌ی چیتر گه‌شه نه‌کات . به‌هۆی ئه‌وه‌ی مناڵ له‌م ولاته ڕێزی هه‌یه ، په‌یوه‌ندیم به به‌رپرسانی ناوچه‌که کرد که به‌هۆی ئه‌م داره‌وه، تیشکی ڕۆژ له‌مناڵه‌کانم نادات ، لێژنه‌یه‌کیان پێک هێنا ،سه‌ره‌نجام 3که‌له داری بچوکیان بڕیه‌وه ، وتیان له‌مه‌ودوا ، رۆژ ده‌گاته ناو ماڵ‌تان . ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی که چه‌ندین جۆری داریان هه‌یه، به‌ڵام ده‌چن دار له‌وڵاتان ده‌کڕن که‌چی له‌م نیشتمانه‌ی ئێمه خاک و ناوچه ده‌لێی تۆرکه‌و دۆمه‌ڵانه له‌ده‌شتیان دیتیته‌وه ، ده‌یفرۆشن .
پێم وایه ئه‌گه‌ر کاردانه‌وه و ناره‌زایه‌تی خه‌لک له‌هه‌نده‌ران وناوه‌خۆ ، به‌رامبه‌ر ئه‌و خه‌باته کیسه‌ڵانیه ی پارتی ویه‌کێتی نه‌بێت ، ئه‌وا چۆن فه‌له‌ستینیه‌کان ، دوای ڕێکه‌وتنی ئۆسلۆ، ته‌نیا مافیان له‌قودس ،وشه‌ی سه‌ر ته‌له‌فزیۆن ماوه‌ته‌وه ،ئێمه‌ش هه‌روا مان لێدێت، ئاخر له‌پڕاکتیکدا 5 ساڵه هه‌ڕاج کراوین ، ئیستاش درێژه به‌و هه‌ڕاجکردنمان ده‌ده‌ن ، له قوربانی یه‌ک نه‌ته‌وه‌ی پڕ له‌مرۆڤی ئیسک وپروسک ، چه‌ندین شاروشارۆچکه‌ی کیمیاباران ، ده‌یان هه‌زار شه‌هید وبریندار ،خؤڕاگریه‌کانی زیندانی سیاسی ، شه‌ونخونی ودڵه‌راوكێکانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ، هه‌موی له‌به‌غدای جه‌عفه‌ری مه‌نسوره‌وه ، هه‌ڕاج تر ده‌که‌ن به بودجه‌و ده‌سه‌لات و دو گرێبه‌ستی نه‌وت .
|