٢٠\٢\٢٠١٥
هەڕاجکردنى تابلۆ
بۆ کڕینى شیر بۆ ئاوەرەکان.
''پیشانگەى منداڵانى خۆر''.
بە
دروشمى بە کڕینى تابلۆیەک منداڵێک رزگار دەکەی لە مردن.. هونەرمەندانى
شێوەکار (حاجى خانم و شیلان جەبار و زی) لە پیشانگەیەکى هاوبەشدا کە
چەندین تابلۆى ناوازەى خۆیان نمایش دەکەن بۆ فرۆشتن لەپێناو کڕینى شیر
و پێداویستى منداڵانى ئاوارە لە کوردستان.
شایەنى باسە بەرنامەى پیشانگاکە بەم شێوەیە دەبێ:
• ئاڤا هۆما وەک خانمە نووسەرێک کتێبە
نوێکەى خۆى بەناوى " Echoes from the other Land"
دەفرۆشێ بۆ منداڵانى ئاوارە و دەقێکى شایستە بەو هەڵمەتە پێشکەش دەکا.
• پەیمان شوکورڵاهى مۆزیک ژەن بە ژەنینى
سەنتور پیشانگاکە دەڕازێنێتەوە.
هەموو لایەک ئاگادارن کە زیاد لە ملێونێک ئاوارە بە هۆى زەبروزەنگ و
کاولکاریى هێزە دڕندەییەکانی داعشەوە رژاونەتە خاکى کوردستانەوە، هەر
لە ئاوارە یەزیدییەکانى شەنگالەوە تا دەگاتە کوبانى و رۆژئاوا و ناوچە
دابڕاوەکانى کوردستان ئاوارەى کوردستانن. نیشتیمانیش بە گیانێکی
مرۆڤدۆستانە و ژیاندۆستانە باوەشى گەرمى هاوخەمیی و هاودەنگیی بۆ
کردونەتەوە و هەموو لایەک لە کۆششی دابینکردنى هاوکاریى و هاوخەمى
گەورە دان بۆ دابینکردنى لایەنى کەمى پێداویستییە هەنووکەیى و
ژیانییەکانى ئەو ئاوارانە. ئەم هەڵمەتە هونەرییەى (شیلان جەبار و حاجى
خانم و زى) بەشێکە لەو هاوخەمییە هەمیشەییە بۆ مرۆڤایەتى.
کات: رۆژى یەکشەم ٢٢\٢\٢٠١٥،
کاتژێر: ٣٠:٢ بۆ ٣٠:٤ی
پاش نیوەڕۆ.
شوێن:
Albert campbell Library
496
Birchmount Road, Toronto, ON M1K 1N8
هاتن بۆ هەمووانە.
سوپاسى هاوخەمیی و هاودەنگییتان دەکەین.
asojabar@gmail.com
|