په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\١٢\٢٠١٣

    هەر دەڕۆم.

کریس دی بێرگ. وەرگێڕانی: ھەژێن

دەڕۆمە دوورگەیەک
جێیەک کە خۆر هەردەم درەخشانە و
مانگ لە پشتی دەریاوە دیارە
کاتێک کە دەڕۆم، ئەو زنجیرانەی لە ڕۆیشتن دەمگێڕنەوە
فڕێیاندەدەم
کاتی ئەوە هاتووە، کە گیانم ئازادکەم
بەڵێ … ھەر دەڕۆم

لەوێ لە کن جۆگەلەیەکی کوێستانی
خانوویەکی بەردین چێدەکەم و
بە داری سەرو و کاج و سنەوبەر دەیڕازێنمەوە
باخێک چێدەکەم و
کێڵگەیەک لە گەنمەشانمی و
خاکی دایکە زەمینیش لە نێو دەستانما دەگوشم

ئەرێ … دەڕۆم
بەڵێ ھەر دەڕۆم
تەنیا بۆ ئەوەی ببمەوە بەشێک لە سروشت
بەڵێ دەمەوێ جارێکی دی بەشێکبم لە سروشت

ئەوسا مناڵانم فێری ئەوین دەکەم
لەبەرئەوەی ئەرکی هەموو باوکێکە
چونکە هەموومان بەشێک لە بوونەوەرانی زیندووین و
بە واژە ھەند لەبیرکراوەکان قساندەکەم
لەوانە ئەوین و شادی و چاکە
چونکە جیهان تەنیا بە سروودی ئەوین زیندوو و پاکە

ئەرێ دەڕۆم
ھەر دەڕۆم و
ئەوانەش دەبنە بەشێک لە سروشت و
بەشبوون لە سروشت بە سەراپای بوونمەوە هەستپێدەکەم
دووبارە کاتی،
گەڕانەوە بۆ سروشت هاتووە
ئەرێ ھەر دەڕۆم، ڕۆژێ لە ڕۆژان ھەر دەڕۆم (ڕۆژێک ھەر .).

___________________________
سەرچاوە: I will lyrics
http://www.lyricsforsong.net/artist/chris-de-burgh-lyrics_kkmk.html
 

ماڵپه‌ڕی هه‌ژێن

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک