په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢\١٢\٢٠١٨

برێخت.

بورهان جۆڵا      


برێخت لە ١٠/٢/١٨٩٨ لە شاری ئۆجس بۆرگ لە ئەڵمانیا لە دایک بووە کۆلیژی پزیشکی لە شاری میونخ تەواو کردووە و ھەر لێرەشەوە شانۆکارانی وەک لودفیج, فویشتنفانجری ناسیوە، لە ١٩٢٢ خەڵاتی (کلایست) وەردەگرێت بۆ یەکەم کاری شانۆیی، لە ١٩٢٤ دەچێتە بەرلین وەک دەرھێنەری شانۆیی کاردەکات، لە ١٩٢٩ ھاوسەرگیری لەگەڵ (ھلینا فایجل)ی ئەکتەر دەکات، لە ١٩٣٣ بە ھۆی ھیتلەرەوە رادەکات بۆ دانیمارک دواتریش بەھۆی لەشکرکێشی ھیتلەرەوە جارێکیتریش رادەکات بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لەوێش بە ھۆی ھەڵسوکەوتە نا ئەمریکیەکەیەوە لە ١٩٤٧ دادگایی دەکرێت و لە دوای کۆتایی جەنگی دووەمی جیھانی لە ١٩٤٨ دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتی ئەڵمانیا بەڵام بە مەرج کە لە ئەڵمانیای رۆژھەڵات نیشتەجێبێت، لە ١٩٤٩ شانۆی بەرلین دادەمەزرێنێت و لە ١٩٥٣ سەرۆکایەتی (یانەی قەڵەمی ئەڵمانی) دەکات، لە ١٩٥٤ (خەڵاتی ستالین) بۆ ئاشتی وەردەگرێت دواجار تا کۆتایی ژیانی ١٩٥٦ لە شانۆی بەرلین کاردەکات.

برێخت کەڵەنووسەری شانۆی جیھانی سەدەی بیستەمەو خاوەنی قوتابخانەی (بینەر گرنگترین پێکھێنەری کاری شانۆییە)و لە پێناو ئەودا تێکستی شانۆیی دەنوسرێت تاکو ئەویش لەسەر تەختەی شانۆ لە رێگەی پەیوەستبوونی روئیاو بۆچونەکانی بە کارە شانۆییەکەوە واقیعاندنێکی رووداو بەدی بکات.

گرنگترین ستایل و شێوەنووسینی شانۆنامەکانی:

 

١- (روخاندنی دیواری چوارەم) مەبەستی سەرتەختەی شانۆ بریتیە لە سێ دیوارو ئەرزو بنمیچ، دیواری چوارەمیش ئەو دیوارە وەھمیەیە لەبەردەم بینەردایە.

٢- (سەرسوڕمان) مەبەستی رووداوی رۆژانەی ئاسایی والێبکات کاریگەری ھەبێت و ببێتە مایەی تێڕامان و بەدوای بیرکردنەوە بکەوێت.

٣- (تێکەڵەیەک لە ڕاستی و کۆمیدیا) یان وروژاندنی سیاسەتوان و گاڵتەجاڕی کۆمیدیا.

٤- (بەکارھێنانی دیمەنی جۆراوجۆر) مەبەست ھەندێ شانۆگەری لە دیمەنی روداوەکانیشی لە چەند زەمەنێکی جۆراوجۆر پێکھاتووەو جگە لەھێڵی گشتی واتا ھێڵی درامی شانۆگەریەکە ھیچیتر نایانبەستێتەوە بە یەکتر وەک شانۆگەری (ترس و بێ ئومێدی ١٩٣٨) کە پێکھاتووە لە چەند دیمەنێکی جۆراوجۆر بەڵام گشتیان باس لە بارودۆخە سەخت و دژوارەکەی ناو ئەڵمانیای سەردەمی ھیتلەر دەکات.

٥- بەکارھێنانی گۆرانی لە نێوان دیمەنەکاندا کە جۆرە تێکەڵەیەکە لە وروژاندنی مەبەستێک و کۆمیدیا.

______________________________________________

راسپاردەی بەرتۆڵد برێخت:

 

 

 

ماڵپەڕی بوڕهان جۆڵا

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک