٨\٢\٢٠١٢
ھەردوو حکومەتی
عێراقی و ھەرێم بەرپرسن
لە دۆزینەوەی
ھۆکاری گیان لەدەستدانی پەنابەر ھاوکار رەوف.
بەداخەوە
دوێنێ ٦-٢-٢٠١١ جارێکی تردڵی دایکێکی دیکەیان سوتاند، ھەواڵێکی ناخۆش و
کارەساتباری دیکەمان سەبارەت بە مەرگ و گیان لەدەستدانی پەنابەرێکی
ترپێگەیشت . ھاوکار رەوف کە ھاولاتیەکی کوردە وکەس وکاری لەشاری ھەولێر
نیشتەجێن ، بەر لە٣ ساڵ لە فەرەنسا زیندانی کراوەو دوو رۆژ دوای لە
وادەی ئازادکردنی گیانی لەدەست داوە.
ھاوکار وەک سەدان و دەیان ھاولاتی دیکەی ئەم وولاتە دەرەنجامی خراپی و
نالەباری بارودۆخی سیاسی و ئابوری رێگای ئاوارەبوون و کۆچی گرتە بەر،
وەھەر لە ئەنجامی ئەم ئاوارەبونەدا دووچاری گرفتی گرتن و زیندان بۆتەوە.
ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە چەند ساڵی رابردوودا
شاھیدی دەیان رووداو تراژیدیای مەرگی لەو جۆرەین کە گیانی دەیان رۆڵەو
گەنج ولاوی ئەم ولاتەی لە رێگای ئاوارەبوونو ژیانی پەنابەریدا لەسەر
سنورەکان و لەنێو بۆسەی سەربازگاو کێڵگە مین رێژرکراو ودەریاکاندا
رووبەرووی چەندین ھەڵومەرجی نەخوازراو بوونەتەوە . زیندانەکانی (پاترە،
کۆڵن بروک،ھارمندسورس،تنزلی ھاوس، کامسفیلد، برۆک ھاوس، گلاسگۆ،
ماشتاو،کۆلەرەیت گیڤلەوسانڤیکا ....تا کەمپ وگرتووخانەدەستبەسەرەکانی
ئوسترالیاوئەندەنوسیا..) پرن لە چیروکو ئازارو ھاواری دەیان پەنابەری
کوردی عێراقی کە جگە لەم فیدراسینە بە پشتیوانی رێکخراوە مرۆیو
ئینسانیەکان فریادرەسێک بە پیر کێشەکانیان و بە ھانایانەوە ناچێت.
ئێمە وێرای ھاوبەشی خەم و پەژارەی خۆمان لەگەڵ کەس وکار و ھاورێیانو
دۆستانی ھاوکار رەووف، بەتوندی ئیدانەی ئەم کارە نامرۆڤانەی پۆلیسی و
دەزگا ئەمنیەکانی فەرەنسا دەکەین، ھەروەھا داواکارین کە لیژنەیەکی
لێکۆلینەوە لەوبارەیەوە پێکبھێنرێت بۆروونکردنەو دۆزینەوەی ھۆکاری گیان
لەدەستدانی ھاوکار رەووف ، و نوێنەری فیدراسیۆنەکەمان بەشداربێت لەو
لیژنەیەدا. ھاوکات لێرەوە جارێکی ترجەخت دەکەینەوە لە جێبەجێکردنی
پرۆژە بریاریک کە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بەمەبەستی
چارەسەرکردنی کێشەوگیرگرفتی پەنابەران خستوتیە بەردەم پەرلەمانی
کوردستانو عێراق کە خواستی و داواکاری چاوپیاخشانەوەی حکومەتی عێراقی
تێدایە بەو رێکەتننامانەی کە لەگەل حکومەتە ئەوروپیەکاندا بەستویەتی
بەمەستی ناردنەوەو دەرکردنی پەنابەران ، ھەروەھا پێویستە لەسەر حکومەتی
ھەرێم کە بەرپرسیایەتی بەرامبەر بە ژیان و چارەنوسی ھاولاتیانی
کوردستان نیشان بدات و بە جدی بەشوێن چارەنوسی پەنابەر ھاوکار رەووف دا
بچێت. رۆژنی یە ئێمە گوێ بیستی ئەوە نەبین کە سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی
ھەرێم چاویان نەکەوێت بە کونسلەکان و نوێنەرانی وولاتانی ئەوروپا
لەکوردستان، بۆیە لە پەیوەند بەژیانی پەنابەرانیشەوە دەبێ خەمخۆریەک
نیشان بدەن.
٧\٢\٢٠١٢
فیدراسیۆنی سەراسەریی
پەنابەرانی
عێراقی
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk ،00447856032991
٧-٢-٢٠١٢
|