په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

حەرەمەکانى دەریا.                                                                           

                                                        

سەرهەنگ خامۆش

1.ئاو

ژنێکى باڵا بەرزو
لەش لوسە
هەرجارەو
باوەش لە جەستەیەک دەگرێ
لەکەنارى دەریا جێى دەهێڵێ...

2.هەور
دەزگیرانى (با)یە
بۆ هەر لایەک گوزەر بکا
پرچى دەکاتە ڕەشماڵى
کاروانسەراى ئەوینى دەریا...

3.بەفر
دۆستى ئازیزى شەختەیە
هاوڕێى گیانى بەگیانى بارانە
بەیەکەوە
سەر لە ماڵى دەریا دەدەن...

4.کانى
دەستەخوشکى ڕووبارە
لەباوەشى دۆڵێکدا یاخییە
بەڕەسەن کچى دەریایە...

5.باران
کوڕى زەویە
ماڵى گەورەى
لەباوەشى دەریادایە...


Xamosh_s@hotmail.com