هه‌ڕه‌شه‌کانی
تورکیا
به وه‌ستانه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری‌و سه‌ربه‌خۆ به‌رپه‌رچ‌ئه‌درێته‌وه
.
حه‌مه‌غه‌فور
ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورکیا به‌بیانووی ڕاونانی چه‌کدارانی په‌که‌که له
کوردستانی عێراق‌دا ده‌ستی‌داوه‌ته گه‌مه‌یه‌کی سیاسی ترسناک له‌دژی
خه‌ڵکی کوردستان، که سه‌ره‌ڕای ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خراپی له ئاستی عێراق‌و
ناوچه‌که‌دا کاره‌ساتی جه‌نگ‌و کوشتارو ئاواره‌یی‌و قات‌وقڕییش به‌شوێن
خۆی‌دا ده‌هێنێ‌و دۆخی سیاسی عێراق‌و ناوچه‌که‌ش ناسه‌قامگیترو داغانتر
ده‌کات. ئه‌م سیاسه‌ته‌ی حکومه‌تی تورکیا له‌ڕیشه‌وه فاشیستی‌و کۆنه‌په‌رستانه‌و
ملهوڕانه‌یه‌و مه‌حکومه به شکست، ده‌بێ به وه‌ستانه‌وه‌یه‌کی سه‌رتاسه‌ری‌و
جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌خۆی خه‌ڵکی کوردستان له ده‌سه‌ڵات‌و ئه‌حزابی
ناسیونالیستی کوردی وه به پشتیوانی‌و هاودڵی ئازادیخوازانی جیهان
ڕیسواو پووچه‌ڵ‌کرێته‌وه.
جه‌نگی تورکیا‌و په‌که‌که شتێکی تازه نییه، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ش وه‌کو
بیانوویه‌ک بۆ شوێنکه‌وتنی مه‌رامی سیاسی تایبه‌ت له‌ئێستادا له‌لایه‌ن
تورکیاوه له کوردستان‌و عێراق‌دا هێنراوه‌ته‌پێشه‌وه. پرسیارێک که
لێره‌دا به‌ره‌وڕووی هه‌ر ئینسانێک‌و هه‌ر تاکێکی دانیشتووی کوردستان
ئه‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه؛ ئایا ئه‌گه‌ر کوردستانی عێراق به‌م جۆره‌ی
ئێستا نه‌بووایه، یانی له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حزابی
ناسیونالیستی کوردی‌دا نه‌بووایه‌و به‌هۆی ئه‌وانه‌وه ڕاپێچ‌نه‌کرایه‌ته‌وه
بۆ ناو عێراقی مه‌یدانی کاره‌سات‌و پشێوی‌و جه‌نگ‌و ململانێی قه‌ومی‌و
تائیفی، ووڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ بووایه‌و ده‌وڵه‌تێکی عه‌لمانی‌و غه‌یره
قه‌ومیی شه‌رعی‌و هه‌ڵبژێردراوی جه‌ماوه‌رو هاووڵاتیان له‌سه‌ر کار
بووایه، نه‌ک ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورکی به‌ڵکو هیچ هێزو ده‌وڵه‌تێکی
ناوچه‌یی‌و جیهانیش ده‌یتوانی به‌م شێوازه‌ی ئێستای تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی
له‌شکرکێشی‌و په‌لاماری سه‌ربازی‌و خولقاندنی جه‌نگ‌و کاره‌ساتی
بکردایه بۆ ناو قووڵایی کوردستان؟ بێ‌گومان وه‌ڵام نه‌رێیه!
که‌وایه دوای چه‌نده‌مین جار ته‌جروبه‌کردنی سیاسه‌تی سازش‌و پێکهاتنی
دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردی-یه‌کێتی‌و پارتی- له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی
ناوچه‌که له‌پێناوی مه‌رامی سیاسی تایبه‌تی خۆیان‌دا، کاتی ئه‌وه
هاتووه خه‌ڵکی سته‌م‌دیده‌ی کوردستان ڕێگایه‌کی دیکه بگرنه‌به‌ر بۆ
بنبڕکردنی هه‌میشه‌یی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌م‌جۆره‌و به‌ئاراسته‌ی سه‌قامگیریی‌و
یه‌کلابوونه‌وه‌ی چاره‌نووسی خۆیان‌و کۆمه‌ڵگاکه‌یان‌دا هه‌نگاوی جددی‌و
عه‌مه‌لی باوێژن. تاکه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به‌دیار سیاسه‌تی سازش‌و چه‌واشه‌کاری
ئه‌م حیزبانه‌وه دائه‌نیشن؟ ئایا ئێستا ئه‌م په‌لاماره‌ی تورکیا
پووچیی فیدرالیزمی عێراقی نه‌خستۆته‌ڕوو؟! دوای چه‌ندین ده‌وره سازشی
ئه‌حزابی کوردی له‌گه‌ڵ "دوژمنانی کورددا" ئیتر به‌باشترین شێوه ده‌رنه‌که‌وتووه
که ئه‌وان بڕوایان به سه‌ربه‌خۆیی نییه‌و لکاندنه‌وه‌ی کوردستان-سه‌ره‌ڕای
شازده ساڵ جیایی‌و سه‌ربه‌خۆیی دیفاکتۆ- به‌عێراقه‌وه ته‌نیا ئه‌لته‌رناتیڤیانه!؟
له‌مپێناوه‌ش‌دا هه‌موو سیاسه‌تێکی سازشکارانه‌و دژی خه‌ڵکی‌و له پشتی
په‌رده‌وه ئه‌نجام‌ئه‌ده‌ن! هونه‌رێک که بۆ وه‌ڵامی کێشه‌و مه‌سه‌له‌ی
میللی نوواندوویانه‌و ساڵانێکی دوورودرێژه به‌باڵایدا هه‌ڵده‌ڵێن،
فیدرالیزمی کۆنه‌په‌رستانه‌یه بۆ عێراق له‌ژێر سایه‌ی ستراتیژی
شکستخوواردووی ئه‌مریکادا. ئه‌ویش، واته حکومه‌تی فیدراڵی عێراق، ده‌یبینین
که له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌و له‌شکرکێشییه‌ی تورکیادا نه‌ک هه‌ر
ده‌سته‌وه‌ستانه‌و هیچی له‌باردا نییه، به‌ڵکو خه‌ریکی سات‌و سه‌ودایه
به‌سه‌ر خه‌ڵی کوردستانه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکیادا. هه‌موو
دیارده‌و ئاراسته‌و گوزارشته سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان گه‌واهی ئه‌وه
ئه‌ده‌ن که کوردستان ده‌بێ له عێراق جیابێته‌وه‌و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی
خۆی دامه‌زرێنێ. دیاره ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش بێ گرفت‌و کۆسپ نییه.
گرتنه‌به‌ری ڕێگای سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری تامه‌زرۆی
ڕزگاری‌و گیرۆده‌ی ده‌ستی کێشمه‌کێش‌و ململانێێ نه‌بڕاوه‌ی ناو بازنه‌ی
سیاسه‌تی چه‌واشه‌کارانه‌ی ئه‌حزابی ناسیونالیستی، خه‌ڵکی یه‌کلایی‌و
یه‌کچاو ده‌کاته‌وه له‌به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ی میللی‌داو به دڵ‌و حه‌واسێکی
ئاشکراو ڕوونه‌وه یه‌کیان‌ده‌خات بۆ خستنه‌گه‌ڕی ئیراده‌ی شۆڕشگێڕانه‌و
سه‌ربه‌خۆیان له‌پێناوی جێ‌به‌جێ‌کردنی خواستی ملیۆنی جیابوونه‌وه‌و
پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ‌دا له کوردستان.
هه‌نگاوی یه‌که‌می ڕێگای سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌کرێ‌و ده‌توانێ به
هاتنه‌مه‌یدانی گشتی‌و جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵکی کوردستان ده‌سپێ‌بکات له
ناوه‌وه‌و له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و په‌لاماری
سه‌ربازیی ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورکیا. ئه‌م ڕۆژانه ده‌رفه‌تێکی ته‌واو
له‌بارو به‌جێ‌یه بۆ جه‌ماوه‌ری ناڕازی‌و ئازادیخوازی کوردستان که له‌لایه‌ک
یه‌کگرتووانه‌و یه‌کپارچه بۆ شکستپێهێنانی سیاسه‌تی شه‌ڕه‌نگێزی‌و
ملهوڕانه‌ی حکومه‌تی تورکیا ڕاوه‌ستن‌و له‌لایه‌کی تریشه‌وه به به‌رزکردنه‌وه‌ی
خواستی ڕیفراندۆمێکی ئازاد بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، فیدرالیزمی کۆنه‌په‌رستانه‌ی
عێراق ڕه‌تکه‌نه‌وه‌و داری ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی کوردیش بشکێنن بۆ درێژه‌دان
به باڵاده‌ستیی سیاسیان‌و ڕاگرتنی ده‌سه‌ڵات‌و ئیداره‌ی میلیشیایی‌و
سه‌روخه‌ڵکییان. ئه‌مه سه‌ره‌تای ڕێگایه‌که به‌ئاراسته‌ی ده‌رکێشانی
کوردستان له‌ناو گێژاوی سه‌رگه‌ردانی شازده ساڵه‌و شه‌ڕو پێکدادانی
تائیفی‌و قه‌ومی ئێستای عێراق‌داو ڕێگاخۆش‌ده‌کات بۆ جێ‌به‌جێ‌بوونی
به‌رپاکردنی ڕیفراندۆمی ئازاد بۆ یه‌کلایی‌کردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی
کوردستان. له‌م شوێنه‌وه وه به‌م ڕێگایه‌دا ده‌کرێ‌و ده‌توانرێ زه‌مانه‌تی
ئه‌وه په‌یدابکرێ که بۆ هه‌میشه‌و به یه‌کجاریی کۆتایی بهێنرێ به
هه‌ڕه‌شه‌و په‌لامارو ده‌سدرێژی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که بۆ سه‌ر خه‌ڵکی
کوردستان به ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی عێراقیشه‌وه. به‌ده‌ر له‌م ڕێباز‌و
ده‌روازه ڕۆشنه بۆ ڕزگاری، دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆ کۆنه‌کانی یه‌کێتی‌و
پارتی‌و ڕوودانه‌وه‌ی کاره‌ساته‌کانی پێشووی به‌شوێنه‌وه ده‌بێ.
18/10/2007
hamaxafoer@yahoo.com
|