په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\٥\٢٠١٩

ھەرەشەکانی ئێران و ئەمەریکا بە کوێ دەگەن، ھەلۆکان شەرێکیتریش دەکەن!؟

پشکۆ ئەمین      


ھەلۆکانی کۆشکی سپی لەھەوڵدان بۆ لێدانی ئیران ، چاوەروانی ھەڵەیەک یان دۆزینەوەی ھۆیەک و بیانویەکین تا لە ئێران بدەن ، ترەمپ بەھەموو ئەمسەرو ئەوسەرێکیەوە بە رارای و نەزانینیەوە پێناچێت شەری بوێت و نایەوێت بیکات، ترەمپ پێش ساڵێک ھاواری کردکە سوپاکەمان دەکشێنینەوە ،لە سوریا و ئەفگانستان و عیراق ، نامانەوێت سەربازی ئێمە لەدەرەوەی وڵاتەکامان بێت.

ترەمپ لەریکەوتنە ئەتۆمیەکەی لەگەڵ ئیران کە سەرۆکی پیشوتر ئۆباما ئیمزای کردبوو کشایەوە ، بەشێکی زۆر لە سیاسەت مەدارەکان و راویژکارانی سیاسی دەیانوت ،کشانەوەی ترەمپ پەیوەندی ھەیەبە دژایەتی ئۆباماو سەرکەوتنی ئەوەوە لەم رێکەوتنەدا ، ترەمپ گوێ لە ھەلۆکان دەگرێت،ئەم ھەڵۆیانە بەشێکیان ھەرئەوانەی سەردەمی جۆرج بوشن و ھەڵگیرسێنەران و خواستارانی شەرەکەی ئیراقن John Bolton ،کە یەکێکە لەھەرە نزیکەکانی ترەمپ ،لە گەڵ بۆلتینیشدا وەزیری بەرگری Mike Pompeo ئەویش یەکێکە ھەلۆکان و خوازیارانی لێدانی ئێرانین ھەرەشەکانیان زۆر تورەیە ودەیانەویت بە زووی لییدەن.

ترەمپ بروای تەواوی بەم دوانە ھەیەو گوێیان لێدەگرێت..

دەڵێن کە ترەمپ راویژکارو پاریزەرەکەی کۆشکی سپی جۆن بۆڵتنی بانگ کردوەو بە پێکەنینەوە پێیوتوە ،کە دەبێت پەیمانم بدەیتێ کە لە ماوەی ئەم دوساڵەی سەرۆکایەتیمدا دەست بەھیچ شەرێک نەکەین، ئەم وتویژە دزەی کردۆتە دەرەوەو واشنتۆن پۆست وھەندێک دەستگای چاپەمەنیتریش بڵاویان کردۆتەوە.

بۆلتن دەڵێت ھیچ بەڵێنێکی وەھام نەداوە.

ھەڵۆکان ھەموو کارێک دەکەن تا ترەمپ رازیکەن بەلێدانی ئیران ، دەنگی تەپڵ وزرمەی تۆپی شەری ھەڵۆکان روەو دوو شوێن دەروات کۆریاو ئێران ، کەشتی فرۆکە ھەڵگری USS Abraham Lincoln بەرێوەیە بەرەو رۆژ ھەڵاتی ناوەراست.

ئەوروپیەکان دەستەوەستانین وناتوانین ھیچ بکەن ،ھەوڵیاندا ترەمپ رازی بکەن بەڵام بێھودە بوو ، ئێستا ھەوڵدەدەن کە ئێران ھەڵە نەکاو لە گرێبەستی ئەتۆمیەکە پاشگەزنەبێتەوە،دەڵێن گەرھەنگاوی ھەڵەبنێت، ئیمەش سزاکانی بەسەردا دەسەپێنینەوە.

ئەوروپیەکان زۆرجار باس لە سیاسەتی سەربەخۆ دەکەن ودەڵێن کە ئەوان ئازادن و سەربەستن لەبریاردانیاندا گەرچی لە ھەندێک کاری ئەمەریکا نارازین و لەگەڵیدانین ،بەڵام ھیچیان پێناکرێت دژی، تەنھا ھەر قسەیە بێکردار ، ھەندێک وڵاتی ئەوروپیش پشتگیری لە ترەمپ دەکەن لەسزاکانی سەرئیران،دژایەتی ئێران دەکەن بەتایەبتی لەپەلھاویشتنی بە وڵاتانی ناوچەکەو دەست خستنەناو کاروباریان وھاوکاری کردنی گروپە تیرۆرستیەکانی وەک حیزباللە و جیھادی ئیسلامی ، ھەروەھا دژایەتی ساروخ وچەکی دورمەودای ئێرانین ، ئەمانە پێیانوایە کە ئێران لە ژێرەوە ھەرخەریکە وپەرە بە ئەتۆمەکەی دەدات.

روسەکان وچینیش تائێستا تەنھا دەمیان ھەبوەو دژایەتی بریارەکانی ئەمەریکایان کردوە لەسزا ئابوریەکاندا ،بۆیە پێانچێت ئەوانیش کوری خۆیان بکەنە قوربانی کچی ئێران ، دوریش نیە لەژێرەوە رێکەوتنێک کرابێت لەنێوان ئەمەریکاو روسدا لەسەر ئیران.

دەبا بزانین ئێران لە چ بارێکدایە گەر بیەوێت شەڕ لەگەڵ گەورەترین زلھیزی دنیا کە ئەمەریکایە بکات.

ئێران ھەر بەکشانەوەی ئەمەریکا لە رێکەوتننامەی ٥ +١ نەوەویەکە گرژی و ئاڵوزی بەخۆیەوەبینی، بازاری ئێران تێکچوو، تمەن دابەزی، خۆپیشاندان لە شارەکانی ئێران بەگشتی و بەتایبەتی تەھران و بازاڕی گەورەی ئێران کە ئابوری ئێرانە دەستی پێکرد بازرگانە گەورەکان کە پاڵپشت و کۆڵەکەی دەسەڵات و مەلاکانی قومن، زیانیان بەرکەوت، بۆیە ھەندێکیان بونە بەشدار و پاڵپێوەنەری خۆپیشاندەرەکان.

مەلاکان و دەستە و دائیرەی قوم لەناو یەکدا ناکۆکن و ھەر یەکەیان بۆ بەرژەوەندیی خۆی ھەوڵ دەدات و پاسدار و روحانی و محافەزەکاران و سیاسەتوانان و سوپا، ھەریەکەیان بەشێوەک لە شێوەکان دژی یەکن لە پێناو بەرژەوەندی و دەسەڵاتد.

چەندان ساڵە میللەت بە دەست ئەم کۆمەڵە مەلایەوە دەناڵێنێت و لەو پەری بێزاریو نەبونی و ھەژاریدایە،بێ ئیشیەکی زۆر ھەیە،میللەتانی تری ئێران کورد و عەرەب و بلوج و ئازەر دژی دەسەڵاتی مەلاکانن،ئیتر چۆن شەڕی ئەمەریکای تاکە زلھێزی دنیا دەکات و پێێدەکرێت.

دەسەڵاتیش لە ئێراندا خۆی لەناو خۆیدا دوو بەشە، یان بڵێم دوو باڵە، باڵی پاسدار کە عەلی خامنەی سەرکردەو رابەریانە ،ئەمانە ھەموو کارگەو چەک و ئەتۆم و پارەو سەروەت و سامانی ئیران ھەیە، لە ژێر دەستی ئەمانەدایە . رۆژانەش ھەرەشە دەکەن شەڕەکەمان دایکی شەڕەکان دەبێت،سەرکردەکانی سوپای قودس و پاسداران ھەڕەشەی داخستنی گەروی ھورمز دەکەن ،کە شادەماری رێگەی تێپەربوونی نەوتی جیھان و ئەمەریکایە ، پاسداران دەڵێن گەر رێگە لەنەوتی ئێمە بگیریت ئەوا ئێمەش رێگە نادەین تەنکەرێک نەوت بە ھورمزدا تێپەربێت.

باڵی سەرۆک کۆمار کە رۆحانیە ،ئەویش بێدەسەڵاتەو ھیچی پێناکرێت تەنھا جێبەجێکارەو ھەوڵی چارەسەردەدات و دژی شەرە جار بەجاریک شتێک دەڵێت ، ئەی ئەمەریکای زلھیزی دنیاو ترەمپی سەرۆکی لە چ باریکدایە ؟ ئەمەریکاش لەمکاتەدا گەر واز لە ھێزەکەی وپارەکەی وچەک و جبەخانەکەی بھێنین و باس لەناوخۆی بکەین ئەوا دەتوانین بڵێین کە لەئیران باشترنیە لەناو خۆیدا،سەرۆکی ئەمەریکا ترەمپ لەوەتەی ھاتۆتە سەرکار، وەک رۆژنامە نووسەکانی ئەمەریکا و سیاسەتوانانی ئەمەریکا دەڵێن، ھەتا ئەمڕۆ ئەمەریکا سەرۆکێکی وا نەزان و ھیچ لەبارانەبوی بەخۆیەوە نەبینیوە.

بۆیە ترەمپیش لەبارێکی باشدانیە دیموکراتەکان، دژەکانی ترەمپ لە کٶنگریس زاڵن، ئەوان دژی شەڕ و کشانەوەن لە رێکەوتنی ئەتۆمی کە ئۆبامای سەرۆکی پێشوی دیموکراتخواز ئیمزای کرد. ترەمپ لەگەڵ رۆژنامەنوسان و زۆربەی میدیاکانی ئەمەریکادا شەڕیەتی و بەدژەکانی گەل ناویان دەبات . ترەمپ لەلایەن دۆستەکان و ئەندامانی حیزبەکەی خۆیشیەوە جێگەی باوەڕنیەو متمانەیان پێی نەماوە و رەخنەباران دەکرێت،ھەر رۆژە وەزیریکی دەست لەکار دەکێشیتەوە، لە دادگایەکەوە دەست وپێوەندەکانی بانگ دەکرێن وسزا دەدرێن.

لەدەرەوەی ئەمەریکاشدا،وڵاتانی ئەوروپای ھاوپەیمانی ئەتڵەسی ناسراو بە ناتۆ دەمێکە لەگەڵ ترەمپ و سیاسەتی ترەمپدا رێکنین، بە تایبەتی لەپاش دانانی باج لەسەر کاڵاکانیان کە دەنێررێت بۆ ئەمەریکا و یان لەوێوە دێتە دەرەوە، ترەمپ دژاتیەتی خۆی بۆ ناتۆ دەردەبرێت و دەڵێت ناتۆ کەڵکی نەماوە کەس پارەنادات ، ئەندامانی ناتۆ پێیان وایە ترەمپ دەیەوێت لە ناتۆ بکشێتەوە، داوا لەوڵاتانی ئەندامی دەکات کە بودجەی زیاتر بۆ ناتۆ ئامادە بکەن، گەر دەتانەویت ئەمەریکا بتانپارێزێت لە روسیا . ولاتانی ئەوروپی ماوەی دوو بۆ سێ ساڵێک دەبێت بیر لەوە دەکەنەوە جیا لە ناتۆ سوپایەکی تایبەت بە خۆیان پێکبھێنین،تا گەر ئەمەریکا بەجێیھێشتن و ناتۆ ھەڵوەشایەوە ، بتوانین بەرگری لە خۆیان بکەن . بۆیە ئەمەریکاش لە ئێران باشترنیە لەرووی ھاوپەیمانییەوە.

ترەمپ رۆژانە سزای زیاتر دەخاتە سەر ئیران ،پاسداران خرانە ناو لیستی تیرۆرستانەوە ، ھەروەھا سزای ئابوری ئیرانیدا بە نەھیشتنی فرۆشتنی نەوتەکەی،بەناوی خنکاندنی ئابوری ئیران ودەست ھەڵگرتنی لەو خوە ناپەسەندەی کە ھەیەتی ،کە دەست وەردانە لە کاروباری ناوخۆی وڵاتان و تێکدانی ئەمن و ئاسایشی ناوچەکەیە.


بۆلتن نایشاریتەوە کەدەبێت رژیمی جمھوری ئیسلامی بگۆردرێت، بۆ ئەمەش پێویستە سزای زیاتر بخرێتە سەرئیران ،لەمەشدا ترەمپ دوای بۆلتن کەوتوە.

ئێران تائێستا خۆی راگرتبوو ، پشوو درێژ بوو ،بەڵام ئەمرۆ چوارشەمە لە٨ مایداکە سال رۆژی کشانەوەی ئەمەریکایە لە ریکەوتنەکەی ساڵی ٢٠١٥ ،رۆحانی کشانەوەی ئێرانی راگەیاند لەھەندێک خاڵی ریکەوتنە کەیان، ماوەی ٦٠رۆژی راگەیاند بۆ وڵاتانی تری ناو رێکەوتنەکە ئەڵمانیاو فەرەنساو بەریتانیاو روسیا وچین، گەر پشتگیری ئێران نەکەن و رێگە نەگرن لەو نەھامەتیانەی توشی ئێران دەبێت بەھۆی سزاکانی ئەمەریکاوە، واتە بەپێی ناوەرۆکی رێکەوتنەکە کارنەکەن وپابەند نەبن پێوەی ،ئەوا لە پاش ئەو ٦٠ رۆژە ئێران رێکەوتنەکە ھەڵدەوەشێنێتەوە ، ئەوسا تاوان لە سەر ئیران نابێت ونیە.

ئەڵمانیاو فەرەنسا بەریتانیاو سکرتیری دەرەوەی یەکیەتی ئەوروپا موگرینی لە بەیانێکی ھاوبەشدا نارازی بوونی خۆیان بەرامبەر بە کشانەوەی ئێران و دانانی ٦٠ رۆژ نیشاندا، وتیان ئێمە چاودێری ئیران دەکەین بزانین لە رێکەوتنەکە لادەدات یان ن. ھەرسێ وڵات دووپاتیان کردەوە کە ئەوان پابەند دەبن بەلابردنی سزای ئابوری لەسەر ئێران.

ھەروەھا روسیا نارازیبونی خۆی پیشاندا بەکشانەوەی ئیران و تاوانەکەی خستە سەر ئەمەریکا، کە لە رێکەوتنەکە کشایەوە، تورکیای دراوسێی ئیران زۆرھەوڵیدا تا لەسزاکان ئەو بێبەری بکرێت و لەئیران نەوت وگاز بکرێت ،بەڵام ترەمپ ئەو کارەی بۆ دووبارەنەکردەوە ،ھەرچەندە ھەر دەڵێت ناتوانین و ناکرێت لەوێ نەیکرین وھەرزانتر دەکەوێت بۆمان ، بەڵام لەدوایدا سەری شۆرکردو روی لەعیراق و کوردستان کرد بۆ کرینی نەوت وگاز.

کوردستان بەشێکی زۆری کاڵاو کەل وپەلی لە ئێرانەوە بۆدێت بۆیە دەبێت ئاگاداربین ، عێراق بەشی زۆری شتومەکی لە ئیرانەوە دەھێنێت ودەکرێت، پۆمپیو بریاربوو کە رۆژی سێ شەمە لە گەڵ خاتوو میرکلی کانزلەری ئەلمانیادا کۆببیتەوە ،بەڵام بە شێوەیەکی چاوەروان نەکراو ، چەند کات ژمێرێک پێش چاوپیکەوتنەکەی ھەڵوەشاندەوە و گەیشتە عیراق.

لەبەغدا چاوپێکەوتنی لەگەل ھەر سێ سەرۆکایەتیەکەی ئیراقدا کردوەو پێیراگەیاندون کە دەبێت کۆتای بھینریت بە ھەموو ئەو ریکەوتنە ئابوریانەی لەگەڵ ئێراندا کراوین . ھەروەھا نابێت گروپەچەکدارەکانی سەربە ئێرانین لە ئیراقدا بمێنین ،کەکۆمەڵێک لە گروپەکانی حەشدی شەعبی دەگریتەوە.
کورد لەکوێی ئەم شەرەداین گەر شەر ببێت یان نەبێت؟

ئێمە لەبەرئەوەی خۆماننین و خاوەنی خۆشماننین . وەک ھەمیشە لە ھیچ کوێیەکی پلانی شەرەکەدانین واتە لەودیوی ھاوکیشەکەوەین ، تەنھا کارمان پێدەکەن،داشێکی دامەین،چۆن بیانەوێت دەمانجوڵێنین و ، شەربکە وابکە ،ئەوە نابێت ،ھەروەک داشی دامەی تەواو ، بێھەست و بێنەست ،پارە پەرست ودەسەڵات پەرست،ئەوەی ھەستی شۆرشگیری و کوردایەتی ھەیە نەمان ماوە بەداخەوە.

گەرشەر روبدات خاکی ئێمە لە ھەردوو پارچەی داگیرکراودا،رەنگبێت گەورەترین زیانی پێبگات و خوێنی ئێمەی سەرباز زۆرترین خوێنمان لێدەروات ،وێرانی و کاولکاری سووتان ھەربۆ ولاتی ئێمە دەبێت ، گەرچی رەنگبێت گەرئیران پجووک بکرێتەوە لە دەرەوەی دەسەڵاتی حیزبی کوردی ناوشەترەنجەکە لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی بکەرانی یاریەکە، رەنگبیت شتێکمان بۆ بکەن.

یەکنەگرتن و پارچە پارچەیمان ھۆی ھەمووکارەساتیکەکەبەسەرماندا دیتو تیپەردەبێت ، دەنا گەر یەکگرتوبین دەتوانین لەداشی دامە دەرچین و خۆمان فەرزکەین و ھەبین ،ئەوەی دەمانەوێت بیکەین، بەڵام بەم بارەی ئێستاوە ھیچمان پیناکرێت.

ترەمپ لە ساڵ رۆژی کشانەوەیدا بریاریدا سزای زیاتر بخاتە سەر ئابوری ئێران ،بەدانانی سزا لەسەر ھێنانی مس و ئاسن و پۆڵا و ئەلەمنیوم کە بەشێکە لە واریداتی ئیرانی بە بیانوی ئەوەی لە کارگەی دروستکردنی چەکی کۆمەڵکوژو ئەتۆمدا بەکار دەھێنریت .یان چەکەکان دەدرێنە گروپی تێرۆرستی ،بە پێی ئەم بریارە دیسانەوە ئەمەریکا سزای ئەو وڵاتانەش دەدات کە بازرگانی ئاسن و پۆلا لەگەل ئیراندا دەکەن.

ھەر ئەمرۆ ترەمپ وتی ئەو رێکەوتنەی لەگەڵ ئێران کراوە لە ٢٠١٥دا کەڵکی چاککردن نیە وچاک ناکرێتەوە ، بۆیە باشترە ریکەوتنێکی نوێ بکەین.

ھەرچی پارەیەک و حساباتێکیان ھەیە لە ئەمەریکادا دەیوەستێنین ، لە گەڵ وەستانی کۆنتۆی ھەموو ئەوانەی پارەیان لەبانکەکانی ئەمەریکا ھەیە بەشداران لە کرین وفرۆشتنی چاکی ا وتەبێژی کۆشکی سپی Sarah Sanders لە وەڵامی پرسیاریکدا ئایا وڵاتە یەکگرتوەکان لەرێگەدان بۆ شەرلەگەل ئیران وتی کەس شەر ناخوازێت ،ھیوادارین شەر نەبیت،سەرۆک ترەمپ دەسەڵاتی بەدەستە و ناخۆازیت شەر ببێت ، ترەمپ وتی من پیخۆشحاڵ دەبم لەگەڵ لێپرسراوانی ئێراندا کۆببمەوە رێکەوتنێکی تازە ببەستین ، وە ھەوڵبدەین ژیانێکی باش وشایستە بۆ ئێرانیەکان دابین بکەین..
 


٨\٥\٢٠١٩
pshko.amin@hotmail.de

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک