١\٣\٢٠١٠
هه‌ڕه‌شه‌ی
میلیشیایی.

عه‌بدوڵا مه‌حمود
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌چواچێوه‌ی وتارێکدا له‌کۆنگره‌ی یه‌کێتی
قوتابیان له هه‌ولێر، به حه‌ماسه‌تێکی زۆره‌وه که‌وته هه‌ره‌شه‌کردنێکی
ئاشکرا له‌وکه‌سانه‌ی که پێشمه‌رگه به میلیشیا ناوده‌به‌ن و وتی ئه‌م
که‌سانه له‌کوردستان جێگایان نابێته‌وه‌و ....هیچ کۆسپێکیش له‌سه‌ر
ڕێگه‌ی ئێمه نابێت بۆ ئه‌وه‌ێ هه‌رچی پێمان بکرێت بۆ ته‌مێکردنی ئه‌و
که‌سانه بیکه‌ین.... دیاره ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌ڕه‌شه‌یه‌که
له‌هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی که فۆرمۆلبه‌ندی و ده‌ربڕینه‌کانی حزبه ده‌سه‌ڵات
به‌ده‌سته میلیشیایه‌کان، به‌ڕه‌سمی ناناسن هاوکات هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی
ئاشکراشه له‌لیستی گۆڕان و عه‌دنان عوسمان ئه‌ندام په‌رله‌مانی
لیستی گۆڕان.
به‌دوای هه‌ڕه‌شه‌که‌ی بارزانیدا هاوکات یه‌کێتی نیشتمانی که‌وته هه‌ڵخڕاندنی
ئیحساساتی هێزی پێشمه‌رگه و هێنانی بۆ سه‌ر شه‌قامه‌کان. به‌کورتی که‌مپه‌ینێک
وه‌رێخراوه.
هه‌ر که‌سێک ئه‌لف و بێی سیاسه‌ت حاڵی بێت، ده‌زانێت وشه‌ی میلیشیا
یانی چه‌کدار، له‌وه‌ش واوه‌تر هه‌موو که‌سێکی هوشیار ته‌نانه‌ت که‌سانی
واقیع بینی هه‌موو حزبه‌کان له‌وانه‌ش یه‌کێتی و پارتی، ده‌زانن که
هێزی پێشمه‌رگه له کوردستان، چه‌ند به‌شێکه و هه‌ر به‌شه‌ی سه‌ر به‌حزبێکی
دیاریکراوه‌و چه‌ک به‌ده‌ستی ئه‌وانن. له‌کوردستان هێزێکی سه‌ربازی
یاسایی یان پیشه‌یی بوونی نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه هێزی چه‌کداری حزبین و
سیاسی بوونی ئه‌م هێزه‌و ئینتیمایی حزبی بوونیشی وه‌کو ڕۆژی ڕوون
ئاشکرایه، له کاتێکدا هێزی سه‌ربازی و یاسایی خۆبه‌خش بێت یان پیشه‌یی،
هێزێکه ئینتیمای حزبی نییه، کاری سیاسی له ناویدا ڕێگه پێنه‌دراوه،
حزب ئا‌راسته‌ی ناکات، به‌پێی جغرافیای پاوانکراوی ده‌سه‌ڵاتی حزبی
دابه‌ش دابه‌ش ناکرێت.
یه‌کێتی و پارتی 18 ساڵه له کوردستاندان و حکومه‌ت و په‌رله‌مانیان
پکهێناوه، به‌ڵام چونکه په‌رله‌مان حکومه‌ت حزبین، هێزی پێشمه‌رگه‌یان
نه‌بۆته هێزی حکومه‌ت، نه‌بۆته هێزیک که مۆری حزب و ڕه‌نگی حزب و
ڕاسپارده‌ی حزب و ئامڕازی حزبی پێوه نه‌بێت، له‌وه‌ش واوه‌تر ڕه‌نگی
باره‌گانیشیان سه‌وزو زه‌رده. ئه‌گه‌ر بارگرژیه‌ک له‌نێوان پارتی و
یه‌کێتی دروست بێت دیسان ئه‌م دوو هێزه چه‌کداره له‌لایه‌ن حزبه‌وه
ده‌خرێنه به‌رامبه‌ر یه‌کتریه‌وه. په‌رله‌مان و حکومه‌تیش ده‌بنه‌وه
به شوێنێک بۆ ئاراسته‌کردنی به‌رامبه‌رکێی هێزه‌کان و زوربه‌ی ئه‌ندام
په‌رله‌مانه‌کان و وه‌زیرو گزیره‌کانیش قاره‌مانی به‌ره‌کانی کێشمه‌کێشه‌که
ده‌بن.
بارزانی له کاتێکدا هه‌ڕه‌شه له‌و ده‌نگانه ده‌کات که به‌پێشمه‌رگه
ده‌ڵێن میلیشیا، که هه‌موو که‌س له‌وانه بارزانیش ده‌زانێ نیوه‌ی
زیاتری سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و پارتی تا که‌وتنی به‌عس له ده‌سه‌ڵات
په‌یوه‌ندیان به به‌عسه‌وه مابوو، هاوکات ده‌یان سه‌ره‌ک جاش و ئامر
فه‌وج و سه‌دانی تر له نۆکه‌رانی به‌عس و بکوژی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵکی
ئازادیخواز له ریزه‌کانی یه‌کێتی و پارتی و حزبه‌کانی تردان یان موعه‌زه‌زو
موکه‌ره‌م له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا ته‌راتێن ده‌که‌ن. که‌چی
بارزانی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانبار‌و نۆکه‌رانه‌ی به‌عس و بکوژانی
پێشمه‌رگه بێده‌نگه یان پارێزه‌ریانه. به‌لام ده‌ربرینی وشه‌ی
میلیشیا له‌لایه‌ن که‌سانی تره‌وه ده‌بێته هیڵی سورو هه‌ڕه‌شه‌ی
ئاشکرایان ئاراسته ده‌کات و هانده‌ریش ده‌بێت بۆ که‌سانی تر تا له‌ژێر
ناوی سوکایه‌تیکردن به پیرۆزیه‌کاندا ده‌ست بوه‌شێنن له‌و که‌سانه‌ی
بارزانی به به‌زاندنی هێڵی سور تاوانباریان ده‌کات.
هه‌روه‌ها بارزانی ناڵێت ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌قه‌ولی ئه‌و هێڵی سور
ده‌به‌زینن ده‌ده‌ینه یاسا‌و دادگا به‌ڵکه ده‌ڵێت هه‌موو ڕێگایه‌ک بۆ
ته‌مێکردنیان ده‌گرینه به‌رو له کوردستان ئه‌وکه‌سانه جێگایان
نابێته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی میلیشیایی ئاشکرایه و ئه‌و ڕاستیه
ده‌سه‌لمێنێت که به‌ڕاستی میلیشیان. وه ئه‌گه‌ر له‌کوردستان به‌واقعی
حکومه‌تێک و یاسایه‌ک هه‌بوایه بارزانی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه
ئاشکرایه‌و هاندان بۆ توندوتیژی ده‌درایه دادگا.
ئه‌رکی هه‌موو که‌سێکی ئازادیخواز‌و ئازادی په‌روه‌ره، ئه‌م هه‌ڕه‌شه
میلیشیاییه جدی بگرن و ڕێگه نه‌ده‌ن هیچ که‌س و لایه‌نێک زاتی ئه‌وه
بکات، له‌ژێر هیچ بیانوو پاساوێکدا، هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌مێکردن و ده‌رکردن
له کوردستان و هاندانی توندوتیژی بکات و خه‌ڵک هان بدات بۆ ده‌ست وه‌شاندن.
26-2-2010
abdulla.mahmud@gmail.com
|