١٩\١٠\٢٠١٠
هەڕەشەی
تیرۆریستان زیاد لە (٥٥٠) ماڵی کورد ناچاردەکا شارۆچکەی جەلەولا بەجێ
بێڵن.

محەمەد ئەحمەد
بـەهۆی هــەڕەشـــەی تــیرۆریستی و
خـــراپـبوونی بــاری ئـــەمنـی شـــارۆچکەی جـەلەولا، زیاتر لە (٥٥٠)
ماڵی کورد ئەو شارۆچکەیە بەجێدێڵن.
لەم بارەیەوە سەرچاوەیەکی باوەرپێکراو لە شارۆچکەی جەلەولا راگەیاند :
بەهۆی هەڕەشی تیرۆریستان و رفاندنی هاوڵاتییەکوردەکانی شارۆچکەی
جەلەولا، کوردەکانی دانیشتووی ئەو شارۆچکەیە ناچار کراون شارۆچکەکەیان
بەجێبێڵن و بەرەو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کۆچبکەن.
سەرچاوە ئەمنێکە وتیشی : گروپی تیرۆریستی بەڕەگەز عەرەب ماڵەکوردەکان
(تهدید) دەکان بۆ ئەوەی شوێنەکەیان چۆڵ بکەن و هەر لە هەمان کاتدا
خێزانی عەرەب بەبیانووی هەڕەشی تیرۆریستییەوە لە شاری دیالەوە بەرەو
شارۆچکەکەیان دێن بۆ ئەوەی رێژەی کورد لەو شارۆچکە کوردستانییە کەم
بکرێتەوە.
جێی باسە ئەم هەوڵە لەدوای کۆچکرنی بەلێشاوی هاوڵاتییە کوردەکانی
شارۆچکەی خورماتو بۆ شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دێت کە بەهۆی
نائارامی باری ئەمنی و نەبوونی خزمەت گوزارییەوە شارۆچکەکەیان بەجێ
دەێڵن ، بەڵام ئەوەی جێی پرسیارە تاکو ئێستا هیچ لایەنێکی حکومی و حزبی
لە دۆسێ کۆچکردن و بەزۆر ئاوارەکردنی ماڵەکوردەکانی ناوچەدابڕَاوەکان
نەپرسێوە و ئەمەش دەبێتە هۆی گۆرینی دیوغرافی و کەم کردنەوەی رێژەی
کورد لە ناوچەدابڕاوەکاندا.
17\10\2010 - خورماتوو
hama90@live.com
|