په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\٣\٢٠١٠

هەرەسی شۆڕشی پرتەقاڵی لە ئۆکرانیا.


عەلی مەحمود محەمەد


دوێنێ پێنج شەممە بەرەی شۆڕشی پرتەقاڵی لە وڵاتی ئۆکراین دوا سەنگەری خۆیان لە دەست دا،بە زۆریەنەی 243دەنگ لە کۆی450 ئەندامی پارلەمان ، خانمی شۆڕشی پرتەقاڵی یۆلیا تۆمۆتشینکۆ لە سەرۆک وەزیرانی خرا ،لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمساڵدا سەرۆک کۆمار لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکان دکتۆر ڤیکتۆر یاشینکۆ تەنها " 1،341،539 05.7 " دەنگەکانی هەڵبژاردنی هێنایەوە،بەمەش لە هەڵبژاردن دوور خرایەوە ،لە خولی دووەمیشدا یۆلیا تۆمۆتشینکۆ بە جیاوازییەکی کەم 48،2% دۆڕاندی ،پاش دوو ساڵ لە وەرگرتنی پۆستی سەرەک وەزیرانی دوێنێ لەو پۆستەش دوور خرایەوە پاش ئەوەی هاوپەیمانییەتیەکی نۆێ لە پارلەمان ڕاگەیەنرا لە نێوان (( 7ئەندام پارلەمانی کتلەی خۆی،27 کۆمۆنیست،172 حیزبی هەرێمەکان،19 کتلەی لیفین،15 ئۆکرانیا نیشتمانمانە )).


ئۆکراین خاوەند خاکی ڕەشی بە پیتی کشتوکاڵی بەرفراوان و ژێر خانێکی بەهێزی ئابوورییە کەچی لە دوای بە دەسەڵات گەیشتنی پرتەقاڵییەکان نەیانتوانی چارەسەری قەیرانی ئابووری و بێکاری و هەژاری خەڵکەکە بکەن ،ڕۆژ بە ڕۆژ برسێتی تەنگی بە خەڵک هەڵدەچنی و وڵاتیش نایەتوانی لە ئاستی ناوخۆو دەرەوە بەڵێنەکانی بگەیەنەتە سەر ،کێشەی بەهای گازی ڕوسی بەردەوام لە نوێبونەوەدا بوو ،بەڵکە ڕۆژ بە ڕۆژ قەیرانەکان قولتر بونەوە،ڕێژەی بێکاری و هەڵئاوسان چووە سەر ،هاوکات جەماوەر ناڕازی بوون لە خزانی وڵات بەرەو ڕۆژئاوا ،خەڵکی ئەم وڵاتە پەیوندی ئاینی و کلتووری و مێژووی دورو درێژ دەیان بەستێتەوە بە ڕوسیاوە .


لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی پرتەقاڵی لە ئۆکرانیا لە ساڵی 2006دا،شۆڕشە ڕەنگاو ڕەنگەکان چەندین وڵاتی دیکەی وەک جۆرجیا و کیرغیزستانی گرتەوە،تەنانەت هەڕەشەی لە مۆسکۆش دەکرد .


پەیامنێرانی شۆڕشی پرتەقاڵی بە ئەندازەی یەک پرتەقاڵیش سکی هەژارانی وڵاتەکەیانیان تێر نەکرد،وەعد و بەڵێنی گەورەش هیچ کات چارەسەری کێشەکانی مرۆڤی نەکردووە ،بۆیە دوای 4 ساڵ جەماوەر لەسەر سندوقەکانی دەنگدان تۆڵەی خۆیان لە پرتەقاڵییەکان کردەوە و دەسەڵاتیان لێیان وەرگرتەوە .


لە کوردستانیش کە ماوەیەک شەڕ بوو لەسەر ڕەنگی پرتەقاڵی،لە چەند ڕۆژەی دوای25-7 کاکە هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئاڵای سپی هەڵکرد و ئاڵای شۆڕشی پرتەقاڵی تەسلیم کرد،چاوەڕوانی هەرەسی مەرجەعەکانی لە کیف نەکرد .
لە خوارەوە هەندێک ئامار لە سەر هەڵبژاردنەکانی ئۆکراین بخوێننەوە :
 


FIRST ROUND: 17 JANUARY 2010
===================================================================
Candidate Party Votes %
-------------------------------------------------------------------
Anatoliy Hrytsenko 296،413 01.3
Volodymyr Lytvyn NP 578،886 02.5
Petro Symonenko KPU 872،908 03.7
Serhiy Tihipko 3،211،257 13.6
Oleh Tyahnybok VOS 352،282 01.5
Yulia Tymoshenko VOB 6،159،829 26.1
Viktor Yanukovych PR 8،686،751 36.8
Arseniy Yatsenyuk 1،711،749 07.2
Viktor Yushchenko 1،341،539 05.7
9 others 428،277 01.8
-------------------------------------------------------------------
Total 23،639،891
-------------------------------------------------------------------

SECOND ROUND: 7 FEBRUARY 2010
===================================================================
Candidate Party Votes %
-------------------------------------------------------------------
Yulia Tymoshenko VOB 11،593،340 48.2
Viktor Yanukovych PR 12،481،263 51.8
-------------------------------------------------------------------
Total 24،074،603

Party Votes % Change Seats
----------------------------------------------------------------------------
Communist Party of Ukraine 1،257،291 05.4 +01.6 27 -06
Juliya Tymoshenko Bloc 7،162،193 30.7 +07.3 156 +19
Litvin's People's Bloc 924،538 04.0 +01.6 20 +20
Our Ukraine 3،301،282 14.1 -01.1 72 -13
Party of the Regions 8،013،895 34.4 +02.1 175 -05
Socialist Party of Ukraine 668،234 02.9 -03.2 - -34
Others 970،936 04.4 -
----------------------------------------------------------------------------
Total 22،298،369 450