په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\١\٢٠١٣

هەر ئێستا کوردان لە پاریسەوە دڵی فەرەنسا و تێکڕای جیهان دەهەژێنن!

 

ئامادەکردنی: پایزە ئەحمەد

ڤیدیۆ و وێنەی: هیوا عەبدوڵا

 

هەرەوەک دوێنێ ئاگادارمان کردنەوە کە خۆپیشاندانی دژ بە بکەرانی کارە تیرۆریستییەکەی پاریس کە سێ ژنە سیاسەتمەداری کورد (سەکینە جانسیز، فیدان دۆگان، لەیلا سۆیڵەمیز)ی تێدا بووە قوربانی دەگوازرێتەوە بۆ پاریس، هەر لە دوێنی شەو و ئەوڕۆ سەرلەبەیانییەوە هەزاران کەس لە رەوەندی کوردی سەرتاسەری ئەوروپاوە پۆڵ پۆڵ خۆیان گەیاندە پاریس و تێکەڵ بە خۆپیشاندەرانی ئەوێ بوون، دەستەیەک لە ستافی (ماڵپەڕی ئەمڕۆ)ش هەر بۆ ئەو مەبەستە خۆیان گەیاندە پاریس و پێیانڕاگەیاندین:

 

هەر ئێستا کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ بە دەیان هەزار خۆپیشاندەری کوردی بێ نیشتمان و بێ دەوڵەت دڵە گەورەکەی بەناو دیموکراسییەت و مافی مرۆڤی جیهان (پاریسی پایتەخی فەرەنسا) بە توندیی دەهەژێنن و هەموو بە یەک دەنگ هاوار دەکەن (شەهید نامرێ، شەهید نامرێ)، (هەر ئێستا دەبێ تیرۆریستان ئاشکرا بکرێن و بە سزا بگەیەندرێن).

 

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە شەپۆڵی خۆپشاندان هەر بەردەوام لە بەرفراوانبوون دایە، فەرموون بە ڤیدیۆ بەشێک لەو خۆپیشاندانە ببینن:   

 

 

 

 

 

 

ئەمڕۆ - ١١\١\٢٠١٣

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک