٣\٧\٢٠١٤
هێرشی سۆشیال
دیموکراتەکان بۆ سەر ئازادیخوازان.*
دانییل گیرین |

و. لە عەرەبییەوە: سەلام عارف |
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکی زۆر بزووتنه‌وه‌ی
کرێکاران، به چه‌شنێك دووکه‌رت بوو، کە به هیچ شێوەیێك نه‌کرا
پێکه‌وه بگونجێن و له‌ته‌ك یه‌کدیدا هه‌ڵبکه‌ن، ئازادیخوازی به‌هیوای
پێخه‌مبه‌رێکی قوتارکەر** شوێن
تۆقاندن ده‌که‌وێت، بزووتنه‌وه ڕامیارییه‌که‌ش به‌بێ هیچ
ساخته‌چێتییه‌ك، نوقمی " گه‌مژه‌یی په‌رله‌مانبازی"
*** ده‌بێت، ئه‌و به‌شه سه‌ر
به مارکسیزم بوو، ئازادیخوازی سه‌ندیکالیست (پێر مونات) پاش ماوه‌یه‌ك
ده‌ڵێت " له فه‌ره‌نسا، ساڵ دوای ساڵ ئاوەزی شۆڕشخوازیی ده‌مرێت،
شۆڕشچێتییه‌که‌ی (Guesde)****
هه‌ر به‌ده‌مه و چه‌نه‌بازییه، هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مانبازییه،
شۆڕشچێتیه‌که‌ی (Jaurés جۆرێس) لەوە باشتر نییه، ئه‌ویش به‌ئاشکرا
وه‌زاره‌تی و حکومه‌تییه، له فه‌ره‌نسا پارتی کرێکاریی له‌دایکبووی
کۆنگره‌ی (هاڤر Havre) ده‌ستیدایه کاری هه‌ڵبژاردن و جیابوونەوەی
نێوان ئازادیخوازن و سۆسیالیسته‌کان جێبه‌جێ بوو.
پاش ماوەیەکی زۆر لە بزربوونی نێونه‌ته‌وه‌یی، ساڵێ ١٨٨٩ سۆسیال
دیموکراته‌کانی لە زۆر وڵاته‌وە، له فه‌ره‌نسا بڕیاری ئه‌وه‌یاندا
کۆنگره‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی بهێننه‌وه یاد و گیان بکه‌نه‌وه به
به‌ریاندا، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی ڕێگه‌خۆشکردن بۆ قوتکردنه‌وه‌ی
نێونه‌ته‌وه‌یی دووه‌م، ئه‌وان له‌و کاره‌دا سه‌رکه‌وتن، ئه‌و ده‌مه
هه‌ندێك له ئازادیخوازه‌کان به پێویستیانزانی به‌شداری تێدابکه‌ن،
به‌ڵام ئاماده‌بوونیان هه‌ندێك ڕووداوی لێکه‌وته‌وه، سۆسیال
دیموکراته‌کان به ژماره زۆربوون، به‌تۆپزی هه‌موو
به‌رهه‌ڵستارییه‌کیان ده‌خنکاند، له کۆنگره‌ی (برۆکسل) له
هه‌راوهوریاییه‌کی زۆردا، هه‌ندێك له ئازادیخوازه‌کانیان کرده
ده‌ره‌وه، به‌دوای ئه‌وه‌دا هه‌ندێك له نوێنه‌رانی ئینگلترا، هۆڵندا،
ئیتالیا، له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا، که ڕیفۆرمخوازبوون ناڕه‌زایی خۆیان
ده‌بڕی کۆبونه‌وه‌که‌یان جێهێشت، له کۆنگره‌ی داهاتوودا ساڵی١٨٩٣ که
له زوریخ (سویسرا) به‌ڕێوه‌چوو، سۆسیال دیموکراته‌کان بڕیاریاندا،
جگه له سه‌ندیکاکان، ته‌نها ئه‌و پارت و کۆمه‌ڵانه وه‌رده‌گرن، که
بڕوایان به پێویستی (کاری ڕامیاریی) هه‌یه، واته ده‌ستگرتن به‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازیدا له ڕێگه‌ی کارتی هه‌ڵبژاردنه‌وه.
له کۆنگره‌ی لەندن ساڵی١٨٩٦ هه‌ندێك له ئازادیخوازه‌کانی فه‌ره‌نسا و
ئیتالیا گۆێڕایه‌ڵی ئه‌و بڕیاره نه‌بوون و ڕه‌تیانکردەوه و وه‌ك
نوێنه‌رانی سه‌ندیکاکان به‌شداریانکرد، ئه‌وه فێڵێك نه‌بوو وێنه‌ی
فێڵه‌کانی جه‌نگ، به‌ڵکو زاده‌ی ئه‌وه‌بوو، که ئازادیخوازه‌کان
بڕیاریان دابوو ڕێگه‌یه‌کی واقعی بگرنه‌به‌ر و چوونه‌ڕیزی بزوتنه‌وه‌ی
سه‌ندیکاییه‌وه، به‌ڵام جارێك، یه‌کێکیان به‌ناوی (پۆل دسال) ویستی
بچێته سه‌ر سه‌کۆی گوتاردانەکە، له پێپلیکانه‌کان خرایه خواره‌وه
و برینداربوو (جان جورێس)*****
ئازادیخوازه‌کانی به شێت ده‌زانی، گوایه گه‌ره‌کیانه سه‌ندیکاکان
بگۆڕن و بیانکه‌نه کۆڕ و کۆمه‌ڵی شۆڕشگێڕیی ئازادیخواز
ڕێکخستنه‌کانیان بۆگه‌ن بکه‌ن، ئێستا‌ش هاتوون بۆ تێکدانی ڕێکخستنی
کۆنگره بۆ به‌رژه‌وه‌ندی "بۆرجوازی کۆنەخواز".
دوو سه‌ره گه‌وره هه‌ڵبژاردنخوازه‌که (کارل لیبخت) و (ئۆگست بیبیل)
هه‌روه‌ك چۆن له نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌که‌مدا دوو دوژمنی سه‌رسه‌ختی
ئازادیخوازیی بوون، له نێونه‌ته‌وه‌یی دووه‌میشدا، هه‌روه‌ها بوون و
ڕکوکینه‌ی خۆیان به‌رامبه‌ر به ئازادیخوازان نه‌ده‌شار‌ده‌وه، ئه‌و
دوو کەسه به‌یارمه‌تی کچه‌که‌ی (کارل مارکس) واته به‌یارمه‌تی خاتوو
(ئیفلینگ) ئازادیخوازه‌کانیان به‌شێت ناودەبرد، خۆیان ڕابه‌ری
کۆبونه‌وه‌که‌یان کرد و هانی ئه‌وه‌یاندا، که ئه‌وانه‌ی (دژه
په‌رله‌مانبازی)ین، دووربخرێنه‌وه.
دواتر (لینین) له په‌ڕتوکه‌که‌یدا "الدولة و الثورة"دا ماف
ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئازادیخوازه‌کان، دژی سۆسیال دیموکراته‌کان
ده‌وه‌ستێته‌وه و لۆمه‌یان ده‌کات، چونکه ڕێگه‌یانداوه به
ئازادیخوازه‌کان ڕه‌خنه‌کاری له په‌رله‌مانخوازی چەپاوڵ بکه‌ن، دوا
به‌دوای ئه‌وه سه‌یر نه‌بوو، که پرۆلیتاریای وڵاته
په‌رله‌مانییه‌کان سۆزیان به‌رامبه‌ر ئازادیخوازه‌کان هوروژا، ئه‌و
جۆره سۆسیالیستانه ده‌رکه‌وتن، که هه‌رچی هه‌وڵێك بۆ تێکشاکاندی
ده‌وڵه‌ت هه‌یه به کاری ئازادیخوازه‌کانی بزانن، ئازادیخوازه‌کانیش
ده‌رباره‌ی ده‌وڵه‌ت ڕاستی سروشتی هه‌لپه‌رستانه‌ی هزری پارتە
سۆسیالیسته‌کانیان ده‌خسته‌ڕوو.
لای (لینین) وابووه، که (مارکس) له‌ته‌ك (پرۆدۆ‌ن)دا هاوڕایه،
هه‌ردووکیان لایه‌نگری ئه‌وه‌بوون، که ده‌بێت ده‌وڵه‌ت بڕوخێنرێت.******
"هه‌لپه‌رسته‌کان گه‌ره‌کیان نییه ئه‌و له‌یەکچوونه‌ی نێوان مارکسیزم
و ئازادیخوازی (پردۆن) و (باکۆنین) ببینن" سۆسیال دیموکراته‌کان به
جۆرێکی "نا‌مارکسیستی" ده‌ستیانکرد به گفتوگۆ له‌ته‌ك
ئازادیخوازه‌کاندا، ڕه‌خنه‌گرتنه‌که‌شیان له ئازادیخوازیی له‌و جۆره
سوک و هیچوپووچه‌دا خه‌ستبوه‌وه "ئێمه ده‌وڵه‌ت په‌سه‌ند ده‌که‌یین،
ئازادیخوازه‌کان ڕەتیدەکەنەوە" باری ئازادیخوازه‌کان ڕێگه‌یدان
به‌رپه‌رچی ئه‌و سۆسیال دیموکراتانه بده‌نه‌وه و به‌وه
تاوانباریانبکه‌ن، که ده‌ستبه‌رداری په‌روه‌رده‌کردنی شۆڕشگێڕانه‌ی
کرێکاران بوون، سۆسیال دیموکراتی ڕوسی (پلیخانۆڤ) بڵاوکراوه‌یه‌کی
داڕشت، کە تێیدا هێرش ده‌کاته سه‌ر ئازادیخوازیی، (لینین) به‌رامبه‌ر
ئه‌و بڵاوکراوه‌یه ناڕه‌زایی خۆی ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت
"بڵاوکراوه‌یه‌کی نادادپه‌روه‌رانه‌یه لەمەڕ به ئازادیخوازه‌کان، پڕە
لە درۆ و پووچگەرایی، پڕه له بیروباوه‌ڕی قه‌به‌کراو و ده‌یه‌وێت
بڵێت ئازادیخوازێك و دزێك وه‌ك یه‌ك وان".
________________________
په‌ڕاوێز:
*
سەرچاوە په‌رتووکی (التحرریة من العقیدة الی الممارسة- دانییل غیرین).
**
l’attent du millennium پێخه‌مبه‌ری قوتارکەر، نووسه‌ر ئه‌وه‌ی
به‌کارهێناوه بۆ گاڵته‌کردن به‌و ئازادیخوازانەی، که له ئاینداره
که‌سنه‌زانه‌کان ده‌چن، له‌وانه‌ی که چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی
پێخه‌مبه‌ر ده‌که‌ن، تا سه‌رله‌نوێ حوکمڕانی بکات -و-ع.
***
le crétinisme parllementaire گه‌مژه‌یی په‌رله‌مانبازی به‌و واتایه
دێت، که بڕوابوونه به‌وه، که له ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌ە، ده‌کرێت
گۆڕانی شۆڕشخواز بکرێت -و-ع.
****
جول غیسد؛ پیاوێکی ڕامیاری فه‌ره‌نسی بوو، یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی مارکسی
به‌ناویl’Egalité ده‌رکرد، ئه‌وه‌ی ڕه‌تدکرده‌وه کە به‌شداری
حکومه‌ته بۆرجوازییه‌کان بکات، پاش ئه‌وه‌ی بوو به وه‌زیری ده‌وڵه‌ت،
سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م، هه‌ڵوێستێکی نه‌ته‌وه‌خوازی
وه‌رگرت-م-ع.
*****
جان جورێس Jean Jurès 1859- 1914 پیاوێکی ڕامیار، فه‌یله‌سوف،
مێژووناسی فه‌ره‌نسی بوو، له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا، که بڕوای به
ماته‌ریالیزمی ئابووری مارکسیزم و تیۆری ململانێی چینایه‌تی و کۆمۆنیزم
هەبوو، به‌ڵام وه‌ك سۆسیالیستێکی لیبریال- دیموکرات مایه‌وه -و-ع.
******
لایه‌نگرانی سوودوەرگرتن لە هه‌ڵبژاردنه‌کان و به‌کارهێنانیان وه‌ك
ئامرازێك بۆ گۆڕانکاری -و-ع.
*******
ڕاسته، که ئه‌و دووانه (مارکس) و (پرۆدۆ‌ن) له‌سه‌ر ڕوخاندنی
ده‌وڵه‌ت هاوڕابوون، به‌ڵام نێوه‌ڕۆکی پرسە‌که ئه‌وه نییه، که
ئه‌وان له‌سه‌ری هاوڕابوون، به‌ڵکو نێوه‌ڕۆکی پرسه‌که هێشتنه‌وه و
نه‌هێشتنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته پاش شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی، من له بابه‌تی
"گفتوگۆی نێوان ئه‌نارکیسته‌کان و مارکسیسه‌کانی کوردوستان" ڕۆشناییم
خستووەتە سەر نێوه‌ڕۆکی دژایه‌تییه‌که، که به‌لای
ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه پاش شۆڕش ده‌بێت ده‌موده‌ست ده‌وڵه‌ت له‌نێوبرێت
(الإلغاء)، به‌ڵام به‌لای مارکسیسته‌کانه‌وه، ده‌بێت پاش شۆڕش ده‌ست
بەسەر ده‌وڵه‌تدا بگیردرێت، هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ قۆناغی گواستنه‌وه،
تا ئه‌و ده‌وڵه‌ته خۆی هێدی هێدی دەپووکێتەوە، ئا ئه‌وه‌یه نێوه‌ڕۆکی
جیاوازی نێوان سۆسیالیزمی ئازادیخواز (ئه‌نارکی) و سۆسیالیزمی
ده‌سه‌ڵاتخواز (مارکسیزم). به‌گوێرەی زانیاری من له هیچ زمانێکدا
(هەڵوەشاندنەوە) و (پووکانەوە) هه‌مان واتا نابه‌خشن، تکایه بۆ زیاتر
زانیاری په‌ڕتوکه‌که‌ی (لینین) واته (الدولة و الثورة)
به‌سه‌ربکه‌ره‌وه -و-ك.
ماڵپه‌ڕی سه‌لام عارف
|