١٨\١٠\٢٠١٩
ھێرشی تورکیا و
چڵکاوخۆر و دوژمنان.

ئهحمهد رهجهب
لەگەڵ ھێرشە درندانەکەی خەلیفەی ئیسلام رەجەب تەیب ئەردۆگانی ئیخوان
ئەلموسلمینی تیرۆریست بۆ سەر رۆژئاوا جارێکی تر دوژمنانی کوردو ئازادی
و ھەموو پێکھاتەکانی ناو کومەڵگا کەوتنەگەرو چەنەبازی وبوختان کردن بە
مەبەستی شێواندن و شاردنەوەی راستییەکان و جوانکردنی دەموچاوی دێزی
ئاغاکانیان.
دوژمنان زۆرن و نەتەوەکانیان جیاجیایە بەڵام لێرەدا باس لە چوار ( جۆر)
یان ئەکەین و، ئەم چوارە بریتین لە: جێنس ستۆلتێنبێرگی نەرویجی، تارق
ھاشمی ""عەرەب"" ، ئەرشەد ساڵحی "" تورک"" و عەڵی قەەداغی ""کورد"".
** سەرۆکی ئەمریکا ھاری ترومان، لە ٤ ی نیسانی ساڵی ١٩٤٩ واژووی (
پەیمانی ئەتلەسی ــ ناتۆ) ی کردو، و ھەر لە دروستبوونی ئەو پەیمانە تا
ئێستا دژی ئازادی و پێشکەوتنی گەلان بووەو، ئاساییە لەمرۆدا، سکرەتێری
گشتی ناتۆ ــ جێنس ستۆلتینبێرگ پشتگیری لە ھێرشی تورکان بۆ سەر رۆژئاوا
بکات و، ھەر بەو پشتگیرییەش رووی خوێ و ھاوشێوەکانی زیاتر رەش ئەکات و،
جێی ئاماژەیە زۆربەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ دژ بە ھێرشەکەی تورکانن.
** تارق ئەلھاشمی ""عەرەب"" : کۆنە بەعسییەکی چەپەڵی درندەترین رژێمێ
شۆڤینیستی عەرەبە و، سەرۆکی قاودراوی حزبی ئیسلامی عێراقی عروبەیە و،
جێگری پێشووتری سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ بوو، بە ھوێ تیوەگلانی لە
گەندەڵی و دزی و کوشتن ، لە لایەن دەزگاکانی دادو دادپەروەری ناوی بە
تاوانبار دەرچوو، بۆ ئەوەی دادگای نەکرێت ھەڵات بۆ کوردستان و، بووە
مێوانی سەرۆکی پێشووی ھەرێم و، ماوەیەک بە پارەی خەڵکی رەشورووت و
ھەژاران ژیانێکی خۆشی لە ھەولێر بردەسەرو، لە گەڵ میوانێکی تر بە ناوی
رافع العیساوی کە ئەویش بە ھوێ گەندەڵی و دزییەوە ھەڵاتبوو بۆ ھەولێر،
کونگرەیان بەست و، ھێرشان کردە سەر پێشمەرگەو گەڵی کوردستان ، لە
کاتێکدا پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان ھێزێکی سەرەکی بوون لە بەرنگار
بوونەوەی داعش و لەناو بردنیان و، بە خوێنی خۆیان کوردستانیان پاراست،
بەڵام جێی داخە لە ھەولێرەوە ئەو جووتە بەعسییە ھەڵاتووانە لە
سەتەلایتەکان و کەناڵەکانی تەلەفزیۆن ، پێشمەرگەیان بەداگیرکەری گوندە
عەرەب نشینەکان ناو بردو، پاشان چۆۆنە تورکیاو، ھاشمی لەوێ لە بن
ھەنگڵی ئەردۆگان جێگیر بوو، ئێستا ئەڵێت : ھێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا
رەوایە و مرۆڤدۆستانەیە و. تورکیا داگیرکەر نییە بۆیە پشتیوانی لێئەکەم.
** ئەرشەد ساڵحی "" تورک"": ئەم کابرایە لە گەڵ برایەکی بەعسی بوون و،
دژی خەڵکی کرکوک رەفتاریان ئەکردو، لە پێناوی سەدام حوسەێن و رژێمە
خوێناوییەکەی چالاک بوون و خۆیان بەخت ئەکردو، لە ھەمان کاتدا براکەی
دەستی لە گەڵ تاقمێکی سەرسەری و بەدرەوشت تێکڵاو کردبوو، حزبی بەعس
پێیزانی و لە سێدارەیداو، ئەرشەد مایەوەو، لە گەڵ روخانی رژێمی بەعس
بوو بە سەرۆکی بەرەی تورکمانی و پەرلەمانتاری عێراق و، ئەویش وەک
دوژمنێکی سەرسەختی کوردو، ھاوشێوەی ئایدن مەعروف ئەندامی پەرلەمانی
کوردستان چۆن پشتگیری تورکیای کرد لە کاتی شەری عەفریندا ئەڵێت :
ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە دژی رۆژئاوای کوردستان جوڵەیەکی ئەرێنییە
بۆ پاراستنی یەکپارچەیی وڵاتانی ناوچەکە و، لێرەدا حێی ئاماژەیە بە
پێچەوانەی ئەرشەدو ئایدن تورکمانەکانی کەرکوک خاوەنی ئەند ئەستێرەیەکی
شیوعی ناودارن وەک: شەھیدی ئازاو چاونەترس عەتا جەمیل ، ئیسماعیل
تاھیرو خورشید عەزیز.
**عەلی قەرەداغی "" کورد"" : ئەمینداری گشتی یەکێتیی زانایانیی
موسڵمانانە و ، سەرۆکی ڕابیتەی ئیسلامییە لە کوردستان و، ئەم ئیسلامە
وەک ھاوشێوەو ھاوپێشەکانی شەو و رۆژ شیوەن ئەکات بۆ لابردنی سەرۆک
محەمەد مورسی میسری و مردنی و، بۆ حەماس و توندرەوەکانی بەنگلادیش و
فەلەستین و رووداوەکەی نیوزلاندە و موسلمانانی میانمار ـ روھینگا بەڵام
بەھیچ شێوەیەک باسی جینوسایدی کورد لە سەر دەستی ئەردۆگان ناکات و،
بەڵکو عەلی قەرەداغی وەک مەلایەکی تورک مامەڵە ئەکات و، پۆستەکەی
ھەردەم لە خزمەتی دەوڵەتی تورکیادا بەکارئەھێنێت و لەئاست تاوانەکانی
تری ئەردۆگان و تورکیای رەگەزپەرست کوێرەو بێدەنگە و، بۆ ناسینی ئەم
مسوڵمانە " کوردە"" ئەمانەی خوارەوە ئەخەمەروو:
لە بەرامبەر ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیای فاشست لە شارو شارۆچکەو
و گوندو دێھاتی باکووری کوردستان، بە بەشداری دەیان ھەزار سەرباز،
جەندەرمە، پۆلیس و جاش و، بە بەکارھێنانی ھەموو جورە چەکێک: قورس، تۆپ،
تانگ، ھەلیکۆپتەرو فرۆکەی جەنگی و، بەکارھێنانی تەکنۆلۆژیای جەنگی
مۆدێرن ، عەلی قەرەداغی چڵکاوخۆرو، گوێرایەڵی رەجەب تەیب ئەردۆگانی
تیرۆریست وەک مەلایەکی تورکی دڵرەش لاڵ و بێدەنگ بوو.
عەلی قەرەداغی بێشەرمانە وەک تورکێک لە گەڵ ھونەرمەندی گەورەی تورکیا
ئیبراھیم تاتلسیس خاوەن چل ئەلبۆمی گۆرانی و، مێژوویەکی پر لە کەیف و
خۆشی و سەفاو، ئالوودەی مەی خواردنەوەو، دۆستی کچ و ئافرەتانی بەرەڵاو
لەشفرۆش و، لە پێش ھەموو ھەڵبژاردنێکدا بانگەشەو ریکڵام بۆ ئەردۆگان و
ئاکپارتی ئەکات و، بەوەش ناوەستێت و، بەیاننامە دەر ئەکات و، بەناو
ئاینی ئیسلامەوە داوا لە موسڵمانان ئەکات و، ئەڵێت باشە دەنگ بە ھاورێم
رەجەب تەیب ئەردۆگان بدەن و، خۆتان و دنیاو دینتان نزا بکەن و
بپارێنەوەو، لە پاڵ ئەردۆگان و ئاکپارتی بوەستن.
عەلی قەرەداغی لە روانگەی کێشەکانی موسڵمانان ھەڵوێستی حکومەتی تورکیای
بەرز نرخاندوو تی: لە بەر ئەوەی تورکیا پشتگیری لە کێشەکانی موسڵمانان
لە فەلەستین و میانمارو سۆماڵ و یەمەن ئەکات، پێویستە کاری باشە بە
باشە وەڵام بدرێتەوەو، بۆیە یەکێتییەکەمان، یەکێتی جیھانی زانایانی
موسڵمان لە ریزی پێشەوە بوون بۆ پشتگیری لە حکومەتی ھەڵبژێراوی تورکیاو،
قەرەداغی جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە کێشەی فەلەستین چارەسەر بکرێت
و، نابێت قەت فەلەستین لە بیر بکەین و، ھەمیشە لە دڵماندایە و، پێویستە
بەرامبەری دڵسۆز بین و، ئەوانەی بەرەنگاری ئەردۆگان ئەبنەوە لادەرو
زاڵمن و، قەرەداغی نایشارێتەوەو بێباکانەو بەبێ ترس ئەڵێـت:
سەرکردەیەکی باشتر لە ئەردۆغان لە ناوچەکەدا نییە..
ئوممەی ئیسلامی و زانایانی جیھانی ئیسلامی و ھەموو ئیخوانەکان
کردەوەکانی قەرەداغی بەرز ئەنرخێنن و ، ھەر وەک ئەو بیرئەکەنەوەو،
گشتیان یەک مۆدێلن و، چاویان ھەموو شتێک ئەبێنێت، تەنھا کوردەکانی
باکووری کوردستان نابینێت کە بە ئاگری رەجەب تەیب ئەردۆگانی تیرۆریست و
ئاکپارتی دێزو رژێمی تورکیای شۆڤەنیست ئەسووتێن و، چاوەکانی عەلی
قەرەداغی لە ئاستی باکووری کوردستان داخراون و، تەنھا کوێر کۆمەڵکوژی
کوردان لە جزیرەو سڵۆبی و سورو و ھەزاخ و نسێبین و وان و شرناخ و
ئامەدو مێردین و جۆڵەمێرک و شەمزینان و ھەکاری و گەڤەرو ناوچەکاتی تر
نابینێت.
زیاتر لە ساڵێکە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لە شارەکانی
باکووری کوردستان وسەدان گوندو دێھات بەردەوامەو، ئەو ئۆپەراسیۆنە
سەربازییەش بە بەشداری دەیان ھەزار سەرباز، جەندرمە، پۆلیس، ئاسایش و
جەردەوان ( جاش) و، بە بەکارھێنان یسەرجەم جۆرەکانی چەکە قورسەکان و
تەکنۆلۆژیای جەنگ و فڕۆکە جەنگییەکان و ھەلیکۆپتەرە سەربازییەکان و
تانک و تۆپەوە بەڕێوەئەچێت و، عەلی قەرەداغی و ئوممەی ئیسلامی بێدەنگن.
ھەر زوو لە پاش تەقینەوەکانی ئیستەنبول عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی
یەکێتی زانایانی موسڵمان و سەرۆکی رابیتەی کورد، داوای لەھاوڵاتیانی
کوردستان کرد بە مەبەستی گەشتوگوزار سەردانی وڵاتی تورکیا بکەن و
تەقینەوەکانی فرۆکەخانەی ئەتاتورک نەبنە ھۆی سارد بوونەوەتان و، عەلی
قەرەداغی ئەگەر چڵکاوخۆری رژێمی شۆڤەنیستی تورکیا نییە، بۆ ئەو داوایە
ئەخاتەروو، لەباتی ھاندانی خەڵک بۆ نوێژ و عیبادەت، ئەم کابرایە ھانی
خەڵک ئەدات بۆ پۆخڵاوات و فاحیشە و سیکس کە سەرتاپای کۆمەڵگەی تورکیای
داگیر کردووەو، کومەڵکەش بەو نەخۆشییانە ئەناڵێنێت و، بەزمی عەلی
قەرەداغی زۆرەو، بە ھەموو شێوەیەک داکۆکی لە تورکیای رەگەزپەرست و،
تیرۆریست رەجەب تەیب ئەردۆگان ئەکات و، ئەوەندە بێ رێزە ناوی لە لێستی
تیرۆریستانە لە سعودیە و میسر و ئیماراتی عەرەبی.
١٦\١٠\٢٠١٩
ماڵپهڕی ئهحمهد رهجهب
|