هێرشکردنه سه‌ر
لاوی کوڕ
و
کچ
،
کرێکاران و رۆژنامهگهران
، به بێ هۆ نییه.
شێخ حوسێن
ماوه‌یه‌ک ده‌بێ ده زگا ملهوره‌کانی سه‌ر به حکومه‌تی هه‌رێمی باشوور بی شه رمانه هیرش ده‌که‌نه سه‌ر چین و تویژ و ریکخراوه دیموکراتیه‌کان، به جوریک ئه‌و هیر شکردنه به رده وامه تا ئه‌و جیگایه ی په تی دان به‌خۆداگرتنی سه‌رکۆمار و سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم بچراوه و راسته و خو پیشره وی له چونیتی سیستماتیک کردنی ئه‌و هیرشه ده که ن به شیوازی ؛ تومه تی ته مبه لی و کار نه کردن ده خه نه پال کرێکاران و لاوان بی ئه‌وه ی پرسیاری له خویان بکه ن که زوربه ی زوری خه‌رجیی پ.م. و داهاتی شورش له سه رداهاتی کرێکارانی که س و کا ری پ.م. بووه، ئه ی سا له ها ی پیشوو کێ کارگاو مه‌زراکانی کوردستانی به ریوه بردووه، وه یان بو هه زاره ها کریکار و لاوی کورد که له به ر بێکاریی له هه نده رانن و کاری جوراو جور ده که ن، بیگومان چونکه کریه‌کی گونجاو وه ر ده گرن.
دیاره بوونی ئه‌و هیرشانه ، خوی مانای بوونی توره یی و ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری کوردوستانه که ئه‌مرو به شیوازی جوراو جور ده رده که وی، چوونکه ئه‌و جه‌ماوه‌ره ئیتر ده زانی ئه‌وانه پیمان و به لینیان وه ک بلقی سه رئاو وایه، پیویسته فشاریان بخریته سه ر تا مل به خواسته دیموکراتیه کان بده ن.
هیرشی حکومه ت له‌مرۆدا دووفاقه یه، له لایه ک بوسه ر لاوانی کورو کچ و کرێکاران که پیک هاته ی یه کترن له کۆمه‌ڵ دا ، به بیانوی ئه‌وه‌ی گووایه ته مبه لن و به هه موو کاریک رازی نین وه خویان نایانه ویت کاربکه ن، بویه حکومه ت ناچاره کریکاری بیگانه بهینن، که ئه مه ش بو شاردنه وه ی ئه‌وکونتره کتانه یه که خویان گری به ستیان له گه ل کومپانیا بیگانه کاندا کردووه که له هه مان کات دا ده تووانن ته نانه‌ت کریکاری ناشاره‌زای خوشیان بهینن له کاتیکدا شه پولی به رینی بێکاریی به‌روکی به کو مه لانی خه‌ڵکی کوردستان گرتووه، تا به وه ش داهاتیکی زیاتر بدزن له سه ر حسابی نزمی کریی کاری خودی کرێکارانی ئه‌و کومپانیانه و به بێکاریی هیشتنه وه ی کرێکاران له کوردستان ، که به وه ش ده‌توانن ئاستی توقعات و بیرکردنه وه ی کرێکاران زیاتر و زیاتر داببه زینن، له و لا شه وه تۆوی دووڕوویی و چه ند به ره کی له نیووان کرێکارانی کوردستان و کرێکارانی هاورده بچینیت. ئه‌و کرێکارانه ش له راستیدا ده ربه ده ری بارگرانی ژیانن به ده ستی سه رمایه داری وولاتی خویان و بویه ناچاری کارکردنن به کریه کی هینده نزم ، که هیچ به هایه کی وای نیه ئه‌و کریه تا کریکاریکی کوردستان بتووانی لانی که می بژیوی ژیانی خودی خوی وه ک مرۆڤێک پی دابین بکات له و هه ل و مه رجه هه ل ئاوساوه ی کوردسان دا، به لام حکومه‌تی هه‌رێم له و نیوه دا به به کار بردنی سه‌رمایه کی که متر دزییه کی باشتری ده ست ده که ویت.
بویه کرێکاران و بیکا رانی کوردستان ناتووانن به ئاسانی ملی پی بدن وه به مافی سه ره تایی خوی ده زانی ئه‌و حکومه ته بخاته ژیر پرسیار‌و داوای هه لوه شاندنه وه و هه لبژاردنی ئازاد بکات بو ته‌واوی چین و تویژه کانی کۆمه‌ڵ، که حکومه تیک بیت که هه‌ڵومه‌رجی کاری مرۆیی و کریی گونجاو به پیی هه ل چوون و داچوونه ئابوری و سیاسیه کان له به رز ی رابگری بو کرێکاران له کوردستان ،به کرێکارانی هاورده شه وه. که‌واته له راستیدا مه‌به‌ستی حکومه‌تی هه‌رێم روون و ئاشکرایه که بو مل پی که چ کردنی کرێکاران و جه ما وه ری کوردستانه به بێکاریی و نه‌بوونی وه زیاتر و پاشه کشه پیکردنی جه‌ماوه‌ره له خستنه رووی خواسته کانیان.
به سه یری تی مه گه ن ، کاتیک ، به ریز نه وزاد هادی پاریزگاری هه ولیر له به رنامه یه کی سه ته لایتی کاک عه‌بدولرزاق دا، له به رامبه رپرسیاری چه ند کور و کچی لاودا به را شکاوی هه لویست وه ر ده گری و ژاری خوی ده ریژی و ده لی ،هه رچی ده لین نا بی باس له سۆشیالیستیی بکه ن ، به و جوره به‌ڕێزی ریفورمیش به سۆشیالیستیی ده زانی و ده ترسی له مفته‌خوری و دزی و مشه خوریان که م ببیته وه.
بیگومان ئه‌و باره‌دۆخه‌ی ئه مرو له کوردستان رۆژنامه‌گه‌ریی دیموکراتخوواز و به‌ئه‌مه‌ک به پیشه که ی وا لی ده کات نه توانی بی ده نگ بیت.. بویه له و نیوه دا بزووتنه‌وه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی دیموکراتخواز له لایه‌ک بویرانه دزی و مشه خوریه‌که ی ده سه لا تدارانی حکوومه ت له‌ڕوو هه‌ڵده‌ماڵێ و له لا‌یه‌کی تریشه وه ده یه ویت پینوو س و لاپه ره و کامیرا و مایکه کانی ئاو ینه ی ره نگدانه وه ی توره یی و ناڕه‌زاییه تی جه‌ماوه‌ری کوردستان بیت و خۆشبه‌ختانه خوی له ریزی جه ماوه‌ر نارازی و ره خنه گر له هه ل و مه رجی دا سه پا ودا ده‌بینیته وه له کوردستان.
ئه‌و هه‌لومه‌رجه ی هاو ئاهه نگی و ته با بوونی بزووتنه‌وه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی نویی کوردی و جه‌ماوه‌ری نا راز ی کوردستان ئا غای سه روک کوماریشی نا ره حه ت کردوه ، بو یه شان به شانی هیرشی سه‌رۆکی حکوومه تی هه‌رێم بو سه‌ر کرێکاران و لاوان ،ئه‌و یش له هه ولی ئه نفالکردنی بزووتنه‌وه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی‌دا یه و ده یه ویت ده می ره خنه ی جه‌ماوه‌ر به پیی عه قلی حزبایه تی خوی دابخا هه روه ک چوون زمانی ره خنه ی له نا و حزبه که ی دا به ست و بزمارریژی کردووه ، چونکه ، به پیی ئه‌زموونی هزریی و رامیاریی خوی باش تیگه‌یشتوه که روژنامه و رۆژنامه‌گه‌ریی ده توانن چ گۆبه‌ندێک بنینه وه ، جا نه خووازه‌لا ، ئه گه ر کرێکاران و لا وان و روژنامه گه ران ببنه پشت و په نا و سه نگه ر ی یه کتر ئه‌وا کو ته کی له ئاو کراو بو سه‌روپوته‌لاکی جه‌ماوه ر زۆر ئه‌سته‌مه.
٢٢\۵\٢٠٠٨
|